مامۆستای یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی کامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه، له ساڵی 2705 له لایه‌ن ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیتلاعات) ده‌ست به سه‌ر ده‌کرێت و ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان ده‌کرێت، به تاوانی ئه‌وه‌ی که گوایا ناوبراو ئاسایشی وڵات تێک
له لایه‌ن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سزای له سێداره‌دان به سه‌ر مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر (سیامه‌ند) په‌سه‌ند کرا.

ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی تایبه‌ت: پوران سنه.
دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگه‌یاند که له دوای پێداچوونه‌وه به سزای له سێداره‌دانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، دوباره سزای له سێداره‌دانه‌که‌یان په‌سه‌ند کرده‌وه‌ته‌وه،
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر مامۆستای یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی کامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه، له ساڵی 2705 له لایه‌ن ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیتلاعات) ده‌ست به سه‌ر ده‌کرێت و ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان ده‌کرێت، به تاوانی ئه‌وه‌ی که گوایا ناوبراو ئاسایشی وڵات تێک ده‌دا، دوای ماوه‌یه‌کی له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر مه‌ترسیدار له به‌ندی 209 که به‌ناوبانگترین وپڕمه‌ترسی ترین به‌شی به‌ندیخانه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌وینی ئێرانه، هه‌روه‌ها له به‌ندیخانه‌کانی ئیتلاعاتی سنه وکرماشانیش زۆرئه شکنجه درابو، دوای ئه‌و هه‌موو ئازاردانه‌ی ناوبرا په‌روه‌رده‌که‌یان نارده دادگا، له دادگاش سزای له سێداره‌دانیان بۆ بڕییه‌وه، فه‌رزه‌ندی که‌مانگه‌ر وێرای ئه‌وه‌ی که مامۆستا بوو له کۆڕی په‌رورده‌و فێرکردنی کامیاران، هاوکات ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سنفی مامۆستایانی کامیاران و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی مانگه‌نامه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی کامیاران بووه،
به دوای بڕینه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان بۆ ئه‌و مامۆستا کورده، ده‌یان که‌مپینی جیهان و کوردستانی به‌ڕێوه‌چوو، به ده‌یان هه‌زار واژۆ کۆکرایه‌وه، چه‌ندین ڕێکخراوی گه‌وره‌ی جیهانی وه‌ک سه‌ندیکای مامۆستایانی جیهانی داوایان له ئێران کرد سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر فه‌رزاد که‌مانگه‌ر هه‌ڵگرێت، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا که سزای ناوبراو که‌م کرێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه کۆماری ئیسلامی ئیران هیچ وڵامی داواکاری و که‌مپینه‌کانی جیهانی نه‌دایه‌وه. له دادگای باڵا سزای له سێداره‌دانه‌که‌ی په‌سه‌ند کرده‌وه
2008-07-15 21:44:09
17 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان