له لایه‌کی دیکه‌وه کاتژمێر 9:20 سه‌ر له به‌یانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ویستیان له به‌ر دادگای شۆڕشی ئه‌م شاره کۆببنه‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه نیزامی و ئه‌منیه‌کان بوونه‌وه. هێزه‌کانی ئیتیلاعات و ئینتێزامی هه‌ڕه‌شه‌ی وێنه گرتن، .
خۆپیشاندانی خه‌ڵکی مه‌هاباد له به‌ر دادگای شۆڕشی ئه‌م شاره



کومیته‌ی پشتیوانی له مانگرتنی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد:
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ، خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد به ئامانجی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به زه‌خت و گوشار له سه‌ر گیراوانی کورد و پشتیوانی له مانگرتنی گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، هه‌موو دوکان و بازاره‌کانیان تا کاتژمێر 11 داخست. له‌م ناوه‌دا هێزه ئه‌منیه‌تی و به‌کرێگیراوان هێرشیان برده سه‌ر هه‌ندێ له کاسبکاران و جه‌ختیان کرده سه‌ر خه‌ڵک که ئه‌بێ دوکان و بازاره‌کانیان بکه‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاتژمێر 9:20 سه‌ر له به‌یانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ویستیان له به‌ر دادگای شۆڕشی ئه‌م شاره کۆببنه‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه نیزامی و ئه‌منیه‌کان بوونه‌وه. هێزه‌کانی ئیتیلاعات و ئینتێزامی هه‌ڕه‌شه‌ی وێنه گرتن، کونترۆڵ و گرتنیان له خه‌ڵک کرد. هه‌روه‌ها ئه‌م هێزانه به چه‌کی قورس و دوشکا له‌م کۆبوونه‌وه به‌شدار بوون و ئیزنی به‌ڕێوه چوونی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یانه نه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، رۆژی رابردوو به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک داوایان له هه‌موو خه‌ڵک کرد که رۆژی دووشه‌ممه له به‌ر دادگۆسته‌ری شاری سنه خۆپیشاندان ساز بکه‌ن.
رۆژی شه‌ممه، 9ی خه‌رمانانی 1387 به‌رامبه‌ر به 30 ئاگوستی 2008
2008-08-26 19:19:53
17 ساڵ و 5 مانگ و 8 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان