به‌رێز کاک ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌ناه شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و که‌سایه‌تی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان.
به‌ڕیز کاک سه‌لاح سوڵتانپه‌ناه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
به‌ریز کاک یه‌دوڵاه سوڵتانپه‌ناه به‌رپرسی گشتی ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
نامه‌ی سه‌ره‌جۆشی/ عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ بنه‌ماڵه‌ی سوڵتانپه‌ناه.

به‌رێز کاک ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌ناه شاعیری نه‌ته‌وه‌یی و که‌سایه‌تی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان.
به‌ڕیز کاک سه‌لاح سوڵتانپه‌ناه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
به‌ریز کاک یه‌دوڵاه سوڵتانپه‌ناه به‌رپرسی گشتی ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به‌داخه‌وه که 2 ڕۆژ پێش هه‌واڵی کۆچی له ناکاوی که‌سایه‌تی خه‌باتگێری دێرینی گه‌له‌مان و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕیزتان واته به‌ریز شه‌هید قادرخان ی سوڵتانپه‌ناه مان پێشگه‌یشت، هه‌واڵه‌که گه‌لێک دڵته‌زێن بوو، به‌ڵام رێگا و ته‌مه‌نه پڕ له شانازییه‌که‌ی کاک قادرخان وا ده‌کات که ناوبراو شانازییه‌کی گه‌وره بۆ گه‌له‌که‌ی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به جێدێڵێت،
له‌و پێوه‌ندییه‌دا به ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هاوبیرانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته ده‌که‌ین، و زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی نیوسه‌ده‌ی شه‌هیدی ناوبراو لای ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌و په‌ڕی ڕیزه‌وه ده‌نرخێندرێت، هه‌زاران سڵاو و پارچه گوڵی قه‌درزانین ئاراسته‌ی گۆڕی پیرۆزی شه‌هید قادرخانی سوڵتانپه‌ناه ده‌که‌ین.
سه‌ری ڕیز و نوازش بۆ گۆڕی خه‌باتگێرو خه‌مخۆری وڵاته داگیرکراوه‌که‌مان کاک قادرخان نه‌وی ده‌که‌ین.
سه‌بوری و خۆڕاگری بۆ بنه‌ماڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌رتان ده‌خوازین،
براتان عارف باوه‌جانی / سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
23 ی جۆزه‌ردانی 2708 ی کوردی.