ژن له به‌رزه‌خی زاییفه بوون تا ده‌رفه‌ته زێڕین.
شه‌هین محه‌مه‌دی ـ مه‌ریوان
ئه‌خته‌ر، ئه‌و کچه نهترسهیه که له کاتی هاوردنه‌وه‌ی جه‌نازه‌که‌ی شێخ مه‌حموود بۆ شاری سلێمانی و له گه‌رم و گوڕی پێشوازی کردن له جه‌نازه‌که، ده‌که‌وێته به‌ر ده‌سڕێژی سته‌مکاران و سینگه نه‌رم و گه‌رمه‌که‌ی به گولله‌ی دوژمن حوێناوی ئه‌بێت و شه‌هید ئه‌کرێت.
کچه نه‌غه‌ده‌ییØ› ئه‌و کیژه ئازا و نهترسهیه که شان به شانی پیاوان بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافه‌کانی تێکۆشاوه.
ژیانی قه‌یراناوی به‌شێک له به‌ره‌ی به‌شه‌ر، که دایک و راهێنه‌ری به‌شه‌که‌ی دیکهشیهتی، لانی که‌م له زۆربه‌ی وپاتاندا به‌رده‌وام و پڕ ئاژاوه‌یه. به تایبه‌ت له نێو کولتووری کوردان‌دا ئه‌م قه‌یرانه خه‌ستتر و له چاو هی وپاتانی پێشکه‌وتوو جه‌رگبڕتره.
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌هه‌زاران ئافره‌ت، وه‌یلان و کویله‌ن . یان له بێداپدهیی په‌نا ده‌به‌نه بهرخۆکوژی و خۆسووتاندن.
هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می هه‌نووکه‌ییدا، دنگی زۆر تاک و ده‌سته‌ی مافخواز له نێو ئافره‌تان دا به‌رز بوه‌ته‌وه و لێره و له‌وێ تا راده‌یه‌ک کاریگه‌ره. به‌پام هێشتا تا گه‌یشتن به مافه به‌شه‌ریه‌کان، زۆری ماوه. چوونکوو روانگه‌ی زایفهبوون هێشتا به‌سه‌ر ئافرهتانهوهیهوه و سێبه‌ره‌که‌ی هێنده خه‌سته که به‌م زوانه تیشکی خۆر لێی نادات. زایفهبوون ئه‌په‌ڕی وه‌سفی زه‌لیلی و کزی و هیچ لێنه‌هاتوویی و بێ تواناییه بۆ ئافره‌ت. دیاره ئافره‌تێک که ئه‌و وه‌سفانه‌ی هه‌بێ ، توانای خۆ ده‌رخستن و خۆبژێوی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نیه. هه‌ربۆیه پێویستی به (شوان) به واته‌ی گوندی و عهشرهیی و ( سه‌رپه‌ره‌ست و داپده) به واته‌ی شاری هه‌یه.
وه‌ها ئافره‌تێک ناتوانێ (خۆی) بێت و وه‌ک خۆی و به ویست و حه‌زی خۆی بژیت.هه‌ر بۆیه ده‌بێته که‌سێکی حهزکوژراوو ژیان تاساو.ده‌بێته کویله و گوێڕایهپ و شوێنکه‌وته. که‌چی ئه‌گه‌ر وردی ره‌وتی بزاڤی ژنانی کورد ببینه‌وه، ئه‌بینین له هه‌ر شوێن و له هه‌ر زه‌مه‌نێک دا، ده‌رفه‌تی له‌باریان بۆ ره‌خساو بێت، پیشانیان داوه که ژنیش خاوه‌ن به‌هره و توانای تایبه‌ت و له بن نه‌هاتووه. به‌هره و توانایه‌ک که ده‌توانێ تا ئاستی سهرهتهپی و بلیمه‌ت بوون ، ژن به‌ره‌و پێش به‌رێت.
هه‌رچه‌ند نابێ نکوولی بکرێت که بزاڤی ژنانی کورد ، خاوه‌ن ره‌نگ و رووی کوردیه. به تایبه‌تیه فهرههنگیهکانیهوه. هه‌ر بۆیه ناکرێ بێژین ره‌وتی ئه‌وانیش وه‌ک ره‌وتی که‌سێکی وه‌ک ویرجینیا ولف(1941ـ1882) بووگه‌سه خاوه‌ن هێماو ده‌نگی ژنانه.
که‌سمان وه‌ک ئه‌و،له نووسراو و به‌رهه‌مه‌کانی دا ، روانگه‌ی ژنانه‌ی ههپنهبژاردوه و نه‌بوه‌ته شهقپ شکێنی شه‌وه‌زه‌نگی دونیای لێپ و پڕ شه‌واره‌ی داسهپیو به‌سه‌ر ژن‌دا.که‌سمان وه ک ئه و یان که‌سانی تر هاوچه شنی ئه‌و نه بو ه ته ده سپیکی ره خنهو هاواری ما ف خوازی ژنان ، له لایه‌ن ژنانه وه .هه‌ر بۆیه تا هه‌نووکه ههوپی چڕ ، که بتوانێ به‌ره‌و ناخی جڤات شۆڕ بێته‌وه و له پێناو کرانه‌وه‌ی پاوان و بازنه‌ی کولتووری فه‌رهه‌نگیه‌کان،( ئه‌و باوه‌ڕه عورفیانه که ژیانی ژنیان پڕ له ترس و مه‌که و نابێ، کردوه)، بکرێنه‌وه و ئاسۆی ژیانێکی تر به رووی ژنان دا شه‌فه‌ق بدات. ته‌نانه‌ت له لێشاوی ئه‌و وتاروو به‌رهه‌مانه‌ش که له‌م سه‌رده‌مه‌شدا له چاپه‌مه‌نی و به‌سه‌ر سایت و ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بپاو ئه‌کرێنه‌وه ، ئێمه بینه‌ری ههوپێکی ئاکادیمی و عهقپانی بۆ ره‌خسانی وه‌ها دۆخێک نین. «هه‌ر چه‌ند نابێ به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو ئه‌و وتار‌و ده‌قانه بکرێت».
له گه‌ل ئه‌و هه‌موو روانگه ناحه‌زانه‌دا ، ئه‌گه‌ر وردی ره‌وتی جووپهی ژنان ببینه‌وه، ئه‌توانین ههوپهکانیان له کاناپه جیاوازه‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌ندی بکه‌ین و روونی بکه‌ینه‌وه که له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو بازنه و قورساییه‌وه، ژنان توانیویانه به‌هره و وزه‌ی په‌نگاوه‌ی بخه‌نه گۆڕه‌پانی کردار و ببنه خاوه‌ن ره‌وتێکی تایبه‌ت. پیشانیان داوه ئه‌گه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌ت هه‌بێت ، ئه‌توانن ببنه خاوه‌ن ده‌نگ و توانا و به‌هره‌ی خۆیان پێشکه‌ش به کۆمهپگای بهشهز بکه‌ن.سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و ههوپه ژنانانه له نێو بازنه‌ی ئه‌ستووری فه‌رهه‌نگێکدا ره‌خساون که تا ئێستاش پڕ له ترس و خۆفه. ههوپ ئه‌ده‌م به پۆلێک له‌و ههوپانه ئاماژه بکه‌م تا باسه‌که‌م زیاتر بێته به‌رسه‌رنج. ئه‌و ههوپانهش له‌وانه‌یه له‌سه‌رده‌می خۆیاندا ، یان هه‌نووکه‌ش ، وه‌ک شتێکی ئاسایی و بێ کاناپ بێنه ئه‌ژمار. به‌پام هه‌رچۆن بێت پیشانده‌ری به‌هره‌و توانای ژنانن. ئه‌و ژنانه که له ژێر شه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاردا نیوه خنکاو بوون و له په‌ل و پۆ که‌وتوون.
ئهلف: ههوپه ئه‌ده‌بیه‌کان:
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌هلی هه‌ق و یارسانیه‌کان،وه‌ک ده‌قه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی دێنه ئه‌ژمار. له‌و ده‌قانه‌دا ئێمه شاهێدی زۆر ههوپ و ره‌تانی ژنانه‌ین . که‌سانێک ههوپیان داوه له مه‌یدانی شێعر و دین و فه‌رهه‌نگدا، بکه‌ونه خۆ و له‌گه‌ل پیاواندا هاوشانی بکه‌ن. بگره ئه‌مه له تایبه‌تیه‌کانی دین و باوه‌ڕانه بووبێت که ده‌رفه‌تی خۆده‌رخستن و هاتنه مه‌یدانیان به ژن داوه. هه‌ر چۆن بێت شێعری ژن، ده‌که‌وێته به‌رده‌ست و ده‌بێته مینبه‌ری دین و باوه‌ڕ و بانگه‌وازی دینی
بۆهیێنانهوهی نموونه‌ی ژنانی ادیب وخاوه‌ن به‌رهه‌م له بواری ژنان ئه‌توانین ئاماژه به‌م ناوانه بکه‌ین که له دریژه‌ی زمهنداههولیان داوه:
دایه ته‌وریزی هه‌ورامی، جه‌لاله خانمی لورستانی ،ریحانه خانمی لورستانی، فاتهلورهی گوران،نه‌رگس خانمی شاره‌زوری ،لزا خانمی جاف ،خاتو دایراک ،مستوره‌ی کردستانی ، جیهان ئارا .له‌سه‌رده‌می هه‌نوکه‌ش دا کسانیکی وه‌ک ،مههباد قه‌ره‌داغی ،لهیلاسالحی، چنار نامق ،کلسوم عوسمانپور،و...خه‌ریکی هه‌ول وتیکوشانن له‌بواری ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیدا .
ب:عیلمدۆستی و زانستپه‌روه‌ری
هه‌رچه‌ند ژنی رۆژههپاتی به‌گشتی و ژنی کورد به‌تایبه‌تی، له ژێر ته‌وژمی ته‌م و مژی فه‌رهه‌نگی چه‌وتدا، بواری ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه تا خۆی به بیر و کاری زانستیه‌وه خه‌ریک بکات، که‌چی زۆر کرداری ئاوه‌زمه‌ندی ژنان پیشان ئه‌ده‌ن که فکری زانست و خوێنده‌واربوونی ژن و کۆمهپ، وه‌ک حه‌زێکی ژنان بوه. ژن بۆی ده‌رکه‌وتوه که ته‌نیا له ژێر ره‌حمه‌تی ژیری و خوێنده‌واربوونی گهکهیاندا ئه‌و بواره‌یان بۆ ئه‌ڕه‌خسێ تا بتوانن خۆیان ده‌ربخه‌ن و ته‌وانی عیلمی و زانستی خۆیان پێشکه‌ش به کۆمهپگا بکه‌ن.
له‌م پێناوه‌دا ئه‌توانین ئاماژه به‌و ههوپانه بکه‌ین که له لایه‌ن ژنانه‌وه بۆ خوێنده‌واری و به تایبه‌ت بۆ بونیادنانی شوێن و دامه‌زراوه‌ی بهخوێندوارکردنی کۆمهپ به‌ڕێوه چووگن. بۆ نموونه:
ـ خاتوو عسمه‌ت ئه‌یووبی، که له نهوادهگانی سه‌لاحه‌دینه، له شاری به‌غدا چوار قوتابخانه‌ی بۆ شوێنگه‌ی خوێندنی قوتابیان کردوه‌ته‌وه و بۆ خۆشی خه‌رج و مه‌خارجی دابین کردوون. ته‌نانه‌ت ئهپێن گه‌وره‌ترین مه‌دره‌سه‌ی دینی شاری به‌غدای له ساپی 671 ک.م کردوه‌ته‌وه‌و ناوی مه‌دره‌سه‌ی عسمهتی لێناوه.
ـ زوهرهخاتوون ، کچی ئه‌بووبه‌کری شادی، لهساپی 656 ک.م مه‌دره‌سه‌یه‌کی له دیمه‌شق بونیاد ناوه و 30 خوێندکار له‌وێ خه‌ریکی خوێندن بووگن.
ـ خانزاد ، کچی حه‌سه‌نی کوڕی سپێمان ، که له ئه‌میره‌کانی سۆران بووگن، پاش مه‌سمووم کرانی مێرده‌که‌ی له لایه‌ن دوژمنانه‌وه، کاروباری سوران به ده‌سته‌وه ده‌گرێ و زۆر قوتابخانه و مزگه‌وت ئه‌کاته‌وه.
له بواری زانست و ژیریشه‌وه ئه‌توانین زۆر ناو ریز بکه‌ین که ههوپهکانیان نه‌ک هه‌ر له هی پیاوان ک×م نه‌بوونه، بهپکوو توانیویانه ببنه پێشه‌نگیش و کاره‌کانیان ده‌نگ بداته‌وه:
له‌وانهØ› مه‌ستووره‌ی کوردستانی که وه‌ک یه‌که‌م مێژوونووسی ژن، له رۆژههپاتدا هاته مه‌یدان و ئه‌مڕۆ مێژوه‌که‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگه و جێگای شانازیه.
جیهانئارا، که وه‌ک شاعێرێکی بوێر هاتوه‌ته مه‌یدان و قسه‌ی دپی خۆی کردوه.
رووناک یاسین که ژنی کورد شانازی ێپوه ئه‌کات
و زۆری تریش .
پ : خه‌باتی کومهپایهتی
له پێناوی ههوپدان بۆ سه‌ربه‌رزی و دابین کردنی ژیانی ئاسووده و کامه‌ران بۆ جه‌ماوه‌ر، ژنانی کورد ههوپ و کۆششی زۆریان کردوه و زۆر کرده‌وه‌ی مێژوویی و سه‌ربه‌رزانه‌یان سازاندوه و له مێژوودا توماریان کردوه.
به تایبه‌ت کاتێ ژنی کورد هه‌ستی به چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سته‌می زۆرداران کردوه، هه‌ست و خیره‌تی جوشاون و هاتوه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌بات و کۆشش بۆ دابین کردنی عهداپهت.
به شانازیه‌وه مێژووی گه‌له‌که‌مان پڕه له‌م جۆره ههوپانه و نموونه‌ی ئه‌و ژنه زیره‌ک و له خوبردوانه زۆره:
ـ حه‌فسه‌خانی نه‌قیب، وه‌ک شۆڕه‌ژنێکی کورد، توانیوه ببێته پێشه‌نگ و رێبه‌ری ژنانی سلێمانی. ئه‌م شێره ژنه که له کوتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زایینی هاتوه‌ته دونیا و له بنهماپهیهکی تێکۆشه‌ردا پێگه‌ییوه، ههوپی زۆری داوه بۆ بهخوێندهوارکردنی ژنان و ماپه‌که‌ی وه‌ک هێلانه و شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی ژنانی لێقه‌وماوو و هه‌ژاری لێهاتوه.
ئه‌م شێره‌ژنه به هه‌ستێکی به‌رزه‌وه، ساپی 1930 زایینی، نامه‌یه‌کی باش سه‌باره‌ت به ژێرپێخرانی مافی کورد، بۆ رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌نێرێت و به ده‌س سته‌مکاری بریتانیاوه هاواری به‌رز ئه‌کاته‌وه.
ئه‌م ژنه به جه‌رگه، توانیویه پاش ههوپ و کۆششی زۆر، مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی بۆ کچان بکاته‌وه و ههوپهکانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی نه‌خوێنده‌واری له نێو ژناندا چڕتر بکاته‌وه.
گوڕی ئه‌م شێره‌ژنه له گردی سه‌یوانی شاری سلێمانیه.
ـ شێره‌ژنی کوردی فه‌یلی، ناسراو به قه‌ده‌مخه‌یر، توانیویه شۆڕشی پشتکۆ بخاته رێ و له‌سه‌ر مافه‌کانی گه‌له‌که‌ی به‌گژ دهسهپاتداره ستهمگهرهکانڕا بچێته‌وه. دهسهپاتی سته‌مکاری ره‌زاخانی، نه‌یتوانیوه به فێپ کار له وره و بزاڤی ئه‌م ژنه بکات. ته‌نانه‌ت کاتێ ره‌زاشا بۆ خوازگێنی ده‌نێرێت و داوای لێئه‌کات تا ببێته ژنی، ئازایانه ئه‌و فێپه به‌رپرچ ئه‌داته‌وه و ئه‌پێت: پێیبپێن « من ژن نیم، ئه‌و ژنه».
پاش ئه‌و وپام دانه‌وه‌یه ئه‌رته‌شی دڕنده‌ی هێڕشی ده‌کاته‌سه‌ر پشتکۆ و ده‌ڤه‌ری ئیلام ده‌کاته گۆڕه‌پانی وێرانی و کوشت و کوشتار.به‌پام قه‌ده‌مخه‌یر پێنج ساپی ته‌واو به‌رنگاری ئه‌کات و چۆک به ئه‌رته‌شی ره‌زاخان ئه‌دات. تا ئاخری فێپی هه‌میشه‌یی داگیرکه‌ران ده‌س پێئه‌کات و ره‌زاشا ئه‌مجار نامه‌یه‌کی ئاشتی خوازانه بۆ قه‌ده‌مخه‌یر ئه‌نێرێت و بهپێنی ئه‌داتێ که هه‌موو مافه‌کان و داواکاریه‌کانی به جێبێنێت. بۆ متمانه‌ش قورعانێکیش له‌گه‌ل نامه‌که‌دا ئه‌نێرێت تا سوێندخۆرهبوونی خۆی به ئاشتی بسه‌لمێنێ. به‌پام به‌و پلان نه‌گریسه و به فرت و فێپی هه‌میشه‌یی، قه‌ده‌م خه‌یر و سه‌رکرده‌کانی به‌سه‌ر سفره‌ی ئاشتیه‌وه ده‌سگیر ئه‌کات. 17 که‌س له فه‌رمانده‌کانی تیرباران ده‌کات و قهدهمخهیریش هێنده له زیندان ئه‌مێنێته‌وه تا پیر و فهرسووده ئه‌بێت.
ـ ئه‌خته‌ر، ئه‌و کچه نهترسهیه که له کاتی هاوردنه‌وه‌ی جه‌نازه‌که‌ی شێخ مه‌حموود بۆ شاری سلێمانی و له گه‌رم و گوڕی پێشوازی کردن له جه‌نازه‌که، ده‌که‌وێته به‌ر ده‌سڕێژی سته‌مکاران و سینگه نه‌رم و گه‌رمه‌که‌ی به گولله‌ی دوژمن حوێناوی ئه‌بێت و شه‌هید ئه‌کرێت.
ــ کچه نه‌غه‌ده‌ییØ› ئه‌و کیژه ئازا و نهترسهیه که شان به شانی پیاوان بۆ وه‌ده‌س هێنانی مافه‌کانی تێکۆشاوه. تا ئاخری له گه‌ل قازیمحهمهد ده‌سگیر ئه‌کرێت و هه‌ردوو چاوی له کاسه ههپئهکۆپرێن و به‌مجۆره ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و سته‌مکاری زۆرداران به‌سه‌ر ئه‌و کیژه ئازایه‌و ساق ئه‌کرێته‌وه.
ــ خاتوو شاناز، کچی مه‌ولانا یه‌عقووبی ئهردهپان، کاتێ سوپای ئهردهپان له شه‌ڕی قزپباش و چه‌کدارانی لۆڕ، ده‌شکێ، خاتوو شاناز توانی نزیکه‌ی پێنسه‌د کچ کۆ بکاته‌وه و سوپایه‌ک له ژنان ئاماده بکات و له ناوه‌وه هێڕشێکی کوتووپڕ بکاته سه‌ر سوپای قهزلباش و لوڕه‌کان و شه‌ڕێکی گه‌رم دابگرسێنێت. له‌و کاته‌دا هێزه‌که‌ی ئهردهپانیش په‌لامار دێنێت و ده‌توانن به له‌خۆبردوویی ژنان، سوپای دوژمن شکست بده‌ن و فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئیسفه‌هان بکوژن و به‌وجۆره هێزی دوژمن تاروماربکهن.
ــ فاتهقهره ، ئه‌و ژنه ئازا و نهترسهیه که که له ساپی 1877 زایینی، له ده‌ڤه‌ری ئه‌رزڕۆم و ئه‌رده‌هان و قارس، له به‌رانبه‌ر ئه‌رته‌شی قه‌یسه‌ری رووسی، ئازایانه به‌رنگاری بکات و ببێته مایه‌ی شانازی و باسی رۆژنامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه. ئه‌م ژنه توانیویه نزیکه‌ی 5000 سه‌ربازی له‌خۆبورده کۆبکاته‌وه و له‌گه‌ل هێزی دڕنده‌ی رووس، به‌رنگاری بکات و زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی باس کرا ته‌نیا به‌شێکه له‌و ههوپانه که له لایه‌ن ژنانی کورده‌وه به ئه‌نجام گه‌یشتوون. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م باسه بڕوین و زیاتر باسی بکه‌ین، پێئیستمان به مه‌ودای زیاتر و ده‌رفه‌تی زیاتر هه‌یه. ئه‌مه‌ش له وتارێکی تایبه‌دا ده‌گونجێ. بگره به ده‌یان وتار و کتێب ته‌واو نابێت . به تایبه‌ت ئه‌و ههوپانه که له سه‌رده‌می ئێستادا وله بواره جیاجیاکاندا له لایه‌ن ژنانه‌وه دێنه ئه‌نجام دان.
سه‌رچاوه:
زنان نامدار کرد ـ عه‌بدلجه‌بار محه‌مه‌د ـ وه‌رگێڕانی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی
شێعری ژنان و ژنانی شاعێر له ئه‌ده‌بی گوراندا ـ ره‌ووف مه‌حموودپوور ـ گوڤاری سروه ـ ژماره 189 ـ 190
تاریخ مشاهیر کرد ,حه‌دیقه‌ی سوپتانی
2006-09-18 21:34:02
19 ساڵ و 5 مانگ و 5 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان