وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی گه‌یشته که‌نه‌دا
پ.س.ک
له درێژه‌ی کاره دیپلوماتی یه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌مڕۆ ١ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧٠ ٦ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23.09.2006 به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌یشته که‌نه‌دا.
له درێژه‌ی کاره دیپلوماتی یه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌مڕۆ 1ی ڕه‌زبه‌ری 2706ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23.09.2006 به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌یشته که‌نه‌دا.
به‌ڕیز کاک عارف کاتژمێر 19 ی پاشنیوه‌ڕۆ به کاتی ئه‌مریکا له فرۆکه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆرونتۆی که‌نه‌دا له لایان به‌ڕێزان ئه‌بو شه‌ریف وته‌بێژی گشتی به‌ره‌ی دیموکراتی گه‌لی عه‌ربی ئه‌حواز و به‌ڕێز کاک دیاکۆ تاقۆسانی نۆێنه‌ری کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له که‌نه‌دا پێشوازی لێ‌کرا.
ئه‌و سه ردانه‌ی به‌ڕیزیان بۆ وڵاتی که‌نه‌دا که به‌ڕه‌سمی بانگهێشتن کرابوو ! به مه‌به‌ستی به‌شداری کردنه له کۆنفرانسی تایبه‌ت له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئاینده‌ی گه‌لانی بن ده ستی ئێران که له په‌رله‌مانی که‌نه‌داوه به‌ڕیوه ده‌چێت،ئه‌و کۆنفرانسه به به‌شداری په‌رله‌مانتاران ونۆێنه‌ری حیزب ولایه‌نه که‌نه‌دی یه‌کان وهه‌روه‌ها سه‌رۆک و نۆینه‌ری پارت ولایه‌نه سه‌ربه‌خۆ خوازه‌کانی ئه‌و گه‌لانه‌ی بن ده‌ستی ئێران له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا که له شاری ئۆتاوایه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕۆژانه له ئاکامی کۆبوونه‌وه وکۆنفرانس ودیداره‌کانی ڕێزدار کاک عارف له‌و سه‌فه‌ردا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه .
2006-09-24 17:27:01
19 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان