سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى ئه‌مه‌ریکا تیرۆر کرا
Kurdistan TV
بیل کلینتۆن سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مه‌ریکا روونیکرده‌وه که‌سێک له‌ناو نووسینگه‌ى پارتى دیموکرات له شارى لیتل رۆک پایته‌ختى ویلایه‌تى ئه‌رکه‌نساس به ده‌مانجه ته‌قه‌ى له بیل گواتنى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى ئه‌مه‌ریکا له ویلایه‌ته‌که کرد و به سه‌خته‌ى بریندارى کرد.
سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى ئه‌مه‌ریکا تیرۆر کرا
Kurdistan TV
KTV .. سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى ئه‌مه‌ریکا له ویلایه‌تى ئه‌رکه‌نساس باشوورى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ، تیرۆر کرا.
نووسینگه‌ى بیل کلینتۆن سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مه‌ریکا روونیکرده‌وه که‌سێک له‌ناو نووسینگه‌ى پارتى دیموکرات له شارى لیتل رۆک پایته‌ختى ویلایه‌تى ئه‌رکه‌نساس به ده‌مانجه ته‌قه‌ى له بیل گواتنى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى ئه‌مه‌ریکا له ویلایه‌ته‌که کرد و به سه‌خته‌ى بریندارى کرد.
روونشی کرده‌وه گواتنى پاش گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن گیانى له ده‌ستدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ى پۆلیسى شارى لیتل رۆک له لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ده‌نگوباسى سیى ئێن ئێن گوتى راسته‌وخۆ پاش رووداوى ته‌قه کردنه‌که له گواتنى ، پۆلیس به دواى تاوانباره‌که‌دا که‌وت و ته‌قه‌یان لێکرد و کوشتیان.
تاوه‌کو ئیس٠ێتاش ده‌سه‌ڵاتداران ناوى تاوانباره‌که و ئه‌و هۆکاره‌ى که پاڵى پێوه‌ناوه گواتنى بکوژێت ئاشکرا نه‌کرده‌وه.
2008-07-15 09:37:19
17 ساڵ و 7 مانگ و 17 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان