"نگین شێخ‌ئه‌لئیسلامی" ده‌زگیر و ره‌وانه‌ی به‌ندی 209ی زیندانی ئێڤین کرا
weblga soskurds
به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به کۆمیته‌ی پشتیوانی له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد گه‌یشتووه، "نگین شێخ‌ئه‌لئیسلامی"، چالاکی مافی مرۆڤ و بزووتنه‌وه‌ی ژنان و دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی پێشووی "ڕێکخراوی ژنانی ئازهرمێهری کوردستان"، ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌کانی
"نگین شێخ‌ئه‌لئیسلامی" ده‌زگیر و ره‌وانه‌ی به‌ندی 209ی زیندانی ئێڤین کرا
soskurds: به گوێره‌ی دواترین زانیاریه‌کانی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون "نگین شێخ‌ئه‌لئیسلامی" چالاکی مافی مرۆڤی کورد و دامه‌زرێنه‌وی "ڕێکخراوی ژنانی ئاشتی ئازهرمێهری کوردستان" دوێنێ 14ی ره‌زبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران له تاران ده‌زگیر کراوه و مه‌زه‌نده ده‌کرێ که ره‌وانه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین کرابێ.
به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به کۆمیته‌ی پشتیوانی له گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد گه‌یشتووه، "نگین شێخ‌ئه‌لئیسلامی"، چالاکی مافی مرۆڤ و بزووتنه‌وه‌ی ژنان و دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی پێشووی "ڕێکخراوی ژنانی ئازهرمێهری کوردستان"، ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له شاری تاران ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کراوه. بنه‌ماڵه و هاوکارانی ناوبراو وێڕای ده‌ڕبرینی نیگه‌رانیان له‌مه‌ر ده‌زگیری "نگین شێخ‌ئه‌لئیسلامی"، بێ ئاگایی ته‌واویان له هۆکاری ده‌زگیری و شوێنی ڕاگیران ناوبراو ڕاگه‌یاند، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌کرێ که ناوبراو بۆ به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران گوازرابێته‌وه.
شایانی باسه که "نگین شێخ‌ئه‌لئیسلامی"، کارناسی ئه‌ده‌بیات و کارناسی باڵایی رۆژنامه‌وانیه و هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی پێشووت ڕێکخراوی "ژنانی ئازهرمێهری کوردستان" بووه و له‌م سڵانه‌یی دوایی دا جگه له چالاکی مافی مرۆڤی و تێکۆشانی له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان دا، له ئاستی رۆژنامه‌وانی کوردیش دا رۆڵی گێڕاوه.
soskurds
2008-10-06 18:36:43
17 ساڵ و 4 مانگ و 8 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان