شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

هێرۆ مەولودی...یاسا نەیتوانیوە توندوتیژی دژی ئافرەتان کەم بکاتەوە

سازدانی: تاڤگە عەلی
هێرۆ مەولودی...یاسا نەیتوانیوە توندوتیژی دژی ئافرەتان کەم بکاتەوە

هێرۆ مەولودی: ماف بریتییە لەوەی کە کۆمەڵە شتێک بۆ مرۆڤەکان دەستەبەر بکرێت، چ بەوەی وەریدەگرن یان پێیان دەدرێت، بەڵام بەداخەوە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پێناسەیەکی ئەوتۆ بۆ ماف نەکراوە، رەنگە لە بواری ئافرەتانیش کە هەموو کاتێک نکۆڵی ئەوە بکەن ئێمە مافی خۆمان دەپارێزین یان وەریدەگرین، تا ئێستا ئافرەتی کورد نازانێت

هێرۆ مەولودی...یاسا نەیتوانیوە توندوتیژی دژی ئافرەتان کەم بکاتەوە

سازدانی: تاڤگە عەلی

kurdistanreport.com

کوردستان راپۆرت: زۆر باس لە مافەکانی ئافرەت دەکرێت و زۆربەی ئافرەتانیش روانگەی جیاوازیان بەرامبەر مافەکانیان هەیە، ئەو مافانە لە چیدا دەبینرێتەوە?

هێرۆ مەولودی: ماف بریتییە لەوەی کە کۆمەڵە شتێک بۆ مرۆڤەکان دەستەبەر بکرێت، چ بەوەی وەریدەگرن یان پێیان دەدرێت، بەڵام بەداخەوە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا پێناسەیەکی ئەوتۆ بۆ ماف نەکراوە، رەنگە لە بواری ئافرەتانیش کە هەموو کاتێک نکۆڵی ئەوە بکەن ئێمە مافی خۆمان دەپارێزین یان وەریدەگرین، تا ئێستا ئافرەتی کورد نازانێت مافەکەی چییە، رەنگە تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگەی ئێمەش نەزانن مافەکانیان چییە. ماف بریتیە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان کە هەموو مرۆڤێک و بوونەوەرێک پێویستیەتی، سەرەتا دەبێت ئێمە پێناسەیەکی سەرەکی بۆ مافەکانمان بکەین، ئایا مافەکانمان چییە و بەچی دەگوترێت ماف، بۆ تائێستا ئافرەتی کورد نەیزانیوە مافەکانی چییە و هەموو کاتێکیش لەهەر قسەیەک و هەر پرسێکدا دەڵێت من مافم نەدراوە، مافم نەپارێزراوە، ئایا ماف بریتییە لە ئازادی دەربڕین? ئایا ماف بریتییە لە شێوازی جلوبەرگ یان لە قسەکردن? بۆ ئەوەی ئافرەت بگات بە مافی خۆی، یەکەمجار ئافرەت خودی خۆی هۆکارە، کاتێک کە خودی ئافرەت شەرمی نەکرد و بوێرانە هاتە مەیدان، رێگای بۆ خۆی خۆش کرد لەو کۆسپ و تەگەرانەی دێنە پێشی، ئینجا چ پیاو بێت بەبۆنەی ئەو دابونەریتە کۆمەڵایەتییەی لەسەر رێگا بۆی دروست دەکات، ئینجا پیاوسالاری بێت، باوکسالاری بێت، وای کردبێت ئافرەت نەگاتە مافەکانی، ئەگەر خودی ئافرەت بوێرانە هاتە مەیدان قوربانی دا لە پێناو گەیشتن بە مافەکانی و پەردەی شەرمی لادا، پەردەی شەرم بەمانای کۆمەڵێک دابونەریت دێت و پێویستە لەگەڵ ئەو دابونەریتە هەڵسوکەوت بکات، بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە شەرمی نەکرد و توانی قسە بکات، ئەوکات مافەکانیشی دەستەبەر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەش لە کۆمەڵگەی ئێمە دیسان دەڵێم کە ئافرەت هەموو کاتێ چاوەڕوانی دەستی بەرامبەرەکەیەتی، جا ئافرەتێک، رێکخراوێک، رۆژنامەنووسێک بێت، یاخود پیاوەکانی دەوروبەری، هەموو کات چاوی لە دەستی ئەوانەیە، بۆیە تا ئاواش بێت پێموانییە مافی دەستبەر بکرێت.

کوردستان راپۆرت: هەندێک کەس پێیانوایە زۆرێک لە ئافرەتان بە مافەکانی خۆیان گەیشتوون?

هێرۆ مەولودی: ئێستا لەگەڵ بارودۆخی ئەوەی کە دەبینین کۆمەڵگەکان بەرەوپێش دەچێت، رەنگە کۆمەڵگەی کوردیش تا رادەیەک پێشکەوتبێت، بەڵام زۆر نا، ئێمە ئێستاش کۆمەڵێک دابونەریتمان بەسەردا سەپێندراوە، بە مانای ئازادییەک بڵێم بەڵێ مافی ئافرەت دراوە، بەڵام بەداخەوە هەر ئەو کەسانە و ئەو پیاوانەی کە دەڵێن ئافرەت مافی دراوە، خۆیان لە پشت دەرگای ئازادییەوە کۆمەڵە ئافرەتێکی تر دەچەوسێننەوە، ئینجا لە رێگای کارکردنەوە بێت یان لە رێگای خێزانەوە یان لە رێگای پەروەردەوە بێت، هێشتا بۆ خۆیان مافی تەواوی ئافرەتانی خۆیان نەداوە، کەواتە ناتوانین بڵێین بە تەواوی ئازادییەکان بۆ ئافرەت دەستەبەر کراوە، ئەگەرچی هەندێجار کەمتەرخەمییەکە دەگەڕێنمەوە بۆ خودی ئافرەت، ئەگەر ئافرەت خۆی وەکو پیاو هاتە مەیدان ئەوە روو نادات، بۆ دەبێت کوڕەکەی هاوپۆلی من بچێتە پلەی باڵاتر و ماجستێر وەربگرێت? یاخود لە شوێنێک دابمەزرێ کار بکات، بەڵام منی ئافرەت بۆخۆم خۆم چەوساندۆتەوە، خۆم رێگەم نەداوە بەخۆم، رێگام بۆخۆم خۆش نەکردووە، ئەگەر نا تۆ بێیت ئەو ئازادییانە، ئەو مافانە بۆخۆت کە لەناو کۆمەڵگەدا ئەو مافانەی بۆ داناوی، ئەگەر خودی خۆم بێم چاو لە هاوپۆلەکەم بکەم بزانم گەیشتۆتە کوێ، منیش هاوشێوەی ئەو بم، ئەگەر نەشگەم بەو با هەندێ خوارتر بم، بەڵام نەک خۆم بچەوسێنمەوە و بچمە ژوورێکەوە و خۆم لەناو چوار دیوار زیندانی بکەم و بەدوای مافەکانمدا نەگەڕێم، کەواتە خودی ئافرەتەکە دەبێت لە پێشدا هەنگاو بنێت، ئەگەر کۆمەڵگە ناهێڵیت ئەویش ماوەیەکە، هەموو شتێک لە کۆمەڵگەی کوردیدا ماوەیەک دەخایەنێت، دوای ئەوە شتەکە بەلایەوە ئاسایی دەبێت، ئێمە زۆر شتمان هەبووە لە سەرەتا بۆ ئافرەت عەیب بوو، بەڵام ئێستا ئاساییە کە بێگومان کۆمەڵە کەسانێک قوربانیان بۆ داوە، بۆیە پێویستە بۆ گەیشتن بەهەر شتێک کۆمەڵێک قوربانی بدەیت.

کوردستان راپۆرت: ئایا یاسا توانیویەتی ئەو دابونەریتە کۆمەڵایەتییانە نەهێڵێت?

هێرۆ مەولودی: دابونەریت یاسا نین تا نەگۆڕێت، هەموو دابونەریتێک کۆمەڵێک گۆڕانی بەسەر دێت لەو سەردەمەدا، رەنگە لە رابردوودا کۆمەڵێک دابونەریت هەبووە کە ئێستا شکاون، هەر تاکەکانی ناو کۆمەڵگە شکاندوویانە، خۆ کەس نایەت بە زۆری بیشکێنێ، وردەوردە بەخۆی نامێنێ، ئافرەتەکان خۆیان دەتوانن بیشکێنن، ئافرەت کە دەڵێت من چینی چەوساوەم مافم دەستەبەر نەکراوە، ئەی خودی خۆی تائێستا چی کردووە? بەپێی پێویست نەکراوە، ئەو ئازادییەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە ئەمە کۆمەڵە شتێکە کە حکومەت یەکەمجار دابینی کردووە، خێزانەکان لەو لاوە دەبنە کۆسپ و تەگەرە لەسەر رێگایان، بەڵام یاسا بە دەرکردنی بڕیارێک دەتوانێ بەگوێرەی پێویست ئەو دابونەریتانە کەم بکاتەوە، کەواتە گرنگترین شت ئەوەیە کە یاسا کۆمەڵێک بڕیار لەلایەن پەرلەمانەوە دەربکات.

کوردستان راپۆرت: چۆن دەتوانرێ کەمکردنەوەی توندوتیژی بە ئافرەت بە یاسا چارەسەر بکرێت?

هێرۆ مەولودی: یاسا نەیتوانیوە ئەو توندوتیژیە کەم بکاتەوە، لە کۆمەڵگەی کوردستان ئەوەندەی من ئاگادارم چەندین یاسا هەیە کە توندوتیژی نابێت بکرێت، بۆنموونە فڵانە رۆژ رۆژی جیهانی توندوتیژییە بەرامبەر بە ئافرەت، کوا چی کراوە? لاپەڕەی رۆژنامەکان هەڵدەینەوە راگەیاندەکان بەردەوام شتی ناخۆش دەبینین، ئافرەتێک خنکاوە یان خۆی سووتاندوە یان کوژراوە هتد..یان، بە پرێمز سووتاوە، دەبینین زۆربەی هەرەزۆری لەبەر توندوتیژییە، ئینجا جەستەیی بێت یان توندوتیژی سێکسی بێت رۆحییە، رۆژانە زۆربەی هەرەزۆری ئافرەتەکان ئەگەر جەستییش نەبێت لایەنی رۆحییەوە توندوتیژیان لەگەڵ دەکرێت، کەواتە یاسا هیچ کارێکی نەکردووە و پێویستە ئاڵوگۆڕێک لە یاسادا بکرێت، ئەو کەسانەی چ وەکو رێکخراوەکان یان مافی مرۆڤ پێداچوونەوەیەک بە یاسا بکەن، ئەگەر یاساش هەر ئەو یاسایەیە بەپێی یاسای عێراقی کە هەبێت وەکو لە کۆمەڵگەی کوردستانەوە وەکو مرۆڤێک نەک وەکو ئافرەتێک، ئەگەر وەکو ئافرەت سەیر نەکرا، ئەوکات دادگاکان یان پارێزەرەکان دەتوانن رۆڵیان هەبێت.

کوردستان راپۆرت: ئەوانەی کە مافیان هەیە ئایا توانیویانە لەناو کۆمەڵگەدا رۆڵ ببینن?

هێرۆ مەولودی: ئەو ئافرەتانەی کە مافیان هەیە زیاتر نووسەر و رۆشنبیرەکانن، کە بوێری خۆیان خستۆتە سەر کاغەز و لە رێگای نووسین و کار و چالاکییەکانیانەوە هەوڵ دەدەن، ئەو کەسانە زیاتر قوربانی دەدەن تا ئەو کەسانەی کە مافیان نەدراوە، لەیەک کاتدا خۆیان دەسووتێنن، خۆیان نەجات دەدەن، بەڵام ئەو کەسانەی کە مافیان هەیە من دەتوانم بڵێم ئافرەینیان پێ بگوترێت کە بوێرانە هاتونەتە مەیدان، کۆمەڵێک قوربانی دەدەن لە پێناو ئایندەیەکی گەش بۆ نەوەکان.
2008-08-15 09:38:37

17 ساڵ و 6 مانگ و 17 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©