هاونیشتمانانی به‌ڕێز! پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کاتێکدا ئه‌م پیرۆزباییه ئاراسته موسڵمانانی کوردستان ده‌کات، به وردی ئاگادری ئه‌و گوشاره زۆره‌ی ده‌زگای داپلۆسێنی حکومه‌تی ئێرانه به دژی مامۆستایانی ئایینی کوردستان
پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له گشت موسڵمانانی کوردستان وجیهان.


پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان به گشتی و موسڵمانانی کوردستان به تایبه‌تی ده‌کات و، ئاواتخوازه که ئه‌م جه‌ژنی پیرۆزه، ببێت به‌هێمایه‌ک بۆ پیشاندانی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی نێوان هه‌موو چین وتوێژه‌کانی کوردستان و، به‌کرده‌وه گیانی پێکه‌وه هه‌ڵکردن و ڕێزگرتن له پیرۆزیه‌کانی یه‌کدی، وه‌ک کولتورێکی باو له ناو کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واریدا بچه‌سپێت، تا به‌و شێوه‌یه پلانی پیسی داگیرکه‌ران و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له جیاوازی مه‌زهه‌بی وچاندنی تۆی ناکۆکی ودوژمنایه‌تی پوچه‌ڵبکه‌نه‌وه.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز! پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کاتێکدا ئه‌م پیرۆزباییه ئاراسته موسڵمانانی کوردستان ده‌کات، به وردی ئاگادری ئه‌و گوشاره زۆره‌ی ده‌زگای داپلۆسێنی حکومه‌تی ئێرانه به دژی مامۆستایانی ئایینی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌که‌مین ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ڕانه‌گه‌یه‌ندرێت، بۆیه پارته‌که‌مان هه‌ر له رێگای ئه‌م پیرۆزباییه‌وه، هیوا ده‌خوازێت خه‌ڵکی کوردستان له‌مه‌ودوا هۆشیارانه‌ترو به هه‌ستیاریی زۆرتره‌وه، مامه‌ڵه له‌گه‌ل پلانه‌کانی ڕژیم به‌تایبه‌تی له بواری دینی و مه‌زهه‌بییه‌وه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه بکه‌ن و، هه‌وڵبده‌ن هه‌رچی زیاتر ته‌بایی و یه‌کریزی نه‌ته‌وه‌یی له ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا ڕه‌نگبداته‌وه.
جارێکی دیکه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێت
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
9ی ڕه‌زبه‌ری 2708 ی کوردی .
2008-10-02 15:14:18
17 ساڵ و 4 مانگ و 12 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان