ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان زۆربەتووندی پرۆتستۆی ئەم گەلەکۆمەی وڵاتانی ئێران و تورکیا دەکەین بۆ سەرخاکی کوردستان، و هاوکات بانگێشەی گشت پارت و لایەن و ڕێکخراوەکانی کوردستانی دەکەین، کە لەبەرامبەر ئەم پلانە نۆیە ی داگیرکەران هوشیاربن
تۆپبارانی ئێران وتورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان پروتستۆ دەکەین و بانگێشەی یەکڕێزی گەلەکەمان دەکەین.

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو،
هەروەک ئاگاداری ڕووداوە مێژوویەکانن: کە چۆن گەلەکەمان هەمیشە کەوتووەتە بەر پلان و هاوپەیمانی چەند وڵاتێکی داگیرکەر، بە تایبەت لەدەیان ساڵی پێشوودا چەندین پەیمان و پلانی هاوبەشی داگیرکران بە دژی گەلی کورد واژۆ کراوە، خاک و زێدمانیان پارچە پارچە کردوەو بەسەر خۆیاندا دابەشیان کردوە. وا ئیستاش ئەو 2 دەوڵەتە داگیرکەرەی کوردستان، واتە ئێران و تورکیا بۆ ماوەی نزیک بە 17 ساڵە بە بیانووی جۆراوجۆر خاکی باشوری کوردستان تۆپباران دەکەن، بە تایبەت لە ساڵەکانی 2003 بۆ سەرەوە ڕق و کینەی ئەو 2 وڵاتە لە سەر خاکی باشوری کوردستان زیاتر بووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەم ماوەدا وەخۆ کەوتن و ئاوەدانی و دەستکەوتی گەلی کوردمان لە باشور بەرەو باشی دەڕوات، هەروەها بە دەیان کومپانیاو ڕێکخراوی جیهانیش لە باشوری کوردستان بنکەیان کردوەتەوە، پرۆژەی ئاوەدانی و دیپلوماتی بۆ کوردستان بە ڕێوە دەبەن، ئەمەش بووەتە هۆکاری زیاتر توڕە کردنی ئەو 2 وڵاتە داگیرکەرە،
وا دەبینین دیسان تۆپخانەکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران ناوچەکانی سنوری دەستدروستی نێوان باشور و باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان, و بگرە جاری وایە بە دەیان کیلۆمیتر نێۆ خاکی باشوری کوردستانیش بە تووندی تۆپباران دەکەن، و باغ و مەزراو ژیانی لادێ نشینان تێکدەدەن و بە هەزاران بنەماڵە ئاوارە دەکەن. بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری ڕێکخراوانی چاودێریجیهانی, یا دایک وباوکی سەربازەکانی خۆیان کە لەبەرچی ئەو ناوچە کوردنشینانە تۆپباران دەکەن، وەک هەمیشە ئەوە بە هانە دێننەوە کە گوایە شەڕی ئەوان بە دژی پێکاکا و پژاکە، دیارە زۆربەی ئەو شۆێنانەی کە ئەو 2 دەوڵەتە هەمیشە تۆپبارانی دەکەن، بە هیچ شێوەیەک پێشمەرگەی پێکاک و پژاکی تێدا نییە، بگرە شۆێنی ژیانی کشت و کاڵ و باغداری خەڵکی گوند نشینەکانی کوردستانە.
گەلۆ ئەم کردەوەش وەک هەزاران کردەوەی دیکەی ساڵانی پێشوو، پلانێکی دیکەیە بۆ نەهشیتنی ئاسایسش لە خاکی داگیرکراوی کوردستان، هەروەها بۆ تێکدانی نێوان کوردان و بە گژی یەکدانیاندا،
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان زۆربەتووندی پرۆتستۆی ئەم گەلەکۆمەی وڵاتانی ئێران و تورکیا دەکەین بۆ سەرخاکی کوردستان، و هاوکات بانگێشەی گشت پارت و لایەن و ڕێکخراوەکانی کوردستانی دەکەین، کە لەبەرامبەر ئەم پلانە نۆیە ی داگیرکەران هوشیاربن، و گلێی وگازندەی حیزبایەتی بە دژی یەک دوابخەن و لەم کاتە ناسکەدا پشتیوان و پشتگیری یەکتربن، با گلێی و گازندەکان بە شێوەی دیالۆگ و دانیشتنی دۆستانە چارەسەر بکەین، با ڕێگا نەدەین داگیرکەران لە پێش جاومان ڕۆڵەی بەشەکانی دیکەی کوردستان شەهید بکەن، پێشمەرگەی پێکاکا یا پژاک هەر ڕولەی زەحمەتکێشی ئەم خاکە داگیرکراوەی کوردستانە، با شەهیدی هەرکام لە حیزبەکانی کوردستان بە شەهیدی خۆمان بزانین و وەک پێشمەرگەیەکی پاراستنی خاکی کوردستان چاوی لێبکەین.
بژی برایەتی و یەکڕیزی ڕێبازی نەتەوەیی گەلەکەمان،
پارتی سەربەستیی کوردستان. 27 ی جۆزەردانی 2708 ی کوردی،