به‌شێک له ناوه‌کانی کۆمه‌ڵێک له‌م ژن و پیاوه چالاکانه که هه‌نۆکه به هۆی مانگرتن له خواردن و هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌نجه، وه‌زعی خراپی به‌ندیخانه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دور و درێژ له سلوله تاکه که‌سیه چکۆله‌کاندا له وه‌زعێکی ناسه‌لامه‌تی زۆر خراپ‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، 8 که‌سیان حوکمی ئێعدام، 7 که‌سیان حوکمی قورس و 13 که‌سیان ماتڵی وه‌رگرتنی حوکمن یا خۆ بێ سه‌ر و شوێن کراون، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵه‌ی ژماره 2
بۆ کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو و که‌سایه‌تیی مرۆڤدۆست

به شێوه‌ی ئێ ماێڵ بۆ هه‌موان ناردراوه
زوریخ، 9ی سێپتامبری 2008
دوهه‌مین نامه: مانگرتن له خواردن، ئه‌شکه‌نجه، وه‌زعی خراپی به‌ندیخانه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دور و درێژ له سلوله تاکه که‌سیه‌کاندا له به‌ندیخانه‌کانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ گیانی ڕۆشنفکره کورده‌کان!
خوشک و برا به‌ڕیزه‌کان
له 21ی ئاگۆستی ئه‌مساڵدا یه‌که‌مین نامه‌م له مه‌ڕ وه‌زعی زۆر خراپی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا بۆتان نوسیی و هه‌وڵم داب‌و که ئێوه له گرفته‌کانی به‌ندیه‌کان، که ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سییان حوکمی نا مرۆڤانه‌ی مه‌رگیان له لایه‌ن سیسته‌می ئایینی پشکنینی بیر و باوه‌ڕه‌کان و ئینکیزاسیون پێدراوه، وێنه‌ێکم کێشابێته‌وه!
له حاڵی حازردا و له ڕێکه‌وتی 25ی ئاگوستی 2008هه‌وه تا ئه‌مڕۆکه 55 که‌س له‌و به‌ندیانه یه‌کگرتوانه و به هێزێکی یه‌کگرتوه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به‌و شێوه‌یه جیهان له سیسته‌می پشکنینی بیر و باوه‌ڕ له ئێران له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا زیاتر ئاگادار بکه‌نه‌وه!
ئه‌مه یه‌خه‌ی هه‌مومان وه‌ک مرۆڤ ده‌گرێته‌وه و پێویسته که ئه‌رکێک بۆ به‌ربونی ئه‌م مرۆڤانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی گیانی و ڕۆحی بۆ ئه‌وان بگرینه ئه‌ستۆ و هه‌روه‌ها پێویسته که سیسته‌می پشکنینی بیر و باوه‌ڕ یه‌ک جار بۆ هه‌میشه له جیهان بشۆینه‌وه! هه‌ر بۆیه زۆر لازم و زه‌روریه که ئێوه‌ش له دژی ئه‌و سیسته‌مه ڕابوه‌ستن و کارێک بکه‌ن.
به‌شێک له ناوه‌کانی کۆمه‌ڵێک له‌م ژن و پیاوه چالاکانه که هه‌نۆکه به هۆی مانگرتن له خواردن و هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌نجه، وه‌زعی خراپی به‌ندیخانه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دور و درێژ له سلوله تاکه که‌سیه چکۆله‌کاندا له وه‌زعێکی ناسه‌لامه‌تی زۆر خراپ‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، 8 که‌سیان حوکمی ئێعدام، 7 که‌سیان حوکمی قورس و 13 که‌سیان ماتڵی وه‌رگرتنی حوکمن یا خۆ بێ سه‌ر و شوێن کراون، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
ژنان:
1. هانا عه‌بدی (چالاکی مافی ژنان، 5 ساڵ شه‌رتی و ته‌بعید)
2. په‌روین ئه‌رده‌ڵان (چالاکی مافی ژنان و بره‌وه‌ی ئۆڵف پاڵمه)
3. ڕوناک سه‌فارزاده (چالاکی مافی ژنان، ماتڵی حوکمه)
4. زێنه‌ب بایه‌زیدی (چالاکی مافی ژنان، 4 ساڵ شه‌رتی و ته‌بعید)
5. فاتمه گوفتاری (چالاکی مافی ژنان، 18 مانگ شه‌رتی)
پیاوان:
1. حه‌بیب اله له‌تیفی (خوێندکار و چالاکی مه‌ده‌نی، حوکمی له‌سێداره‌ی دراوه‌تێ)
2. ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی (چالاکی مه‌ده‌نی، حوکمی له‌سێداره‌ی دراوه‌تێ)
3. عه‌لی حه‌یده‌ریان (چالاکی مه‌ده‌نی، حوکمی له‌سێداره‌ی دراوه‌تێ)
4. فه‌رهاد وه‌کیلی (چالاکی مه‌ده‌نی، حوکمی له‌سێداره‌ی دراوه‌تێ)
5. ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی (مامۆستا، حوکمی له‌سێداره‌ی دراوه‌تێ)
6. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر (مامۆستا، حوکمی له‌سێداره‌ی دراوه‌تێ ، ڕه‌نگه هه‌ر ده‌قه‌ێک ڕوبدات)
7. هیوا بوتیمار (ڕۆژنامه‌نوس، حوکمی له سێداره‌ی دراوه‌تێ)
8. عه‌دنان حه‌سه‌ن پور (ڕۆژنامه‌نوس، حوکمی له‌سێداره‌ی دراوه‌تێ)
9. موحه‌مه‌د سادق که‌بودوه‌ند (به‌رپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، 11 ساڵ حه‌پس)
10. که‌ماڵ شه‌ریفی (ڕۆژنامه‌نوس و چالاکی سیاسی، ماتڵی حوکمه)
11. عه‌لی حوسه‌ین نه‌ژاد (?)
12. یاسر گوڵی (خوێندکار، ماتڵی حوکمه)
13. ئه‌میرره‌زا ئه‌رده‌ڵان (خوێندکار، 1 ساڵ شه‌رتی)
14. عه‌لی شاکری (خوێندکار، 30 مانگ شه‌رتی)
15. سۆهراب جه‌لالی (چالاکی مه‌ده‌نی، حه‌پس و ته‌بعید)
16. کاوه جه‌وانمه‌رد (ڕۆژنامه‌نوس، ته‌بعید)
17. هیدایه‌ت غه‌زالی (خوێندکار، ماتڵی حوکمه)
18. سه‌باح نه‌سری (خوێندکار، ماتڵی حوکمه)
19. مه‌سعود کوردپور (ڕۆژنامه‌نوس و چالاکی مافی مرۆڤ، بێ سه‌ر و شوێنه)
20. کامران عه‌لایی (دوکتۆر، بێ سه‌ر و شوینه)
21. ئارش عه‌لایی (دوکتۆر، بێ سه‌ر و شوێنه)
22. ڕه‌سوڵ خزر مروه‌ت (خوێندکار، بێ سه‌ر و شوێنه)
23. سالار یاره (خوێندکار، بێ سه‌ر و شوێنه)
24. فه‌رهاد حاجی میرزایی (چالاکی مافی ژنان و منداڵان، بێ سه‌ر و شوێنه)
25. ساسان بابایی (چالاکی مه‌ده‌نی و مامۆستا، ته‌بعید)
26. مه‌حه‌مه‌د که‌عبی (چالاکی مه‌ده‌نی، بێ سه‌ر و شوێنه)
هه‌روه‌ها سه‌دان چالاکی دیکه که هه‌ر ئێستاکه له به‌ندیخانه‌کاندان.........!
من داواکاری خێرام له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه که ئێوه‌ش نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆتان یا خۆ ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌رده‌ستتان بنێرن بۆ هه‌مو ڕێکخراوه مرۆڤدۆستیه‌کانی جیهان یا خۆ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان یاخۆ ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆ بینێرن بۆ شوێنه قه‌زاییه‌کانی ئێران و دژی حوکمه نامرۆڤانه‌کانیان رابوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی که کوشتنی چالاکانی کورد ڕابگیرێت و ژیانیان له مه‌ترسی کوشتن ڕزگار بکرێت!
تکایه ئه‌م نامه سه‌رئاوه‌ڵه‌یه یا خۆی نامه‌که‌ی که خۆتان له‌م باره‌وه ده‌ینوسن، بۆ هه‌مو دۆستان و ئاشناکانتان بنێرن.
به سڵاوی دۆستانه، ده‌ستانتان به‌گه‌رمی ده‌گوشم
ئه‌یوب ڕه‌حمانی