هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد "زۆر که‌س پێشبینییان ده‌کرد که کاتێک ڕژێم ڕووخا کورد له عیراق جیاببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆببن، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد چوونه به‌غدا و به‌شدارییان کرد له پێکهێنانی عیراقی نوێ‌دا". ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر کورد پرۆژه‌یه‌کیان بۆ
د.به‌هه‌م: کورد مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه
30/7/2008

کوردستانيوز
دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند "کورد مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌ڵام بڕیاریانداوه به‌شێک بن له عیراق". وتیشی : "پرۆژه‌ی کورد تایبه‌تمه‌ندی پێکهاته‌کانی عیراق له‌به‌رچاو ده‌گرێت که عیراق یه‌کده‌خه‌ن و دابه‌شی ناکه‌ن، چونکه فره‌لایه‌نی یه‌کێتی وڵات پته‌و ده‌کات".
جه‌ختیشی کرده‌وه "کورد وه‌ک هه‌موو گه‌لانی دیکه‌ی جیهان مافی چاره‌ی خۆنووسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام گه‌لی کورد له‌ڕێی په‌رله‌مانه هه‌ڵبژێردراوه‌که‌یه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه که هه‌رێمی کوردستان به‌شێک بێت له عیراق له کاتێکدا که کورد له ساڵی 1991وه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد "زۆر که‌س پێشبینییان ده‌کرد که کاتێک ڕژێم ڕووخا کورد له عیراق جیاببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆببن، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد چوونه به‌غدا و به‌شدارییان کرد له پێکهێنانی عیراقی نوێ‌دا". ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر کورد پرۆژه‌یه‌کیان بۆ جیابوونه‌وه هه‌بووایه ئه‌وا ڕایانده‌گه‌یاند و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرد، به‌ڵام بڕیاریانداوه له بنیاتنه‌رانی عیراقی دیموکرات و فیدراڵ بن دوور له جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت".
دانی به‌وه‌شدا نا که کوردی نه‌ته‌وه‌په‌رست هه‌ن داواکاری توندڕه‌وانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن که کێشه ده‌خوڵقێنێت هه‌روه‌ک پێشنیاری نه‌ته‌وه‌یی شۆڤێنیش هه‌ن پابه‌ندن به‌و سیاسه‌تانه‌ی ڕژێمه‌کانی پێشوو په‌یڕه‌ویان کردووه.
ته‌ئکیدیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه پێویسته ده‌نگی عه‌ربی هه‌بن کورد دڵنیا بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که عیراقی نوێ جیاوازه له‌وانه‌ی پێشوو و په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورده، ئه‌و کاته‌ش شه‌قامی کوردی متمانه په‌یداده‌کات به شه‌راکه‌تی نیشتمانی.
د.به‌رهه‌م پێویستی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سیاسه‌ته ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌ی دووپاتکرده‌وه و جه‌ختی کرده‌وه که ده‌بێت عه‌ربی عیراق کار بکه‌ن له پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری له که‌رکوک له‌ڕێی جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوور و ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ی.
هه‌روه‌ها ڕوونیکرده‌وه که ئه‌و وه‌ک جێگری سه‌رۆک وه‌زیران خزمه‌تی به‌غدا و به‌سره ده‌کات که دووشاری عه‌ره‌بین وه‌ک شاری سلێمانی که کوردییه، وتیشی: "به‌رژه‌وه‌ندی کورد له پێشکه‌وتنی عیراق و ئارامی و ئاسایشه‌که‌یدایه".
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له میانی چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (برلمان السلگه الرابعه)ی که‌ناڵی (العراقیه) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که کێشه‌ی که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌کی عیراقییانه‌ی نیشتمانیانه چاره‌سه‌رده‌کرێت.
دووپاتیشی کرده‌وه "تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان شۆکێک بوو بۆ عه‌قڵی سیاسی عیراق و میکانیزمه‌کانی کاری سیاسی ڕوشێکی مه‌ترسیداری خوڵقاند".
وتیشی: "ڕێچکه‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه گه‌له‌کۆمه‌کێ بوو له کورد و سوودی بۆ کاری سیاسی نه‌بوو، به‌ڵام ده‌توانین بازی به‌سه‌ردا بده‌ین".
سه‌باره‌ت به چونێتی تێپه‌ڕاندنی یاساکه‌ش وتی: "شه‌وی پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساکه کوتله سیاسییه‌کانی وه‌ک هاوپه‌یمانی کوردستان و ئیئتیلافی عیراقی یه‌کگرتوو و حزبی ئیسلامی و چه‌ند هێزێکی دیکه گه‌یشتنه سیغه‌یه‌کی ته‌وافوقی بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به که‌رکوکه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ڕۆژی دواتر شڵه‌ژانێک ڕوویدا که بووه هۆی تێپه‌ڕاندنی یاساکه و ماده‌ی (24)ی سه‌باره‌ت به که‌رکوک تێ خزێنرا، هه‌رچه‌نده که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ستیار و ئاڵۆز و مه‌ترسیداره و ده‌بێت به ته‌وافوق و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێت نه به تاکڕه‌وی له یاساکاندا.
دکتۆر به‌رهه‌م له‌باره‌ی داوای خه‌ڵه‌ف عله‌ییان بۆ ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عیراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که سه‌رۆک تاڵه‌بانی به‌ته‌نیا یاساکه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه به‌ڵکو د.عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری به‌شداری کردووه به‌ڵام نه‌توانراوه په‌یوه‌ندی به د.تارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماره‌وه بکرێت که له نه‌خۆشخانه له ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، وتیشی: "ڕاسته سه‌رۆک تاڵه‌بانی کورده، به‌ڵام نیشتمانییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له عیراقییه‌کاندا ده‌کات له سه‌رۆکایه‌تی کردنی وڵات‌دا". هه‌روه‌ها وتی: "مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ که‌رکوک پێویسته پشت به ده‌ستوور ببه‌ستێت چونکه زامنی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسییه و مافی هه‌موو پێکهاته و تایفه و نه‌ته‌وه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات. ڕوونیشی کرده‌وه "له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڤیتۆکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بنیاتنراوه".