له‌و ئۆردوگایه به تایبه‌تی به تاوانی کورد بوونیان ده‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئۆردوگا و ئه‌وانیش ناچار به هه‌ڵاتن ده‌بن....
هه‌ڕه‌شه کردنی چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی رابوون ( المجالس الصحوة ) له په‌نابه‌رانی کورد له سنووری عیراق/ ئه‌رده‌ن

ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
ماوه‌ی نزیک به چوار ساڵه نزیک به 200 نه‌فه‌ر کوردی ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر سنووری عێراق له ئه‌وپه‌ڕی بێ ئیمکاناتی و چه‌رمه‌سه‌ری و چاره‌نووس نادیاری دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر..
له‌و ئۆردوگایه به تایبه‌تی به تاوانی کورد بوونیان ده‌که‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئۆردوگا و ئه‌وانیش ناچار به هه‌ڵاتن ده‌بن....
ئه‌و ژوماره‌یه له په‌نابه‌ران سه‌ره‌تای ساڵی 2005 به مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ره‌به‌کان په‌نایان بۆ ئۆردوگایه‌ک له نێوان هه‌ر دووسنووری عێراق/ ئه‌رده‌ن برد،به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی ئه‌رده‌نه‌وه له سه‌ر سنوور ڕێگه‌یان پێ نه‌درا بڕۆنه ناو ئۆردوگاگه‌وه،ناچار مانه‌وه له ته‌نیشت عێراقیان له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لتاش به باشتر زانی. له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستا بێ یارمه‌تی هیچ لایه‌ن و ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و حکوومی له ژیانێکی هاو وێنه‌ی مه‌رگدا ڕۆژ و شه‌ویان ده‌به‌نه سه‌ر....
سه‌ره‌ڕای ناله‌باری و سه‌ختی هه‌ل و مه‌رجی ژیانیشیان، تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر سنووری ئه‌رده‌نه‌وه له وڵامی مانگرتنی ئه‌وان دا هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر...
تا یه‌ک،دوو مانگ له‌مه‌و پێش هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر سنوور نیمچه پشتیوانی‌یه‌کی لێ‌یان کردووه له کاتی توند و تێژی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌رده‌نیدا.به‌ڵام له‌و ده‌مه‌وه وا ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون مه‌له‌فی باری ئاسایشی پارێزگای ئه‌نباریان له ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان وه‌رگرتووه،پاراستنی خاڵی سنووری عێراقیش له گه‌ڵ ئه‌رده‌ن که‌وتۆته ئه‌ستۆی چه‌کداره‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه و به پێ‌ی قسه‌ی په‌نابه‌ره‌کان تا ئێستا له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوونه‌وه له سه‌ر سنوور چه‌ندین جار داوایان لێ کراوه که ئه‌و شوینه به جی بهێڵن و بۆ چه‌ند کیلومیتر له داخڵی خاکی عێراق بگه‌ڕینه‌وه..
یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی په‌نابه‌ران له‌و که‌مپه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مۆ ڕێکه‌وتی 2 ی ئۆکتۆبر له پێوه‌ندی‌یه‌کی ته‌لیفونیدا به نیگه‌رانی‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که ( چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون ڕۆژی سێ‌شه‌مه ئه‌مجاره به هه‌ڕه‌شه‌وه پێ‌یان ڕاگه‌یاندووین که ده‌بێت به زووترین کات ئه‌م شوێنه چۆڵ بکه‌ین و وتووشیانه ئه‌گه‌ر خۆتان به ڕازی چۆڵی ده‌که‌ن ئه‌گینا خۆمان به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه،واته به زۆر شوێنه‌که‌تان پێ چۆڵ ده‌که‌ین.. ).
شایانی باسه که کۆمیته‌ی په‌نابه‌ران له‌و که‌مپه به ته‌لیفون مه‌سه‌له‌که‌یان به ( U.N.H.C.R ) ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ( U.N.H.C.R ) بێ ئاگایی خۆیان ده‌ربڕیوه و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کانیش له سه‌ر سنووری عێراق به په‌نابه‌ره کورده‌کانیان گوتوه که ئه‌وان ئیدی هیچیان به ده‌سته‌وه نی‌یه و ئه‌وه هێزه‌کانی عێراقی واته ( چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون ) ن که هه‌موو بڕیارێکیان به ده‌سته‌وه‌یه له سه‌ر سنوور..
بۆیه من لێره له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه‌وه له سه‌ر داوای ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕووی داوام ده‌که‌م له هه‌موو حیزب و ڕیکخراوه و کۆمه‌ڵه کوردی و که‌سایه‌تی‌یه‌کان که بۆ گه‌یاندنی هاواری ئه‌و خوشک و برا کوردانه‌مان به لایه‌نه به‌رپرسه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی دیفاع له مافی مرۆڤ له‌و وڵاتانه‌ی که تێ‌یدا ده‌ژین ،هه‌ر چی له ده‌ستیان دێ درێغی نه‌که‌ن....