به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ئاهه‌نگی 25 گه‌لاوێژی یادی 63 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیـۆکرات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
بانگهێشتنی ڕه‌سمی له لایه‌ن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده (ڕێبوار ) به‌رپرسی کۆمیته له ئاهه‌نگی 25 گه‌لاویژ یادی 63 ساڵه‌ی
به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ئاهه‌نگی 25 گه‌لاوێژی یادی 63 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیـۆکرات.


له ڕۆژی 2 ی خه‌رمانانی 2708 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23 ی ئاگوستی 200 ی زاینی، له‌سه‌ر بانگهێشتنی ڕه‌سمی له لایه‌ن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده (ڕێبوار ) به‌رپرسی کۆمیته له ئاهه‌نگی 25 گه‌لاویژ یادی 63 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیمۆکرات دا به‌شداریان کرد، هاوڕێانی پارتیمان که هاوشان له‌گه‌ڵ کاک ڕێبوار بریتی بوون له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ موحه‌ممه‌د ئه‌مین پاژومان ( هێمن) ،فه‌هاد ئه‌لیاسی، شه‌ماڵ ، شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بروسکه‌ی پیرۆزبایی پارتیمانی به نوسراوه ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی نۆرویژی حدک کرد،
کومیته‌ی حدک زۆر به‌گه‌رمی پێشوازییان له شاندی پارتیمان کرد، شایانی باسه که له‌و ئاهه‌نگی ساڵیاده‌دا، نۆێنه‌ری ده‌یان پارت و لایه‌نی کوردستانی به‌شدارییان هه‌بووه، که نۆێنه‌رانی پسک له نزیکه‌وه دیداری کورت و هه‌واڵپرسینیان له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌و نۆێنه‌رانه هه‌بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
2008-08-22 22:43:13
17 ساڵ و 5 مانگ و 4 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان