له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێزیان باسێکی گشتی له سه‌ر دروست بوونی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان،
دیداری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند لاوێک له سوێد.


له ڕۆژی 23ی گه‌لاوێژی 2708 ی کوردی، به‌ڕێز کاک هاشم موحه‌ممه‌دی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به مه‌به‌ستی ڕێکخستنی ته‌شکیلاتی لاوان له وڵاتانی ئوروپایی سه‌ردانی شاری کارڵستادی سویدی کرد،
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک هادی که‌ریمی ئه‌ندامی گشتی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌رپرسی گشتی ڕێکخراوی لاوان له وڵاتی سوید کۆبووه، له‌و کۆبوونه‌وه دوو قؤڵییه‌دا چه‌ندین پرۆژه‌ی کار و پێشنیاری به که‌ڵک بۆ پێشکه‌وتنی کاری لاوان له وڵاتی سوید وڵاتانی ئوروپای باس کراو تاوتۆێ کرا،
ڕۆژی 24 ی گه‌لاوێژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بۆ به‌شێک له لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی دانێشتووی شاری کارڵستادی سوید به‌ڕێوه چوو،
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕیز کاک هادی که‌ریمی به ناوی به‌شداربووانه‌وه به خێرهاتنی کاک هاشم کرا، داوا کرا که کاک هاشم پێناسه‌یه‌کی گشتی له سه‌ر هۆکاری دروست بوونی ڕێکخراوی لاوان و هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان بۆ به‌شدار بوان باس بکات،
کاک هاشم موحه‌ممه‌دی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی که بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتی سوید و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک لاوی دڵسۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆ ده‌بێته‌وه، له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێزیان باسێکی گشتی له سه‌ر دروست بوونی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان، خۆ ئاماده کردن و خۆ پێگه‌یاندنی لاوانی کورد بۆ ئاینده‌ی کوردستان، ئاراسته‌ی به‌شدار بووان کرا. پاشان به پرسیار و بۆچوونی به‌شدار بووان کۆبوونه‌وه‌که زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ند،
پاش 2 کات ژمیر کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م به سه‌ر که‌وتوو کۆتایی پیهات، بڕیاره له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له یه‌کێک له شاره‌کانی سوید کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری له لایه‌ن ڕێکخراوت لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگیرێت.
سایانی باسه که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ده‌یان لاو به‌شدار بوون،
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێلخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
www.rlsk.org .
[email protected] گه‌لاوێژی 2708 ی کوردی