1.ناسنامه و هۆویه‌تی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌م به‌ند کراوانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیه‌وه قه‌بوڵ بکرێت و هه‌ڵس و که‌وتێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه له گه‌ڵ به‌ند کراوان بکرێت.
به‌یاننامه‌ی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ندکراوانی کورد

به پێی هه‌واڵێک له لایه‌ن هێڵی ئێنتێڕنێتی مافی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه بڕیار وایه که له‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه هه‌مو به‌ند کراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا مان له خواردن بگرن.
به‌ند کراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به پێی به‌یاننامه‌ێک که ڕو له "مڕۆڤایه‌تی" بڵاویان کردۆته‌وه، مان گرتن له خواردنیان وه‌ک "ئامرازێکی کاریگه‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی جیسمی به‌ند کراویان و واوه‌تر بردنی له به‌ندیخانه و گرێدانی له‌گه‌ڵ داوای سه‌ربه‌ستیی" ته‌عریف کردوه. ئه‌وان هه‌روه‌ها وتویانه که ئه‌م مانگرتن له خواردنه‌یان به مه‌به‌ستی هه‌ر چی زیاتر ڕسوا کردنی ده‌سه‌ڵاتی حاکم، ئاگا کردنه‌وه‌ی ڕای گشتی خه‌ڵک بۆ خراپی و ناله‌بار بونی شوێنی حه‌پس کراوان، ناله‌باری وه‌زعی چالاکانی مه‌ده‌نی کورد و خراپی وه‌زعی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕێکخستوه!
یه‌کێک له به‌ند کراوه‌کان هۆکاره‌کانی مانگرتنی به‌م شێوه‌یه باس کردوه
1. ناسنامه و هۆویه‌تی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌م به‌ند کراوانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیه‌وه قه‌بوڵ بکرێت و هه‌ڵس و که‌وتێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه له گه‌ڵ به‌ند کراوان بکرێت.
2. لابردنی ئێعدامی به کۆمه‌ڵی به‌ند کراوان و ڕاگرتنی هه‌ر چی خێراتری له سێداره‌دانی به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی.
3. کۆتایی هێنان به ئه‌شکه‌نجه، لێدان و ئازار و خو و ڕه‌وشتی نامرۆڤانه.
4. کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن و جیاوازی دانان له به‌ینی به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆتایی به ته‌بعید و چاک کردنی وه‌زعی ناو به‌ندیخانه‌کان.
5. هه‌مو به‌ندیخانه‌کانی سه‌راسه‌ری ئێران به بێ هیچ ڕێ پێ گرتنێک بکه‌وێته ژێر چاوه‌دێری ڕێکخراوه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانی مافی مرۆڤ.
6. دام و ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له جیهه‌تی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و ئه‌سڵی ئینساف، ئاڵ و گۆڕی جیدی و بنه‌ماییان به سه‌ردا بێت.
ده‌کوترێت که ئه‌م به‌ندکراوانه، که مانگرتنه‌که‌یان هاوکات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ستی نێو به‌ندیخانه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی "قاڕنا و قه‌ڵاتان" ده‌ست پێ ده‌که‌ن، وتویانه که بۆ وه‌دی هاتنی داخوازیه‌کانیان تا "مردن" له‌م ڕێگه‌یه‌دا ڕاده‌وه‌ستن!
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت که به تواناێکی زیاتره‌وه پشتیوانی له‌م به‌ندکراوه سیاسی و مه‌ده‌نیانه بکات و هه‌وڵ ده‌دات که ده‌نگیان و داخوازیه‌کانیان چ له ناوه‌وه‌ی کوردستان له ڕێگای ئه‌ندامان و چالاکانیه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گوێی هه‌موان بگه‌ێنێت و بۆ گه‌یشتن به ئامانجیی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌دات.
ئێمه ئه‌م بڕیاره‌ی چالاکوانانی به‌ندکراوی نێو به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی به بڕیارێکی شۆڕشگێڕانه و مێژویی ده‌زانین و پێویسته که بۆ پشتیوانی لێکردنیان و ده‌نگدانه‌وه و کارا بونی ئه‌م مانگرتنه، نه ته‌نیا هه‌مو به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و خوێندکاری به تێکڕای ده‌نگ په‌یوه‌ست ببن پێی، به‌ڵکو زۆر پیویسته که له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌کان و له ناوخۆی ئێران و کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌مو چالاکانی سیاسی، مامۆستایی، خوێندکاری، ئه‌سناف، کرێکاران و هه‌مو چین و توێژێکی کورد پشتیوانی له‌و مانگرتنه بکه‌ن و جه‌ماوه‌ری بکه‌نه‌وه و به ڕێپێوانی هێمن و ده‌ست له کار کێشانه‌وه و داخستنی دوکان و بازاڕه‌کان، ده‌نگی مانگرتوان به گوێی هه‌مو خه‌ڵکی جیهان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بگه‌ێنن.
ئێمه جارێکی تر پشتیوانی خۆمان له‌م به‌ندکراوه سیاسی و مه‌ده‌نیانه ده‌رده‌بین و به ته‌واوی ده‌نگه‌وه بڕیاری له سێداره‌دان و ئه‌و حوکمه نامرۆڤانه ڕسوا و قه‌بێح ده‌که‌ین و داوای سزای تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئێران ده‌که‌ین، که بێ‌شک خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ن که به ناشایست ترین شێوه به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا خۆیان سه‌پاندوه و به زۆر و کۆمه‌ڵکوژی و ڕاگرتنی چالاکانی ئه‌و وڵاته له به‌ندیخانه‌کان، خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا هێشتۆته‌وه و بۆ مانه‌وه‌ی زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده‌ن هه‌مو کرده‌وه‌ێکی دژی مرۆڤانه بخوڵقێنن.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی حاکمانی ئێرانی
بژی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
4ی خه‌رمانانی 2708