به گۆێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ستی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان گه‌یشتووه، که ئه‌رزی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکی باڵاده‌ستی ریژیم له به‌ینی خۆیان دابه‌ش کراوه، که بکرێته موڵکی شه‌خسی خۆیان و ماڵی تازه‌ی تیدا دروست بکه‌ن،
شاره‌داری کرماشان ناوچه‌ی هه‌ژارنشینی چه‌مه‌نی تێکدا.

ئۆمێد حه‌میدی کرماشان.
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری کرماشانه‌وه، هێزه‌کانی پۆلیسی سه‌ربه شاره‌وانی کرماشان، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکی شاره‌وانی کرماشان به شۆفڵی تایبه‌تی به‌ربوونی تێکدانی ماڵی هه‌ژار نشینه‌کانی ناوچه‌ی جه‌مه‌نی کرماشان، و بنه‌ماڵه هه‌ژار نشینه‌کانیشیان گوازتونه‌ته‌وه بۆ شۆێنکی نادیار.
به گۆێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ده‌ستی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان گه‌یشتووه، که ئه‌رزی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکی باڵاده‌ستی ریژیم له به‌ینی خۆیان دابه‌ش کراوه، که بکرێته موڵکی شه‌خسی خۆیان و ماڵی تازه‌ی تیدا دروست بکه‌ن،
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئه‌و زانیارییانه‌یان ده‌ست که‌وتووه، له وڵامی خه‌ڵکدا و بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه و بێده‌نگ کردنی خه‌ڵک، شاره‌وانی کرماشان ده‌ڵێ که گوایا خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه به کاری ناشه‌رعییه‌وه خه‌ریکن، و له لایه‌ن ده‌ورو به‌ره‌که‌یانه‌وه گوایا شکاتیان لیکراوه، ئه‌و موڵکه‌ش بۆ حکومه‌ته نه‌ک هیچ که‌سێک، له حاڵێکدا کاربه‌ده‌ستانی ڕیژیم به چاوی خۆیان ده‌بینن که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه له‌و په‌ڕی که‌م ده‌ستی و نه‌داریدا ده‌ناڵینن، ڕۆژانه به کاری ده‌ست فرۆشی وحماڵی و سواڵکردنه‌وه خه‌ریکن، زۆربه‌ی ماڵه‌کانیان به خێوه‌تی دڕا‌و و کارتوونه کۆنه‌و دروست کراوه.
پیاوانی ڕێژیم ئه‌گه‌ر له فکری نه‌هێشتنی کاری خرابن، با بیرێک له دابین کردنی ژیانی هه‌ژاران و که‌م درامه‌تان بکه‌نه‌وه تا به قسه‌ی خۆیان کرده‌وه‌ی ناشه‌رعی نه‌مێنێت، به‌ڵام خه‌ڵک باش ئاگادارن که ڕێژیم ده‌ستی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ له به‌ین بردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به تایبه‌ت له کرماشان‌دا.


2008-08-04 12:29:58
17 ساڵ و 6 مانگ و 15 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان