رێکه‌وتی له دایک بونی موهه‌ندیس مهاتما گاندی 2ی ئۆکتۆبه‌ری 1869ی زایینی له پوربهندهره و ڕێکه‌وتی فه‌وتی 30 ژانویه‌ی 1948ی زایینیه.
2ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانی دژی توند و تیژی و دژی به کارهێنانی هێز!

ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2ی ئۆکتۆبر دوهه‌مین ساڵڕۆژی ناو لینانی ئه‌م ڕۆژه له لایه‌ین ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بوو بۆ به کار نه‌هێنانی زۆر و توندوتیژی! ڕۆژی جیهانی به‌کار نه‌هێنانی زۆر به هۆی ڕۆژی له دایک بونی مهاتما گاندی ڕێبه‌ری ناسراوی هێنده که به شێوه‌ی به‌ر پا کردنی میتینگ و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریه‌کان به بی به کار هینانی زۆر و چه‌ک و به بێ دروست کردنی هێزی میلیشیا و چه‌کدار توانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵاته‌که‌ی واته هێندوستان مسوه‌گه‌ر بکات و ولاته‌که‌ی له ژێر مۆستهعمهرهی ئیستیعماری پیر واته ئینگلیس‌دا ده‌ر بێنێت. ئه‌م بڕیاره له ڕێکه‌وتی 15.06.2007 له UNی نیویۆڕک درا و ئه‌مساڵ له چه‌ندین وڵاتی جیهان ته‌ره‌فدارانی ئاشتی و دژه شه‌ڕ و توند و تیژی ڕێزیان له‌م ڕۆژه گرت و به به‌ر پا کردنی میتینگ و خۆپیشاندان و له زۆر شوێنیش به هه‌ڵکردنی مۆم و یا هه‌ڵکردنی ئاگر و گرتنی به ده‌سته‌وه، ئێوارهێکیان له ساڵدا و له 2ی ئۆکتۆبر بۆ ئاشتی و نه‌بونی شه‌ڕ و زۆر و غه‌زه‌ب به‌ر پا کرد و له کاتی تاریک بونیش که‌ڵکیان وه‌رگرت و سیمبۆلی ئه‌م بۆنه‌یه‌یان دروست کرد.
ئه‌مساڵیش له دوهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر وه‌ک ساڵی پار له وڵاتی سویسیش ئه‌م ڕۆژه له لایه‌ن هه‌وادارانی دژه شه‌ڕ و دژه توندوتیژی و ئاشتیه‌وه به‌ر پا کرا و منیش هه‌ر وه‌ک پارێکه به فه‌رمی له لایه‌ن سازمانده‌رانی میتینگه‌که بانگهێشت کرابوم.
دیاره ئه‌م میتینگه‌ی ئه‌مساڵ له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌س له لایه‌ن یه‌ک ڕێکخراوی چکۆله‌ی سویسیهوه ڕێکخرابو، خه‌ڵکێکی زۆر به‌شدارییان تێدا نه‌کردبو، به‌ڵام بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر چی زۆرتر بون و به‌شداری زیاتری خه‌ڵکانی دژه توند و تیژی گرنگه، به‌ڵام له به‌ر که‌م بونی خه‌لکیش په‌کیان له متینگه‌که نه‌خسته‌وه و به‌ر پایان کرد.
شتێکی زۆر به هه‌ڵکه‌وت که ئه‌مساڵ ڕوی دا ئه‌وه بو که ڕێک له‌و کاته‌دا که کۆمه‌ڵه‌که ئاورهکانیان هه‌ڵکرد و سیمبۆلی ئه‌م ڕۆژه‌یان دروست کرد، چه‌ند پۆلیسێک به جل و به‌رگی فه‌ڕمی پۆلیسیه‌وه ژنێکیان گرتبو (ئه‌م ژنه جانکی بوو و ئه‌لاقه‌ی به خه‌ڵکه‌که‌وه نه‌بو) و ده‌یانه‌ویست ئه‌م ژنه بخه‌نه ناو ئوتومبێلی تایبه‌ته‌وه و بۆ پرسیار و ولام بیبه‌ن بۆ دایره‌ی پۆلیس، به‌لام ئه‌م ژنه سویسیه خۆڕاگری ده‌کرد و نه‌ده‌چوه نیو ئوتمۆبیله‌که و پۆلیسه‌کانیش ده‌یانه‌ویست به زۆر بیخه‌نه ناو ئۆتمۆبیلهکه و له‌م گێره و کێشه و هات و هاواره‌ی ژنه‌که که له په‌ستاش قسه‌ی ناخۆشی به پۆلیسه‌کان ده‌وته‌وه و ده‌گریا، خه‌ڵکه‌که ئاگادار بونه‌وه و هه‌مو به‌ره‌و لای کێشه‌که چون. به‌ر پرسی میتینگه‌که که ناوی دانییه چو بۆ لای پۆلیسه‌کان و داوای کرد که ئه‌وان ئه‌و ژنه به‌ر به‌ن، با میتینگه‌که‌ی ئه‌مان نه‌شێوێت و ئه‌مان دژی توند و تیژین و ئه‌و کاره‌ی پۆلیس مه‌حکوم ده‌که‌ن، به‌ڵام پۆلیسه‌کانیش ده‌یانه‌ویست کاری خۆیان بکه‌ن و له به‌ر کامێڕای خه‌ڵکه‌که‌ش توند و تیژیهکهیان که‌م کرده‌وه هێندێک ئارامتر بونه‌وه به‌ڵام تا کۆتایی هیچکه‌س هیچی بۆ نه‌ده‌کرا. ماوه‌ێکی پێچ‌و که ژنه‌که‌یان بێده‌نگ کرد و به به‌ڵێن و وه‌عده و به خۆشی ژنه‌که‌یان خسته ناو ئوتمۆبیله‌که و بردییان. دانیی دواییی میکرۆفۆنه‌که‌ی گرته ده‌ست و وتیی وه‌ک بینیتان پۆلیسه‌کان توندوتیژییان به کار هینا و ڕه‌نگه هێندێک که‌س پێیان وابێت که ئێمه‌ش ده‌بو ئه‌و ژنه به به کار هێنانی توند و تیژی ڕزگار بکه‌ین، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا میتینگه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه بێ مانا ده‌بو ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وڵامی توند و تیژیمان به توند و تیژی بدایه‌ته‌وه، بۆیه لێی گه‌ڕاین تا ببینین که پۆلیسه‌کان چی ده‌که‌ن و به خۆشیه‌وه ئه‌وانیش له ترسی کامێڕاکانی ئێمه وازیان له لێدانی ژنه‌که و به زۆر خستنیه ناو ئۆتمۆبیلهکه هێنا و ئه‌مه خۆی ده‌سکه‌وتی ئه‌مڕۆمان بو!
ئه‌مڕۆکه له جیهاندا ئه‌گه‌ر چی له ولاته دیمۆکڕات و ئازاد و پێشکه‌وتوه‌کاندا تا حه‌دێکی زۆر له ڕێگای یاساوه به‌ر به توند و تیژی گیراوه و له کۆنتڕۆڵدایه، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر ماوه و به ته‌واوی بنبڕ نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن پۆلیسیشه‌وه هه‌ر توند و تیژی به کار ده‌هێنرێت و ڕه‌نگه هه‌ر واش بمێنێت، چونکو توند و تیژی خو و ره‌وشه و دوایی ماوه‌ێکیش ده‌بێته کولتور و له ناو بردنی کولتوریش ئاسان نیه له زۆر که‌سیشدا ئه‌مه نه‌خۆشییه و به ئاسانی له کۆڵی نابێته‌وه. له وڵاتانی هه‌ژارتر و دواکه‌وتوتر ئه‌م دیارده‌ی توند و تیژییه نه ته‌نییا کولتوره به‌ڵکو له ناو خوێنیی مرۆڤه‌کانی و به تایبه‌ت پیاوهکانیدایه. کوردستان یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که دیارده‌ی توند و تیژی تێیدا زۆره و ئه‌م کولتوره ناشیرینه به داخه‌وه وا به ئاسانیی بنبڕ ناکرێت یا خۆ نه‌کراوه،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێکی یاسامه‌ندی به‌هێز له کاردا بێت و وڵامی هه‌ر توند و تیژیێک به سزای قورس، نه‌ک گرتن و لێدان، به‌ڵکو سزای قورسی ماددی و هێندێک سزایتر وه‌ک لێسه‌ندنه‌وه پۆست و مه‌قام و روتبه و ده‌ره‌جه و ئه‌م شتانه بدریته‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ی که توند و تیژی به کار دێنن به‌م شێوانه ته‌نبێ بکرێن و نه‌ک به لێدان و گرتنیان. گرتن ته‌نییا له حاڵه‌تێکدا ده‌بێت که ئه‌م که‌سه له باری ڕۆحی و ڕه‌وانیه‌وه ته‌واو نه‌بێت و ئه‌ویش ده‌بێ بخرێته کلینیکی تایبه‌تی پیزیشکی و له‌وێ چاودێری بکرێت و هه‌ول بدرێت له کرده‌وه‌که‌ی ئاگادار بکرێته‌وه و تێی بگه‌ێندرێت که چی کردوه. بۆ به کار هێنانی توندوتیژی و قه‌تڵیش، جا ئه‌مه به هه‌ر ده‌لیلێکی شه‌رعی و ناشه‌رعیه‌وه بێت، پێویسته که بکه‌رانی ئه‌و قه‌تڵانه به سزای گرتوخانه‌ی دور و درێژ مه‌حکوم بکرێن و هاو کات له گرتوخانه‌ش له ژێر چاوه‌دیری پیزیشکی ڕۆوانیدا بن!
له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که خۆ شه‌ڕی چه‌کداری و پێشمه‌رگانه‌ش له کوردستان توند و تیژیه له به‌رانبه‌ر توند و تیژیه ناڕه‌وا و دژه مرۆڤایه‌تیه‌کانی ڕژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا، بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به توند و تیژی نیه، چ وڵامێک هه‌یه که بیده‌ینه‌وه?
وڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسان نیه، پێش له وڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره چه‌ند فاکته‌ری سه‌ره‌کیی و ئه‌ساسیی هه‌ن که پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر بکرێت و ولامی ئه‌وان له پێشدا بدرێنه‌وه.
¢ یه‌کییان ئه‌وه‌یه که ئایا ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستان حازرن چه‌که‌کانیان ده‌بنێن و چالاکی سیاسی ده‌ست پێ بکه‌ن?
¢ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وان حازر بوون ئه‌م کاره بکه‌ن واته چه‌که‌کانییان دابنێن، ئایا ڕژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ئه‌و ئازادیه پێویستهی که ئه‌و ڕێکخراوهنه بۆ چالاکی سیاسیی پێویستییان پێی هه‌یه ده‌یان درێتی و ئه‌ندامانییان ناخرێنه ناو سیاچاڵه‌کان و ڕێکخراوهکانییان مه‌منوع ناکرێن?
¢ ئایا بیر جیاوازی لای داگیر که‌رانی کوردستان ته‌حه‌مول ده‌کرێت?
¢ ئایا هه‌بونی ئوپۆزیسیون له ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له حاکمانی داگیرکه‌ر یا خۆ ئایین و فه‌رهه‌نگ و کولتور و زمانیی جیاواز له ده‌وله‌تانی داگیر که‌ری کوردستان، له لایه‌ن ئه‌و حکومه‌تانه‌وه ته‌حه‌مول ده‌کرێن?
¢ ئایا به‌ندییه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کانی ناو سیاچاڵه‌کانی ڕژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ئازاد ده‌کرێن و حهیسیهتیی ئینسانییان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئیتر له به‌ر قسه کردنێک یا خۆ نوسینێک یا خۆ ماڵپه‌ڕێک ناخرێنه‌وه زیندانه‌کان?
¢ ئایا ئه‌م نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازانه له پاڕله‌مان و حکومه‌تدا به‌شداری ده‌درێن?
¢ ئایا ئیزنی دانانی ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و تلویزیۆنی سه‌ربه‌ستییان پی ده‌درێت?
¢ ئایا فه‌رق و جیاوازی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کان و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان له کوردستان ته‌واو ده‌به‌ن?
¢ ئایا که‌مینه ئه‌گه‌ر تاقه یه‌ک که‌سیش یا خۆ یه‌ک له سه‌دیش بێت، هه‌ر وه‌ک زۆرینه مافیی ده‌درێتێ? (لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که به قه‌ده‌ر زۆرینه به که‌مینه‌ش بۆ نمونه کورسیی له پاڕله‌مان بدرێت، به‌ڵکو مافی به‌شداری و کاندیداتۆڕی و کورسیی به پێی ده‌رسه‌د و که‌میی و زۆریی خۆیان)
¢ ئایا سزای مه‌رگ لا ده‌بردرێت?
¢ ئایا حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان، ئه‌و وڵاتانه دێمۆکڕاتیزه ده‌که‌ن و یاساکانی به پێی یاسا په‌سه‌ند کراوه جیهانی و نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گۆڕن?
¢ ئایا ئایین له حکومه‌ت جیا ده‌کریته‌وه و سیستمیکی سێکولار داده‌مه‌زرێت?
¢ ئایا مافیی دانانی سه‌ندیکا و ڕێکخراوه و ته‌نانه‌ت ئازادی بهستننی قه‌راردادی کار ده‌درێت?
ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری دیکه پیویسته که وڵام وه‌ربگرنه‌وه و تا کاتێک هیچ ولامێکی موسبه‌ت و یاسامه‌ند به‌م پرسیارانه نه‌درێنه‌وه، مافیی چه‌ک هه‌ڵگرتن و پارێزگاریش بۆ گه‌لی کوردستان پارێزراوه و ته‌واوی دنیاش هاوار بکه‌ت که ئه‌م کاره، بۆ نمونه تیرۆریزمه، مادام کاریی پارێزگاری و ناساندنیی کیشه‌ی گه‌له‌که‌یه‌تی و جار و باریش زهربهێک له ڕژیمه‌کان بدات و جار و باریش چه‌ند تاوانباریک به سزا بگه‌ێنیت، مافێکی ڕه‌وایه و چه‌ک دانانیش نه ته‌نیا پێویسته نیه به‌ڵکو بۆ حیفزی به‌قا و مانه‌وه زۆر لازم و زه‌ڕوریه و دانانی چه‌ک به‌مانای ته‌سلیم بونه و هیچی تر.
به‌لام ئه‌گه‌ر ڕژیمه‌کان ئاڵ و گۆڕییان له خۆیاندا پێک هێنا و ئاڵ و گۆڕه‌کانیان جێگای باوه‌رێ خه‌ڵک و به تایبه‌ت که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان و ڕای جیهانی بوو، ئه‌و جار کوردیش با ته‌نیا چالاکیی سیاسیی و مه‌ده‌نیی بکات و چه‌که‌کانیان دابنێن!
14ی ڕه‌زبه‌ری 2708
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
له خواره‌وه چه‌ند وینهێکی ڕۆژیی 2ی ئۆکتۆبری 2008 له سویس، شاری زوریخ



