ديسانه‌وه ته‌قينه‌وه‌ی پێنج ئۆتۆمبيلی مينرێژکراو له لايه‌ن ئه‌وانه‌ی دژی کوردستانيه‌تی که‌رکوکن ئه‌نجامده‌درێت وده‌بێته هۆی کوژرانی ٢٣ که‌س و برينداربوونی زياتر له ١٠ ٠ که‌س. ماوه‌ێکی زۆرنيه که ته‌قينه‌وه‌ی له‌و جۆره له که‌رکوک ئه‌نجامدراو بووه هۆی کوژرانی چه‌نده‌ها خه‌ڵکی بێ گوناهی تر.
ديسانه‌وه ته‌قينه‌وه‌ی پێنج ئۆتۆمبيلی مينرێژکراو له لايه‌ن ئه‌وانه‌ی دژی کوردستانيه‌تی که‌رکوکن ئه‌نجامده‌درێت وده‌بێته هۆی کوژرانی 23 که‌س و برينداربوونی زياتر له 100 که‌س. ماوه‌ێکی زۆرنيه که ته‌قينه‌وه‌ی له‌و جۆره له که‌رکوک ئه‌نجامدراو بووه هۆی کوژرانی چه‌نده‌ها خه‌ڵکی بێ گوناهی تر. پاش ده‌ستپێکردنی ته‌قينه‌وه‌و کاره تيروريستێکانی ناو ئه‌م شاره زۆر له چاودێران له‌وباوه‌ره‌دابوون که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به هه‌ردوو هێزه گه‌وره‌که‌وه‌يه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌کانی تر به‌رنامه‌ێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منی و سوپا تازه‌که‌ی ئه‌م شاره داده‌رێزێت بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌مرۆ پاش تێپه‌ربوونی زياتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر رووخانی به‌عس ره‌وشی که‌رکوک رۆژ به‌رۆژ روو له خراپتر ده‌کات. هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ی که دژی ئاسايکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوکن وه زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی که له بيابانه‌کانی رۆژئاوا‌و باشووری عيراقه‌وه بۆ ئه‌م شاره هێنراون زۆر ئاشکراو بێ هيچ ترسێک ناره‌زايی و دژايه‌تی خۆيان سه‌باره‌ت به ئاسايکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک ده‌رده‌برن و دژايه‌تی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی کورديش ده‌که‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
رۆژنيه له ميديا جياوازه‌کانه‌وه گوێمان له دژايه‌تی کردنی ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌و هاوپه‌يمانانيان نه‌بێت دژ به کوردستانيه‌تی که‌رکوک و هه‌موو کارێکيش دژ به ئاساينه‌که‌ردنه‌وه‌و جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140 ده‌که‌ن. ئه‌م عه‌ره‌به هاوردانه که زۆربه‌ی زۆريان به‌عسی کۆنن و ده‌ستێکی باڵايان له سياسه‌تی ته‌عريبکردنی ئه‌م شاره هه‌بووه‌و هێزه‌کانی هاوپه‌يمانان گومانی زۆربه‌ی ئه‌و کاره تيروريستيانه‌يان لێده‌که‌ن که له که‌رکوک و ده‌وروپشتی ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ڵوێستی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌يان دژ به کورد و مافه‌کانی زۆر ئاشکران و به راشکاوی باسی لێوه‌ده‌که‌ن. ئه‌م عه‌ره‌به هاوردانه ئاشکراو بێ هيچ ترسێک ده‌نگی خۆيان ده‌خه‌ن پاڵ ده‌نگی ئه‌و لايه‌نانه‌ی تری دژ به کورد که چالاکانه کار بۆ ئاڵۆزکردنی ره‌وشه‌که ده‌ده‌ن و له لايه‌ن هه‌ندێ له وڵاتانی ده‌ورووپشته‌وه هاوکاری ده‌کرێن.
عه‌ره‌به هاورده‌کان که زۆربه‌يان ئه‌ندام و لايه‌نگيری ته‌واوی به‌عسێکانن زۆر چالاکانه به‌شداريان له جێبه‌جێکردنی سياسه‌ته‌کانی رژێمی به‌عس کردوه چی له کورد چه‌وسانه‌وه‌ی کورد بێت له کاتی رژێم يان ته‌عريبکردنی ناوچه کوردستانێکان. ئه‌مانه ده‌ستێکی باڵايان له گۆرينی ديوموگرافی شاری که‌رکوک و ده‌وروپشتی هه‌بووه. ئه‌م هاوردانه ئه‌مرۆ له گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه تيروريستيه به‌ناو ئيسلامێکانيش هاوکاري و هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی شاره‌که رۆژ به‌رۆژ خراپتر بێت به‌ىی هاوکاری ئه‌مانه مه‌حاڵه هه‌موو ئه‌و کاره تيروريستيانه‌ی ناو ئه‌م شاره ئه‌نجامبدرێت چونکه ئه‌وانه‌ی به‌م تاوانانه هه‌ڵده‌ستن پێويستيان به هاوکاری و يارمه‌تی لۆجستی، زانياری وه حه‌وانه‌وه هه‌يه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مان کورديش به هه‌ردوو هیزه گه‌وه‌ره‌که‌يه‌وه ده‌ستی برايه‌تی و خۆشه‌ويستیان بۆ درێژ ده‌کات. هه‌ر جارێکيش که کارێکی تيروريستی له شاره ئه‌نجام بدرێت لێپرسراوانی کوردی ئه‌م شاره بێجگه له ريسواکردنێکی شه‌رمنانه هيچ هه‌ڵوێستێکی توند ده‌رنابرن دژ به گومان‌لێکراو و ئه‌و لايه‌نانه‌ی هاوکاريان ده‌که‌ن له‌م شاره. پاش کاره تيروريستێکه‌ی ئه‌م دوايه ته‌نها پارێزگاری که‌رکوک کاک (عبدالرحمن مصطفی) و لێدوانێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه که باس له چۆنیتی رووداوه‌که کرد و پاشان ريسواکردنی ئه‌نجامده‌رانی و سه‌رخۆشێک له قوربانيانی کاره‌ساته‌که کرا.
تاکو ئێستا هێزه کوردستانێکان هه‌ڵوێستێکی توندیان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه نه‌کردوه که گومانی ئه‌وه‌يان لێده‌کرێت که ده‌ستيان له‌و کارانه هه‌بووبێت و هه‌موو ئاسانکارێک ده‌خه‌نه پێش بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره تيروريستيانه ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆيه ئه‌وانيش بێ خه‌مانه کاره تيروريستێکانيان زياتر و به‌ربڵاوتر ده‌که‌ن. ده‌بوايه حکومه‌تی کوردستان و هێزه کوردستانێکان پاش هه‌ر کارێکی تيروريستی له که‌رکوک يان پاش هه‌ر دژايه‌تیکردنێکی کورد و ئاسيکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک زۆر به توندی هه‌ڵوێستی خۆیان دژ به‌م لايه‌نانه ده‌ربريايه‌و کار بۆ رێگاگرتن و بێده‌نگبوونيان بکه‌ن. کاتێ ئه‌و لايه‌نانه ده‌بينن هه‌ڵوێستی کوردی ئه‌وه‌نده نه‌رم و بێده‌نگه زياتر کار بۆ به‌ربڵاوکردن و په‌ره‌دانی کاره تيروريستێکانيان ده‌که‌ن. ده‌بوايه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێپرسراوانی ئه‌منی، سوپای وه ئيداری که‌رکوک باننگهێشت بکات و لێپرسينه‌وه‌ی ته‌واويان له‌گه‌ڵ بکات که بۆچی ره‌وشی ناو که‌رکوک رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و ترسناکتر و خراپتر ده‌روات.
ئه‌مرۆ که‌رکوک بێجگه له‌و ره‌وشه ترسناکه‌ی که هێزه‌کانی ئاسايش و سوپا ناتوانن رێگا له په‌ره‌سه‌ندنی بده‌ن خه‌ريکه وه‌ک شاره‌کانی تری وه‌ک به‌غداو ناوه‌راستی عيراقی لێدێت، رۆژ نيه ئۆتۆمبيلێک نه‌ته‌قێته‌وه له‌م شاره يان خه‌ڵکی لێپرسراو و بێگوناه تيرور نه‌کرێت. ناکرێت ته‌نها گوناهی ئه‌و تاوانانه ته‌نها بخرێته ئه‌ستۆی کۆنه به‌عسێکان و گرووپه تيروريستێکان و خه‌مساردی، بێ توانای هێزه ئه‌منێکان و لێپرسراوانی کوردی ئه‌م شاره فه‌راموش بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت پرسيار و گله‌ێکی زۆر ئاراسته‌ی هه‌موو لێپرسراوانی کورد و هێزه‌کانی ئاسايشی ناو شاره‌که بکرێت که بۆچی رۆژ به‌رۆژ ئه‌م کاره تيروريستيانه له په‌ره‌سه‌ندندايه‌و روو له ترسناکتر ده‌کات. بۆچی تاکو ئێستا هێزه کوردستانێکان نه‌يانتوانيوه وه‌کو پێويست ئه‌و کاره تيروريستيانه بنبربکرێت و رێگاش له هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه بگرن که ئه‌و تاوانانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئايا ئه‌و سيتتی و که‌مته‌رخه‌ميه‌ی لێپرسراوانی کورد هۆيه‌که‌ی بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی ره‌وشی سياسی ناو عيراق و ناوچه‌که ناگه‌رێته‌وه، له کاتێکدا به‌رامبه‌ره‌که به هه‌موو هێزێکی خۆی و ئازادانه کاره تيروريستێکانی ئه‌نجام ده‌دات. ئايا پاش ده‌ستگيرکردنی هه‌موو ئه‌و تيروريستانه له که‌رکوک و ده‌وروپشتی بۆچی زانياری پێويست سه‌باره‌ت به جۆری رێکخستن و جووڵانه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه تيروريستيانه ده‌ست نه‌که‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگا له کار‌و پيلانه‌کانيان بگيرێت.
ئه‌وه‌ی چاوێک به مێژووی کورد بخشێنێت هيچ جۆره زانيارێک يان دکومێنتێکی ئه‌وتۆی مێژووی ده‌ست ناکه‌وێت که کورد په‌لاماری ميله‌تێکی تری دابێت يان کاری بۆ داگيرکردنی خاکی ميله‌تێکی تر دابێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ميشه ميله‌تانی ده‌وروپشت بوون خاکی کوردانيان داگير کردوه‌و خه‌ڵکه‌کيان خستۆته ژێر هه‌ره‌شه‌و په‌لاماردانه‌وه. ئه‌م مه‌نتالتێته‌ی( ئه‌قليه‌ته‌ی) کورده تاکو ئه‌مرۆش هه‌ر به‌رده‌وامه بۆيه دوژمانانی به ئاسانی ده‌توانن هه‌موو پيلان و هه‌ره‌شه‌کانی دژی ئه‌نجامبده‌ن. ئايا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه کورديش وه‌ک هه‌موو ميله‌تانی تری جيهان ئه‌و مه‌نتالتێته‌ی (ئه‌قڵيه‌ته‌ی) بگۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌تسرێکانی دوارۆژ له‌خۆی دوورخاته‌وه. تاکو که‌ی کورد مرۆڤ دۆست و برا بچوک بێت، به‌رامبه‌ره‌که‌ش هه‌ميشه پيلاندارێژه‌و و په‌لاماردار بێت.
ئه‌مرۆ که‌رکوک روو له دوارۆژێکی ناديار و مه‌ترسیدار ده‌کات و ره‌وشه‌که‌شی رۆژ به‌رۆژ روو له خراپتر ده‌کات. ئه‌وه‌ی که بووه‌ته جێ پرسيار بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه‌يه که ئايا هێزه‌کانی ئاسايش تاچه‌ند پسپۆرن له کاره‌کانيان، ئايا جێ متمانه‌و چالاکن بۆ رێگرتن له‌و کاره تيرورستيانه‌ی که رۆژانه له شاری که‌رکوک ئه‌نجامده‌درێت و ده‌يه‌ها که‌س ده‌بێته قوربانی. ئايا هێزه‌کانی ئاسايش و لێپرسراوانی کوردی ئه‌م شاره به‌پێ پێويست پسپۆرن له کاره‌کانياندا، يان ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌ماێکی حزبايه‌تی و په‌يوه‌نديه خزمايه‌تێکان دامه‌زراون و هيچ جۆره توانا‌و پسپۆريان له کاره‌کانيان نيه بۆيه ره‌وشه‌که رۆژ به‌رۆژ روو له خراپتر ده‌کات. ئايا پاشماوه‌کانی به‌عس و هاوپه‌يمانيان ئه‌وه‌نده به‌هێزن که هه‌موو ئه‌و هێزه کوردی و ئه‌مريکيانه‌ی ئه‌م شاره ناتوانن بنبريان بکه‌ن. ئايا به گوێره‌ی پێويست ناوچه‌کانی ته‌عريبکراو خراوه‌ته ژێر کۆنترۆڵ و هه‌موو ده‌روازه‌کانی شاره‌که پارێزراوه. بۆچی تاکو ئێستا هێزه‌کانی ئاسايش و لێپرسراوانی کورد نه‌يانتوانيوه ده‌زگاکانی زانياری به گوێره‌ی پێويست بخه‌نه گر بۆ ده‌ستگيرکردنی هه‌موو ئه‌و که‌س و لايه‌نانه‌ی که ئازادانه ئۆتۆميلی مينرێژکراو ده‌هێننه ناو شاره‌که‌و له‌ناو خه‌ڵکی بێ گوناه ده‌يته‌قێننه‌وه.
من به‌ش به‌حالێ خۆم له کاتی گه‌رانه‌وه‌م بۆ کوردستان چه‌ند جارێک له بنکه‌کانی ئاسايش و سوپای ده‌روازه‌کانی شاری که‌رکوک تێپه‌ربووم و هيچ جۆره کۆنترۆڵێکی ئه‌و‌تۆم تيا به‌دی نه‌کرد که رێگربێت له هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبيله مينرێژکراوانه يان ئه‌و گروپه تيروريستانه‌ی که ئازادانه دێنه ناو شاری که‌رکوک. له‌و چه‌ند سه‌ردانه‌ی دوايم بۆ شاری که‌رکوک چه‌ند جارێک به بنکه‌کانی پشکنيينی ده‌روازه‌کانی شار تێپه‌ر بووم، ئه‌وه‌ی هه‌ستم پێ‌کرد که زۆر به ئاسانی پياو ده‌توانێت بێت و برواته ناو شاره‌که بێ ئه‌وه‌ی که‌س لێبپرسێته‌وه. ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانيش ئه‌وه‌نده عه‌ره‌بی هاورده‌و خه‌ڵکی نه‌ناسراوی تيابده‌ی ده‌کرێت که پياو خۆی به‌غه‌ريب ده‌زانێت له شاره‌که‌ی خۆی. که‌رکوک به‌و ره‌وشه‌و به‌ره‌ڵايه رۆژبه‌رۆژ روو له خراپتر ده‌کات و له‌وه‌ش ناچێت لايه‌نی کوردی به‌رنامه‌ێکی تێروته‌سه‌لی به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ باشکردنی. به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ئاسايش خه‌ڵکی گه‌نجی بێ توانا يان نه‌خۆێنه‌وارن، بۆيه له رووی پسپۆريه‌وه ناکرێت هيچ جۆره پشتێکيان پێببه‌سترێت. ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره که هيچ جۆره هاوکاری و ته‌باێکی ئه‌وتۆش له‌نێوان لێپرسراوانی هێزه کوردستانێکان به‌دی ناکرێت له‌م شاره، هه‌ر لايه‌نێک به گوێره‌ی سياسه‌ت و حه‌زه‌کانی خۆی و حزبه‌که‌ی کار ده‌کات، هه‌ر هه‌مووشيان ته‌نها خه‌ريکی زيادکردنی لايه‌نگيران و ئه‌ندامانی پاره‌خۆری خۆيانن. پێويسته حکومه‌تی تازه‌ی کوردستان لێپرسراوانی هه‌ردوو هێزه کوردستانێکه بانگهێشت بکات بۆ هه‌ولێر و له‌وێش زۆر به راشکاوی و دوور له بييری ته‌سکی حزبايه‌تی داوای هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانيان بکات. ده‌بێت حکومه‌تی کوردستان هه‌ڵوێستێکی توند ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی ئه‌و شاره بکات که کورد له‌مه زياتر ناتوانێت بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی که له‌م شاره ئه‌نجام ده‌درێت. بێ ئاراسته‌کردنی هه‌ره‌شه‌و هه‌ڵوێستێکی توندی کوردی کاره تيروريستێکان روو له زيادبوون ده‌کات و ئه‌و کاته لايه‌نی کورد مه‌حاڵه بتوانێت کۆنتۆڵی ره‌وشه‌که بکات.
ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردوه جێبه‌جێ نکردنی هيچ کام له خاڵه‌کانی ماده‌ی 58 کۆن و ماده‌ی 140 ده‌ستووری عيراقه که داوای ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک ده‌کات، له‌وه‌ش ناچێت لايه‌نی عه‌ره‌بی ئاماده‌بێت ئه‌و مادانه جێبه‌جی بکات. ئه‌گه‌ر لايه‌نی عه‌ره‌بی نيازی جێبه‌جیکردنی ئه‌و مادانه‌ی بوايه ده‌بوو تاکو ئیستا هيچ نه‌بێت چه‌ند خاڵێکی جێبه‌جێ بکرايه له کاتێکدا ته‌نها يه‌ک ساڵ ماوه بۆ ته‌واوبوونی.
وهاب شاه محمد/سويد
[email protected]