به‌هانه گرتن و به‌ربه‌ست کردن له به جێهێنانی چاکسازیه گشتیه‌کانی سه‌ر به چینه جۆراوجۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مان له لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی سه‌ر به ڕژێمه سیاسیه‌کان و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی نا دیموکراتیانه‌و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی و بێ کاری
به‌هانه گرتن و به‌ربه‌ست کردن له به جێهێنانی چاکسازیه گشتیه‌کانی سه‌ر به چینه جۆراوجۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مان له لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی سه‌ر به ڕژێمه سیاسیه‌کان و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی نا دیموکراتیانه و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی و بێ کاری و چاک کردنه‌وه‌ی شێوازی دادگاکان و دامه‌زراندنی ڕژێمێکی یاسایی که پابه‌ند بێت له‌سه‌ر بنه‌ما دیموکراتیه‌کان، وه هه‌روه‌ها. گشتیان به بابه‌ت و ڕۆژه‌ڤی گرنگ ده‌ژمێردرێن، هه‌ر هه‌مووشیان به شێوه‌ی ده‌فته‌رێکی کراوه له به‌رده‌م پارله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم داده‌نرێن که به شێوه‌یه‌کی دڵسۆزانه ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بکرێن.
به‌ر له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌کیش ده‌بێت ئه‌و لێپرسراوانه که به هه‌ڵبژاردن شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پارله‌مانی کوردوستانیان پێ به‌خشراوه به چاوێکی ڵێپرسراوێتیه‌وه ڕوو بکه‌نه ئه‌و بابه‌ته گرنگانه و بازوی خۆیانی لێ هه‌ڵکه‌ن و دڵپاکانه شیان بکه‌نه‌وه. به جێهێنانی ئه‌و بنه‌ما مرۆڤایه‌تیه گشتیانه ته‌نها به گوتار و هه‌ڵکردنی مانشێتی بێ مانا به‌جێ ناهێنرێت و ناکرێت، بۆیه پێویست ناکات هه‌ندێک له‌و پارت و ئه‌حزابانه هه‌ستن و ده‌ست بکه‌ن به جووڵانی هه‌ستی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی له نێو ڕیزه‌کانی گه‌لدا ، چونکه میلله‌ت هه‌ر شتێک که بویه‌ره زۆر چاک له به‌ر چاویانه و هه‌موو گۆڕانکاریه‌کانیش زۆر به ڕاشکاوانه شه‌وانه ڕۆژی پێ ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی که په‌یوه‌ندی به پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه زۆر مه‌زنتره له‌وه‌ی چه‌ند لێپرسراوێک نه‌زانانه لێوه‌ی ده‌دوێن، ئه‌و پێشڤه‌چوونه گرێدراوه به ئاین و بیروباوه‌ڕه‌وه، له ئا‌ینی پیرۆزیشدا نووسراوه‌ته‌وه که دین بۆ ئه‌و که‌سانه نیه و دانه‌به‌زیوه بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که دڵپاک و دڵسۆز و ده‌ستپاک نین، جا لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که باوه‌ڕ په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به ده‌ستپاکیه‌وه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێت هه‌ر هه‌موومان له دژواری ئه‌و بارودۆخه‌ی کوردوستانی پێدا ده‌ڕوات ئاگادار بین، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه به زۆر که‌س هه‌ڵناسه‌نگێنرێت که شاره‌زاییه‌کی ته‌واویان له بواری سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نه‌بێت، وه هه‌روه‌ها ناکرێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه به خۆیان بێ توانا و لاواز بن و و گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاریش پیشه‌ی ڕۆژانه‌یان بێت.
هه‌ڵبژاردنی کارمه‌ندێک که توانای به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتێکی پێ ده‌سپێردرێت، ده‌بێت به‌ڕاستی شایه‌نی پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێدراوه‌ی بێت، کاتێکیش که هاوڵاتیان له کاتی ده‌نگداندا ده‌یانه‌وێت ده‌نگ به یه‌کێک بده‌ن ده‌بێت ئه‌و هاوڵاتیانه له ناخه‌وه باوه‌ڕیان به‌و که‌سه هه‌بێت و هیچ کاریگه‌ریه‌کی حیزبایه‌تی و که‌سایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکو گروپ به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان به زۆردی کاریانی تێ نه‌کردبێت، هه‌ر هه‌موومان ده‌زانین که هه‌ر مرۆڤێک له‌و سه‌ر زه‌مینه هه‌بێت بێگومان ده‌بێت خاوه‌ن ویــژدان بێت، کاتێکیش ویـــژدانمان پاک و خاوێن و بێگه‌رد بێت ، بێگومان ژیانیشمان به‌ره‌و کامه‌رانی و خۆشی ئارامی ڕێ ده‌کات و سه‌رفرازانه‌ش ده‌ژین.
پێزانینی هه‌ر نه‌ته‌و‌ه‌یه‌ک له‌و جیهانه به هێزو توانای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتنی گشت چینه‌کانی هه‌میشه هانده‌ربوونه بۆ بنیات نانی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێکی به‌ڕێزو کارمه‌ند، وه هه‌ر ئه‌و توانایه‌شه که ده‌بێته هۆکـــاری درووست بوونی چه‌ند تاکێکی ڕووناکبیر و کارا له هاوڵاتیان و پێکهاتنی چه‌ند گروهێکی پێشڕه و ڕۆشنبیر له کۆمه‌ڵگادا، وه هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه گروپێکی هێژای یه‌کگرتووی ڵێ هه‌ڵده‌قوڵێت که له پاشه‌ڕۆژدا ده‌بنه مه‌شخه‌ڵ و چرای ڕووناکی نه‌ته‌وه‌که‌یان، هه‌ر خۆشیان ده‌توانن هه‌ستن به گێڕانی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌ڵبژێردراو که هه‌رده‌م هه‌وڵی پێشخستنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی له گشت بواره‌کانی ژیاندا بدات و له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی پێشکه‌وتوتر به ڕێیان ده‌خات. ئه‌م ده‌سته هه‌ڵبژێردراوه بێگومان ده‌سته‌یه‌کی ڕۆشنبیرو به ئاگان وه هه‌میشه له کار و خه‌باتدان و کۆششێکی کۆڵنه‌ده‌رانه ده‌ده‌ن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی گشت مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌یان له گشت بواره مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیریه‌کان و هه‌رگیز ده‌سبه‌ردار نابن و ده‌ست ناده‌نه گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاری تا ئه‌و ڕۆژه‌ی گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان نه‌گه‌نه دوا پله‌ی ئاسوده‌یی، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تیه ولۆ کاریگه‌ر ده‌بێت که ئه‌و گه‌له زیاتر له نێو کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا ڕێزی لێ به‌گیرێت و به یه‌ک ده‌ست و یه‌ک ڕاز و نیاز ئه‌و گه‌لانه ده‌بنه مایه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ریان، جا ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ده‌سته‌یه بێ خه‌م بن و هه‌وڵی به‌جێهێنانی داخوازیه‌کانی گه‌ل نه‌ده‌ن و ئاماده‌باش بن بۆ وه‌دیهێنانی ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌یان وه‌لا نێن و خه‌ریکی خۆ قه‌ڵه‌و کردن بن به‌و چه‌ند ده‌سه‌ڵاته‌ی که گه‌له‌که‌یان بۆیان بڕیونه‌ته‌وه‌و به ئاسانی خۆیان بخه‌نه باوه‌ش دوژمنانی گه‌له‌که‌یان و ئاماده‌ی سه‌رشۆڕی بن ، ئه‌وا بێگومان گه‌له‌کایان به نه‌ته‌وه‌یه‌کی دواکه‌وتو و نه‌زان و پاشکه‌وتوخواز ده‌ناسرێن و هه‌رچی مانای مرۆڤایه‌تیو پێشکه‌وتنیشه پشت گوێ ده‌خرێن و کۆمه‌ڵگاکه‌شیان به‌ره‌و نه‌مان و خاپور بوون و بیرچوونه‌وه ده‌به‌ن و له پێشکه‌وته‌وه زانستیه‌کانیش وه‌دوور ده‌بن و بابه‌ته ته‌کنه‌لۆجیو کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشیان ژێر خاک ده‌کرێن.
به‌ڵام کاتێک گه‌لێک دووچاری هه‌ندێک له‌و ده‌سه‌ڵاته بێ هێزو توانایه‌نه ده‌بن که ناتوانن داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌یان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و په‌نجه‌ره‌ی زانستی له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌که‌یان داده‌خه‌ن، له‌و کاته‌دا به بیروڕای من ده‌بێت ئه‌و گه‌له هه‌ستێت به ده‌نگێکی به‌رز و به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه ئه‌و گه‌له ده‌بێت زیاتر ڕۆڵی خۆی له کۆمه‌ڵگاکه‌یدا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی داخوازیه سه‌ره‌کیه‌کانیان بنوێنێت، ئه‌و کاره‌ش به هۆی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان و کۆمه‌ڵه سیاسیه‌کان و ده‌زگا میلیه‌کان ده‌توانرێت به جێ بهێنرێت، بێگومان خاوه‌ن فابریک و پیاوه ناوده‌ره‌کانیش ده‌بێت به هاوده‌نگی ئه‌و میلله‌ته‌وه بێن و خۆیان به لێپرسراو بزانن و بێ ئه‌مه‌کی خۆیان ڕووبه‌ڕوی میلله‌ته‌که‌یان دووباره نیشان نه‌ده‌نه‌وه ، نموونه‌یه‌کی ڕووناک بۆ ئه‌م بابه‌ته گه‌لی جوه‌کانه، کاتێک که له ئه‌ڵمانیای نازی هیتله‌ردا وه‌ده‌رخران، به بیرمان دێته‌وه که چلۆن ئه‌و گه‌له کۆڵ‌یان نه‌داو هه‌رده‌م له کۆشش دا بوون بۆ درووست کردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی جو، که ئه‌ویش ئیسرائیلی ئه‌وڕۆیه، هه‌ر ئه‌و گه‌له‌یه که ئه‌وڕۆ زۆربه‌ی زۆری بازاڕه‌کانی جیهانیان به ده‌سته‌وه‌یه و هه‌رچی بانقه سه‌ره‌کیه‌کانیش هه‌یه هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پیاوانی تواناداری جوله‌که‌کان، هه‌ر بۆیه هه‌رچی ڕۆشنبیریش هه‌یه به یه‌ک ده‌نگ ده‌ستیان خسته نێو ده‌ستی گشت تاکه جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگاکه‌یانه‌وه، ئێمه زۆر باش وه‌بیرمان دێته‌وه که یه‌ک له هه‌ره هانده‌ره‌کانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بێ گومان دام‌و ده‌زگا ماسمێدیاکان و بڵاوکراوه گشتیه‌کان بوون، که هه‌ر هه‌موویان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئه‌وروپاو ئه‌مریکاش هه‌ر له گه‌ڵ دۆزی جوه‌کان بوون و ده‌ستپێشخه‌ری درووست بوونی ده‌وڵه‌تێک بوون بۆیان که بتوانن خۆیان و نه‌وه‌کانیان به سه‌ربه‌ستی و ئازادی بژین و هه‌رده‌م بتوانن پارێزگاری له مانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن، جوه‌کان ته‌نها به‌وه قایل نه‌بوون که مافی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکیان پێ بدرێت، به‌ڵکو هه‌ستان به خواست کردنی مافه پێشێلکراوه‌کانیان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌شیان، هه‌ر بۆیه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێکڕا بڕیاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌شیان دان که به 60 ملیارد دۆلاری ئه‌و کات ده‌ژمێردرێت،. جوه‌کان تا ئه‌وڕۆش قه‌ره‌بووی تاکی، وه‌ک له ده‌ست دانی چه‌ند نێزدیکیکێکان و خزم و که‌سوکاریان تا ئه‌وڕۆش هه‌ر ده‌درێته‌وه، جگه له‌وانه‌ش قه‌ره‌بووی وه‌دوورخستن و ڕاگوێزان و له ده‌ست دانی خانوبه‌ره‌کانیشیان هه‌ر بۆ ده‌ژمێردرێته‌وه، جگه له‌وانه‌ش هه‌مووی ئه‌و کات سه‌رژمێری خۆیان به شه‌ش ملیون که‌س له قه‌ڵه‌م دابوو که له ڕواڵه‌تدا گه‌لێک له‌و ڕێژه خه‌یاڵیه که‌متر بوون، هه‌ر بۆیه ئه‌و پاره زۆره‌شیان بۆ ته‌رخان کرا.
جا لێره‌دا سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه که داروده‌سته‌ی ڕژێمه کۆنه‌په‌رست و فاشته‌که‌ی به‌عس تا ئه‌وڕۆش هه‌ر نوکرانی به‌ڕیوه بردنی ئه‌نفال و جینۆسایدکردنی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ڕاشکاوانه‌ی که ئه‌وڕۆ له به‌ر ده‌ستدا ده‌شه‌کێنه‌وه، جگه له‌وانه‌ش تا ئه‌وڕۆش له کوردوستانی ئازاد کراودا ئاشکرا ده‌بینین هیچ کارێکی ڕاسته‌وخۆ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و کوردانه تا ئه‌وڕۆش هه‌ر نه‌کراوه‌ته‌وه که دووچاری ببون به هۆی به‌کاربردنی پڕۆژه‌ی ئه‌نفالی سه‌دامی گۆڕاوگۆڕه‌وه، تا ئه‌وڕۆش زۆربه‌ی زۆری که‌سوکاری ئه‌و ئه‌نفال کراوانه له ئۆردوگا جیاوازه‌کاندا جێگیر کراون و هیچ کارێکیش بۆ خۆش کردنی ژیانیان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بێوه‌ژن و منداڵه هه‌تیوه‌کان و بێ دایک و باوکان نه‌کراوه، هه‌ر له‌و تراژیدیایه دا به چاوی خۆمان وه‌ک فلیمێکی سینه‌ما ده‌بینین چلۆن ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرسراوانی حکومه‌تی کوردوستان ده‌ها جار کۆشک و ته‌لاره‌کانیان به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌و پاره‌و پوولیشیان هه‌رده‌م له گه‌شه کردندایه .
گریان و ڕۆڕۆ کردنی هه‌ندێک له لێپرسراوانی کوردوستان و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌یان بۆ که‌سوکاری شه‌هیدانی به ئه‌نفالکراوان هیچ شتێک ناگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌و خێزانه کوردانه‌ی که دووچاری به قڕبوونی گشتی ببون، ئه‌گه‌ر بێت و به ڕاستی کار بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان نه‌کرێت.
ئه‌گه‌ر چی له دام‌و ده‌زگا سه‌ر به‌حکومیه‌کانی کوردوستاندا جاروبار به ڕێکه‌وت گوێمان له‌و باس و بابه‌تانه‌ش ده‌بێت به‌ڵام تا ئه‌وڕۆش هه‌زاره‌ها کوردی ده‌ربه‌ده‌ر له‌به‌ر نه‌هامه‌تی و بێ ئالیکاری و یارمه‌تی حکومی له ژێر چادرو بێ ئاویو بێ کاره‌بایی و بێ ده‌رامه‌تیدا تا ئه‌و ساته‌ش هه‌ر ده‌ناڵێنن، که‌چی له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بینین چلۆن هه‌ندێک فڕۆشگاو خانوبه‌ره‌و ئه‌پارته‌مێنتی سه‌ر به‌م و به‌و گه‌ز گه‌ز باڵا ده‌که‌ن و گیرفانی لێپرسراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش تا دێت هێنده‌ی ترئاوساو تر و قه‌ڵه‌وتر ده‌بن و بنچینه‌و پایه‌ی کۆشک و ته‌لاره‌کانیان به مه‌ڕمه‌ڕسواغ ده‌درێن و ژێرزه‌مینه‌کانیشیان به زێڕو خشڵ و یاقوت پێ پڕ ده‌کرێنه‌وه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا گه‌لی کوردی کۆڵنه‌ده‌ر ده‌بێت چی که‌متر بێت له گه‌لی جوله‌که?
ئایا ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی که جوه‌کان ئه‌و کاته بۆیان لوا بوو تۆ بڵێیت باشتر بووبێت له‌و بار‌و دۆخه‌ی که ئێستا بۆ کوردوستان له باره‌و ڕه‌خساوه ???
یاخود هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌و هه‌ستو نه‌سته به‌سۆزه کورده‌واریه‌ی جاران که له ناخ و ده‌روونی به‌رپرسه‌کانماندا گیری خواردۆته‌وه، له به‌ر بوونی زێر‌و ته‌ڵا کوردایه‌تی له کونجێکی ڕۆح ودڵی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا خۆی مات داوه‌و ناوێرێت سه‌ره‌تاتکێ بکات و ناتوانێت وه‌ک به‌ر له بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به بێ ترس سه‌ر هه‌ڵبێنێت وگرمه‌ی تفه‌نگی سه‌رشانیان وه‌ک جاران خڕمه‌ی نایه‌ت ، ئه‌وڕۆ وا دیاره باو باوی پاره خڕ کردنه‌وه‌یه، کێ به کێیه تا جێگه‌ی گه‌رم و نه‌رم بۆ خۆیان و داروده‌سته‌کانیان داخرابن و ماڵ و منداڵیان پۆشته بن و شه‌وانه به سه‌ر سکی تێره‌وه بڕازن، ئه‌و کات ده‌ی یاڵای ده‌کرد هه‌زاران فه‌قیروهه‌ژار هه‌ر ئه‌وشه‌وه له‌سه‌ر سه‌رینه ڕه‌قه‌کانیان ڕۆژ ناکه‌نه‌وه‌و له خه‌و ڕاست نابنه‌وه. تۆ بڵێیت بۆچون وهه‌ستی کوردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانمان هێنده که‌متر بن له هه‌ستو نه‌ستی به جو بوونی جوه‌کانی به‌ر زیاتر له په‌نجا ساڵ له‌مه‌و به‌ر. ???
[email protected]