سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌که‌ین، که ئێمه‌تان له‌به‌ستنی کۆنگره‌که‌تان ئاگادار کردوه‌ته‌وه،
به ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هاوبیرانم له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌م و هیواخوازم که کۆنگره‌تان کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو
پیرۆزبایی نامه‌ی عارف باوه‌جانی / بۆ کۆنگره‌ی لیبراڵه‌کانی ئوروپا.

بابه‌ت/ پیرۆزبایی نامه بۆ کۆنگره‌ی پارته لیبراله‌کانی ئوروپا له ستۆکهؤڵم.
بۆ به‌ریز فیلیپ هانسه‌ن به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندی گروپی لیبراڵه‌کانی له په‌رله‌مانی ئوروپا.
سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌که‌ین، که ئێمه‌تان له‌به‌ستنی کۆنگره‌که‌تان ئاگادار کردوه‌ته‌وه،
به ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هاوبیرانم له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌م و هیواخوازم که کۆنگره‌تان کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو پڕ ده‌سکه‌وت بێت له بواره‌کانی به جیهانی کردنی بیرۆکه‌ی لیبراڵی وپاراستنی مافه‌کانی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها هیواخوازین که کۆنگره‌که‌تان گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه‌ی جیهان له یاد نه‌کات، به تایبه‌ت گه‌لی چه‌وساوه‌و وڵاتداگیرکراوی کورد، به پروتوکؤڵێکی په‌سه‌ند کراوی کۆنگره پشتگیری له مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد بکات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی سیاسی ناچه‌کدار له کوردستانی بنده‌ستی ئێران، که خه‌بات ده‌کات بۆ مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌داگیرکراوه‌ی کوردستان، زۆرخۆشحاڵه به‌و پێوه‌ندییه گه‌رمه‌ی که له نێوان هه‌ردوولایه‌ندا هه‌یه، ئه‌و پیوه‌ندییه لای ئێمه زۆر به‌ریزه‌وه ده‌پاریزریت و بایه‌خی پێده‌درێت، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بیرۆکه‌ی لیبرالیزم دابڕیژین، بێگۆمان ئه‌وه‌ش به هاوکاری وڕێنوێنی ئێوه‌ی به‌ریز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له ئوروپا ده‌کرێت. هیواخوازین له ڕێگه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕیزه‌وه واته پارته‌لیبراڵه‌کانی ئوروپا بتوانین به سه‌رجه‌م پارته لیبراڵه‌کانی جیهان بناسرێین.
پێم خۆشه له‌م پیرۆزبایی نامه‌دا ئاماژه به به‌شێکی بچووک له کرده‌وه دژه مرۆڤییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کوردتان بۆ بکه‌م،که هه‌ر له‌م یه‌کساڵه‌ی پێشوودا به سه‌دان کوردی چالاکی بواره‌کانی مافی مرۆڤ، وه‌ک چالاکی بواری ڕیکخراوی ژنان و لاوان،ڕۆژنامه‌وانی ئازاد،نووسه‌ر و مامۆستای قوتابخانه‌یان به‌ند کردوه، هیندێک به سزای له سێداره‌دان و هیندێک به به‌ندی درێژ خایه‌ن سزادراون، وهه‌روه‌ها به‌رپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش واته به‌ڕیز کاک سه‌دیق که‌بوبه‌ندی به 11 ساڵ و نیو سزاداوه، ئه‌وانه‌ش نموونه‌یه‌کی که‌من له تاوانه‌کانی ئه‌و ریژیمه له درێژه‌ی 29 ساڵ ده‌سه‌لاتدارێتی خۆیدا، ئه‌ڵبه‌ت ڕۆژانه‌ش ئه‌و کرده‌وانه‌یان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات.
من جارێکی دیکه هیوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان له ستۆکهؤلمی پایته‌ختی سوید بۆ به ئاوات ده‌خوازم،
چاوه‌ڕوانی پیوه‌ندی گه‌رم و گۆڕترتان لێده‌که‌ین.
شاد و سه‌رفرازبن.
عارف باوه‌جانی/ لێده‌ری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
26.10.2008 ئۆسڵۆ . نۆ‌رویژ.
کورته زانیارییه‌ک له‌سه‌ر گروپی لیبراڵه‌کانی ئوروپا.
گروپی لیبراڵه‌کانی ئوروپا، ڕێکخراوێکی سیاسی و دیمۆکرات ولیبراڵی ڕێفۆرم خوازه له ئوروپا، که ئه‌ندامانی له 34 وڵاتی ئوروپایی پێک هاتووه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1976 له لایه‌ن چه‌ند حیزبێکی ئوروپییه‌وه دامه‌زراوه، له ساڵی 1993 له کۆنگره‌یه‌کی گه‌وره‌دا له ژێر ناوی به ئوروپایی کردنی ئه‌م ڕێکخراوه. ژماره‌یان گه‌یشته سه‌ره‌وه‌ی 20 وڵات، ئیستاش 2 ساڵ جارێک کۆنگره‌ی خۆیان ده‌گرن، کۆنگره‌ی ئه‌م ساڵیان له ڕۆژانی 29.30.31 ئۆکتۆبه‌ر له ستۆکهؤلمی پایته‌یی سوید به‌ست،
ژماره‌ی پارته‌کانی ئه‌ندام ڕۆژانه به ره‌و زیاد بوون ده‌روات، شایانی باسه که گروپی لیبراله‌کانی ئوروپا خاوه‌نی 122 کورسییه له په‌رله‌مانی ئوروپادا. له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی ئوروپادا شانسی به ده‌ست هێنانی کورسی زیاتریان هه‌یه.