سه‌ره‌تایی دیداره‌که به پێناسه‌یه‌کی کورتی هه‌ردوو پارت ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان له لایه‌ن کاک عارف پێناسه‌یه‌کی گشتی و له‌سه‌ر کوردستان وبه تایبه‌ت پێکهاته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواره جۆراوجۆره کاندا ئاراسته‌ی شاندی به‌رامبه‌ر کرا.
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی پێشکه‌وتووخوازی نۆرویژی.
FRP & PSK

له میانه‌ی درێژه‌دان به کاری دیپلۆماتی و خۆی گه‌یاندنه نێۆ ڕێکخراوه گرنگه‌کانی جیهانی، و له‌سه‌ر داوای پارتی پیشکه‌وتووخوازی نۆرویژی،( ف ڕ پ ) ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی گڵاڕێزانی 2708 ی کوردی وبه‌رامبه‌ر به 28.10.2008 ی زاینی ، به‌ریزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کاک موحه‌ممه‌د ئه‌مین پاژومان (هێمن سابڵاغی) ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی هۆڵی تایبه‌تی پارتی پێشکه‌وتووخوازانی نۆرویژیان کرد له باره‌گای په‌رله‌مان. له‌و دیداره‌دا شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن به‌ریزان ،
پۆڵ ئارنا به‌رپرسی کاروباری نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ف ر پ،
ئاننه کریستینه ڕاوێژکاری به‌شی نێۆ نه‌ته‌وه‌ییی ف ڕ پ.
ئاینا ستێنه‌رسن، چاودیری به‌شی کاروباری نیۆ نه‌ته‌وه‌یی ف ڕ پ
کریستیان نۆرهه‌یم.، سکرتێری به‌شی کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی ، ف ڕ پ.
به‌گه‌رمی پێشوازی کراون وخۆشحاڵی زۆریان به‌رامبه‌ر به شادنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشاندا، شایانی باسه که پارتی ناوبراو له رێگه‌ی جه‌ند پارتێکی ئوروپی و دۆستی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،ناوی پارتی سه‌ربه‌ستییان بیستبوو به پارتێکی چالاک و پیگه‌یشتوویان هه‌ڵده‌سه‌نگاند.
سه‌ره‌تایی دیداره‌که به پێناسه‌یه‌کی کورتی هه‌ردوو پارت ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان له لایه‌ن کاک عارف پێناسه‌یه‌کی گشتی و له‌سه‌ر کوردستان وبه تایبه‌ت پێکهاته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواره جۆراوجۆره کاندا ئاراسته‌ی شاندی به‌رامبه‌ر کرا.
ئه‌وانیش زۆر به خۆشحاڵییه‌وه گۆێڕایه‌ڵی ئه‌و زانیارییانه بوون له مه‌ڕ کوردستان و هه‌روه‌ها به هێنانه پێشه‌وه‌ی جه‌ندین پرسیار پێوه‌ندی دار به کوردستان و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران بابه‌ته‌که‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرد.
پاشان شاندی ناوبراو باسێکییان له سه‌ر سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یان له ئاست نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا و کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێۆه‌راست ئاراسته‌ی شاندی پسک کرد،
له لایه‌ن شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به شێوه‌یه‌کی دۆستانه ڕه‌خنه ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ناوخۆی حیزبی پێشکه‌وتووخوازی نۆرویژی کرا، که له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا هیندێک بۆچوونی تووندیان هه‌یه. شاندی ناوبراویش به خۆشحاڵییه‌وه گۆێرایه‌ڵی ڕه‌خه‌نه‌کان بوون، پاشان تێبینی خۆیان له‌و بواره‌دا هه‌بوو، شاندی ناوبراو رایان گه‌یاند که ئێمه تبلیغی خرابمان له سه‌ر کراوه، ده‌نا ئێمه دژی په‌نابه‌ر نین، به‌ڵام دژی هیندێک سیاسیه‌تی حکومه‌تی خۆمانین که په‌نابه‌ری وایه زیاد له 7 ساڵ له‌م وڵاته بێ نه‌تیجه‌و وڵام ده‌هێڵێته‌وه، ئێمه‌ش پێمان وایه به پۆسه‌تیڤ یا نیگاتیڤ وڵامی په‌ناخواز له ساڵیک زیاتر تێنه‌په‌ری، هه‌ر به‌شێکیش له لایه‌ن کۆمیسارییای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه به وڵاته‌که‌مان بدرێت به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لیده‌که‌ین.
به‌شێکی دیکه‌ی باسی کۆبوونه‌وه‌که، ئاماژه کردن بوو به کاری دیپلوماتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ ریکخراو لایه‌نه‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی و ئوروپایی، که پارتی ناوبراو ڕایانگه‌یاند که ئێمه خۆمان به حیزبی ده‌سته خوشکی ئێوه ده‌زانین و ئاماده‌ین له‌و بواره‌وه هاوکاری به‌رده‌واممان هه‌بێت، وله هه‌ر شۆێنێک ئێمه ئه‌ندام بین پشتیوانی ته‌واو له هاتنی ئێوه‌ش ده‌که‌ین.
ویرای چه‌ندین پلان و پرۆژه‌ی کاری نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له ئاینده‌دا، و پاش 1 کاتژمێر ونیو کۆبوونه‌وه‌که به خۆشحاڵی هه‌ردوو لایه‌ن کۆتایی پێهات.
شایانی باسه که پارتی پێشکه‌وتوخوازی نۆرویژی، یه‌کێکه له پارته گه‌وره‌کانی ئه‌م وڵاته، که خاوه‌نی 12 کۆرسییه له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
www.psk2006.org
7ی گڵاڕێزانی 2708 ی