ده‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، که ناکرێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، گه‌ڕایه‌وه بۆ خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌ویان بکه‌ن. له‌و کاته‌دا باره‌که له‌به‌رده‌م مه‌ترسی داگیرکاریی ده‌ره‌کی و گرژیی ناوخۆییدابوو.
جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی

کاتێک له مه‌جرای روداوه مرۆییه‌کاندا پێویستی ئه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات گه‌لێکی دیاریکراو ئه‌و گرێبه‌نده سیاسیانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه که به‌یه‌کێکی دێکه‌وه‌ی ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها له نێو ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌ر زه‌میندا به‌دوای ئه‌و پێگه لێکجودا و یه‌کسانه‌دا بگه‌ڕێت که یاساکانی سروشت و خودای سروشت وه‌ک ماف پێیبه‌خشیون، رێزگرتنێکی شایسته به بیروڕای مرۆڤایه‌تی ئه‌و ئه‌رکه ده‌خاته ئه‌ستۆیان که ئه‌و هۆکارانه به‌یان بکه‌ن که ناچاریکردون جیاببنه‌وه.
ئێمه ئه‌و راستییه به به‌ڵگه‌نه‌ویست ده‌زانین که هه‌موو مرۆڤه‌کان به یه‌کسانی خولقێنراون، که له‌لایه‌ن خولقێنه‌ره‌که‌یانه‌وه هه‌ندێک مافیان پێدراوه که ناکرێت لێیان جودابکرێنه‌وه، له‌و مافانه‌ش مافی ژیان و ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ریه.
بۆ پاراستنی ئه‌و مافانه‌ش، حکومه‌ت داده‌مه‌زرێت له‌نێو خه‌ڵکدا، که ده‌سه‌ڵاتی ره‌وای له ره‌زامه‌ندی حوکمکراوه‌کانییه‌وه وه‌رده‌گرێت.
هه‌رکاتێکیش هه‌رشێوازێک له حکومه‌ت بوو به مایه‌ی وێرانکردنی ئه‌و ئامانجانه، ئه‌و کات مافی گه‌له که بیگۆڕێت یاخود هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، و له جێگه‌ی حکومه‌تێکی نوێ دابمه‌زرێنێت که بناغه‌که‌ی به‌ندبێت له‌سه‌ر پره‌نسیپ و رێکخستنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌شێوه‌یه‌ک که له‌لای خه‌ڵکه‌که ئه‌گه‌ری زیاتری ئه‌وه‌ی لێبکرێت که کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و به‌خته‌وه‌رییان.
له‌راستیدا، تێڕوانینی ژیرانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که ئه‌گه‌ر حکومه‌تێک که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژبێت دامه‌زرابێت، پێویست نیه بگۆڕدرێت له‌به‌ر هۆکاری سه‌رپێی و بچوک. له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌ویش، سه‌رجه‌می ئه‌زمونه‌کان ئه‌وه‌یان پیشانداوین که مرۆڤایه‌تی مه‌یلی چێشتنی مه‌ینه‌تی زیاتر ده‌کات له‌کاتێکدا شه‌رانگێزی ته‌حه‌مول کراوه، وه‌ک له‌وه‌ی هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و شێوازه بدات که له‌سه‌ری راهاتووه.
به‌ڵام کاتێک که رستێک له زه‌وتکردن و به‌دکرداری له ئارادا بێت، که بێجیاوازی له‌سه‌ر هه‌مان رێڕه‌وبێتێ ێ که به‌ڵگه‌ی ئه‌و پلانه‌یه که ده‌یه‌وێت بیانخاته ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ره‌هاوه، ئه‌و کات ئه‌وه مافی ئه‌وانه، ئه‌و کات ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌وانه که حکومه‌تێکێ ئاوه‌ها توڕهه‌ڵبده‌ن و پاسه‌وانی نوێ بهێننه مه‌یدان له‌پێناوی ئاسایشی داهاتویاندا. ئه‌مه مه‌ینه‌تی ئه‌م کۆڵۆنییانه‌بووه1، ئێستاش ئه‌مه ئه‌و پێویستییه‌یه که ناچاریان ده‌کات سیسته‌می پێشوی حکومه‌ته‌که‌یان بگۆڕن.
مێژووی پاشای ئێستای به‌ریتانیای مه‌زن مێژوویه‌که پڕیه‌تی له زه‌ره‌گه‌یاندن و به‌دکرداری، که هه‌موویان به ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی سته‌مکارییه‌کی ره‌ها له‌م ویلایه‌تانه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ن. بۆ سه‌لماندنیشی، با راستییه‌کان له‌به‌رده‌م جیهاندا بدوێن.
ئه‌و2 ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه که پابه‌ندی یاسا بێت، که به‌سودترین و گرنگترین شته بۆ چاکه‌ی گشتی.
ئه‌و رێگه‌ی له فه‌رمانڕه‌واکانی خۆی گرتوه له‌وه‌ی یاسا هه‌نوکه‌یی و هه‌ره‌گرنگه‌کان ده‌ربکه‌ن، دوایان بخات تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات، کاتێکیش دواده‌خرێن، ئه‌م به‌ته‌واوی پشتگوێ‌یان ده‌خات.
ئه‌و ئه‌وه‌ی ره‌تکردۆته‌وه یاسای دیکه ده‌ربکات که تایبه‌تبن به ناوچه‌ی فراوانی دانیشتوان، هه‌تاکو ئه‌و خه‌ڵکانه واز له مافی نوێنه‌رایه‌تیکردنیان ده‌هێنن له ده‌سته‌ی یاساداناندا، ئه‌و مافه‌ی که بۆ ئه‌وان پڕ به‌هایه و به‌ته‌نها بۆ سته‌مکار مایه‌ی نیگه‌رانییه.
ئه‌و ده‌سته‌ی یاسادانه‌رانی له شوێنی وا کۆکردۆته‌وه که نه‌شیاو ناباو و دوره له ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به تۆماره گشتییه‌کان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقه‌تیان له‌به‌ر ببڕێت و ناچاریان بکات گوێڕایه‌ڵی پێوه‌ره‌کانی بن.
ئه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجومه‌نه‌کانی نوێنه‌رانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به خۆراگرییه‌کی پیاوانه‌وه به‌ره‌نگاری داگیرکارییه‌کانی ئه‌و بونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵک.
ئه‌و بۆماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن، دوای ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وانه، رێگه‌ی نه‌دا که‌سانی دیکه هه‌ڵببژێردرێن.
ده‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، که ناکرێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، گه‌ڕایه‌وه بۆ خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌ویان بکه‌ن. له‌و کاته‌دا باره‌که له‌به‌رده‌م مه‌ترسی داگیرکاریی ده‌ره‌کی و گرژیی ناوخۆییدابوو.
ئه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا رێگه له دانیشتوانی ئه‌م ویلایه‌تانه بگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاستنه‌گی خستنه به‌رده‌م یاساکانی به‌هاوڵاتیبوونی بیانییه‌کان، رازیینه‌بوو یاسای دیکه‌ش ده‌ربکات بۆ هانی کۆچکردنیان به‌و ئاقاره‌دا، هه‌روه‌ها زیادکردنی مه‌رجی نوێ بۆ ته‌رخانکردنی زه‌وی .
ێ
ئه‌و رێگریکرد له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ریدا، له رێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕینییه‌وه له‌سه‌ر یاساکان بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه‌کان.
ێ
ئه‌و کارێکی وه‌های کرد دادوه‌ره‌کان به‌ته‌نها پابه‌ندی ئیراده‌ی خۆی بن، له به‌ڕێوه‌بردنی نوسینه‌گه‌کانیان و بڕو و پێدانی موچه‌کانیان.
ێ
ئه‌و چه‌ندین نوسینه‌گه‌ی قوتکرده‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پۆلی له فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌کرد بۆ بێزراکردنی خه‌ڵکه‌که‌مان، و ماشینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یانبوو.
ێ
ئه‌و له کاتی ئاشتیدا سوپا ئاماده‌کانی له‌نێو ئێمه‌دا هێشته‌وه به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی یاسادارێژه‌رانمان.
ێ
ئه‌و کارێکی وای کرد که سوپا بگۆڕێت بۆ شتێک که سه‌ربه‌خۆ بێت له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و باڵاتریش بێت لێی.
ئه‌و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دا ئێمه‌ی خسته به‌ر ره‌حمه‌تی یاساگوزاریه‌ک که بێگانه‌یه به پیکهاته و حوکمی ئێمه، و له‌لایه‌ن یاساکانی ئێمه‌وه دانپیدانه‌نراون، ره‌زامه‌ندی خۆی به‌خشیه کرداره خۆبه‌یاسادارێژه‌ر دانه‌ره‌کانیان.
له‌به‌ر جێگیرکردنی ده‌سته‌ی زۆری هێزی چه‌کداری له‌نێوماندا:
له‌به‌ر پاراستنیان، له‌ڕێگه‌ی داداگاییکردنی گاڵته‌جارییه‌وه، له سزدان له پای هه‌ر پیاوکوژییه‌ک که به‌رامبه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ویلایه‌تانه ئه‌نجامیان بدانایه:
له‌به‌ر بڕینی بازرگانیکردنه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا:
له‌به‌ر سه‌پاندنی باج به‌سه‌رماندا به‌بێ ره‌زامه‌ندیمان:
له‌به‌ر بێبه‌شکردنمان له زۆر باردا له سوده‌کانی دادگایی له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌رانه‌وه:
له‌به‌ر گواستنه‌وه‌مان بۆ کیشوه‌ره‌کانی دیکه بۆ دادگاییکردنمان له‌سه‌ر پێشێلکاری دروستکراو:
له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می ئازادی یاسای ئینگلیزی له هه‌رێمێکی دراوسێمان3، و له جێگه‌ی ئه‌و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی هه‌ڕه‌مه‌کی، و به‌رفراوانکردنی سنوره‌کانی به راده‌یه‌ک که بیان کاته نمونه‌یه‌ک و ئامرازێکی شیاو بۆ سه‌پاندنی هه‌مان حوکمی ره‌ها به‌سه‌ر ئه‌م کۆلۆنیانه‌شدا:
ێ
له‌به‌ر زه‌وتکردنی کۆیاساکانمان4، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕبه‌هاترینی یاساکانمان، هه‌روه‌ها گۆڕینی بنه‌ڕه‌تییانه‌ی شێوه‌ی حکومه‌ته‌کانمان:
له‌به‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی خۆمان، و وه‌ها خۆیان به‌یانکرد که ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه یاسامان بۆ دابڕێژن له هه‌ر بارودۆخێکدا بێت:
ئه‌و وازی له حکومه‌تی ئێره هێناوه له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ئێمه له‌ژێر پارێزگاریی ئه‌ودا نه‌ماوین و به‌رپاکردنی شه‌ری له دژمان:
ئه‌و ده‌ریاکانی تاڵانکردوین و که‌ناره‌کانی تێکوپێکداوین، شاره‌کانی سوتاندوین و هه‌روه‌ها ژیانی گه‌له‌که‌مانی وێرانکردوه.ێ
ئه‌و له‌م ساته‌دا خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی سوپای گه‌وره‌ی به‌کرێگیراوه بیانییه‌کانه بۆ ته‌واوکردنی کاره‌کانی مه‌رگ و خاپورکردن و سته‌مکاری. به بارودۆخی دڵره‌قی و خیانه‌تکاری ده‌ستیپێکردوه که به ده‌گمه‌ن هاوشێوه‌ی هه‌بووه له به‌ربه‌ڕیترینی سه‌رده‌مه‌کاندا، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و شایسته‌ی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تێکی شارستان نیه.ێ
ئه‌و هاونیشتمانییانمانی، که له ده‌ریا ده‌ستگیرکراون، ناچارکردوه که چه‌ک هه‌ڵبگرن له‌دژی وڵاته‌که‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جه‌لادی هاوڕێ و براکانیان، یاخود خۆیان به‌ده‌ستی ئه‌وان بکوژرێن.ێ
ئه‌و یاخیبوونی ناوخۆیی له‌نێوماندا وروژاندوه، و هه‌وڵیداوه ئه‌و هیندیه دڕنده بێبه‌زه‌ییانه بهێنێته سه‌ر جێنشینانی ئه‌وپه‌ڕی وڵات، ئه‌و هیندیانه‌ی که رێسای زانراویان له شه‌ڕدا بریتیه له خاپورکردنی بێجیاوازی سه‌رجه‌م ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و دۆخه‌کان.
ێ
له هه‌موو قۆناغه‌کانی ئه‌م سه‌رکوتکردنانه‌دا، ئێمه یاداشتی ناره‌زاییمان به‌رزکردۆته‌وه به بێفیزترین شێوه: یاداشته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانمان ته‌نها به ئازار و زه‌ره‌ری زیاتر وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه. میرێک، که که‌سایه‌تیی هه‌موو ئه‌و خوسڵه‌تانه‌ی تێدا بێت که سته‌مکارێکی پێده‌ناسرێته‌وه، شایانی ئه‌وه نیه فه‌رمانڕه‌واوی گه‌ڵێکی ئازاد بێت.
نه ئه‌وه‌تاش بوینه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی برا به‌ریتانیه‌کانمان. ئێمه چه‌ندین جار ئاگادارمانکردونه‌ته‌وه له‌و هه‌وڵانه‌ی یاسادانه‌رانیان داویانه بۆ فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ر ئێمه‌دا. بارودۆخی کۆچکردن و نیشته‌جێبوونمان بۆ ئێره وه‌بیرهێناونه‌ته‌وه. هانامان بردۆته به‌ر دادوه‌ری و جوامێریی خۆرسکیان، و به برایه‌تی نێوانمان سوێندمانداوون که خۆیان بێبه‌ریبکه‌ن له‌و ته‌عه‌دایانه‌ی که بێگومان ده‌بنه مایه‌ی پچراندنی په‌یوه‌ندییه‌کانمان و گفتوگۆکانمان. ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه گوێی خۆیان له ئاست دادپه‌روه‌ری و برایه‌تیدا که‌ڕ کردوه.
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه، وه‌ک ملدان بۆ زه‌روره‌ت، که جیابونه‌وه‌مان راده‌گه‌یه‌نێت، و ئه‌وان، وه‌ک سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، به دوژمن له کاتی جه‌نگدا و به دۆستیش له ئاشتیدا، ته‌ماشابکه‌ین.
بۆیه ئێمه، نوێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، که له په‌رله‌مانی گشتیدا کۆبوینه‌ته‌وه، په‌نا بۆ دادوه‌ری باڵای جیهان ده‌به‌ین له‌باره‌ی ره‌وایی نیه‌ته‌کانمانه‌وه و به ناو و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه باشه‌کانی ئه‌م کۆڵۆنیانه‌وه، به که‌رامه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نین و بڵاویده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م کۆڵۆنییه یه‌کگرتووانه سه‌ربه‌ستن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆبن. و له هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌ک له‌گه‌ڵ کۆشکی شاهانه‌ی به‌ریتانیا سپێردراون، هه‌روه‌ها هه‌موو په‌یوه‌ستییه‌کی سیاسی له‌نێوانیان و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیای مه‌زندا پێویسته و به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌ک ویلایاتی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه بۆ به‌رپاکردنی جه‌نگ، وه‌ده‌ستهێنانی ئاشتی، به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی، دامه‌زرادنی بازرگانی، هه‌روه‌ها کردنی هه‌موو ئه‌و کرده‌وه و شتانه‌ی که ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆ مافی کردنیانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ پشتگیریکردنی ئه‌م راگه‌یاندنه، به پشتبه‌ستنێکی پته‌و به پارێزگاریکردنی ئیلاهی، ئێمه به‌کۆمه‌ڵ به‌ڵێنی به‌ختکردنی ژیان و سه‌روماڵ و شه‌رفی پیرۆزمان به یه‌کترده‌ده‌ین.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
1-کۆڵۆنیه‌کان بریتین له‌و 13 ویلایه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا که ده‌که‌ونه باکوری خورهه‌ڵات و یه‌که‌مین ویلایه‌ت بوون سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند و پاشان بونه بناغه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ی ئێستا به ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناسراو.
2-مه‌به‌ست له ئه‌و، جۆرجی سێهه‌م (1738-1820) پادشای به‌ریتانیای مه‌زن و پاشای ئێرله‌ندایه.
3- مه‌به‌ست هه‌رێمی کوبێکه له که‌نه‌دای ئێستا.
4- کۆیاسا واته چارته‌ر (charter)
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ، chiraiazadi.org