له ولآتي ئێرانيش به‌گوێره‌ي هه‌ندێ راپۆرتي نافه‌رمي و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و کرده‌وه‌يه له هه‌ندێ ناوچه‌ي پارێزگاکاني خوزستان و کوردستان ده‌بينرێت. له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا (نگين شێخولئيسلامي) وه‌ک رۆژنامه‌نووس و چالاکوانێکي بواري ژنان له کوردستاني ئێران و به‌رپرسي ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، له خه‌ته‌نه‌کردني کچان وه‌ک توندوتيژييه‌کي شاراوه ده‌رإوانێت و ژنان به قوربانياني ئه‌م کاره‌ساته ده‌زانێت.
خه‌ته‌نه‌کردني کچان له کوردستان و قوربانييه‌کاني
ئا: شيرين فاميلي
و: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر

له‌م ماوه‌يه‌دا (ئه‌نجومه‌ني ژناني ئازه‌رمێهري کوردستان) له به‌ياننامه‌يه‌کدا وێرإاي پشتيواني له خواست و داواکارييه گشتييه‌کاني بزووتنه‌وه‌ي ژنان له بواري پێويستي گۆرإانکاري له ياساکاني تايبه‌ت به ژنان له ئێران، تيشکي خستووه‌ته سه‌ر هه‌ندێ تايبه‌تمه‌ندي ده‌رباره‌ي پرسي ژنان و ئافره‌تان له کوردستاني ئێران، که يه‌ک له‌و تايبه‌ته‌نمه‌ندييانه خه‌ته‌نه‌کردني کچانه.

به‌پێي دوايين راپۆرتي رێکخراوي نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتووه‌کان، سالآنه نزيکه‌ي سێ مليۆن کچ له کيشوه‌ري ئه‌فريقيا ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسيي خه‌ته‌نه‌کردنه‌وه. راپۆرتي يونيسێف له راپۆرتي ساڵي (2003)دا ئه‌وه ده‌رده‌خات که 97%ي ژنان و کچاني ميسري به‌و پرۆسه‌يه‌دا تێپه‌رإێندراون. هه‌روه‌ها سوودان، يه‌مه‌ن، مه‌غريب و سۆماڵ له‌و ولآتانه‌ي ديکه‌ن که رێژه‌يه‌کي زۆري خه‌ته‌نه‌کردني کچاني تێدا تۆمار کراوه.
له ولآتي ئێرانيش به‌گوێره‌ي هه‌ندێ راپۆرتي نافه‌رمي و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و کرده‌وه‌يه له هه‌ندێ ناوچه‌ي پارێزگاکاني خوزستان و کوردستان ده‌بينرێت. له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا (نگين شێخولئيسلامي) وه‌ک رۆژنامه‌نووس و چالاکوانێکي بواري ژنان له کوردستاني ئێران و به‌رپرسي ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، له خه‌ته‌نه‌کردني کچان وه‌ک توندوتيژييه‌کي شاراوه ده‌رإوانێت و ژنان به قوربانياني ئه‌م کاره‌ساته ده‌زانێت.
ناوبراو که پێشتر له‌و برإوايه‌دا نه‌بوو خه‌ته‌نه‌کردني کچان له کوردستاندا هه‌بێ، له ئه‌نجامي لێکۆلينه‌وه‌يه‌کي کۆمه‌ڵناسي تايبه‌ت به ئافره‌تان له ناوچه جياجياکاني کوردستان ئه‌و راستييه‌ي بۆ ده‌رکه‌وت، به‌تايبه‌ت له سنووري هه‌ورامان که مێژوو و فه‌رهه‌نگێکي جياوازتري هه‌يه. له هه‌ورامان وه‌ک ناوچه‌يه‌کي مه‌زهه‌بي خه‌ڵکه‌که‌ي له‌و برإوايه‌دان که خه‌ته‌نه‌کردن سوننه‌تي (عايشه) و (فاتيمه)يه و ده‌بێ هه‌موو کچێک خه‌ته‌نه بکرێت، به بێ ئه‌وه‌ي بزانن ئه‌و کاره له داهاتووي کچه‌که‌دا چ کاردانه‌وه‌يه‌کي ده‌بێت. ئه‌و کاره به زۆري له رێگه‌ي ناته‌ندروست و له‌لايه‌ن مامانه‌کانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و مامانانه‌ش بێ ئاگان له‌وه‌ي که چ نه‌خۆشييه‌ک رووبه‌رإووي ئه‌و کچانه ده‌بێته‌وه که ده‌که‌ونه به‌ر تيغي ئه‌وان. مامانه‌کان ده‌يانگوت که ئه‌م کاره (خه‌ته‌نه‌کردن) بۆ کچان پێويست و باشه و به‌گوێره‌ي قسه‌ي هه‌ندێ پياويش که هاوإابوون له‌گه‌ڵ مامانه‌کان، "خه‌ته‌نه‌کردن ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که کچه‌کانيان سروشتي پياوان بگرن".
ئه‌و چالاکوانه‌ي بواري ژنان باس له ژماره‌يه‌ک پياوي ديکه‌ي ناوچه‌که ده‌کات که بۆچووني پێچه‌وانه‌يان هه‌بوو به‌وه‌ي که خۆيان له خه‌ته‌نه‌کردني کچه‌کانيان بواردووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆي ئه‌وه‌ي که ساردي بکه‌وێته نێوان هاتوچۆي بنه‌ماڵه‌يي له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زرووانيان، به بيانووي ئه‌وه‌ي که "ماڵي ئێوه پاک نييه".
سه‌ره‌رإاي بووني که‌سانێک که ده‌ست ده‌ده‌نه خه‌ته‌نه‌کردني کچان، هه‌ندێ له ژنان و ئه‌و کچه گه‌نجانه‌ي که کرداري خه‌ته‌نه‌کردنيان له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه، ئاستي تێگه‌يشتنيان گه‌يشتووه‌ته راده‌يه‌ک که ئاماده‌يي خۆيان بۆ کۆکردنه‌وه‌ي زانياري و به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر ئه‌و کاره ده‌ربرإيوه. هه‌ورامان ناوچه‌يه‌که که تيايدا ته‌مه‌ني شووکردن زۆر له خوارێيه و ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ش باس له ديدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کچێکي ته‌مه‌ن 17 سالآن ده‌کات که تيايدا له‌و کرداره ده‌دوێ که لانيکه‌م پێنج تا شه‌ش ساڵ پێشتر له‌سه‌ري ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ي راپۆرتي دامه‌زراوه‌ي حه‌شيمه‌تي رێکخراوي نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتووه‌کان، خه‌ته‌نه‌کردني کچان جگه له‌و ئێش و ئازاره‌ي که رووبه‌رإوويان ده‌بێته‌وه، ده‌بێته هۆي خوێن به‌ربوون و ئيلتيهاب و هه‌ندێجاريش ئه‌و کچه دواي شووکردن له نه‌عمه‌تي منداڵبوون بێبه‌ش ده‌کات و حاڵه‌تي واش هه‌بووه که مردني کچه‌که‌ي لێکه‌وتووه‌وه،.
رێکخراوي ته‌ندروستيي جيهاني له راپۆرتي ساڵي (2006)ي خۆي‌دا رايگه‌ياند: "ئه‌و ژنانه‌ي که خه‌ته‌نه‌کراون له درێژخايه‌ندا له‌گه‌ڵ گرفت به‌ره‌ورإوو ده‌بن و له‌وانه‌يه له‌کاتي منداڵبووندا خۆي يان منداڵه‌که‌ي گيان له ده‌ست بده‌ن و هه‌روه‌ها ئاره‌زووي جينسيان بۆ هه‌تاهه‌تايه له‌ناو ده‌چێت".
نگين ئاماژه به گرنگيي رۆڵي حکومه‌ت ده‌کات له پێش‌گرتن له خه‌ته‌نه‌کردني ژنان و ده‌ڵێت: "له رێگه‌ي ده‌سته‌به‌رکرني مافه کۆمه‌لآيه‌تييه‌کان و ره‌خساندني که‌شوهه‌وايه‌کي ئازاد به‌و واتايه‌ي که هه‌موو ئه‌و شتانه که له کۆمه‌ڵگه‌دا رووده‌ده‌ن سياسي نين، ده‌توانين له رێي په‌يوه‌ندييه کۆمه‌لآيه‌تييه تايبه‌ته‌کان و خولي هوشياري و فێرکردنه‌وه، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ين".
به‌پێي قسه‌ي پسپۆرإان و لێکۆڵه‌ره‌وان، "خه‌ته‌نه‌کردني کچان به‌ستراوه‌ته‌وه به برإواي سوننه‌تي و ئاييني خه‌ڵکه‌وه و سرإينه‌وه‌ي ئه‌و دياردانه چالاکي فرهه‌نگي و ته‌ندروستيي زياتر ده‌خوازێت".
ئاماره‌کاني رێکخراوي ته‌ندروستيي جيهاني و دامه‌زراوه‌ي حه‌شيمه‌تي نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که له ولآتانێکي وه‌ک سوودان و يه‌مه‌ن که ئه‌و کرداره به ئاشکرا ئه‌نجام ده‌درێت، که‌متر له 3%ي خه‌ته‌نه‌کان له‌لايه‌ن پزيشک و له نه‌خۆشخانه و بنکه ته‌ندروستييه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت و زۆربه‌يان له ده‌ره‌وه‌ي ئه‌و بنکانه و له‌سه‌ر ده‌ستي مامانه‌کان و ئه‌و ژنانه ده‌کرێن که ساڵۆني جوانکارييان هه‌يه.