له هه‌ردوو دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر ره‌وش و ئاینده‌ى عێراق و رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى دراوسێ. سیاسیه‌تى ئه‌مه‌ریکاش به‌رامبه‌ر حکوومه‌ت و خه‌ڵکى کوردستانیش ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى
واشنتۆن.. سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ دیک چینی و کوندۆلیزا رایس کوبۆوه

KTV... له میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌مه‌ریکاØ› له واشنتۆن دیک چینى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و کۆندا لیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به جیا پێشوازییان له به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندى یاوه‌رى کرد.
له هه‌ردوو دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر ره‌وش و ئاینده‌ى عێراق و رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى دراوسێ. سیاسیه‌تى ئه‌مه‌ریکاش به‌رامبه‌ر حکوومه‌ت و خه‌ڵکى کوردستانیش ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى دیداره‌کانى سه‌رۆک بارزانى بوو له ئه‌مه‌ریکا.
دواتر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى وه‌زاره‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان تیشکى خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه و دیداره‌کانى له‌گه‌ڵ رایس و چینى و رایگه‌یاند که له دیداره‌کاندا په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م دواییه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا به هه‌نگاوێکى ئیجابی هه‌ڵه‌سه‌نگێنراوه.
2008-10-15 23:01:24
17 ساڵ و 4 مانگ و 4 کاتژمێر و 30 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان