زیندانی کردنی سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی سیاسی وڕۆژنامه نووسه‌کان.
-به‌ربادانی بیت المال له لایه‌ن خۆیی ومنداڵه‌کانی وزاواکه‌ی واته ئاغای تخشید به‌رپرسی دانشکده ی ماف له زانکۆی تاران.
هێزی عه‌داڵه‌ت یان هێزی جنایه‌ت?
به‌شی دووهه‌م
ئه‌وکات به پێی ووته‌ی خومه‌ینی که ده‌یگوت پۆشینی جل وبه‌رگی مه‌لایه‌تی یه‌کسانه له گه‌ل ئیسلام وبه ووته‌ی مصباح یزدی کارێکی واجب تر له نوێژه وبه ووته‌ی محسین مجتهد شبستری یه‌کێکه له شته گرینگه‌کانی ئیسلام،مه‌لا به ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتوه‌کان خۆیان به شایانی دروست کردن ودامه‌زراندنی حکومه‌تی عه‌دلی شییعه‌یی له‌سه‌ر بنا‌ما‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌زانی ودواتر بۆ سه‌رکوت وله سێداره‌دانه به‌ربڵاوه‌کان هاتنه سه‌رکاروله ماوه‌ی یه‌ک ساڵدانزیکه‌ی ٤هه‌زارکه‌سیان له سێداره دا.ئه‌وکات ئاخونده به ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتوه‌کان قوتابیانی گه‌نجی خوێندنگاکانی:معصومیه وموسسه اموزش وپژوهشی امام خومه‌ینی-موسسه درراه حق-حقانی و...یان، به ڕواڵه‌ت ڕاهێنان وبه‌ریان دانه گیانی خه‌ڵکانی ئێران.
ئه‌وکات ئه‌وهێزه کاڵ وناشاره‌زایه به دادوه‌ریی وعه‌داڵه‌ت،به‌ڵایه‌کی وایان به‌سه‌ر خه‌ڵکانی ئێران هێنا که مێژوو هه‌رگیز له بیری ناکا.ئه‌وگه‌نجه ناشایستانه که له‌سه‌ر کورسی به‌ناو عه‌داڵه‌ت دانیشتن وبێ شه‌رمانه‌و به پێی بۆچونی کاڵی خۆیان له سێداره‌دانه کانیان ده‌ست پێ کرد،کاره‌کانیان به جێگایه‌ک گه‌ییشت که ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوی له ماوه‌ی سێ مانگدا نزیکه‌ی پێنج هه‌زار که‌سیان به بێ دادگایی کردن له سێداره دا.
ناوه‌کانی خواره‌وه که‌سانێکن که له ساڵی ١٣٦٠ ی هه‌تاوی یه‌وه تا ئه‌مڕۆکه هێزی"دادوه‌ری"(قوه‌قضائیه)یان له ژێرڕکێف دایه و ته‌نیا جێگاکانیان گۆڕیوه‌ته‌وه به یه‌کترئه‌گینا ئه‌م هێزه وته‌واوی لق و پۆپه‌کانی،مڵک وپاوانی خۆیانه و ته‌نیا هه‌ندێک که‌س له کار وه‌ده‌ر نراوون.ئه‌ندامانی ئه‌وگروپه(قوه‌قضائیه)پۆسته گرینگه‌کانی هێزی دادوه‌ری وئیتلاعاتیان له ماوه‌ی ٢٧ ساڵی ڕابردوودا به ده‌سته‌وه بووه که ئێستا زۆر به کورتی ناوی هه‌ندێکیان دێنین:
١-حجت الاسلام دری نجف ابادی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری دادوه‌ری له ته‌واوی وه‌ڵات-یه‌کێک له‌و بکوژانه که ده‌یان ساڵه له جنایه‌ت دژی خه‌ڵکانی ئێران به‌شداره وهه‌رئه‌و بو که فه‌رمانی کوشتنی فروهروهاوسه‌ره‌که‌ی دا‌و هه‌ر ئه‌ویش حوکمی زۆرێک له سێداره‌دانه‌کانی ده‌رکردووه.
لیسته‌یه‌کی کورت له جنایه‌ته‌کانی دری نجف ابادی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری دادوه‌ری وئه‌ندامی ناوه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ:
-به‌شداری کردن له ئیعدامه‌کانی دوای ساڵی ١٣٦٠ ودواتریش.
-سیخوڕی کردن لای مونته‌زیری بۆ باندی خامه‌نه‌یی و هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی.
-به‌رپرسی سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک له نه‌جه‌ف ئاباد کاتێک که له به‌رژه‌وه‌ندی ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری مانیان گرتبو.
-ده‌ست هه‌بون له سه‌رکوت کردنی ڕۆژنامه نوس وخوێندکاره‌کانی زانکۆکان.
-وه‌رگرتنی ڕیشوه‌کانی چه‌ند سه‌ت میلیۆنی ومیلیارد تمه‌نی له لایه‌ن خۆیی وکوڕه‌که‌ی،کاتێک که به‌رپرسی دیوانی عه‌داڵه‌ت بو به جۆرێک که کوڕه‌که‌یان به تاوانی به‌رتیل وه‌رگرتن گرت به‌ڵام زۆر خێرا ئازادکرا.
ئه‌وکات چه‌ند که‌س له ئاغازاده‌کانیشیان له پێوه‌ندی هه‌بون له‌گه‌ڵ به‌رتیل وده‌ست وه‌ردان له حوکمه ده‌رچووه‌کان وزیان گه‌یاندن به ئابووری وه‌ڵات گرتن که یه‌کێک له ئه‌وان ئاغازاده دری نجف ئابادی بو وئه‌وی دیکه‌کان ئاغازاده موقته‌دایی وسێهه‌مین یان ئازاده واعظ طبسی وچواره‌مین ئاغازاده یه‌کێکی ترله ئاخونده‌کان بو.
کاروباری ئه‌و گروپه ئه‌وه بو که به هاوکاری کوڕه‌که‌ی نجف ئابادی توانیبویان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیوانی "عه‌داڵه‌ت" بگرن وهه‌ندێک له حوکمه‌کان له پێناو وه‌رگرتنی ده‌یان میلیۆن تمه‌ن بگۆڕن.
٢-ایت الله محمد یزدی-له ژێره‌وه لیسته‌یه‌ک له کاره دژه مرۆڤیه‌کان وپۆسته‌کانی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو
-ده‌رکردنی ده‌یان حوکمی له سێداره‌دان.
-هێرش کردنه سه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی دژه خومه‌ینی له شاری قوم به هاوکاری جه‌للاده ناسراوه‌که‌ی خۆی،واته حاج غولام.
-ئه‌ندام بوون له شورای نگهبان وخوبره‌گانی ڕێبه‌ری وشورای به‌رزی دادوه‌ری وشورای وانه بێژانی حه‌وزه‌ی علمیه‌ی
قوم وشورای ناوه‌ندی حیزبی کۆماری ئیسلامی وشورای تشخیص مصلحت نظام وئه‌ندامی گروپی ده‌رکردنی حوکم وفه‌توای ئیعدام وتیرۆره سیاسیه‌کان وجودا بیران.
-ئیمام جومعه‌ی تاران
-زیندانی کردنی سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی سیاسی وڕۆژنامه نووسه‌کان.
-به‌ربادانی بیت المال له لایه‌ن خۆیی ومنداڵه‌کانی وزاواکه‌ی واته ئاغای تخشید به‌رپرسی دانشکده ی ماف له زانکۆی تاران.
بیره‌وه‌ریه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی ئاغای یه‌زدی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵگای وانه بێ‌ژان:
ئایه‌توڵڵا ئه‌نوسێت:"بۆیه‌که‌م جار کاتێک بڕیار بوکه کۆمه‌ڵگای وانه بێ‌ژان ورده ورده خۆی بگرێ، به‌وه گه‌ییشتین که ده‌بێ به‌شی ماڵی شی هه بێت.به‌ومه‌به‌سته بڕیارمان دا هه‌رکامه له ئه‌ندامه‌کان بڕه پاره‌یه‌ک له گیرفانی خۆمان وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌ست به‌کار کردنی کۆمه‌ڵه‌که دابنێیین .لێره‌دابوکه هه‌رکامه له ئه‌ندامه‌کان بڕه پاره‌یه‌کمان له گیرفانی خۆمان دانا که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی هه‌زار یان هه‌زارودوسه‌ت تمه‌ن بو"(بیره‌وه‌ریه‌کانی ایت الله یزدی،مرکزاسناد انقلاب اسلامی،١٣٨٠ ،لاپه‌ڕه‌ی ٥٢٩).
٣-حجت الاسلام مصطفی پور محمدی که به بێ ده‌رس خوێندن بۆته دادوه‌روبه هۆی ئه‌نجام دانی جنایه‌تگه‌لی زۆر بۆته حجت الاسلام و وه‌زیری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.ئه‌ویه‌کێک له بکوژانی خه‌ڵکانی ئێران له ساڵی ١٣٦٠ ی هه‌تاوی تا ساڵه‌کانی دوایی ویه‌کێک له ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌کی کوشتاره‌کانی ساڵی ١٣٦٧بو که به فه‌رمانی ئه‌و وده‌ست وپێوه‌نده‌کانی نزیکه‌ی چوارهه‌زار که‌س له سێداره دران وبه‌و دواییانه ناوی ئه‌وو هاکاره‌کانی به‌هۆی ئه‌نجام دانی ئیعدام و تیرۆره‌کان،وه‌ک ئه‌نجام ده‌رانی جنایه‌ت به دژی مرۆڤایه‌تی،ناو ئه‌برێن وداوا ده‌کرێت به هۆی ئه‌نجام دانی جنایه‌ته‌کانی دادگایی بکرێت.ئه‌وکاتێک که بیست ساڵ زیاتر نه‌ده‌بو وه‌ک حاکم شه‌رع و به‌رپرسی گشتی دادگاکانی شۆڕش،له سێداره‌دانه‌کانی لاوه‌کانی ده‌ست پێ کرد ودواتربو به به‌رپرسی ئه‌نجام دانی تیرۆر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات وله پۆستی جێگری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات،له کاتی فه‌للاحیان دا،ته‌واوی تیرۆره‌کانی ناوخۆوده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتی به هاوکاری حوسه‌ینیان وسه‌عید ئیمامی وموسه‌وی و...ئه‌نجام دا،ئه‌و یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌یه که ده‌تواندرێ به ڕاشکاوی بگوترێ یه‌کێک له دڕنده خوترین مرۆڤه‌کانه.ئه‌وبه زه‌یی به هیچ که‌س دانایه‌ت.به‌م دواییانه پۆستی جێگری ئه‌نجومه‌نی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌ستوری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێ دراوه، واته به‌رزتر له عه‌لی لاریجانی.
لیسته‌یه‌کی تر له جینایه‌ته‌کانی ئه‌و:
-ده‌رکردنی حوکمی زیاتر له سه‌ت که‌س له ساڵی ١٣٦٠ ی هه‌تاوی له پارێزگاکانی خوزستان وکرماشان وبه‌نده‌ر عه‌باس.
-ده‌ست هه‌بونی ڕاسته‌وخۆ له ئیعدامه‌کانی ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی که شه‌ش هه‌زار که‌س ئیعدام کران.
-ده‌ست هه‌بونی ڕاسته‌وخۆ له تیرۆر کردنی فاطمه بورقه‌عی هاوسه‌ری کوڕه مامه‌که‌ی،له شاری قوم،به هۆی له‌قاودانی کوژرانی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی له لای بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و.
ده‌ست هه‌بونی ڕاسته‌وخۆ و سه‌رپرستی تیرۆره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات،کاتێک که جێگری ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بو،له نێوان ساڵه‌کانی ١٣٦٨تا١٢٧٦ی هه‌تاوی.
ده‌ست هه‌بونی ڕاسته‌وخۆوهاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌عید ئیمامی له تیرۆره‌کان وبۆمب دانانه‌وه‌کانی ناوخۆی وه‌ڵات بۆ نمونه بۆمب دانانه‌وه له سه‌ر زیاره‌تگای ئیمام ڕه‌زا و مزگه‌وته‌کانی سوننی وشیعه‌کان،له پاره‌زگای زاهیدان
-هاوکاری کردنی به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ڕێکخراوی زیندانه‌کان،بۆ سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک.
-فه‌رمانی داخستن وڕاگرتنی کاروچالاکی پارت ولایه‌نه سیاسیه‌کان.
-فه‌رمانی گۆڕینی به‌رپرسانی بڵاوکراوه‌کان به به‌هانه‌ی زیان گه‌یاندن به ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی.
ئێستا به‌هاوکاری دۆستی له مێژینه‌ی خۆی واته موحسینی اژه‌یی سه‌رقاڵی به‌رنامه داڕشتنی تیرۆرن له ناوخۆوده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات.
-به فه‌رمانی ئه‌و،هێزه به ناو ئینتیزامیه‌کان بۆ سه‌رکوتی ژنان،له کۆمه‌ڵێک کچی به‌سیجی الزهرا که‌ڵکیان وه‌رگرتوه وبه دامه‌زراندنی ئه‌وان له هێزی به‌ناو ئینتیزامی دا، بارودۆخیان یان بۆ سه‌رکوتی ژنانی چالاک هێناوه‌ته ئاراوه.
٤-محمد ریشهری:
له خواره‌وه لیسته‌یه‌کی بچوکی تاوان و جنایه‌ته‌کانی ئه‌و ئه‌خه‌ینه ڕوو:
-یه‌کێک له فتوا ده‌ره‌کانی کوشتن وتیرۆری که‌سایه‌تی ولایه‌نه سیاسیه‌کان.
-به‌رپرسی سه‌ره‌کی له ئیعدامی قطب زاده
-به‌رپرسی ده‌ستگیری ایت الله شه‌ریعه‌تمه‌داری.
-ده‌ست هه‌بون له،له‌سه‌رکارلادانی مونته‌زیری.
-به‌رپرسی ئیعدام کردنی سه‌ید مهدی هاشمی وحجت الاسلام امید نجف ابادی
-باوکی ڕوحی "دادوه‌ره"له دین هه‌ڵگه‌ڕاوه ناسه‌کان.
-دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی ارزشهای ئینقیلاب.
-له سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی ئه‌ودا سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی سیاسی له سێداره دران یان به فه‌رمانی ئه‌و تیرۆر کران.
-ده‌سه‌ڵاتداری به هێزی بانده‌کانی تیرۆر له تاران وشاره‌کانی تر.
-به‌رپرس و فه‌توا ده‌ری تیرۆری سه‌عید حه‌جاریان له لایه‌ن مریده‌کانیه‌وه.
٥-خزعلی-"دادوه‌ر"ودادگایی که‌ری زۆرێک له لاوان له ساڵه‌کانی شه‌ست به‌ره‌و سه‌ر،ئێستا به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی الغدیر وله به‌رپرسانی پشتی په‌رده‌ی سه‌رکوته‌کانه.
لیسته‌یه‌کی بچوکیش له جنایه‌ته‌کانی ئه‌و له خواره‌وه ئه‌خه‌ینه ڕوو:
-ئیعدام کردنی لاوانی خوزستان.
فه‌رمان دان بۆ هێرش کردنه سه‌ر زانکۆی شیراز.
-دادگایی کردنی جودا بیران له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تایی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی.
فه‌رمون با یه‌که‌وه نمونه‌یه‌ک له دادوه‌ریه‌کانی ئه‌و حاکم شه‌رعه بخوێنینه‌وه:
ئه‌ودوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی ده‌که‌وێته دادگایی کردنی جودابیران و له‌باره‌ی ئیعدامی ئاشوری دا ئاوا ده‌نوسێت:بیره‌وه‌ریه‌کم هه‌یه که باره‌ی حه‌بیب ئاشوری،من ئه‌و کابرایه‌م به سه‌رنجدان به یه‌کێک له بڵاوکراوه‌کانی،به سێزده خاڵی له دین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه(موڕته‌د)مه‌حکوم کرد.بۆنمونه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیفه‌تی ڕه‌حمان بۆ خواوه‌ند ئاشوری گوتویه‌تی که ڕه‌حمه‌ت ئه‌و هه‌ور و به‌فروبارانه وشته ڕوواڵه‌تیانه‌ن.(به‌ڵگه له‌وه به هێزتر چیه بۆ ده‌رخستنی له دین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و(ئاشوری)?!)
خاطرات ایت الله خزعلی،لاپه‌ڕه‌ی١٥٢)
هه‌ندێک له بیروبۆچونه‌کانی خزعه‌لی:
-ئه‌گه‌ر دین،دینی توندوتیژی نیه،که وابو پێغه‌مبه‌ر بۆشه‌ڕی کردووه.
-ده‌ڵێن بۆ ڕۆژنامه‌کانتان داخستوون?یا للعجب!
-ده‌ڵێن بۆ ئه‌وبڵاوکراوانه‌ی له دژی ئیمام حوسێن شتیان نوسیوه،داتان خستوون،ئه‌وڕۆژنامه وبڵاوکراوانه حه‌ڤده‌هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی ئیمام،بۆ عه‌بدوڵڵای نوری وده هه‌زارئه‌وه‌نده‌یان بۆ شاره‌وانیی سه‌ر لێ شێواو نوسیوه....که‌وابو چۆن نابێ دابخرێن.
-جیهاد واته ڕشتنی خوێنی دوژمن،کاتێک که هه‌وڵ بدات بۆ لاواز کردنی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵک،ده‌ستوردان بۆئه‌نجام دانی کاری چاک وباش واته، خانم ده‌م وچاوت داپۆشه.
-ئه‌وه چ قسه‌یه‌که که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بیان ویستایه.خه‌ڵک چ کاره‌ن?خه‌ڵک فه‌رمانه‌کانی خوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.خه‌ڵک به‌ڕێزن به‌ڵام بۆ به جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌ک بۆ تێکدانیان.(یالثارالحسین،ژماره‌٨٠ لاپه‌ڕه‌ی٤).
-ئه‌وڕۆژنامانه‌ی ئێستا "حه‌رامزاده‌ن" من یه‌قینم هه‌یه فه‌رمان له ئامریکا وه‌رده‌گرن که له ئێران دا ته‌وهین به شته پیرۆزه‌کان(مقدسات)بکه‌ن وئه‌و ته‌وهینه‌ی که له‌و یه‌ک دوساڵی دواییدا به شته پیرۆزه‌کان کراوه،له ته‌واویی ته‌مه‌نی حکومه‌تی" ئاریا مێهری"دا نه‌کراوه...ئه‌مڕۆ ئیتر کاتی بێ ده‌نگ بوون نیه،وه‌ک سه‌رده‌می نواب صفوی یه که یه‌کێک له شۆڕشگێڕه‌کانی ئه‌وکات ویستی کسروی بکوژێت.کاتێک له‌سه‌ر شه‌قام نه‌یتوانی بیکوژێت،له کاتی دادگایی کردندا به پارچه ئاسنێک کسروی کوشت،ئه‌مڕۆکه ش وه‌ک ئه‌وده‌م وایه.(ڕۆژنامه‌ی خرداد٧/٧/٨٧)
-جه‌ژنی ڕاسته‌قینه جه‌ژنی غه‌دیری خوم ه،ئه‌گه‌ر جه‌ژنی نه‌ورۆز به جه‌ژنی ڕاسته‌قینه بزانین ئه‌ی له‌ویه‌کی دونیا چ وه‌ڵامی حه‌زره‌ت عه‌لی بده‌ینه‌وه?
-له‌باره‌ی ئاقا جری وخاته‌می دا گوتویه‌تی:به‌ڕێزێک به‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمی یه‌وه گوتویه‌تی که مارکس ده‌ڵێ "دین تێکده‌ری کۆمه‌ڵگایه ومنیش ده‌ڵێم دین تێکده‌ری کۆمه‌ڵگا و میلله‌ته"وسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌وهینیشی به ئیمامه کان کرد.
منیش(خزعه‌لی) گوتم،تۆ ئه‌ی پیاویلکه ته‌وهین به ئیمامه‌کان ده‌که‌ی?دادوه‌ر نوسی که یه‌کێک له دین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانه وکه‌سێک که ئاوا ته‌وهین به ئیمامه‌کان بکات نابێ ڕێگای پێ بدرێت له‌وه زیاتر ده‌می بجوڵێت.
دواییبه‌ڕێزێک(خاته‌می)گوتی ئه‌وپیاوه مێژوناس و به دینه جێگای به تاڵه،منیش له مه‌جلیسی خوبڕه‌گان گوتم به‌ڵێ جێگای به‌تاڵه له قه‌برستان.چونکه حوکمی یه‌که‌می ئیعدامی ده‌رچووه،به‌ڵام نه‌ک له قه‌برستانی موسوڵمانان به‌ڵکو له قه‌برستانی خه‌ڵکی بێ بڕوا و بێ دین.
-"ئێمه یه‌ک ڕۆژنامه‌ی باشمان له ناو وه‌ڵاتدا هه‌یه که ئه‌ویش ڕۆژنامه‌ی که‌یهانه.من له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی سه‌رۆک کۆماری خاته‌می دا پێم گوت ئه‌ونه ئازادی مه‌ده به خه‌ڵک!ئه‌وه هه‌ڵه‌یه.به‌ڵام ئه‌و(خاته‌می)گوتی ده‌بێ جۆرێک دین ته‌فسیر بکه‌یین که زه‌ره‌د به ئازادی نه‌گه‌یه‌نێت.ئێستا دیتتان چ ڕویدا،ڕۆژنامه نوسه‌کانی سه‌لام وخوردادوصبح امروز ونشاط و...،بونه‌ته پێنوسی ئامریکا و ئیسڕائیل وتورکیه.(کاروکارگر٣٠ ی مانگی تیری ساڵی ١٣٧٨)
سه‌رچاوه‌کان:ڕۆژنامه‌کانی کاروکارگر،خورداد،یالثارالحسین،انقلاب اسلامی و کتێبی بیره‌وه‌ریه‌کانی ایت الله خزعلی وخه‌لخالی.
قادرئه‌حمه‌دزاده(ڕێبوار)-نۆروێژ
[email protected]درێژه‌ی هه‌یه