عارف باوه جانی .
ده مانه وێ ئاڵای ئێران له سه ر خاکی کوردستان داگرین. هه وڵێ ئێمه ته نیا بۆ ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه، به ڵکو هه وڵی ئێمه بۆ ڕوخاندنی ده سه ڵاتی هه میشه یی ئێرانه له خاکی داگیرکراوی کوردستان.
وتوێژی گۆڤاری ڕێگا له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک عارف باوه‌جانی/ سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
*پارتى سه‌ربه‌ستیى بۆچى دامه‌زراوه?
وڵام : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه که هه‌وڵ بدات بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی له نێۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو بکاته‌وه، سه‌ربه‌خۆخوازان له‌ده‌وری یه‌ک کۆکاته‌وه، ده‌نگی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان به گۆی جیهان بگه‌یه‌نێت، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه که هه‌ڵگری شۆڕشێکی نۆی بێت، که تا لوتکه‌ی کوردستانێکی دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆ درێژه‌ی هه‌بێت، پ س ک له سترارتیژی خه‌باتی خۆیدا: سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی وه‌ک دوا ڕێگاچاره‌ی ڕزگاریمان له بنده‌ستی ڕێژیمی هه‌زاران ساڵه‌ی ئێرانی فارسی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی دیکه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه خه‌بات کردنه به شکڵێکی زانستی و دیپلوماتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نموونه‌ی کار‌و چالاکی ئه‌م دو ساڵ و نیوه‌ی پارتیمان سه‌لماندوێتی که سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م و کوڕییه‌ک: کاره‌کانی وه‌ک مه‌به‌ستی به‌رنامه و هزره‌که‌ی ئه‌نجام داوه، زۆر کار و پرۆژه‌ی گرنگتر له به‌رنامه‌ی پارتیدا هه‌یه که له داهاتوودا به‌رچاو ده‌که‌ون و کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت پێی خۆشحاڵ ده‌بێت.
*ئايا پارتهکورديهکانى رإۆژههلآت ده‌توانن بهوپهرش وبلآويهى ئێستا هيچ فشارێک دروست بکه‌ن?
وڵام : وڵامه‌که‌ی ڕوونه‌و که ده‌بێت بگوترێ نا، چون کۆماری ئیسلامی ئێران به‌و وه‌زعه‌ی که له ناو پارت و لایه‌نی کوردی دا هه‌یه هه‌رگیز له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه زه‌ربه‌ی به‌رناکه‌وێ بگره چۆپی شادی ده‌گێرێت، به‌ڵام یه‌کگرتووی و یه‌کده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌توانی گورزی کاریگه‌ری نێۆنه‌ته‌وه‌یی له ئێران بدات، مه‌به‌ست له‌وه نییه به هێزی نیزامی، مه‌به‌ستم هێزی یه‌کگرتووی سیاسی به‌کرده‌وه‌ی دیپلوماتی له ئاست جیهاندا، مخابن که یه‌ک په‌ڵه‌ی ڕه‌ش به نێۆچاوانی هه‌موو کوردستاندا هه‌یه، که له ئاست هه‌موو جیهاندا هه‌ستی پێ ده‌کرێت، ئه‌ویش یه‌ک نه‌بوون و یه‌ک قه‌بوڵ نهکردنمانه، خۆزگه ئێمه‌ی کوردیش به‌خۆماندا بچووبایهینهوه و هه‌وڵمان بدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه له سه‌ر خۆمان لاببه‌ین،
*ئه‌ى ئه‌گه‌ر سبه‌ينێ ئه‌مريکا به‌شێوه‌ى عێراق ئێرانيشى رإووخاند کام يه‌کێک له‌م پارتانه ده‌بێته نوێنه‌رى گه‌لى کورد لهرإۆژههلآت?
وڵام : وڵامی ئه‌وپرسیاره ده‌که‌وێته سه‌رشانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وه ڕوون بێته‌وه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام نیم که یه‌ک حیزب یا2 حیزبیش ببێته نۆێنه‌ری هه‌موو گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئیستا چه‌ندین پارتی سیاسی هه‌یه که به شێوه‌و شوعاری جۆراجۆر که پێناسه‌ی چین و تۆێژی جیاوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ن، جا ده‌توانێ بوتری فره‌حیزبی که هه‌ڵگری فرهئایدولۆژیایه نۆینه‌ری گه‌لی کورد ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک ئایدۆلۆژیای سیاسی ئێمه که هه‌ڵگری بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازین خۆمان به پارتێکی گه‌وره له ئایندهی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌بینینه‌وه، چون نه‌وه‌ی نۆی و هزری نۆی هه‌موو هه‌ڵگری ئه‌و خه‌ته سیاسییه ن که ئێمه ئیستا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین،

*سه‌ردانى ئهمريکات کرد له‌سه‌ر خواستى خۆت بوو يان بانگهێشت کرابوويت? * کێت بينى.
وڵام : ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بناخه‌ی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین کارمه‌ندی حکومه‌تی و پهرلهمانتارو پارتی سیاسی، ئوروپای ئه‌مریکای و ئوسترالیایی دامه‌زراندووه، یه‌کێک له‌و پارتانه که دۆستی نزیکی ئێمه‌یه پارتی لیبراڵی ئه‌مریکایه، ئێمه له مانگی 4 له لایه‌ن پارتی لیبراڵی ئه‌مریکاوه میوانی کراین که سه‌ردانی ئه‌مریکا بکه‌ین، ئێمه‌ش وامان به باش زانی که سه‌فه‌ره‌که‌مان هاوکات بکه‌ین له‌گه‌ڵ کۆنفرانسی 20 که‌ی ئین سی، چون که‌ی ئین سی ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی یه له ئه‌مریکا ودۆستی سه‌ره‌که‌ی پارتیمانن و خۆمان به هاوبیریان ده‌زانین، واته له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌م توانیمان به‌شداری له کۆنفرانسی بیسته‌می کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا بکه‌ین و هه‌م چه‌ندین کار و دیداری پێویستشمان ئه‌نجامدا،
له‌و سه‌ردانه‌دا خه‌ڵکانی زۆر لێهاتوو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکیمان بینی وه‌ک به‌ڕێزان
1. پارێزه‌ر جۆی ڕ ڕیده‌ر یه‌کێکه له ڕاوێژکاره به تواناکانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه، که ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک راوێژکاری تایبه‌تی به‌رێز بین کلینتۆن سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا کاری کردوه، ئیستاش ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه.
2. به‌ڕێز جای گارنر یه‌کێک له جه‌نڕاله ناوداورهکانی ئه‌مریکایه، ناوبراو له زۆر وڵات‌دا
نۆێنه‌رایه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکای کردوه، 21ی ئاپریلی 2003 وه‌ک نۆینه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری مه‌ده‌نی هاتوه‌ته ئێراق، هه‌روه‌ها پێشتر سه‌رۆکی ستراتیژی و نیروی هه‌وای و ئه‌رزی بووه، دۆستێکی نزیکی دۆناڵ ڕامسفێلد و هاوکات جێگری ناوبراو بووه وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌رکانی جێشی ئه‌مریکی، له ساڵی 1991 به‌رپرسی به‌شێک له کاروباری شه‌ڕی که‌نداو بوو، هه‌روه‌ها به‌رپرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کانی باشور بوو بۆ سه‌ر زێدی خۆیان واته له ئاواره بوونه‌که‌ی ساڵی 1991، ناوبراو که له ساڵی 2003 که وه‌ک نۆێنه‌ری جۆرج ده‌بلیو بۆش بۆ ماوه‌یه‌ک له ئێراق بوو، بووه‌ته دۆستێکی زۆر نزیکی گه‌لی کورد و به تایبه‌ت هه‌ر له یه‌ک له به‌ڕێزان کاک مه‌سعود بارزانی ومام جه‌لال تاڵه‌بانی.
3. به‌ڕێز ژۆشا لانیدۆن ڕاوێژکاری سیاسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کۆنگریسی ئه‌مریکی.
4. له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی ڕه‌سمی له لایه‌ن پارتی لیبراڵی ئه‌مریکاوه سه‌ردانی ناوه‌ندی گشتی پارتی لیبرال له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکامان کرد، له لایه‌ن به‌ڕێزان ئاندرهو داڤیس به‌رپرسی گشتی کاروباری نێۆ نه‌ته‌وه‌یی و ئاویستین پێته‌رسن کارگێری ناوه‌ندی گشتی پارتی لیبراڵ له واشنگتۆن به گه‌رمی پێشوازی کراین و گه‌لێک بابه‌تی گرنگ له نێوان هه‌ردولادا باسکرا.
5. هه‌روه‌ها دیدارمان له‌گه‌ڵ ده‌یان که‌سایه‌تی ئاکادیمی کوردستانی که‌وت، که زۆربه‌یان پشتیوانیان له‌م خه‌باته نۆییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرد.
شایانی باسه که دیداره‌کانی ئێمه له ماوه‌یه‌کی دیکه‌دا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریکی له پایته‌ختی یه‌کێک له وڵاتانی ئوروپایی ده‌رێژه‌ی ده‌بێت، هه‌روه‌ها له پاش ئه‌و دیداره و دووباره له سهربانگهێشتنێکی ڕه‌سمی سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌که‌ینه‌وه،
*ئه‌ى لهبهرنامهياندايه هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران?
وڵام :تا ئه‌وه‌ی ئێمه مانان له سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به ئێران تێگه‌یشتبین، ئه‌مریکا سیاسه‌تی ئه‌وه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه ئه‌و ڕێژیمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕوخێنێ و ڕێژیمێکی دیکه بێنێته سه‌ر کاره‌وه، ئه‌مریکا به گشتی سه‌رقاڵی بینینه‌وه‌ی ڕێگایه‌که که بتوانێ هه‌م خه‌ڵکی ناوخۆی ئه‌مریکای پێ ڕازی بکات و هه‌م وڵاتانی دراوسێی ئێرانیش پشتیوانی له‌و پرۆسه بکه‌ن.
*ئه‌وانه‌ى تۆ چاوت پێيان که‌وت چۆن باسى پارته کورده‌کانى رإۆژههلآتيان ده‌کرد? به‌تايبه‌تى پارتى ژيانى ئازادى کوردستان?
وڵام : ئه‌وانه پرسیاری زۆریان له من ده‌کرد له پێوه‌ندی به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له بواری سه‌رژمێرییه‌وه، جۆگرافیاو خاکه‌وه، ئاینی خه‌ڵکه‌وه، ئاستی هۆشیاری خه‌ڵکه‌وه، سه‌رچاوه ئابوریه‌کانی ناوچه‌و زۆر بابه‌تی دیکه، منیش به پوخته‌یی وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانم ده‌دانه‌وه، باسی پژاک لای من نه‌کراوه، به‌ڵام بۆچونی ئێمه‌یان له‌سه‌ر پێ‌کاکا وه‌رگرت، منیش وتم ئێمه پێ‌کاکا به هێزێکی تروریست نازانین، هیچ پارتێکی تروریستی کوردی نابینین، ئاماژه‌م به‌وه‌دا که ئه‌وه وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانه بناغه دانه‌ری تروریستی جیهانین، نموونه‌ی زۆری کار و جینایه‌تی داگیرکه‌رانم بۆ باس کردن،
*وه‌کو پارتى سه‌ربه‌ستى په‌يوه‌نديتان هه‌يه له‌گه‌ڵ پارته کورديهکانى تر‌ى رإۆژههلآت?
وڵام : به‌ڵی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌کانی کوردستانی پێوه‌ندییمان هه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندراوی خۆیدا بانگێشه‌ی نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک کردوه، جابهکردهوهش درێژه ده‌ری ئه‌و بانگێشه ده‌بین، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موویان زۆر باشه و له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک کێشه‌مان نییه. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان پێوه‌ندیمان زۆر باش و به هێز بێت، چون به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه ده‌خوازێ، دووری و دابڕانی حیزبه‌کان خه‌ڵکی ته‌واو بێزار کردوه، به‌ڵام کاک دیاری به‌ڕێز مخابن سایکۆلۆژی هیندێک له حیزبه کوردییه‌کان له مێژ ساڵه‌و تا ئیستاش به‌و شێوه‌یه، پێیان خۆش نییه له‌گه‌ڵ حیزبێک دۆست بن یا دیداریان هه‌بێت که تازه دامه‌زراوبێت، گوایا به قسه‌ی خۆیان که بهرگۆێمان که‌وتووه ده‌ڵێن ئێمه نامانه‌وێ ببینه هۆکار بۆ ناساندنی حیزبێکی تازه دامه‌زراو، گوایا ده‌ڵێن ئه‌و حیزبه پێویستهچهند ساڵێک بوونی خۆی بسه‌لمێنێت وخۆی به خه‌ڵک بناسێنێ ئه‌و کات شایه‌ت ئێمه وه‌ک حیزب بیناسین، مه‌به‌ستم یه‌ک حیزب به ته‌نیا نییه، زۆر له‌و حیزبانه بۆخۆیان له ئاستێکی زۆربهرزدا نین، به‌ڵام که باس له نزیکایه‌تی و یه‌کێتی نێوان لایه‌نه کوردییه‌کان دێته گۆڕی، له باتی ئه‌وه‌ی بیر له پرۆژه و ناوه‌ڕۆکی نزیکایه‌تییه‌که بکرێت، هه‌موو میزانێک دێنن و لاروسهنگی خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیکه قیاس ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به حیزبێکی دیکه‌ی غه‌یره کوردی ئه‌گه‌ر 10 ڕۆژیش دامهرزابێت به پارچه گوڵه‌وه به پێشوازییه‌وه ده‌ڕۆن، ئێمه هه‌رگیز به‌م جۆره هه‌ڵس و که‌وتانه که به‌رامبه‌ر به ئێمه ده‌کرێت دڵ‌سارد نابینه‌وه به‌رامبه‌ر حیزبه‌کانی هاوڵاتیمان، هه‌وڵده‌ده‌ین پێان بسه‌لمێنین که ته‌نیا دۆستایه‌تی وله یه‌ک نزیک بوونه‌وه ده‌توانێ وه‌زنی کورد پێشان بدات، نموونه‌ی ئیستای پارته‌کانی باشوری کوردستان که چۆن به یه‌ک لیست له هه‌ڵبژاردنی ئێراق به‌شدارییان کرد، ئاکامه‌که‌یمان بینی که چی وه‌زنێکی گهورهوبهرچاویان نیشاندا، ڕووداوه ناخۆشه‌کانی پێشوشمان بینی که چی نه‌هامه‌تییه‌کی پێشانی جیهاندا.
خاڵێکی دیکه له زه‌روره‌تی له یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی پارته‌کانی کوردستانی که من هه‌میشه ئاماژه‌م پێ کردوه ئه‌وه‌یه، که باشترین ڕێگایه بۆ پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواری سیاسی ئابوری وجۆگرافی دروست کردنی کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتووی نێوانمانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره نه‌که‌ین و خۆ به‌زلزانین و پشت له یه‌ک کردن بکه‌ینه پێشه‌مان ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که بێجگه له‌وه‌ی خه‌ڵکمان لێمان بێزار ده‌بن ولێمان قبوڵ ناکه‌ن، هاوکات هیندێک له ناوچه کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که هاوسنورن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی دیکه له ده‌ست ده‌ده‌ین،
*ئه‌ى له‌گه‌ڵ PJAK?
وڵام : تا ئیستا هیچ هاوکاری و هاوپه‌یمانییه‌کمان نه‌بووه، به‌ڵام هه‌واڵپرسین له نێوانماندا هه‌یه وه‌ک له‌گه‌ڵ حیزبی دیکه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ک له پرسیاری سه‌ره‌وه ئه‌رزم کردی ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ هیچ پارتێکی کوردستانی کێشه‌مان نییه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێکی کوردستان که خه‌بات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌کات نزیک ببینه‌وه،
*ئه‌ى ئێوه چ جۆره سيسته‌مێکى حکوم ده‌خوازن بۆ ئێران به‌گشتى?
وڵام: ئه‌وه‌ڵه‌ن ئێمه خوازیاری سیسته‌مێکی حوکمداری به شێوه‌ی مۆدێرن دیمۆکرات وپێشکهوتوین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ک بۆ ئێران، ئێمه ئاواته‌خوازین و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین که کرماشان بکه‌ینه ناوه‌ندی بڕیاردان نه‌ک تاران، به‌ڵام وه‌ک سیسته‌می ئایندهی ئێران به شێوه‌ی کاتی ئێمه سیسته‌می کۆنفیدراڵیمان لا په‌سه‌ندتره تا ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئێران به ناوی ئێرانێکی فیدراڵ و دیمۆکرات، ڕاستییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه هه‌رکام له وڵاتانی ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا ئه‌گه‌ر ببنه دیمۆکراتی عیار 24 به‌رامبه‌ر به کورد هه‌ر ئاوا ده‌بن که ئیستا ده‌یان بینین، ئیتر وه‌خت سه‌رفکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره وشه ڕامیاریانه، وه‌ک نموونه ڕه‌نگاوڕه‌نگ کردنی وشه‌ی فیدراڵ و تام و چێژ تێخستنی بۆ ڕازی کردنی خه‌ڵک هه‌موو بێ فایدهییه، با ئێمه‌ی کورد نه‌ترسانه ڕاستییه‌کانمان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکا وجیهان بکه‌ینه‌وه، چ ڕووده‌دا با ڕوو بدات، هیچ شتێکی مه‌ترسیدار نه‌ماوه به سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا نه‌یه‌ت، که‌وابوو ئیتر له چ بترسین، ئه‌گه‌ر یه‌کده‌نگ ویه‌کێتی مان هه‌بێت، ده‌توانین به سیاسه‌تێکی دیپلوماتی ژیرانه وه‌ک نموونه‌ی یه‌کگرتووی کۆسۆڤۆیهکان، ئه‌مریکاو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕازی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان ڕازی بکه‌ین و پشتگیریشمان بکه‌ن، دواڕۆژی ئێرانیش زۆر ڕون و ئاشکرایه و پارچه پارچه ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک دواڕۆژی یوغسلاڤیا که چۆن پرش و بڵاو بووه‌وه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به ده‌ست هێنا، با ئێران بۆ فارسه‌کان یا به قه‌وڵی خۆیان په‌رسیان لاند بێت و پیرۆزیان بێت.
*هه‌وڵتان بۆ رإووخاندنى ده‌سه‌لآتى ئێرانه?
وڵام : هه‌وڵی ئێمه ته‌نیا بۆ ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران نییه، به‌ڵکو هه‌وڵی ئێمه بۆ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌مییشه‌ی ئێرانه له خاکی داگیرکراوی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ئێران، ئێمه ده‌مانه‌وێ ئاڵای ئێران له سه‌ر خاکی کوردستان داگرین و ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری یه‌کجاری کوردستان له شۆێنه‌که‌ی به‌رزکه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران به کۆسپێک ده‌زانین له سه‌ر ڕێگای خه‌باتی سهربهخۆخوازیمان، بۆیه بۆ ڕوخانی ئه‌و ڕێژیمه ئاماده‌ین شان به‌شانی هێزه‌کانی کوردستانی ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران و هێزی هاوپه‌یمانان به‌شداری بکه‌ین، به‌ڵام هه‌ر ڕێژیمێکی دیکه‌ی داگیرکه‌ر بێته سه‌رکارو کوردستان به ئێران بزانێ و گه‌لی کورد به گه‌لێکی ئێرانی بزانێ ئێمه به دژی خه‌بات ده‌که‌ین،
*بهرإێزت وه‌کو په‌نابه‌ر لهنهرويجيت يان وه‌کو سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى?
وڵام : من له ساڵی 1997 وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له ڕێگه‌ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه هاتوومه‌ته وڵاتی نۆ‌رویژ، به‌ڵام له‌م وڵاته بۆ یه‌ک ڕۆژیش له کوردایه‌تی دوور نه‌که‌وتوومه‌ته‌وه، من له هه‌ر شۆێنێکی ئه‌م جیهانه بژیم کوردستانیم و به دڵ وبه گیان بۆ نیشتمانه‌که‌م خه‌بات ده‌که‌م، دروست کردنی پارتی سه‌ربه‌ستییش نموونه‌یه‌تی.
*له‌و سهردانهتدا بۆ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی ئێرانی دیدارت نه‌بوو?
وڵام : نه‌خه‌یر ئێمه دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌کانی بنده‌ستی ئێران وه‌ک به‌لوچ، عه‌ره‌بی ئه‌حواز، تورکی ئازه‌ری و تورکمه‌ن سه‌حرا هه‌یه، به‌ڵام پێوندیمان له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی به ناو سه‌رتاسه‌ری ئێرانی و به نیوه‌ڕۆک فارسی نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێک ناتوانین پێوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌بێت که دان به مافی چاره‌ی خۆنووسی گه‌لی کوردا نه‌نێت، هه‌رکام له‌و پارته ئێرانیانه ئاماده بون دان به مافی چاره‌ی خۆنوسی کوردا بنێن تا ئاست سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و کات ئێمه‌ش به خۆشحاڵییه‌وه دیداریان له‌گه‌ڵ دروست ده‌که‌ین.
تۆ چۆن ده‌ڕوانیته ئایندهی باشوری کوردستان?
من باشوری کوردستان به وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام ڕانهگهیاندراو ده‌بینم، پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و له یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌روا درێژه‌ی بێت، ئه‌وا بێگومان له ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شه‌کێته‌وه، بێجگه له‌وه‌ی که ده‌بینم سه‌رۆک کۆماری وڵاتێک که نزیکه‌ی 90 ساڵ خاکی کوردستانی داگیرکردبوو کورده، هاوکات هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی زیاتر به‌ره‌و ئه‌م ئاسۆ ڕوونهمان ده‌بات، کاتێک ده‌بینم سه‌رۆک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشوازی له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ولهم ئاخرانه‌ش پێشوازی له سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان ده‌کات، ئه‌مه چ مانایه‌ک بۆ کورد ده‌گه‌یه‌نێت، که‌وا بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی باشور به ڕێوهیهو هیوادرام له هه‌موو کوردێک خۆی بۆ ئاماده بکات و بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی نه‌ده‌ین.
*به‌کورتى عارف باوه‌جانى کێيه .
وڵام : به‌کورتى : عارف باوه‌جانى له ساڵى 1973 له ناوچه‌ى باوه‌جانى سه‌ر به پارێزگاى کرماشان له‌دايک بووه، له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاواره‌ی ئێراق بووه، له ساڵه‌کانی 1988 تا 1991 وه‌ک پێشمه‌رگه ده‌چێته ڕیزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌ساڵی 1997 له رإێگاى کۆميسارياى به‌رزى په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ک په‌نابه‌ر له ولآتى نه‌رويج نيشته‌جێ بووه. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک له‌گه‌ڵ حيزبي سۆسيال چه‌پي نه‌رويج کاري کردوه، له لیستی ئه‌و حیزبه‌دا وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری ئۆسڵۆ هه‌ڵبژێردراوه، له‌ماوه‌ی نزیک به 11 ساڵ ته‌مه‌نی ئاواره‌یی له وڵات نۆ‌رویژ به‌رده‌وام خزمه‌تی به خه‌ڵکه‌که‌ی کردوه، یه‌کێک له‌کاره به‌رچاوه‌کانی خزمه‌تی به‌رده‌وام به په‌نابه‌رانی کورد بووه، ناسراوی وتێکهڵاوێکی زۆری له نێۆ په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌ت زانانی وڵاتی نۆ‌رویژ و وڵاتانی ئوروپای و ئه‌مریکایی په‌یدا کردوه، له‌چه‌ندین شۆێنی گرنگی نۆرویژدا نه‌خشی به‌رچاوی بۆ ناساندنی کێشه‌کانی کوردستان هه‌بووه. ناوبراو دامه‌زرێنه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌و ئێستاش سه‌رۆکى ئه‌م پارته‌یه، که ماوه‌ى دوو ساڵ و نیوه دامه‌زراوه.
بۆ خۆێندنه وه ی ده قی وتوێژه که له گۆڤاری ڕێگا له لاپه ڕی ٣٦ و ٣٧ و ٣٨ کلیکی ئه م لینکه ی خواره وه بکه .
http://knewsdaily.org/Rega/2/2.pdf