ئیلام.
ئێران به نیازه ناوی یه‌کێک له شارستانه‌کانی سه‌ربه پارێزگای ئێلام بگۆڕێت،

به گۆیره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که ده‌ست پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌وتوون، ماوه‌یه‌کی زۆره کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له پاریزگای ئیلام سه‌رقاڵی گۆڕینی ناوی شارستانی سیروان چرادڵ ی ئێلام ن، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم تا ئیستا هۆکاری گۆڕینی ئه‌و شارستانه‌یان بۆ خه‌ڵک ئاشکرا نه‌کردوه، بۆ گۆڕینی ئه‌و ناوه‌ش کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تییان دامه‌زراندوه، به گۆێره‌ی وته‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه که گوایا ئیستا چاوه‌روانی وڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌که‌ن که و‌ڵامیان بۆ بنێرێته‌وه، تا ئه‌وانیش ناوی تازه بۆ ئه‌و شارستانه ئاشکرا بکه‌ن، بۆ گۆڕینی ناوی ئه‌و شارستانه‌ش هیچ پرسێک به دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌کراوه، ناوچه‌ی سیروان چرادڵ که‌وتووه‌ته 38 کیلۆمیتری باکوری ئیلام.
www.psk2006.org ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
.......................................................................................
له‌ناوچه‌ی مه‌له‌کشای ئیلام 70 نه‌فه‌ر به سزای جۆراو جۆر حوکمدران.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه که دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری مه‌له‌کشای ئیلام، داوا ده‌که‌ن که ناوچه‌که‌یان بکرێته شارستان، بۆ به شارستان بونی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه که ئه‌و مافه‌یان پێ ده‌دات، وه‌ک زۆری ژماره‌ی دانیشتوان، به‌رهه‌می کشت و کاڵ، به‌ڵام کارمه‌ندانی ڕێژیم ساڵ به ساڵ به بیانوی جۆراوجۆر ئه‌و داوایان دوا ده‌خست، تا سه‌رئه‌نجام چه‌ند مانگ پێش هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ناوچه‌که، خۆپێشاندانێک له لایه‌ن دانێشتووانی ناوچه‌که ڕێکخرا، له ئاکامدا سه‌دان که‌س ده‌ستگیر کران، به گۆیره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له حه‌وتوی پێشودا 70 نه‌فه‌ر به شێوه‌ی جیاواز حوکم دراون، وه‌ک حکومی به‌ندی،حوکمی دور خستنه‌وه له ناوچه‌که‌ی خۆیان (تبعید) ، جرمی پاره، هه‌روه‌ها به‌شیک له‌و گیراوانه که خۆێندکار و کارمه‌ند بوون له زانکۆ و کاره‌کانیان ده‌رکراون. ناوچه‌ی مه‌له‌کشاه که‌وتووه‌ته 40 کیلۆمیتری باشوری ئیلام .......................................................
کوژاننه‌وه‌ی برق خه‌ڵکی ئیلامی بێزار کردوه،
فه‌ریده عه‌زه‌می، تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌و سه‌ربه‌ستی ومالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.
له‌سه‌ره‌تایی هاوینی ئه‌م ساڵدا و له‌گه‌رمای به هێز و به ناوبانگی ئیلام، له‌کاتی نێۆه‌ڕۆ تا کاتژمیر که 18 ی پاشنیوه‌ڕۆ که کاتی پشو حه‌سانه‌وه‌یه برقی شار‌و ناوچه‌کانی ئیلام و ده‌وروبه‌ر ده‌کوژێته‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای برقی ئیلام ڕاده‌گه‌یه‌نن که وزه‌ی برق ناتوانێ به‌شی هه‌موو کاته‌کان بکات، بۆیه ده‌بێت له‌و کاتانه‌دا بیکوژێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆکاری توڕه بون و بێزارییه‌کی زۆری خه‌ڵکی ناوچه‌ی ئیلام، له حاڵێکدا له زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌کانی ئێران برق به باشی کار ده‌کات، ته‌نیا له ناوچه‌کانی کوردستان نه‌بێت برق له هیچ ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ئێران ناکۆژێننه‌وه.
.............................................................................