ئێران رێگه‌ی به به‌خاک سپاردنی ته‌رمی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی له شاره‌که‌ی نه‌دا
peyamner
دوای ئه‌وه‌ی پاش نیوه‌رإۆی دوێنی هه‌ینی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی به‌هۆی وه‌رگه‌رإانی ئۆتۆمبێلکه‌ی له رێگه‌ی ده‌ربه‌ندی رانییه گیانی له ده‌ست دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران کرا که ته‌رمه‌که‌ی له شاری سه‌رده‌شتی شاری له دایکبوونی به‌خاک بسپێردرێت، به‌ڵام ئه‌وان رێگه‌یان به‌وه نه‌دا
ئێران رێگه‌ی به به‌خاک سپاردنی ته‌رمی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی له شاره‌که‌ی نه‌دا
PNA- عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران رێگه‌ی به به‌خاک سپاردنی ته‌رمی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی له شاری سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌دا.
له‌م باره‌یه‌وه قادر رانییه‌ی که که‌سێکی نزیکی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئیسماعیل سه‌رده‌شتی بوو، له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی پاش نیوه‌رإۆی دوێنی هه‌ینی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی به‌هۆی وه‌رگه‌رإانی ئۆتۆمبێلکه‌ی له رێگه‌ی ده‌ربه‌ندی رانییه گیانی له ده‌ست دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران کرا که ته‌رمه‌که‌ی له شاری سه‌رده‌شتی شاری له دایکبوونی به‌خاک بسپێردرێت، به‌ڵام ئه‌وان رێگه‌یان به‌وه نه‌دا".
هه‌روه‌ها رانییه‌ی گوتی "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێواره‌ی ئه‌مرإۆ شه‌ممه به ئامادوه‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تی سیاسی و حزبی له ده‌ڤه‌ری کۆیه به‌خاک سپێردرا، به‌و ئومێده‌ی رۆژێک بێت ته‌رمه‌که‌ی بگه‌رإێندرێته‌وه شاره‌که‌ی خۆی و دووباره له‌وێ بنێژرێت".
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی "له سبه‌یه‌وه پرسه‌ی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی له ده‌ڤه‌ری کۆیه به‌رإێوه‌ده‌چێت و خزم و که‌سانی که له مه‌راسیمی ناشتنه‌که‌ی ئاماده‌بوون له شاری سه‌رده‌شت پرسه‌که به‌رإێوه ده‌به‌ن".
ئیسماعیل سه‌رده‌شتی له ساڵی 1977 له سه‌رده‌شت له دایک بووه، ساڵی 1997 ده‌ستی به کاری گۆرانی گوتن کردووه، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه، له دوای ساڵی 2001 به‌هۆی ده‌ستگیرکردنی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه، که به گۆته‌ی خۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی له دیمانه‌یه‌کی رایگه‌یاندبوو "گۆرانیم به‌سه‌ر سروشتی کوردستان ده‌گوت و دوای ده‌ستگیرکردنم و ده‌رچوونم له زیندان نه‌م ده‌توانی درێژه به ژیان و کاره هونه‌رییه‌کانم بده‌م، بۆیه روومکرده هه‌رێمی کوردستان". هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌ک له شاری هه‌ولێر ژیانی به‌سه‌ر برد، به‌م دواییه‌ش له رانییه.
peyamner.com
2008-07-11 10:55:41
17 ساڵ و 7 مانگ و 16 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان