کاوە ڕەزایی یاری زانی بە توانایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە یانەی وەرزشی گشتی وڵاتی ئێران یاری دەکات، لە خولی یارییەکانی ئاسیا بۆ گەنجان، توانی ئەو یاری زانەی نێۆ گۆڕەپانی یارییەکان بێت کە گۆڵی زۆری کردوە،
یاری زانێکی بە توانای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بواری یاری تۆپی پێی ئاسیا بۆ گەنجان لە بواری گۆڵکڕدنەوە یەکەم هاتەوە،
ئامادە کردنی شەهرام عەزیزی ، کرماشان ، تایبەت بە ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان.

کاوە ڕەزایی یاری زانی بە توانایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە یانەی وەرزشی گشتی وڵاتی ئێران یاری دەکات، لە خولی یارییەکانی ئاسیا بۆ گەنجان، توانی ئەو یاری زانەی نێۆ گۆڕەپانی یارییەکان بێت کە گۆڵی زۆری کردوە، شایانی باسە توانایی ئەم یاری زانە لە زۆربەی ڕۆژنامە ورزشییەکانی ئاسیاو ئوسترالیا لە ئاستێکی باشدا باسی لیوەکراوە، چاوەڕوانی یاری زانێکی بە هیزی لێدەکرێت، بەڵام بە هۆیی کوردبوونیەوە ڕۆژنامە و میدیاکانی ئیران گرنگییەکی ئەوتۆیان پێ نەداوە،
کاک کاوە ڕەزایی خەڵکی ناوچەی گیلانی ڕۆژئاوای سەربە پارێزگای کرماشانە، تەمەنی 16 ساڵ و 5 مانگە،
ئێمەش وەک وەک بەرێوەبەرانی ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ کاک ڕەزا دەخوازین، و دەڵیین هیوادارین کە لە نزیکترین کاتدا وڵاتە داگیرکراوەکی کاک ڕەزا کە کوردستانی خۆشەویستە، سەربەخۆ و سەربەست بێت، کاک ڕەزاش توانا وەرزشییەکەی بگوازێتەوە نێۆ یانەی وڵاتەکەی خۆی. www.psk2006.org


2008-10-14 19:17:09
17 ساڵ و 4 مانگ و 9 کاتژمێر و 56 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان