پاش ئاشکراکردنی ماده‌کانی ده‌ستوری هه‌ميشه‌يی کوردستان له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ندێ لايه‌نی ئيسلامی، به تايبه‌ت يه‌کگرتووی ئيسلامی کوردستان ناره‌زايی خۆيان به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له ماده‌کانی ئه‌م ده‌ستوره ده‌ربری که په‌يوه‌ندی به رۆڵی ژنان و مافه‌کانيان هه‌يه له کۆمه‌ڵگا.
پاش ئاشکراکردنی ماده‌کانی ده‌ستوری هه‌ميشه‌يی کوردستان له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ندێ لايه‌نی ئيسلامی، به تايبه‌ت يه‌کگرتووی ئيسلامی کوردستان ناره‌زايی خۆيان به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له ماده‌کانی ئه‌م ده‌ستوره ده‌ربری که په‌يوه‌ندی به رۆڵی ژنان و مافه‌کانيان هه‌يه له کۆمه‌ڵگا. ده‌ستوری کوردستان هه‌بوونی زياتر له يه‌ک هاوسه‌ری ژن قه‌ده‌غه ده‌کات و سزای توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه دياریکردوه که دژی ئه‌و ماده‌ی ده‌ستوره ره‌فتار ده‌که‌ن. ئه‌م ماده‌ی ده‌ستوره دڵخۆشێکی زۆری لای ژنانی کوردستان درووستکردوه وه به هه‌ڵوێست و ههنگاوێکی باشی داده‌نین بۆ بنبرکردنی زۆر له‌و ناهه‌قی و زۆڵمانهی که تاکو ئێستا به ناوی جۆراوجۆره‌وه بهرامبهريان به‌کارهێنراوه.
ژنان هه‌ر له کۆنه‌وه له لايه‌ن پياوانه‌وه ده‌چه‌وسینرێنه‌وه، ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گۆرانکاريه سياسی و ئابورێکانی کۆمه‌لگاکان زياد و که‌م بووه. زۆر له کۆمه‌ڵگاکانی جيهان به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی جيهانی ئيسلامدان زۆر له‌و کێشانهيان چاره‌سه‌ر کردوه‌و پياوسالاريان به شێوه‌ێکی باش بنبرکردوهو ژنان زۆر له مافه‌کانی خۆيان به‌ده‌ست هێناوه.
له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتۆکان بێجگه له‌وه‌ی که ياسا زۆر به راشکاوی باس له يه‌کسانی نێوان پێاو و ژن ده‌کات وه به‌هيچ جۆرێک رێگا له پێشل‌کردنی مافه‌کانی ژنان نادات، خودی پياوانيش رێز له‌و مافانه ده‌گرن و زۆر به توندی به‌رگری لێده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پياوان په‌يوه‌ندی به ئاستی رۆشنبيری ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌وه هه‌يه که به هيچ جۆرێک جياوازی له نێوان مافه‌کانی نێر و مێ تيا به‌دی ناکرێت. هه‌ر له‌م کۆمه‌ڵگانه ئاين خۆی له‌گه‌ڵ گۆرانکاريه کۆمه‌ڵايه‌تێکان گونجاندوه‌و چاکسازی زۆر له‌ناو ئه‌و ئاينانه هاتۆته پێشه‌وه. ئه‌م چاکسازيانه پاش ئه‌و گۆرانکاريه ئابوری، سياسی وه کۆمهڵايهتيانهی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه به‌رپابووه که هێزه ئاينهکانيشی ناچارکردوه ره‌چاوی بکه‌ن.
له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاينی ئيسلام له‌به‌ر هه‌ندێ کێشه‌ی ئابوری و کۆمه‌ڵايه‌تی رێگا به پياوان درابوو که له يه‌ک ژن زياتريان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و دياريدهيه له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ئيسلامێکانيش خه‌ريکه نامێنێ. زۆر له وڵاتانی جيهانی ئيسلامی ناچاربوونه که چاکسازی له ياساو دهستورهکانيان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانکارێکانی ئه‌م سه‌رده‌می ئێستا‌و داهاتوو بگونجێت. چه‌ند ژنی کێشه‌ی ئابوری و کۆمه‌ڵايه‌تی زۆری به‌دواوه‌يه، ئه‌مه‌ش راستێکه که‌س ناتوانێت خۆی لێ گێل بکات. به‌هۆی ئاڵۆزی ژيان و سه‌ختی باری ئابوری زۆر له پياوان ناتوانن خێزانێکيش به‌خێو بکه‌ن جا ئه‌گه‌ر رێگا به چه‌ند ژنی بدرێت ده‌بێت ئه‌و کێشه ئابوريانه چه‌ند زياتر بێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که زياتر له يه‌ک هاوسه‌ريان هه‌يه کێشه‌ی کۆمه‌ڵايه‌تی گه‌وره‌يان له‌ناو خێزانه‌کانيان هه‌يه، ئه‌مه‌ش زۆر به ئاشکراو راشکاوی له وڵاته هه‌ژارو برسێکانی وه‌ک، ئه‌فغانستان، پاکستان، هندستان وه زۆر وڵاتی تری جيهان به‌رچاو ده‌که‌وێت. پياوان له‌م وڵاتانه به‌هۆی هه‌ندێ نه‌رێتی کلتوری يان ئاينی که رێگای چه‌ند ژنيان بۆ ره‌خساندوه ئافره‌تان ده‌چه‌وسێننه‌وه، هه‌ندێ جار به ناوی بێ کوڕی يان به‌ناوی سه‌قه‌تی ژنانيان هاوسه‌ری تازه بۆ خۆيان پهيدادهکهن و هاوسه‌ره کۆنه‌که‌ش ده‌که‌نه خزمه‌تکاری ناو ماڵ يان به‌ره‌ڵای سهرجادهيان ده‌که‌ن. ساڵ نيه رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تێکان راپۆرتی تايبه‌ت سه‌باره‌ت به پێشێلکردن و چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌تان بڵاو نه‌که‌نه‌وه. ئه‌م راپۆرتانه له لايه‌ن رێکخراوه بێ لايهنهکانهوه بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ناکرێت به دژايه‌تی ئاين يان ئيسلام تاوانبار بکرێن. ده‌بێت هێزه سياسێکانی کوردستان، به‌تايبه‌ت ئيسلامێکان پێش وه‌رگرتنی هه‌ر هه‌ڵوێستێک يان ده‌ربرينی نارهزاێک چاوێک به‌و راپۆرتی ئه‌و رێکخراوه نێودهوڵهتيانه بخشێنن که باس له کێشه‌کانی چه‌ند هاوسه‌ری ده‌که‌ن.
کوردستان پاش ئه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆر ناچار بوو که ياساکانی حکومه‌ته يه‌ک له‌دوا يه‌که‌کانی به‌غدا ره‌چاو بکات و بيسهپێنێ، ئه‌مرۆ پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و ئه‌و سهربهخۆيهی به‌دستی هێناوه خه‌ريکه ده‌ستورێکی هه‌ميشه‌يی بۆ هه‌رێمی کوردستان داده‌رێژێت که زۆر له چاودێرانی سياسی و ياسايی به گونجاوی ده‌بينن بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا. له‌م ده‌ستوره ئه‌گه‌رچی ژنان هه‌موو مافه‌کانی خۆيان به‌ده‌ست ناهێنن به‌ڵام ده‌کرێت ههنگاوێکی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی له پاشهرۆژ کاری زياتری بۆ بکرێت بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجهيان. به‌داخه‌وه هه‌ندێ له هێزه ئيسلامێکانی کوردستان دژ به هه‌ندێ له ماده‌کانی ئه‌م ده‌ستوره‌ن که په‌يوه‌ندی به مافه‌کانی ژنانه‌وه هه‌يه، له کاتێکدا ده‌بوايه ئه‌وان يه‌که‌م لايه‌ن بونايهکه به‌رگريان لێبکردايه.
ئاينی ئيسلام هيچ هاوسهرێتێک به شه‌رعی نازانێ که به‌زه‌بری هه‌ره‌شه‌و لێدان دادهمرزرێت، هيچ کام له ئايه‌ته‌کانی قورئان يان حهديسهکانی پێغه‌مبه‌ر رێگا ناده‌ن که باوکان يان پياوان بێ ره‌زامه‌ندی و ئاره‌زووی ژنان هاوسه‌رێتی پياوێک بکه‌ن، بۆيه ده‌بێت ئه‌و لايه‌نه ئيسلاميانه خۆيان دژ به هه‌موو کارێکی له‌و جۆره راوه‌ستن که تيايدا وه له ژێر په‌رده‌ی ئاين مافی ژنان پێشل ده‌کرێت. کام ژن يان دايک حه‌ز به‌وه ده‌کات که کچی ببێته ژنی دووه‌م و سێهه‌می پياوێکی تر. کام کچ حه‌ز به‌وه ده‌کات که هاوسه‌ره‌که‌ی چه‌ند ژنێکی تری هه‌بێت و رازی بێت پێ. هيچ ژنێک حه‌ز به‌وه ناکات که بۆ رۆژێکيش هاوسه‌ری پياوێک بێت که خاوه‌ن ژنی تره، ئه‌گه‌ر بێت‌و له لايه‌ن ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگاوه بپاریزرێ. زۆر له‌و ژنانه‌ی که بێده‌نگن به‌رامبه‌ر کارێکی له‌و جۆره ته‌نها له‌به‌ر ترس و هه‌ره‌شه‌ی پياوانه دژيان و هيچی تر.
ده‌بوايه ئه‌و هێزانه‌ی دژی ئه‌و مادهيهی ده‌ستورن پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست و دژايه‌تی خۆيان دهربريايه راپرسی و ئامارێکيان له‌ناو هه‌موو ژنانی کوردستان به هه‌موو پێکاهاتهکانێوه بکردايه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن رای ژنان چيه به‌رامبه‌ر ئه‌م مادهيهی ده‌ستوور چونکه کێشه‌که په‌يوه‌نديداره به خودی ژنانه‌وه نه‌ک پياوان. بروا ناکه‌م که‌س له‌وانه‌ی که دژی ماده‌که‌ن خۆيان رازیبن که خوشکيان، کجيان يان که‌سێکی زۆر نزيکيان ببێته ژنی دوه‌م يان سێهه‌می پياوێک. زۆر له‌و پياوانه‌ی که بۆ دووه‌م جار يان سێهه‌م جار ژن ده‌هێنن کچانێک ده‌که‌نه هاوسه‌ری خۆيان که ته‌مه‌نيان زۆر له خۆيان که‌متره‌و جاری واهه‌يه وه‌ک باوک و کچ دێنه به‌رچاو. ئاينی.
ئاينی ئيسلام ێکێکه له‌و ئاينانهی که داوای راپرسی ده‌کات له پیش وه‌رگرتنی هه‌ر بريارێک، ئه‌مه‌ش له هه‌ندێ ئايه‌ته‌کانی قورئان به راشکاوی روون و ئاشکرايه، بۆيه ده‌بێت رێزێک له هه‌ڵوێست و راو بۆچوونه‌ی ژنانی کوردستان وه‌ربگيردرێت پێش ئه‌وه‌ی هێزه ئيسلامێکان دژايه‌تی يان ناره‌زايی دهربرن به‌رامبه‌ر ئه‌و مادانه‌ی په‌يوه‌نديان به ژيانی ژنانه‌وه هه‌يه.
ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ژنان زۆر به‌رزتر بوايه له رێژه‌ی پياوان، بۆ نموونه هه‌شتا به‌رامبه‌ر بيست ئه‌وکاته ده‌کرا بوترێ که خه‌ڵکی کورد مه‌ترسی قرانی له‌پێشه‌و بۆيه ده‌بێت رێگا به چه‌ند ژنی بدرێت بۆ پاراستنی ميلهتهکه، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد و پێکهاته‌کانی تری کوردستان کێشه‌ێکی له‌و جۆره‌مان نيه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به چه‌ند ژنی بده‌ين له کۆمه‌ڵگاکه‌مان. رێگادان به چه‌ند ژنی هيچ جۆره سوودێکی بۆ خه‌ڵکه‌که‌مان نيه، به پێجه‌وانه‌وه کێشه‌ی جۆراوجۆر بۆ هه‌موو لايه‌نه پهيوهندیدارهکان ده‌هێنێته پێشه‌وه. هيچ کام له‌و خێزان يان که‌سانه‌ی که دووچاری ئه‌و چه‌ند ژنی بوونه تاکو ئێستا ئه‌وه‌يان نهسهڵماندوه که ژيانێکی خۆش و ئارام ده‌به‌نه سه‌ر، هه‌رچی پێچه‌وانه‌شه زۆر به زه‌قی به‌رچاو ده‌که‌وێت له کۆمه‌ڵگا.
پێوسته رێکخراوه مه‌ده‌نێکان، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی که پهيوهندیدارن به کێشه‌ی خێزان و ژنان چالاکانه کار بۆ رۆشنبيرکردنی ئافره‌تان بکه‌ن وه هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که خه‌ڵکانی خاوه‌ن چه‌ند هاوسه‌ر هه‌يانه بۆ ژنان باس بکه‌ن. باش‌ترين رێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و جۆره کێشانه‌و بنبرکردنی چه‌ند هاوسه‌رێتی گه‌ياندنی زانسته سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی چه‌ند هاوسه‌رێتی بۆ هه‌موو خۆێندکاران. ده‌کرێت ئه‌و جۆره کێشانه له وانه‌کانی کۆمه‌ڵايه‌تی بۆ خوێندکاران باس بکرێت و له پاڵ ژنانيش پياوانيش ئاگادار بکرێن له‌و کێشه ئابووری و کۆمهڵايهتيانهی لای خێزانانی چه‌ند هاوسه‌ری دێنه پێشه‌وه.
ئه‌م ماده‌ی ده‌ستووره ههنگاوێکی باشه بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆربه‌ی کیشه‌کانی ژنان، ئه‌گه‌رچی دانانی رێژه‌ی 25% بۆ ئه‌ندامانی ژن له په‌رله‌مان خۆی له خۆي‌دا پێشلکردن و سنووردارکردنی مافهکانيانه. چۆن ده‌کرێت ده‌ستوورێک له‌سه‌ر بنه‌ما مه‌ده‌نی و ديموکراسێکان دامه‌زرابێت، يان باوه‌ری به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌بێت، له‌هه‌مان کات رێژه‌ی ژنان له په‌رله‌مان سنووردار بکات. پێويسته ئه‌و هێزه سياسيانه يان ياساناسانهی ئه‌و ده‌ستووری هه‌ميشه‌ی کوردستانيان دارشتوه چاوێک به‌و رێژه‌ی بۆ ژنان دانراوه بخشێنن که دژ وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سياسه‌ت و فهسلسهفه فيکريانهی خۆيانه.
[email protected]