سپاس و پێ‌زانین !
له لایه‌ن ئه‌یوب ڕه‌حمانیه‌وه
که له ماوه‌ی ئه‌م دو حه‌وتوه‌ی ڕابردودا و هه‌ر کامه و به جۆرێک له جۆره‌کان پێوه‌ندییان به خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه کردوه یا خۆ ڕاسته‌و خۆ و له ڕێگای دور و نزیکه‌وه چ له کوردستان و چ له هه‌نده‌ران
سپاس و پێ‌زانین !
ماوه‌ی زیاتر له دو حه‌وتو له فه‌وتی له نا کاوی دایکی خۆشه‌ویستم تێ په‌ڕی!
بێ شک ته‌نیا ڕاستیی له سه‌دا سه‌د سه‌لمێندراو له‌م جیهانه‌ی که مرۆڤایه‌تی ژیانی تێدا ده‌کات، فه‌وت و مه‌رگ و نه‌مان یا خۆ له ڕاستیدا کوژانه‌وه و ته‌واو بونی ئه‌و هێز و وزه‌یه که دڵی مرۆڤ ده‌خاته کار و خوێن له ناو ڵه‌شدا ده‌خاته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که پێداویستیه‌کانی زیندو مانه‌وه‌ی له‌ش به هه‌مو قوژبنێکی ناو له‌شی زیندو بگه‌ێنێت. که‌واته ته‌واو بون و بێ هێز بونی ئه‌و وزه‌ی که ژیان به هه‌مومان ده‌به‌خشێت به مانای کوژانه‌وه‌ی ژیانه و دیاره وه‌ک سه‌لمێندراوه ئه‌م واقیعه ناخۆشه به داخه‌وه له سه‌ر ڕیگای هه‌مومانه! من پێم وایه که مه‌رگی له ناکاوی خۆشه‌ویستێک که به دڵ و گیان خوشمان ده‌وێت، ته‌نیا به‌م قه‌ناعه‌ته ته‌حه‌مول ده‌کرێت که ئه‌وه ڕێگای هه‌مومانه و به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌مان نه‌زانیبایه، دوای مه‌رگی هه‌ر ئازیزێکی له دڵه‌وه خۆشه‌ویست، زۆربه‌مان دیقمان ده‌کرد یا خۆ ڕه‌نگ بو توشی کاره‌ساتی ناخۆش ببوینایه!
بێجگه له په‌سه‌ند و قه‌بوڵ کردنی ئه‌و ڕاستیه‌ی که له سه‌روه باسم لێ کرد، به خه‌مه‌وه بون و هاوپشتیی و دڵسۆزی هه‌مو دۆستانی دور و نزیکمان که له ماوه‌ی ئه‌م دو حه‌وتوه‌ی ڕابردودا و هه‌ر کامه و به جۆرێک له جۆره‌کان پێوه‌ندییان به خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه کردوه یا خۆ ڕاسته‌و خۆ و له ڕێگای دور و نزیکه‌وه چ له کوردستان و چ له هه‌نده‌ران بۆ لامان هاتون، ده‌توانم بڵێم که زیاتر بونه سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی که ئێمه هه‌مومان ئه‌و ڕوداوه ناخۆشه ته‌حه‌مول بکه‌ین و له له‌ده‌ست دانی ئه‌و ئازیزه‌ی دایکماندا سه‌بوری و خۆڕاگری له خۆمان نیشان بده‌ین!
بۆیه جێگای خۆیه‌تی که من به ناوی خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه له‌م تریبونه‌وه سپاس و پیزانینی خۆمان به هه‌مو ئه‌و دۆست و هاوڕێ و هاوبیر و ئازیزانه ڕابگه‌ێنین که چ له ڕێگای ڕاسته‌قینه‌وه و له نزیکه‌وه و چ له ڕێگاکانی تره‌وه سه‌ره‌خۆشییان لی کردوین و دڵدارییان داوینه‌وه قه‌دردانی بکه‌ین و پێیان ڕابگه‌ێنین که بێ‌شک دڵسۆزیه‌کان و دڵداریه‌کانی ئه‌وان وزه‌به‌خش بون بۆ ته‌حه‌مول کردنی ئه‌م کاره‌ساته!
جارێکی تر پڕ به دڵ سپاستان لێده‌که‌ین و هیوای به‌خته‌وه‌ریتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین!
بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌حمانی و ئبنی عه‌باس
له لایه‌ن ئه‌یوب ڕه‌حمانیه‌وه
11خه رمانانی 2708
2008-09-01 20:29:01
17 ساڵ و 5 مانگ و 7 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : کۆمه‌ڵایه‌تی