سالیانی ساله‌که‌هه‌ندێک له‌که‌سایه‌تیه سیاسی وڕوناکبیروڕۆژنامه‌نوسه‌کان دوای هه‌ر ڕووداووپێشهاتێک له‌ئێران، بیرله‌هۆکاروچۆنیه‌تی ڕوودانه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه وبابه‌تگه‌لی جۆراوجۆری له‌باره‌وه‌ده‌نووسن و به‌شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆرواله‌خه‌لک ده‌گه‌یه‌نن که‌ئه‌وان دژی
هێزی عه‌داله‌ت یان هێزی جنایه‌ت?
به‌شی یه‌که‌م

قادرئه‌حمه‌دزاده(ڕێبوار)نۆروێژ
سالیانی ساله‌که‌هه‌ندێک له‌که‌سایه‌تیه سیاسی وڕوناکبیروڕۆژنامه‌نوسه‌کان دوای هه‌ر ڕووداووپێشهاتێک له‌ئێران، بیرله‌هۆکاروچۆنیه‌تی ڕوودانه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه وبابه‌تگه‌لی جۆراوجۆری له‌باره‌وه‌ده‌نووسن و به‌شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆرواله‌خه‌لک ده‌گه‌یه‌نن که‌ئه‌وان دژی ئه‌وڕووداووبه‌رنامانه‌ن به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه وبه‌ئاشکرائه‌وبۆچونه‌ی خۆیان ڕاناگه‌یه‌نن. چونکه ئێستاش هه‌ست به‌پێویستی په‌یوه‌ندیی هه‌بوون له‌گه‌ل مافیاکانی ده‌سه‌لات ده‌که‌ن. ئه‌وکۆنه‌کاره سیاسیانه که‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ڕووداوه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی سالی ١٣٥٧ی هه‌تاوی وپلان دانان بۆ درێژه‌دان به‌زولم وجه‌ورودامه‌زراندنی سیسته‌می به‌مه‌لاکردنی ده‌سه‌لات وبانده‌کانی مافیای سه‌ربازی وئابوری ده‌ستیان هه‌بووه، به‌جۆرێک هه‌لس وکه‌وت ده‌که‌ن که گۆیاله‌ڕوداوه‌کانی ڕابردوو بێ خه‌به‌رن ونیگه‌رانی خۆیان له‌هه‌مبه‌ربارودۆخه پێشهاتوه‌کان ده‌رده‌بڕن. له خواره‌وه ئاماژه‌به‌هه‌ندێک ڕووداوده‌که‌یین بۆئه‌وه‌ی ببینین وبزانین که‌له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وڕداووپێشهاتانه چ که‌سانێک هه‌ن وچیان کردووه‌وئێستاله‌کوێن وچکاره‌ن? ئه‌گه‌رسه‌رنج به‌هه‌ندێک له‌ڕووداوه‌کانی خواره‌وه‌بدرێ وبه‌دواداچوون ولێکۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ربکرێ، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چ که‌سانێک ده‌ستیان به خوێن سووره‌وکۆمه‌لگای ئێرانیان گه‌یاندۆته‌ئه‌مڕۆ.
-له‌سێداره‌دانه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی سالی ١٣٥٧ی هه‌تاویی.
-تێکهه‌لچونه‌ناوخۆییه‌کان وکوشت وکوشتارله‌کوردستان و تورکه‌مه‌ن سه‌حرا.
-تیرۆری که‌سایه‌تیه‌سیاسیه‌کان له‌فه‌رانسه‌وئوتریش وئالمان وتیرۆری ڕێبه‌رانی کوردوجبهه‌ی میللی و...
-به‌بارمته‌گرتن.
-پێش‌گرتن له کۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی ئێران عێراق وڕێ خۆش کردن بۆدرێژه‌پێدانی تاسالی ١٣٦٧ی هه‌تاوی.
-کوده‌تای سالی شه‌ست
-له‌سێداره‌دانه‌کانی ساله‌کانی ٦٠ -٦١له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌گه‌نجه‌کان وحاکمانی شه‌رعی ئه‌وکات وکه‌سانی پله‌به‌رزی هێزی جنایت(قوه‌قضائیه)ووه‌زاره‌تی ئیتلاعات ووه‌زاره‌تی ناوخۆ، له ئێستادا.
-ڕێ خۆش کردن بۆبێ ده‌نگ کردن وهێرش کردنه‌سه‌رمالی ئایه‌توللا شه‌ریعه‌تمه‌داری وزۆری کردن لێی بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانان.
-له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌لی خه‌لک له‌سالی ١٣٦٧ی هه‌تاوی،له‌زیندانه‌کانی وه‌لاتداوله‌لایه‌ن ئه‌ودادوه‌روحاکم شه‌رع ووه‌زیره‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وناوخۆوجێگره‌کانیان.
-تیرۆره‌سیاسیه‌کانی ناوخۆوده‌ره‌وه‌ی وه‌لات.
-تیرۆرکردنی فروهه‌ره‌کان وموختاری وپوینده‌وشه‌ریف وزالزاده‌وپیروزدوانی ونزیکه‌ی ١٠ ٠ که‌سی تر.
-ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له‌سه‌رگۆڕی ئیمام ڕه‌زاوگۆڕه‌پانی به‌رقی مه‌شهه‌دومزگه‌وتی سوننیه‌کانی زاهیدان.
-لادان وهێرش کردنه‌سه‌رمالی ئایه‌توللا منتظری.
- ده‌سگیرکردن وشکه‌نجه‌دانی شاره‌وانه‌کانی تاران.هێرش کردنه سه‌رکوی زانکۆی تاران.
-داخستنی ڕۆژنامه‌وبلاوکراوه‌کان.
-تیرۆرکردنی سه‌عیدحجاریان.
-شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌تایبه‌ت ئه‌کبه‌رگه‌نجی وبرایانی محمدی وباطبی وزرافشان وئاغاجاری
وعبدالله‌نوری وکه‌بودوه‌ندو....
-ته‌قینه‌وه‌ی ده‌یان بۆمب له‌سه‌روبه‌ندی"هه‌لبژاردن"ی نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری له‌تاران وشاره‌کانداکه‌تائێستاته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیش له‌وپێوه‌ندیه‌دانه‌گیراوه.
-کوشتنی ڕۆژنامه‌نوس زهرا کاظمی
-دروست کردن وفه‌رمان دان بۆ ساخته‌چیه‌تی کردنی به‌ربلاو وبه‌پێی فه‌توا له‌کاتی به‌ڕێوه‌چونی نۆهه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری ودانانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا.
-قه‌یران دروست کردن له‌به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ودرێژه‌پێدانیی تا کاتی هاتنه‌سه‌رکاری ئه‌وبانده.
-ڕێ خۆش کردن بۆساخته‌یی کردنی به‌ربلاوله‌هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتوی وه‌لاتدا.
-کوشتنی ئه‌کبه‌رمه‌حه‌ممه‌دی وده‌یان ڕوداوی ترکه‌له‌وبابه‌ته‌داباسیان لێوه‌نه‌کراوه.
به‌ده‌ست پێکردنی شۆڕش و دروست کردنی هێزێک به‌ناوی هێزی دادوه‌ری(قوه‌قضائیه)که‌ده‌بێ له‌ڕاستیدابه‌زه‌یی ومێهره‌بانی وبه‌خشیه‌نده‌یی له‌وداببتندرێ،له‌ناکاوله‌گه‌ل پێشهاته‌یه‌ک به‌ناوی توندوتیژی وکینه‌تۆزی وتۆله‌ئه‌ستاندنه‌وه به‌ره‌وڕوو بوویین که ڕه‌گ وڕیشه‌ی له بیرکردنه‌وه‌کانی خومه‌ینی ومه‌لاده‌رچووه‌کانی حه‌وزه‌ی علمیه‌ی قوم داهه‌بو. ئه‌وکینه‌ونه‌فره‌تی ئه‌وان له‌خه‌لک ولاوه‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌بوکه ئه‌وان له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه وه‌ک که‌سانێکی ڕاستگۆوشیاونه‌ئه‌ژمێردران وئه‌وانیان قه‌بول نه‌بو، وبه‌باشی ده‌یان زانی که ئه‌وکه‌سانه‌ی که پله‌وپایه‌یان پێ دراوه له جێگه‌ی شیاوی خۆیاندا نین وبۆوه‌ی نابن ببنه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌وخه‌لکه.به‌وهۆیه‌وه ڕوی خۆشیان نیشانی ئه‌وان نه‌ده‌دا، ومه‌لاکانیش ئه‌وه‌یان به‌باشی ده‌زانی که‌ئه‌وپۆست ومه‌قامه‌ی وه‌ده‌ستیان هێناوه له‌به‌رئه‌وه نیه که ئه‌وان شیاوی بن، به‌لکوله‌به‌ر ساده و ساکاری خه‌لک بووه‌و به‌زویی نۆبه‌ی له‌ده‌ست دانی ئه‌وپۆست ومه‌قامانه دێت وبۆله‌ده‌ست نه‌دانی ئه‌وهێزوده‌سه‌لاتانه ناچار بوون به‌هه‌رجۆرێک که ده‌توانن ئه‌وپۆست و ده‌سه‌لاته ڕابگرن، وبۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش له هه‌مان ڕۆژی هه‌وه‌له‌وه له به‌رامبه‌ری بیرکردنه‌وه‌کان وهه‌ولی ئازادی خوازانه‌ی خه‌لکانی ئێران شمشێریان له‌کالان هێنایه ده‌رێ.
ئه‌وان به‌پێی ڕای خومه‌ینی که‌ده‌یگوت مه‌لایه‌تی یه‌کسانه‌له‌گه‌ل ئیسلام وئه‌وه‌که زانای ئایینی له‌باری دادوه‌ری کردندا له‌پێش هه‌موانن وپله‌وپایه‌ی مه‌لاکان له‌بواری مه‌عنه‌وییه‌وه له‌سه‌روی خه‌لکانیتره، پێیان وابوکه‌دادوه‌ری ملکی ئه‌وانه‌وئه‌وانن که‌ده‌توانن ئیجتیهادوفه‌توا بده‌ن ودادوه‌ری بکه‌ن.
ئه‌وان به‌باشی ده‌یان زانی که‌ئه‌گه‌ر له‌بارودۆخێکی ئازاد‌دا له‌به‌رامبه‌رخه‌لکدا ڕابوه‌ستن هیچ ڕێگایه‌کیان نیه جگه له‌ڕۆییشتن بۆ گۆشه‌وکه‌ناره‌کانی حه‌وزه عیلمییه‌کان ودوورکه‌وتنه‌وه له ده‌سه‌لات، وئه‌وه‌ش شتێک بوکه‌هیچ مه‌لایه‌ک ته‌نانه‌ت نه‌ی ده‌توانی هه‌ربیریش له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی بکاته‌وه هه‌روه‌ک خومه‌ینی نه‌یتوانی دوری له‌ده‌سه‌لات، دوای شۆڕش وڕۆییشتن بۆقوم،ته‌حه‌ممول بکاوگه‌ڕایه‌وه تاران تابه‌هاوکاری کوده‌تاچیه‌کان ده‌سه‌لاتی ته‌واوبکاته‌ملک وپاوانی خۆیی وئاخونده هاوبیره‌کانی.
کوشت وکوشتاره‌کان به‌حوکم وفه‌رمانی خومه‌ینی که‌دابوی به‌خه‌لخالی ده‌ستی پێ کرد. خه‌لخالی به‌فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی خومه‌ینی مه‌حکه‌مه‌کانی به‌بێ پارێزه‌رئه‌نجام دان وبه‌بێ پێکهێنانی دادگا و ته‌نیاله‌سه‌رقسه‌ی شاهید ده‌ستی کرد به‌کوشتنی سه‌رانی ڕه‌ژیمی پێشوو، به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له‌کاتی ڕه‌ژیمی شاداله‌به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تداکاریان کردووه،خومه‌ینیش گوتی که‌ئه‌وانه دادگایی کردنیان پێویست نه‌بو. دوای ئه‌وه‌خه‌لخالی که‌وته ئیعدام کردنی" قاچاخچیه‌کان "وله‌وکاره‌یدا به‌ڕادده‌یه‌ک چوبۆپێش که‌زۆرجاران خۆشی پێی وابوکه‌سانی بێ تاوانی ئیعدام کردوون، ئه‌وکات ده‌یگوت کێشه نیه ئه‌گه‌رئه‌وانه‌بێ تاوان بوبن ئه‌وه‌به‌پله‌ی شه‌هیدی ده‌گه‌ن!
ئه‌وجۆره‌بیرکردنه‌وه‌ی خه‌لخالی که‌له‌لایه‌ن ڕێبه‌ره‌که‌یه‌وه واته‌خومه‌ینی فێری کرابو به‌جێگایه‌ک گه‌ییشت هه‌رجۆرێک که خۆی پێی خۆشبا ئاواخه‌لکی دادگایی ده‌کرد، وله‌به‌رامبه‌رته‌واوی ئه‌وکه‌سانه‌ی که دژی ئه‌وێستان، ئه‌وێستاوداکۆکی له‌کاره‌کانی خۆی ده‌کرد. کاری ئه‌وبه جێگایه‌ک گه‌ییشتبوکه‌له‌جێگای خواش بڕیاری ده‌داوپله‌ی شه‌هیدی به‌ئیعدامیه بێتاوانه‌کان ده‌به‌خشی. دوای ئه‌وه‌ی که‌خه‌لخالی هاته ناو سیاسه‌ت وکوشتن وبڕین وله‌کوردستان وتورکه‌مه‌ن سه‌حراجنایاتی بێ ئه‌ژماری خولقاندن، به‌بێ هیچ دادگایی کردنێک کاربه‌ده‌ستانی پێشوی له‌دارستانه‌کانی باکور(شیمال)وله‌سه‌رده‌ستی موحسین ڕه‌فیقدوست له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌گولله‌باران کردن. سپای پاسداران ئه‌وکات ده‌ستێکی بالای هه‌بوله‌خولقاندنی ئه‌وجنایه‌تانه‌دا. هه‌رله‌ڕووداوه‌کانی تورکه‌مه‌ن سه‌حرابوکه‌بۆیه‌که‌م جارگۆڕی به‌کۆمه‌لی ئیعدامیه‌دادگایی نه‌کراوه‌کان دۆزرایه‌وه، نزیکه‌ی ٢٥که‌س بون له‌بیابانه‌کانی ناوچه‌ی تورکه‌مه‌ن سه‌حرادۆزرانه‌وه که‌له‌لای پێشه‌وه‌ڕا گولله‌باران کرابوون وبه‌یه‌که‌وه‌له‌گۆڕنرابوون. ئه‌وکاتیش سپای پاسداران ویارانی ئیمامی زه‌مان وه‌ک ئێستاکه به‌چاپ کردنی بلاوکراوه‌یه‌ک له‌سه‌ر زمانی گروپێکی کومونیستی، ویستیان خه‌لک هه‌ل بخه‌له‌تێنن وئه‌وتاوانه ده‌ملی ئه‌وان په‌ستێون.هه‌روه‌ک ته‌قینه‌وه‌که‌ی گۆڕی ئیمام ڕه‌زا وکوشتنی سیاسیه‌کان له‌سالی ١٣٧٦دا.
به‌هه‌رحال پیلانه‌که‌به کشانه‌دواوه‌ی خه‌لخالی ودرێژه پێدانی له‌لایه‌ن ئاغایان ربانی ئاملشی ودوکتۆربه‌هه‌شتی درێژه‌ی کێشا. کاری ئه‌م دووانه‌به‌جۆرێک بوکه‌هه‌موکه‌س ده‌یگوت سه‌ت ڕه‌حمه‌ت له‌باوکی خه‌لخالی. ئه‌وان(ربانی وبهشتی) به پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی به‌رزی دادوه‌ری وڕێگه خۆش کردن وهێنانه‌به‌رباسی تۆله‌ستاندنه‌وه(قصاص)،ڕێگایان بۆجنایه‌تکاره‌کان خۆش کردبۆله‌سێداره‌دانی لاوان وئه‌وان بون که‌بۆیه‌که‌م جارفه‌رمانی داخستنی ڕۆژنامه‌کانیان ده‌رکرد.
ئێستا هه‌ندێک له‌ودۆستانه‌ی که‌ڕه‌خنه له‌بابه‌ته‌کانی هێزی دادوه‌ری(قوه‌قضائیه)ده‌گرن ومه‌حکومی ده‌که‌ن، واباشه‌که‌چاوێک به‌کاروکرده‌وه‌کانی خۆشیاندا بخشێنن وبزانن که‌ئایا ئه‌وان هه‌مان ئه‌وکه‌سانه نه‌بون که ڕێگاخۆشکه‌ربوون بۆ خولقاندنی ئه‌وجنایه‌تانه? ودرێژه پێدان وڕیشه‌داکوتانی دیکتاتۆری، سه‌یرئه‌وه‌یه ئێستا که له‌ده‌سه‌لات وه‌ده‌رنراوون ودورخراونه‌ته‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن به‌لام هه‌رگیزنایان هه‌وێ و ڕوویان نیه‌به‌خه‌لک بلێن که‌خۆیان له‌هۆکاره‌سه‌ره‌کیه‌کانی هاتنه‌کایه‌ی ئه‌ودیکاتوریه‌ته بوون.
مه‌گه‌رئه‌وکات زیندانه‌کان له‌لایه‌ن هێزی ده‌سه‌لات به‌ده‌ست که له باندی ئه‌وان(چاکسازیی خوازه‌کانی ئێستا) بون،به‌ڕێوه‌نه‌ده‌چوون?هه‌لبه‌ته‌ئه‌وکات هێزه‌کانی سازمانی موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی،ش یارمه‌تی ئه‌وانیان ده‌داوهێزه‌کانی چاکسازیی خوازیی ئێستا ئاگرخۆشکه‌روهێزه‌کانی ئیتلاعات وئه‌منیه‌تی له‌ته‌نیشتیان بوون ئه‌یان پاراستن.ئه‌وکات ئاغای به‌نی سه‌در گوتی له‌زیندان خه‌لک شکه‌نجه‌ده‌کرێ،بۆلێکۆلینه‌وه‌له‌وبابه‌ته که‌رروبی و فه‌هیم کرمانی سه‌ردانی زیندانه‌کانیان کرد.که‌رروبی هه‌بوونی شکه‌نجه‌ی وه‌درۆ خسته‌وه به‌لام فه‌هیم کرمانی په‌سه‌ندی کرد.بۆئه‌وه‌ی که‌وه‌بیر ئاغای که‌رروبی وموحته‌شه‌می بهێندرێته‌وه‌که له کام زیندانانه لێ کۆلینه‌وه‌یان کرد،ئه‌وه‌نده‌به‌سه‌که‌ئاماژه‌به‌زیندانه‌کانی حمامی وسوله‌یی وانباری بکه‌ین که ئه‌وان له سالی ١٣٦٠ دا سه‌ردانیان کردبوون شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆری شکه‌نجه‌یان دیتبووبیستبو،به‌لام که‌هاتنه‌وه لای خومه‌ینی،هه‌بونی شکه‌نجه‌یان وه‌درۆخسته‌وه‌وله‌پۆست ومه‌قامی خۆیاندا مانه‌وه.به‌لام ئاغای فه‌هیم کرمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی سالی٥٧داهاوده‌ست وهاوکاری خۆیان بوو وچه‌ند حوکمی له‌سێداره‌دانیشی ده‌رکردبون،به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌گوتی له‌زیندانه‌کاندا شکه‌نجه هه‌یه‌وبۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش‌لاجوه‌ردی له‌گه‌ل خومه‌ینی به‌ره‌وڕووکرد،که‌چی به‌وحاله‌شه‌وه‌له‌سه‌رکاروه‌لانرا.مه‌گه‌ر ئاغای به‌نی سه‌درئه‌وده‌م نزیکه‌ی ١٥٠ وێنه‌ی له‌شکه‌نجه‌کراوه‌کان نه‌دابه‌ڕێکخراوی لێبوردنیی نێونه‌ته‌وه‌یی ونه‌یگوت له‌ئێران زیندانیه‌کان شکه‌نجه‌ده‌کرێن? ئاغایانی چاکسازیی خوازئایائێوه‌وده‌وله‌تی ئاغای خاته‌می ومه‌جلیسه‌که‌شی که‌ده‌سه‌لاتتان به‌ده‌سته‌وه‌بو بۆئازادی وشکه‌نجه‌نه‌کرانی دۆست ولایه‌نگره‌کانتان چتان کرد?ئایائه‌کبه‌رگه‌نجی به‌هۆی یارمه‌تی دانی ئێوه نه‌چۆزیندان?وله‌قاودانه‌کانی ئه‌ونه‌بونه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌خه‌لکێکی زۆر ڕوتان تێ بکات?به‌لام کاتێک ئه‌ووخوێندکاره‌کان که‌به‌پشتیوانی له‌ده‌وله‌تی ئێوه له‌زانکۆهه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوخرانه‌ناوزیندان،به‌داخه‌وه‌بچوکترین هه‌ولتان نه‌دابۆپشتیوانی کردن وئازاد کردنیان.بۆئه‌وه‌ی باش بزانن که‌ئه‌وجنایه‌تانه له‌کوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه،واباشه‌که‌مێک بۆدواوه‌وبۆساله‌کانی ٥٩-٦٠ که‌ئه‌وگروپه‌جینایه‌ت پیشه‌دروست بو،بگه‌ڕێینه‌وه.سالی ٦٠ بۆئه‌وه‌ی کوده‌تاچیه‌کان به‌سه‌رسه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتداسه‌ربکه‌ون،ڕێکخستنێکی تایبه‌تیان پێکهێناوبه‌که‌لک وه‌رگرتن له‌ئه‌وڕێکخستنه‌یه کوده‌تاکه‌یان ئه‌نجام داودوای ئه‌وه‌ش هه‌رئه‌وڕێکخستنانه ده‌سه‌لاتی وه‌لاتیان گرته‌ده‌ست وتائه‌مڕۆکه‌ش ئه‌وگروپه دروست کراوانه‌درێژه‌به‌کاره‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن. ته‌نهاکاتێک که‌خاته‌می ببۆسه‌رۆک کۆمار ئه‌وگروپه دیارنه‌ماودوای ئه‌وه‌دوباره‌هاتنه‌وه‌مه‌یدان.هه‌لبه‌ته‌ئه‌وگروپانه‌له‌سه‌رده‌می خاته‌می شدا بێ کارنه‌بون. ئه‌وگروپانه‌ئه‌وکاتیش هه‌رکارێک که‌پێیان خۆش بوکردیان به‌لام نه‌ک ڕاسته‌و خۆ‌و به ئاشکرا، به‌لکوله‌ژێرپه‌رده‌داوجل وبه‌رگی چاکسازیی خوازییان له‌به‌رکردوپێیان وابوله‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌لک ڕابردوویان نازانێ ده‌توانن ئه‌دای چاکسازیی خوازیی ده‌ربێنن.
ده‌توانین ئاماژه‌به‌که‌سانی وه‌ک:موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی وموسه‌وی خوئینیهاومیرحوسێن موسه‌وی وحوسێن موسه‌وی وبێهزادنه‌به‌وی ومه‌حه‌مه‌د سه‌لامه‌تی وتاج زاده‌وسه‌عیدحه‌جاریان ودوکتۆرسروش وهادی غه‌ففاری وموحسین ئارمین وموحسین سازگاراوکه‌ڕڕوبی وموعین و...بکه‌یین که‌ئه‌وکات له‌ناوئه‌گروپانه‌دابوون،به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کاردوورخرانه‌وه بونه‌ته‌چاکسازیی خواز، به‌لام هه‌رگیز ناتوانن ڕابردووی پڕشنگداریان بۆخه‌لک باس بکه‌ن.
درێژه‌ی هه‌یه
قادرئه‌حمه‌دزاده(ڕێبوار)نۆروێژ
[email protected]