له‌کاتی "دادگا"یه‌کی کراوه‌دا،ده‌گوترێ له زۆرێک له"دادگا" داخراوه‌کانداهه‌ڵس وکه‌وتی زۆر ناشیرین تر وه‌ک: مست له ده‌م دان،شه‌ق له که‌له‌که
? هێزی عه‌داڵه‌ت یان هێزی جنایه‌ت
به‌شی سێهه‌م
چه‌ند "دادوه‌ر"وکاربه‌ده‌ستی تری هێزی"عه‌داڵه‌ت"
٦-حجت الاسلام غلام‌حسین محسنی اژه‌ای یه‌کێک له جنایه‌تکارانی مێژووی شۆڕشی ساڵی ٥٧ی ئێران و هاوکاری نزیکی پورمحمدی ویه‌کێکه له‌وتاوانبارانه‌ی که فایله‌که‌ی له‌دادگای جنایه‌تکارانی دژیی مرۆڤایه‌تی له ژێرلێکۆڵینه‌وه‌دایه.
ئه‌وله‌گه‌ڵ پور محمدی له کاتی ئیعدامی چوارهه‌زار زیندانی دا ئه‌وکارانه‌یان کرد که له زیندانه‌کانی هیتلێروستالین دا ئه‌نجام ده‌دران.ئه‌وده‌ستی له کوشتنی ده‌یان که‌سی دیکه‌داهه‌بووه که پیر‌وز دوانی یه‌کێک له ئه‌وانه.
لیسته‌یه‌کی بچوک له جنایه‌ت وبه‌رپرسایه‌تیه‌کانیی ئه‌و:
-ده‌ست هه‌بونی ڕاسته‌وخۆله کوشتاره زنجیره‌ییه‌کانی سیاسییه‌کان دا
-دانی حوکمی ئیعدامی سه‌دان که‌س له ساڵه‌کانی شه‌ست ودواتریش
-ده‌رکردنی حوکمی ئیعدامی پیرۆزدوانی
-به‌شداری کردن له لێکۆڵینه‌وه‌کان وسه‌رپه‌رشتی کردنی "دادگا"کانی شۆڕش که بووه‌هۆی ئیعدام کردنی هه‌زاران که‌س له ئێران
-به‌شداری کردنی ڕاسته‌وخۆ له‌ئیعدامه‌کانی ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی که زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س ئیعدام کران
-ده‌رکردنی حوکمی ده‌ست به‌سه‌رکردنی منتظری وزیندانیی کردنی عبدالله نوری وشاره‌وانه‌کانی تاران
-قه‌پ گرتن وهاویشتنی قه‌ندان له کاتی "دادگا"یه‌کی کراوه‌دا،ده‌گوترێ له زۆرێک له"دادگا" داخراوه‌کانداهه‌ڵس وکه‌وتی زۆر ناشیرین تر وه‌ک: مست له ده‌م دان،شه‌ق له که‌له‌که هه‌ڵدان،ڕاکێشانی موی سه‌ر وتف کردن به ده‌م وچاوی زیندانیه‌کان،له هه‌ڵس وکه‌وته ئاساییه‌کانی ئه‌وله‌کاتی به‌ناودادگایی کردنی که‌سانی سیاسی‌دا بووه.
-ده‌رکردنی حوکمی داخستنی ده‌یان بڵاوکراوه
ئه‌ودژه مرۆڤه به‌داخه‌وه له دامه‌زراوه‌ی به‌ناو مافه‌کانی مرۆڤی ئیسلامیدا‌له‌گه‌ڵ هاوڕێ جنایه‌تکاره‌کانی تری‌دا جێی گرتووه،که بێ گومان هه‌بونی که‌سانێکی وه‌ک ئه‌وله ئاوا دامه‌زراوه‌یه‌کدا،به‌گاڵته گرتنی ئایینی ئیسلامه.
ئه‌وله‌ده‌رکردنی ده‌ستوری شکه‌نجه‌ی توانچه‌واکبرمحمدی که‌بووه هۆی گیان له ده‌ست دانی اکبر،هۆکاری سه‌ره‌کی بووه.ئه‌ومیکرۆبه دژه مرۆڤیه،هه‌رله‌سه‌ره‌تای چوونی بۆناو"دادگا"کانی شۆڕش ووه‌زاره‌تی ئیتلاعات،هه‌رده‌م هۆکاری کوشتن وشکه‌نجه کردن بووه.
٧-جنتی: فه‌رمون له‌گه‌ڵ لیسته‌یه‌کی زۆر بچوک وکه‌م له جنایه‌ت وبه‌رپرسایه‌تیه‌کانیی ئه‌وبه‌ناودادوه‌ره:
-یه‌کێک له به‌ناودادوه‌ره مرۆڤ کوژه‌کانی ساڵی ١٣٦٠ ی هه‌تاوی
-باوکی ڕوحی گروپه‌کانی گۆپاڵ به‌ده‌ست،به‌تایبه‌تی گروپی به‌ناو انصارحزب الله
-دامه‌زرێنه‌ری بڵاوکراوه‌ی یا لثارالحسین به دراویی نوێژی هه‌ینی تاران
-نوێنه‌ری ڕێبه‌ری بۆ کاروباری زانکۆکان
-به‌رپرسی شورای نگهبان وئه‌ندامی مجمح تشخیص مصلحت نظام ونوێنه‌ری ڕێبه‌ری له ناو سازمان تبلیغات اسلامی وئه‌ندامی شورای خبرگاب رهبری
-به‌رپرسی ستاد امربه‌معروف ونهی از منکر
-به‌رپرسی ناردنی هێز بۆ بۆسنی وهرزه‌گویین
-ئه‌نجام ده‌ری زۆرێک له تێکه‌ڵچونه‌کانی شه‌قامیی وه‌لی عه‌سروسه‌رکوت کردنی خه‌ڵک به بیانوی بێ حیجابی و...
-یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی هێرش کردنه سه‌ر کوی دانشگا
-ئه‌و ئێستابۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی سه‌رکوت و...،له سه‌ره زله‌کانه
٨-ایت الله محسن اراکی یه‌کێک له ئه‌نجام ده‌رانی ئیعدامه‌کانی ساڵی شه‌ست ی پارێزگای خوزستان وپارێزگاکانی تر.چونکه ئه‌وکات بۆ ئه‌وه‌ی "دادوه‌ره" شه‌رعیه‌کان نه ناسرێن،زوزو جێگا گۆڕکه‌یان پێ ئه‌کردن.به هۆی ئه‌نجام دانی جنایه‌تگه‌لی بێ ئه‌ژمار،بووه به‌رپرس و نوێنه‌ری خامنه‌یی له ناوه‌ندی ئیسلامی له‌نده‌ن.ساڵیانی ساڵ له‌سه‌رده‌می ئه‌ندام بوونی له ناو شورای خبرگان رهبری دا،درێژه‌ی به به‌ربادانی سامانی گشتی وه‌ڵات دا که به‌دراویی سه‌رمایه‌ی گشتی چه‌ندین خانوی له له‌نده‌ن وشاره‌کانی تری ئوروپا کڕیوه.
-حاکم شه‌رعی ئیعدامه‌کانی ساڵی شه‌ست له پارێزگاکانی باکوور
-ئه‌ندامی شورای خبرگان رهبری
-نوێنه‌ری خامنه‌یی وبه‌رپرسی ده‌فته‌ری ئیسلامی له‌نده‌ن
-له سیخوڕه‌کانی ده‌ست نیشان که‌ری چالاکوانانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات به تایبه‌تی له ئینگلستان
-یه‌کێک له‌به‌رپرسانی ناردنی هێزه‌کانی ئیتلاعات و سیخوڕی، بۆ ئوروپا.
٩-ایت الله فلاحیان-ئه‌ندامی زه‌ق وبه‌رچاو له‌کوشت و کوشتاری ساڵه‌کانی شه‌ست ودواتریش، سه‌رۆکی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ڕه‌فسنجانی دا و به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی زۆرێک له تیرۆروئیعدامه‌کان له ساڵی ١٣٦٠ ی هه‌تاویی تا به ئه‌مڕۆ.
ئێستاش ئه‌ندامی ده‌فته‌ری ڕێبه‌ری وگروپی به‌ناو"گروه راهبردی قوه قضائیه"وجێگری پورمحمدی له ناوه‌ندی"ستادهماهنگی گروه ارزشها"یه وله‌دانانی هه‌ربه‌رنامه‌یه‌ک بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵک به‌شداره.
-حاکم شه‌رعی جنایه‌ته‌کانی ساڵی شه‌ست ودواتریش
-به‌رپرسی زۆرێک له ته‌قینه‌وه‌کانی ناوخۆی ئێران
-حاکم شه‌رعی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ودۆستی نزیکی محمدی ڕیشهری
-پلان داڕێژی کوشتاره‌زنجیره‌ییه‌کان به‌هاوکاری پورمحمدی وحسینیان و...
-نوێنه‌ری خامنه‌یی له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات
-ئه‌ندامی به‌رچاو و عادلی قوه قضائیه وچاودێرله‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وئه‌ندامی شورای خبرگان رهبری
-ئه‌وئه‌ندامه به‌رچاوه‌ی جنایه‌ت،له‌ڕووداوی هێرش کردنه سه‌ر ڕستورانی میکونوس خۆیی وڕێبه‌ره‌که‌یی وهاوکاره‌کانیان ،له لایه‌ن دادگای میکونوس ی ئاڵمانه‌وه‌مه‌حکوم کراون،هه‌ربۆیه ئێستاجورئه‌تی سه‌فه‌رکردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ناوی خۆی نیه.ده‌گوترێ له دادگایی ڕوداوی میکونوس دا ویستویه‌تی له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌که‌یه‌وه که‌وچک وچنگاڵی زێڕ وه‌ک به‌رتیل بداته دادوه‌ر،به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره به‌غیره‌ته‌که‌یه‌وه به‌رتیله‌کان ئاشکرا کران ودرانه دادگا
١٠ -ئاخوند ئیبراهیم یونسی،جێگری شاهرودی،به‌رپرسی پشکنین ولێکۆڵینه‌وه‌کانی ته‌واوی وه‌ڵات،یه‌کێک له جنایه‌تکاره به‌ناوبانگه‌کان ویه‌کێک له‌و سێ به‌ناو دادوه‌رانه‌ی که حوکمی ئیعدامی زیاتر له پێنج هه‌زار که‌سیان له ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاویدا ده‌رکرد.
لیسته‌یه‌کی بچوک له جنایه‌ته‌کانی یونسی:
-به‌شداری کردنی ڕاسته‌وخۆ به‌پێی فه‌رمانی خومه‌ینی له قه‌تڵ وعامی زیندانیانی سیاسی له ساڵی ٦٧دا که زیاتر له ٥ هه‌زار که‌س به پێی حوکمه‌کانی ئه‌وونیری وپورمحمدی ئیعدام کران
-به‌شداروهاوبه‌ش له به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت وداهاتی گشتی ودزیی ووه‌رگرتنی به میلیارد تمه‌ن به‌رتیل،به‌جۆرێک که ئێستا ئه‌و به یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێران ده‌هێته ئه‌ژماروخاوه‌نی سه‌دان باڵاخانه‌وباغ و ویلایه له‌ئێران وچه‌ندین باڵاخانه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات هه‌یه.
-ئه‌ویه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی باندی جینایه‌ته که له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه به‌رده‌وام ده‌ستی له کوشتن وئیعدام وشکه‌نجه دانی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسیی‌دا هه‌بوه‌وهه‌یه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه که‌سێکی ئاوا ئێستا بۆته ئه‌ندامی ناوه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ!.
به‌شێک له ووتووێژی ایت الله منتظری له‌گه‌ڵ نیویۆرک تایمزتاڕادده‌یه‌ک سه‌رنج ڕاکێشه،فه‌رمون بۆ خوێندنه‌وه‌ی:
بیرمه کاتێک ئاغاکان نامه‌ی ئیعدامی ئه‌ندام ولایه‌نگرانی مجاهدین خلق یان له خومه‌ینی وه‌رگرت.دواترنامه‌ی دوهه‌میان بۆ ئیعدامی کومونیسته‌کان له خومه‌ینی وه‌رگرت،خامنه‌یی ئه‌وکات سه‌رۆک کۆمار بو-له‌ناو ئه‌وماڵه‌دا(ماڵی منتظری)به منی گوت:"هه‌ندێک هاتوون ده‌ڵێن نامه‌یه‌کیان له ئیمام بۆ ئیعدام کردنی کومونیسته‌کان وه‌رگرتووه وئه‌وه‌ش کارێکی زۆر خراپه."منیش پێم گوت:ئه‌وڕۆژه که نامه‌یان بۆ ئیعدام کردنی مجاهدین خلق یه‌کان وه‌ر گرت ولایه‌نی که‌م دوهه‌زاروهه‌شت سه‌ت که‌س ئیعدام کران،چۆنه که جه‌نابتان هیچتان نه‌گوت?.
ئه‌ویش(خامنه‌یی)گوتی:مه‌گه‌ر نامه‌ی تریشی نوسیوه?
هه‌رله‌هه‌مان کتێبی بیره‌وه‌ریه‌کانی ایت الله منتظری دا هه‌ندێک له‌وجنایه‌تکارانه که ابراهیم یونسیشیان له ناودایه ناوبراوون.ابراهیم ئاغا یه‌کێک له سێ سه‌رنشینه‌کانی هێلی کۆپته‌ره‌کانی مه‌رگه‌وهه‌رئه‌ویش له زۆرێک له ده‌رکردنی حوکمی ئیعدامه‌کاندابه‌شداربووه.
١١-ایت الله رهبرپور یه‌کێک له به‌رپرسانی"دادگاکان"ی ئینقلابه که‌له‌ساڵی شه‌ست ه‌وه له پله‌ی قاضی شه‌رع دا،ئیعدام کردنه‌کانی ده‌ست پێ‌کرد تاکاتێک که ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رپرسایه‌تی به‌ناودادگاکانی ئینقلابی به‌ده‌سته‌وه بو.ئه‌و یه‌کێک له جنایه‌تکاره به‌ناوبانگه‌کانی ڕژێمی ئاخوندی یه که ئێستا سه‌رقاڵی "دادوه‌ری"یه له‌دادگاکانی تایبه‌ت وشاراوه‌دا.ئه‌وحوکمی ئیعدامی ده‌یان که‌س وده‌ستگیر کردنی سه‌دان خوێندکاری ده‌رکردووه.چه‌ندین ساڵیش به‌رپرسی"دادگا"کانی ئینقلاب بووه.
١٢-حجت الاسلام عباسعلی علیزاده له به‌ناوبانگترین وپێکه‌نین هێنه‌رتریین که‌سی ئه‌وهێزه‌یه("قوه‌قضائیه").ئه‌وچه‌ندین ساڵ به‌هۆی تاوان گه‌لی ئه‌خلاقی وماڵی وده‌روونی و...،یه‌وه خاوه‌ن فایل بووه.به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی که کاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئاخوندی خه‌ڵکیان پێ خاوه‌ن ئاوه‌زوعه‌قڵ نیه بۆیان گرینگ نه‌بو که ئه‌و علیزاده‌ی له‌وسه‌ری وه‌ڵات خاوه‌نی په‌روه‌نده گه‌لی زۆی تاوانکاری بو، بێننه تاران،تابه یارمه‌تی مرتضوی بتوانن بۆئه‌نجام دانی زۆرێک له جنایه‌ته‌کان که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی مه‌حره‌مانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات که توانراوه بهێندرێته ده‌ره‌وه،ئه‌وانه‌ی خواره‌وه ده‌ست وپێوه‌ند وهاوکاری جنایه‌ته‌کانی عه‌لیزاده‌ن:
١-سیدحسن شریعتی،جێگره‌که‌ی خۆی
٢-علی اکبر یساقی/جێگری دووهه‌می خۆی
٣-سید مرتضی بختیاری قائم مقام دادگستری استان
٤-محمدمیلانی به‌رپرسی شعبه سێ ی" دادگای"پێداچونه‌وه‌ی پارێزگای خوراسان
٥-سیدمحمد صادق زاده طباطبائی به‌رپرسی"دادگا"ی پێداچونه‌وه‌ی پارێزگای خوراسان
٦-محمد سلامتی
٧-شهرام شجاعی
٨-ناصرواعظ طبسی
سه‌رچاوه‌کان:ڕۆژنامه‌کانی کاروکارگر،خرداد،یالثارالحسین،انقلاب اسلامی و کتێبی بیره‌وه‌ریه‌کانی ایت الله خزعلی،خه‌لخالی ومنتظری
درێژه‌ی هه‌یه
قادرئه‌حمه‌دزاده(ڕێبوار)نۆروێژ
[email protected]