با چی دیکه خۆێنی هاوڵاتیانی کوردستان‌مان له پێناو برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان نه‌ڕژێت، باخۆێنی شه‌هیده‌کانمان داری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری ئاوبده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که ئیستا ڕووبه‌رومان ده‌بنه‌وه، هیچی له‌وه زیاتر نییه که له کاتی سه‌ربه‌خۆ بوونیش مان چاوه‌ڕانی بکرێت،
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌مه‌ڕ ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوکی دڵی کوردستان و پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌کانی باشوری کوردستان.


کوردستانیانی هێژاو وڵاتداگیرکراو.
خه‌ڵکی خۆڕاگر و قاره‌مانی شاری که‌رکوکی کوردستان.
مخابن ئه‌مڕۆش وه‌ک ده‌یان کاره‌ساتی دیکه‌ی پێشوو شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان، له پلانی گڵاوی دوژمنانی کورد وکوردستاندا خڵتانی خۆێن کرا، ئه‌مڕۆ که‌رکوک لاپه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی ڕوداوه تاڵه‌کانی له میژووی خۆی تۆمار کرد، به‌ڵام هاوکات لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی پڕ له شانازی خۆڕاگری ئه‌و شاره‌و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی پێشاندا.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک وبنه‌ماڵه‌ی گشت شه‌هیدانی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری که‌رکوک ده‌که‌ین، هه‌زاران گووڵی سور ئاراسته‌ی ڕۆحی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌که‌ین که گیانی پاکیان کرده قوربانی شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان، هیوای ساخ بوونه‌وه‌ش بۆ گشت برینداره‌کان ده‌خوازین،
کوردستانیانی تامه‌زرۆی ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری.
ئه‌وه کرده‌وه دوژمنکارانه‌ی که ئه‌مڕۆ له شاری که‌رکوکی کوردستان له کاتی خۆپێشاندانی ئارام و دیمۆکرات‌دا ڕویداوه، به ڕوون وئاشکراو بێپه‌رده‌و بیانوو هێنانه‌وه ده‌یسه‌لمێنن که کێ له پشت ئه‌م کاره‌ساته‌یه، مخابن ئێمه‌ی کورد هه‌میشه له ئاست پلانه‌کان دوژمنانمان خۆمان ئارام پێشان ده‌ده‌ین، به بیانووی ئه‌وه‌ی که گوایا کاره‌سات ڕوو نه‌دات، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ساته‌ی که ئه‌مڕۆ رویداوه له‌و کاره‌ساتانه‌ی که گوایا ڕوونه‌دا گه‌وره‌تر و دڵته‌زێنتره، بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره ڕووداوانه زه‌مینه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ کاره‌ساتی دیکه له داهاتوودا.
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هه‌ر گروپ و ڕێکخراوێک بووبێت ته‌نیا مه‌به‌ست له دژایه‌تی کردنی کورده‌و به‌س، گوایه به‌م کرده‌وانه ده‌یانه‌وێ گه‌لی کورد له باشوری کوردستان و شاره مه‌زنه‌که‌ی که‌رکوک بترسێنن که ده‌ست به‌ردار بن له کوردستانی بوونی که‌رکوک، به‌ڵام خۆڕاگری ئه‌و خه‌ڵکه‌و هه‌ر له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ش به لافیته خۆێناوییه‌کانی ده‌ستی خۆپێشانده‌ران، دووباره به دوژمنانی سه‌لمانده‌وه که خه‌ڵکی کوردستان واز له کوردستانی بوونی که‌رکوک ناهێنن.
زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌م پلانه له ئاست پلانه‌که‌ی په‌رله‌مانی ئێراق له حه‌وتووی پێشوودا له مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له که‌رکوک هیچی که‌متر نییه و بگره ته‌واوکه‌ری یه‌کترن،
دوژمنانی به ناو دۆستی کورد کاتێک که دێنه خاکی کوردستان و له خۆشترین هۆتێله‌کانی کوردستان پێشوازییان لێده‌کرێت و په‌زیرای باشیان لێده‌کرێن، که چی له ئاخاوتنه‌کانیاندا وشه‌ی شیمال الحبیب به کار دێنن و ئاماده نین حه‌تا وشه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش به کار بێنن.
گه‌لۆ: ئه‌م بۆچوونه شۆفینیستانه‌ی حاکمانی عه‌ره‌بی له به‌غدا ئه‌وه ده‌سه‌لمینن که ئه‌و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه‌ی کوردستانیانی باشوری کوردستان باسی لێوه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگوجێت. ئه‌م هه‌موو ئه‌زموونانه‌ی که له مێژووی ده‌یان ساڵ پێشه‌وه تا پلانه‌که‌ی حه وتووی پێشوو ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مرۆش، جارێکی دیکه هۆشیارمان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که هزری به‌عسی وسه‌دامه‌کان له مه‌ڕ مافه‌کانی گه‌لی کورد هه‌رگیز بن بڕ نابن له ئێراقدا، ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه که باشوری کوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری خۆیان ڕاگه‌یه‌نن، هه‌رگیز ئه‌م هه‌له له مێژویی ئێراقدا بۆ کوردستانیان دووپات نابێته‌وه، زۆر گرنگه که کوردستانیان هه‌نگاوی به په‌له هه‌ڵگرن و له‌شکرێکی پوخته‌و پۆشته‌ی کوردستانی پێک بێنن، له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دابن، وه‌ک گه‌لانی کۆسۆڤۆ و مونتینیگرۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یه‌نن.
با چی دیکه خۆێنی هاوڵاتیانی کوردستان‌مان له پێناو برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان نه‌ڕژێت، باخۆێنی شه‌هیده‌کانمان داری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری ئاوبده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که ئیستا ڕووبه‌رومان ده‌بنه‌وه، هیچی له‌وه زیاتر نییه که له کاتی سه‌ربه‌خۆ بوونیش مان چاوه‌ڕانی بکرێت، که‌وابوو دواخستنی سه‌ربه‌خۆیی بوونی کوردستان هیچ له کێشه‌کانی گه‌له‌که‌مان که‌م ناکاته‌وه بگره ڕۆژ تا رۆژ له‌و ئاواته‌مان دوور ده‌خاته‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌ستخۆشانه ئاراسته‌ی هه‌ڵویستی ژیرانه‌و یه‌کگرتووانه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان له مه‌ر ئه‌م پلانه‌ی په‌رله‌مانی ئێراق ده‌کات، هاوکات پشتیوانی له خۆپێشاندانی کوردستانیان له شاره گه‌وره‌کانی که‌رکوک وهه‌ولێر وسلێمانی ودهۆک و گشت شاره‌کانی باشوری کوردستان ده‌کات، بانگێشه‌ی گشت کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که دانیشتووی باشوری کوردستانن، به ڕۆحێکی کوردانه‌و به‌رپرسانه‌وه له‌وخۆپێشاندانانه به‌شداری بکه‌ن.
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری کوردستان.
بژی یه‌کێتی و یه‌کگرتووی گه‌لی کورد،
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
7ی گه‌لاوێژی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 28.7.2008
www.psk2006.org