نفره‌ت له داگیر - که‌ر- چیه‌تیی !
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
کاتیی ئێمه زۆر به هیمه‌ت تر و شۆڕشگێڕتر و پێشڕه‌وتر و کوردانه‌تر بون له کوردانی ئه‌مڕۆکه و له پاڕت و حیزبه به ناو پێشکه‌وتو و پێشڕه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌دا. ئه‌مڕۆکه پاڕت و ڕێکخراوه‌کانمان زۆر به ئاسانی ده‌چنه ژێر شێعار و داواکاری زۆرداران و داگیرکه‌رانی کوردستان
نفره‌ت له داگیر - که‌ر- چیه‌تیی !
کوردستان زیاتر له هه‌شتاد و پێنج ساڵه که له به‌ینی پێنج ده‌وله‌تیی فاشیستی یه‌ک نه‌ته‌وه خواز دا ناجوانمێرانه و ڕه‌زیلانه دابه‌ش کراوه! ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که کوردیان تێدا دابه‌شکراوه به ساڵیانی درێژ هه‌وڵییان داوه که ئه‌م کوردانه له ناو نه‌ته‌وه‌ی خۆیاند بتوێننه‌وه و ته‌تریک و ته‌فریس و ته‌عریبیان بکه‌ن، زمان و کولتور و فه‌رهه‌نگ و مێژویان له ناو به‌رن و ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له ناخدا بکێشن. به‌ڵام گه‌لی کوردستان ئه‌گه‌ر چی به شێوه‌ی زۆر و شه‌ڕ و شمشێر به ئیسلام کراون و له ئایینه سه‌ره‌کیی و سروشتیه‌کانی خۆیان نامۆ کراون و دور خراونه‌وه، و هه‌روه‌ها له سێ ده‌یه له‌مه پێشه‌وه به ناوی تێئۆریای جیهانگه‌رایی و ئه‌نته‌رناسیونالیزمه‌وه هه‌وڵی له بیر بردنه‌وه و نامۆ بونیان له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه‌که‌یان به ده‌سیسه و به شێوه‌ێکی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و سیستماتیک دراوه، به‌ڵام به خۆشیه‌وه گه‌لی کوردستان له باری نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه هه‌رگیز کورد بونی خۆیان له بیر نه‌بردۆته‌وه و به شانازیه‌وه تا به ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر وه‌ک گه‌لی کوردستان ماونه‌ته‌وه. دیاره ئه‌گه‌ر چی هێڕشی عه‌ڕه‌به‌کان که به ناوی ئیسلامه‌تیه‌وه بۆ سه‌ر کوردستان کرا، هه‌ر ئه‌و کاتیش هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داب‌و که کورده‌کان به عه‌ڕه‌بیش بکات، به‌ڵام کورد بون له خوێن و ڕه‌گ و گۆشتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌دا به هیچ شێوازێک ئیزنی به عه‌ڕه‌به پێخاوسه‌کان نه‌دا که نه‌ته‌وه‌یان لێ بستێننه‌وه. ئه‌مانه پێیان نیشان دایین که ئایین و خودا‌ش ده‌توانرێت بگۆڕدرێته‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌وه ناگۆڕدرێته‌وه و گه‌لی کورد شانازی به بونی خۆیی و به مێژوه کۆن و پڕ له کاره‌ساته‌کانیه ده‌کاته‌وه.
پاڕته سیاسیه‌کانی پێشتر له کاتیی ئێمه زۆر به هیمه‌ت تر و شۆڕشگێڕتر و پێشڕه‌وتر و کوردانه‌تر بون له کوردانی ئه‌مڕۆکه و له پاڕت و حیزبه به ناو پێشکه‌وتو و پێشڕه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌دا. ئه‌مڕۆکه پاڕت و ڕێکخراوه‌کانمان زۆر به ئاسانی ده‌چنه ژێر شێعار و داواکاری زۆرداران و داگیرکه‌رانی کوردستان و ته‌نیا بۆ به ده‌ست هێنانی قازانجێکی که‌م و مانه‌وه له مه‌وقیعیه‌تی ڕه‌عیه‌تدا نه‌ک بۆ حکومه‌ت به‌ڵکو بۆ ئوپوزیسیونی دوای حکومه‌ت ئاماده‌ن پێ له هه‌مو شانازیێک و ڕابوردوێکی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان بنێن و بۆ ئه‌وه‌ی که له دواڕۆژی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی له ده‌سه‌ڵاتدا شه‌ریک بکرێن، هه‌ر له ئێستاوه به‌ڵی قوربان بۆ ئوپوزیسیونی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و هه‌روه‌ها بۆ زۆرداره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌که‌ن و پوڵ و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن و به‌ڵێنی پاراستنی مانه‌وه‌ی ئه‌وان له دواڕۆژی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ن وبه بێ ئه‌وه‌ی که سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وایه‌تیی مه‌به‌ستییان بێت و بۆیان گرینگی هه‌بێت، بیر له شه‌ریکایه‌تی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا و پڕ کردنی گیرفانه‌کانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه. که دیاره ئه‌مه نه ته‌نیا زۆر غه‌یره مه‌سئولانه و نادڵسۆزانه‌یه، به‌ڵکو له کورد و کوردستان هه‌رزان فڕۆش کردن که‌متر نیه!!
هه‌مو ڕێکخراوێکی سیاسی له جیهاندا بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دروست ده‌بێت، نه‌ک بۆ بون به ڕه‌عیه‌ت!
بێ‌شک هه‌ر ڕێکخراوێکی سیاسی ئۆپوزیسیون له هه‌ر کوێێکی جیهان چ له کاتی تاراوگه نشینی دابێت و چ له کاتی تێپه‌ڕاندنی ژیانی سیاسی نۆڕماڵی خۆیدا به ڕه‌سمی و له ژێر چاوه‌دێری حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداردا چالاکی بکات، ئه‌گه‌ر بێت و بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌وڵ نه‌دات، ئه‌و ڕێکخراوه‌یه هه‌وێن ناگرێت و نابێته ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن بڕیار له داهاتوی سیاسی خۆیدا و که‌متریش له ڕێکخراوێکی سیاسی ده‌چێت.
ڕێکخراوه کاتێک پێک دێت یا خۆ دروست ده‌کرێت که کۆمه‌ڵه دامه‌زرێنه‌ره‌کانی هه‌بونی بیرۆکه‌ێک که به بڕوای ئه‌وان ده‌توانێت قازانجێکی زیاتر و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بگه‌ێنێت به پیویست ده‌زانن و له‌و کات و ساته‌شدا ڕه‌نگه ڕێکخراوێکی دیکه به‌و جۆره بیر و بۆچونه‌وه بونی هه‌بێت یا خۆ نه‌بێت. ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سانه‌ی که به دوای دروست بونی ڕێکخراوه‌ێکدا شوێنی ده‌که‌ون و ده‌بنه ئه‌ندامی و له ڕیزه‌کانیدا چالاکی ده‌که‌ن و به پێی توانا گۆشه‌ێک له کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بۆ زیاتر ناساندنی بیرۆکه‌که یا خۆ ڕێکخراوه‌که له ئه‌ستۆ ده‌گرن، پێیان وایه که وڵاته‌که‌یان له داهاتودا ده‌توانێت بۆ به سه‌روه‌ری گه‌یشتن و پێشکه‌وت و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌وه که خۆی ئه‌ندامیه‌تی تێیدا ده‌سکه‌وتی ده‌بێت و ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی که خۆی پشتی پێ به‌ستون ده‌توانن ڕیگا خۆشکه‌ری هاتنه دی ئاواته‌کانی ئه‌مان واته سه‌ربه‌خۆیی بن. بۆیه به بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئه‌ندامانه زۆریش بیریان لێ کردبێته‌وه، به شێوه‌ێکی غه‌ریزی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕێکخراوه‌که‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌و پێشتر ڕایگه‌یاندبێت که ئه‌وان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌وڵ ناده‌ن و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ناکرێت که ئه‌و ڕێکخراوه‌یه وه‌ک ڕێکخراوێکی سیاسی پێناسه بکرێت به‌ڵکو زۆرتر له NGOیک ده‌چێت. که‌واته ڕێکخراوی سیاسی به بێ ئه‌وه‌ی که ئیدیعاێکیش بکات، خۆی به خۆیه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات و ده‌شبێت وا بێت.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ڕێکخراوێکی نا دێمۆکڕاتیک، واته ڕێکخراوێک که به زۆر و که‌ڵه‌ک ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتبێت و له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی ئازادانه و داوته‌ڵه‌بانه‌ی خه‌ڵکه‌وه نه‌بوبێته ده‌سه‌ڵاتدار، یانی هێزی ده‌وڵه‌تی به هه‌مو ئیداره دور و درێژه بورۆکراسیه‌که‌ی و هێزی نیزامی و پۆلیسی و هتد. له ڕێگای نامه‌شروعه‌وه به‌ده‌ست هێناوه و کاتێک که ئه‌م جۆره له ڕیکخراوه‌ی نادێمۆکڕاتیک ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌م هێزه، ئیتر له ناو ئه‌و وڵاته‌دا له‌م به‌هێزتر بونی نیه و هه‌مو ئه‌وانیتر واته هه‌مو ده‌نگێکیتر ده‌بێت کپ بکرێت و چالاکانی سیاسی و ته‌نانه‌ت مه‌ده‌نیش له به‌ندیخانه‌کان بکرێن و بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ست بۆ هه‌مو کارێکی ناڕه‌وایتر به‌رێت. نمونه‌ی زه‌ق و به‌رچاوی ئه‌م جۆره ڕێکخراوه ده‌سه‌ڵاتدارانه له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر و بۆرن و بۆ نمونه‌ش ده‌توانین ڕێکخراوی به‌عسی له ناوچوی ئێڕاق به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌ددام و کۆماری ئیسلامی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی و ڕێکخراوه‌که‌ی فیدل کاسترۆ له کوبا له قاڕه‌ی ئه‌مریکا که چۆن کوبای له جیهان دابڕی و زۆری دیکه‌ش ناو لێ به‌رین.
نمونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دیکه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دێمۆکڕاتیکه که له وڵاتانی ئوروپایی یا ڕۆژئاوایی زۆرن و ئه‌م ڕێکخراوانه به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکه‌وه ده‌نگیان پێدراوه و هه‌ڵبژێردراون. ئه‌م جوره ڕێکخراوانه له جیهانی ئه‌مڕۆکه‌دا مه‌شروعیه‌تی ته‌واویان هه‌یه و بۆخۆشیان گوێڕایه‌ڵی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یانن. به ده‌خاڵه‌ت و ده‌ست تێوه‌ردانی هیچکه‌س و لایه‌نێک به ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌یشتون، به‌ڵکو به شێوه کار و بردنه پێشی سیاسه‌تی دروست و ئوسولی بونه‌ته جێگای متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان. ئه‌م جۆره ڕێکخراوه سیاسیه دێمۆکڕاتیکانه وه‌ک وتم دایمه گوێڕایه‌ڵی ئیراده‌ی خه‌ڵکن و له کاتی هه‌ڵه کردنیشدا نه ته‌نیا داوای لێبوردن له خه‌ڵک ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵه‌که‌یان چاک بکه‌نه‌وه یا خۆ جوبرانی بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو به داوای خه‌ڵک زۆر خێرا تا حه‌دی ئیستیعفا و ده‌ست له ده‌سه‌ڵات کێشانه‌وه ده‌ڕۆنه پێش و له‌م باره‌شه‌وه تابوێک نه‌ماوه که شه‌رمی لێ بکه‌ن. به‌لکو له به‌ر ئه‌وه‌ی که به ده‌نگی خه‌ڵک هاتونه‌ته ده‌سه‌ڵات، به ده‌نگی خه‌ڵکیش ته‌نبێ ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵه‌ی سیاسی بکه‌ن!
گه‌لی کوردستان پێویسته که ئا به‌م شێوه جیهانی بیر بکاته‌وه و خۆی جه‌هان شمول بکات، نه‌ک ئه‌وه‌ی که خاکه‌که‌ی بداته ده‌ست فارس و عه‌ڕه‌ب و تورکه‌وه و به کوردستانێکی 42 میلیونی بڵێت ناوچه‌گه‌رایی و مه‌حه‌لی گه‌رایی و به‌م به‌هانه واهییه خۆی بکاته ڕه‌عیه‌تی نه‌ته‌وه غه‌یره کورده باڵاده‌سته‌کان و هه‌مو ئاوات و ئاره‌زوی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی کورد ژێر پێ بنێت و به شێعارگه‌لی فیدڕاڵی و ئه‌نته‌رناسیانالیستی هه‌وڵی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له بیر و مێشکی کوردستانیان دا بشۆرێته‌وه. سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی هیچکات ناشیرین و ناشۆڕشگێڕانه نه‌بوه و نیه، به‌ڵکو بون به ڕه‌عیه‌تی ئاغا بان سه‌ره‌کان شه‌رمه!!
هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته که هه‌مو ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان به ڕاشکاوانه سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی بکه‌نه شیعاری ستڕاتیژیکی حیزب و پاڕته‌که‌یان و ئه‌مه‌ش له کۆنگره‌ی داهاتویاندا ته‌سویب بکه‌ن و ڕاشکاوانه‌ش به شێوه‌ی ڕه‌سمی به هه‌موان ڕابگه‌ێنن، که ئه‌وان هێزێک نین که ببنه ڕه‌عیه‌ت، به‌ڵکو به شیعار و کرده‌وه و پیڕه‌و و پڕۆگرام و ستڕاتیژیک هێزێکی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی خوازن، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه وه‌ک تاکتیک و بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری، بۆ نمونه ده‌چنه ئیتلافێکی فیدڕاڵیه‌وه و به‌و مه‌رجه‌ش که ئه‌و ئیتیلافه هه‌مو مافه‌کانی گه‌لی کوردستانی له به‌ر چاو بێت و هه‌ر کات و ساتیک که ئه‌مان چکۆله‌ترین له‌غزش له ناو ئیتیلافه‌که‌دا ببینن، ئه‌وا به تێکڕای ده‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مو پاڕته کوردستانیه‌کان له‌و ئیتیلافه دێنه ده‌ر و سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌ێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش و بۆ نیشاندانی یه‌کگرتویی هێزه کورده‌کان، پێویسته که پێشتر به‌ره‌ێک له ناو خۆیاندا دروست بکه‌ن و یه‌کگرتوانه و به هێز و یه‌کده‌نگ له ئیتیلافی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا به‌شداری بکه‌ن، بێ‌شک به‌م شێوه ده‌توانن زۆر ده‌سکه‌وتی به نرخ بۆ خۆیان و بۆ گه‌لی کوردستانیش به‌ده‌ست بێنن و سبه‌ی ڕۆژیش ده‌بنه نمونه له هه‌مو جیهان که نه‌ته‌وه بنده‌سته و زوڵملێکراوه‌کانی دیکه ده‌یانکه‌نه سه‌رمه‌شقی خۆیان و وه‌ک نمونه باسییان لێ ده‌که‌ن!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
1ی خه‌رمانانی 2708
2008-08-26 22:53:26
17 ساڵ و 5 مانگ و 4 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان