سوسیالیسم یا لیبڕالیسم?
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
له سیسته‌می لیبڕاڵیدا که به نیزامی ده‌سمایه‌داری ناسراوه، کێشه‌ی چینایه‌تی هه‌یه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌مو که‌س له ئاست یاسادا به‌رابه‌رن و ئه‌مه خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی لیبڕالیسمه، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیر هه‌یه
سوسیالیسم یا لیبڕالیسم?
پێشه‌کی
به هه‌مو خوێنه‌رانی هێژا راده‌گه‌ینم که مه‌به‌ست له نوسینی ئه‌م بابه‌ته، دژایه‌تی له گه‌ل که‌س نیه، به‌ڵکو لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و دو هزریه که زیاتر له سه‌د ساڵه هه‌واداره‌کانی دو لایه‌ن بۆ تێکشکاندی یه‌کتر تێده‌کۆشن و ئێمه‌ی کوردیش، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له بوون و دروست کردنی هیچکام له‌و چه‌مکانه ده‌خاله‌تمان نه‌بوه، به‌لام له به‌ینی هه‌ردوکیاندا ماوین و ته‌نیا پێویسته به خوێندنه‌وه‌یان بیان ناسین، ئه‌گه‌ر چی کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد هێشتا نه‌بونی ده‌وله‌ت و له بن ده‌ست و پێی داگیرکه‌راندا فلیقانه‌وه‌یه، به‌لام پیویسته له‌م باره‌شه‌وه هێندێک خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت و هیواداریشم که هێندێک ئه‌م بابه‌تانه زیاتر بوروژێنین!
له باری تێئۆرییه‌وه
هه‌میشه بابه‌ته‌کان که هێشتا له تێئۆریدان و به کرده‌وه نه‌کراون، له خوێندنه‌وه‌یان و له یه‌که‌مین چاوپێکه‌وتنیان، شتی باش و ئینسانین که نوسراون و هه‌ر که‌سێکیش له سه‌ر هه‌ر مه‌بده‌ئێک بێت و بیهه‌وێت خه‌ڵکانێک له ده‌وری باوه‌ڕه‌کانی خۆی کۆ بکاته‌وه، بێ شک شتی خراپ نانوسێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی خراپ بیت! یا خۆ ڕه‌نگه مه‌به‌ستی خراپ نه‌بێت، به‌ڵام باوه‌ڕی به بیرۆکه‌ێک هه‌بێت، که ئاکامی به کرده‌وه گه‌یاندنی ئه‌و بیرۆکه‌یه خراپ و له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و پێی باش بێت و پێداگری بکات له سه‌ر باوه‌ڕه‌که‌ی خۆی. ئه‌مه له جیهانی ده‌ور و به‌ری ئێمه‌دا سه‌یر و عه‌جایه‌ب نیه و ڕۆژانه ده‌ی بینین و له گه‌ڵیشی ده‌سته و یه‌خه‌ین. بۆ نمونه له ئێرانی ئیسلامی ژنان و پیاوان سه‌نگه‌سار ده‌که‌ن و زۆر جار مێرمنداڵ ئێعدام ده‌که‌ن و به پێی شه‌ریعه‌تی شیعه به دروستی ده‌زانن، چونکو له مێشکی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که هێشتا بیر له هێندێک باوه‌ڕی کۆن ده‌که‌نه‌وه، ئیتر سزا له‌وانه باشتر نیه، به‌ڵام له مێشکی زۆربه‌ی مرۆڤی سه‌ر عه‌رز ئه‌و سزایانه شایسته‌ی مرۆڤی ئه‌مڕۆکه نین، ئه‌گه‌ر چی 50 تا 100 ساڵ له‌مه پێش له هه‌مو دنیاش باو بوه، به‌ڵام مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه قه‌بێحی ده‌که‌ن و پێیان کارێکی ناڕه‌وا و دژه ئینسانیه.
له هه‌ردوک هزری سوسیالیسم و لیبڕالیسمیش ده‌توانین زۆر نمونه‌ی باش بێنینه‌وه. زۆر که‌س بۆیه ده‌بنه چه‌پ،بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به ئازادی ئینسانه‌کان هه‌یه و ده‌زانن که له‌م جیهانه به پانایی خۆی، چه‌وساندنه‌وه هه‌یه و ڕۆژانه و شه‌وانه ئینسانه‌کان ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و زۆر له منداڵانی هه‌ژار به جێی ئه‌وه‌ی که له قوتابخانه بخوێنن و یاری بکه‌ن و ژیانێکی ئاسوده‌یان هه‌بێت، کاریان پێ ده‌که‌ن و ژنان مافی یه‌کسانیان نیه و پیاو سالاری حاکمه و له هێندێک ولاتی جیهان به تایبه‌ت له ئه‌فریقا، برسیه‌تی فه‌راوانه و نه‌خۆشی به تایبه‌ت ئایدز زۆره و له زۆربه‌ی ولاتانی جیهان سروشت و ئاژه‌ڵ به‌ره‌و له ناو چون ده‌ڕۆن و ئاوی زه‌ریاکان به هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی ڕادیوئاکتیو یا خۆ زبڵی کارخانه‌کان که پڕن له ژه‌هر، پیس ده‌بن، واته هیندێک ولاتیش به پڕۆگرامی ناوه‌کی نه ته‌نیا جیهان نائه‌منتر ده‌که‌ن، به‌ڵکو سروشتیش به‌ره‌و له ناو چون ده‌به‌ن و هتد...!
له هزری لیبڕالیسمیشدا هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه پان و به‌رینتر و به به‌رفراوانی و رۆژانه باس ده‌کرێن و له میدیاکانه‌وه به ده‌یان قات زیاتر له سه‌ریان ده‌وترێت و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه به هۆی هزری لیبڕالیستی فیله‌سوفه به ناو بانگه‌کانی جیهان ده‌ستی مرۆڤ که‌وتوه ناو لێ ده‌نێین ته‌مه‌دونی مودێڕن. که‌واته هه‌ر دوک هزره‌که بۆ ئاسایشی مرۆڤ بنیات نراون. چ ئه‌و کاتانه‌ی به دوای ڕێنێسانس له ئوروپا و دواتر له سه‌ده‌کانی 15 و 16 و به‌ره‌وسه‌ر فیله‌سوفانێکی وه‌ک جۆن لۆک و ستوارت میل و ڕۆسۆ و هتد خه‌ریکی بیر کردنه‌وه له ئازادی و ئاسایش و به‌خته‌وه‌ری بون بۆ مرۆڤی دوای خۆیان و هزری لیبڕالیزمیان داڕشت و چ ئه‌و کاتانه‌ی که مارکس له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا نیزامی ده‌سمایه‌داری برده ژێر پرسیاره‌وه و کتێبی ده‌سمایه و بیرۆکه‌ی کومونیزمی داڕشت، هه‌مو ئه‌م ئینسانه بیرمه‌نده به‌رزانه بۆ ئاسایشی مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ئینسانه‌کان ته‌قه‌لایان کردوه و تێکۆشاون و به باوه‌ڕی من جێگای ڕێز لێنانن.
دیاره ئایینه‌کانیش له سه‌رده‌می دامه‌زراندنیاندا که‌م تا زۆر هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه داندراون، به‌ڵام ئه‌وان باس له دنیای ڕۆحانی و مه‌عنه‌وی و عیرفانی مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن و باسێکی تر ده‌خوازێت و له‌م نوسراوه کورته‌دا ناگونجێت.
تا ئیره باسی تێئۆری یا نه‌زه‌ری ئه‌و هزرانه و مه‌به‌سته پیرۆزه‌کانی بیرمه‌نده‌کانی کرا و وه‌ک ده‌بینین هه‌مو مه‌به‌سته‌کان بۆ داڕشتنی داهاتویکی پڕ له ئاشتی و ئاسایش بۆ مرۆڤه‌کان بون، به‌ڵام با بزانین له کرده‌وه‌دا کام هزر له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دایه و کامیان ئاشتی و ئازادی ده‌به‌خشن به مرۆڤ?
له باری پڕاکتیکیه‌وه
له سوسیالیسمدا هه‌مو هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کسانی ده‌درێت، له‌م هزره‌دا پێویسته مافی ئینسانی بۆ هه‌مو که‌س له به‌ر چاو بگیرێت و که‌سێک به ناوی خاوه‌ن کار نابێت بونی هه‌بێت، واته مالکیه‌ت بۆ که‌س نیه و پێویسته هه‌مو شتێک ده‌وڵه‌تی بکرێت و حکومه‌تی سوسیالیستی چاودیری هه‌مو شتێک بکات. هه‌روه‌ها پوڵ ده‌بێت ئه‌رزیشی خۆی له ده‌ست بدات و به کورتی بۆ هه‌میشه له ناو بچێت و ئاسه‌واری نه‌مێنێت، که‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا بانک و بوڕس و ئه‌مانه‌ش خۆ به خۆ له ناو ده‌چن، له‌م نیزامه‌دا ده‌بێت هه‌مو که‌س کار بکات و هه‌مو کرێکارن، و حکومه‌تیش هه‌ر به ده‌ست کرێکارانه‌وه‌یه (دیاره کرێکارانی حیزبی)، یا به واتاێکی تر دیکتاتۆڕی پڕۆلیتاریا حاکم ده‌بێت به سه‌ر هه‌مو شتێکدا. هیچ که‌س خاوه‌نی هیچ نیه، نه مال، نه ئوتومبیل، نه مۆبلی ناو ماڵ و هتد. ته‌نیا ده‌وله‌تی سوسیالیستی خاوه‌نی هه‌مو شتێکه، ته‌نانه‌ت دووکان و ڕێستۆڕانت و هه‌مو شتێک هی حکومه‌ته و هه‌مو که‌س پێویسته که بۆ حکومه‌ت کار بکات، وه‌ک شاره مێرو! له عه‌وێزی کاردا هه‌مو که‌س بۆن یا ژێتۆن یا خۆ وه‌ره‌قه‌ێک وه‌رده‌گرێت که ئه‌مه ڕۆڵی پووڵ ده‌گێڕێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆن کۆن بوه و ئه‌مڕۆکه کامپیوتر هه‌یه، ڕه‌نگه مرۆڤه‌کان کۆدێک له سه‌ر جیسمیان وه‌ک خاڵکوبی بکوترێت و چون بۆ هه‌ر شوێنێک، بۆ نان خواردن یا ئیسراحه‌ت یا ڕابواردن و هتد. به کامپیوتر له خاڵه‌که‌یان بده‌ن و نرخی ئه‌و شوێنه‌یان لی که‌م بکه‌نه‌وه، وه‌ک کالا! له سوسیالیزمدا هه‌مو که‌س به قه‌ده‌ر توانای خۆی کار ده‌کات و به قه‌ده‌ر ئه‌و کاره‌ش ئه‌رزش ده‌چێته سه‌ر کۆنتۆکه‌ی که لای حکومه‌تی کرێکاری پارێزراوه. که‌واته له سوسیالیزمیشدا که‌سانێک ده‌توانن ده‌وڵه‌مه‌ند ببن، بۆ نمونه دانشمه‌ندێک که زۆر کار ده‌کات و کاره‌که‌شی ئه‌رزشمه‌نده یا موهه‌ندسێک یا دوکتۆرێک، که‌واته ئه‌مانه ئه‌رزشێکی زیاتر ده‌چێته سه‌ر کۆنتۆکه‌یان تا کرێکارێکی با بڵه‌ین ڕیستۆڕانت یا زبڵ کۆ که‌ره‌وه، که ده‌رسی نه‌خوێندوه یا توانای خوێندنی نه‌بوه! له‌م حاڵه‌دا ئه‌وه‌ی که ئه‌رزشێکی زیاتر له سه‌ر کۆنتۆکه‌یه‌تی بچێت بۆ هه‌ر کوێیک حورمه‌تی زیاتر ده‌گیرێت، بۆ نمونه ده‌چیت بۆ پشوی هاوین بۆ کاریبیک و ده‌ی هه‌وێت له‌زه‌ت به‌رێت له هه‌مو شتێک، تا توانای هه بێت و تا کۆنتۆکه‌ی تیای بێت هه‌ر ده‌توانێت ڕابوێرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کۆنتۆکه‌ی که‌می تیدایه ڕه‌نگه هه‌ر نه‌شتوانێت بچێت بۆ کاریبیک، به‌ڵکو هه‌ر له شاره‌که‌ی خۆی بمێنێت بۆ پشو، به‌س ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه کار ناکات و له ئیسراحه‌ت دایه. که‌واته ئه‌گه‌ر جوان بڕوانینه ئه‌م شێوه ژیانه یا خۆ ئه‌م نیزامه کرێکاریه، مرۆڤ وه‌ک تاک هیچ ئازادیێکی نیه، ئه‌م مرۆڤه نا‌توانیت به ئازادی خۆی شوغڵێک بکات یا ناتوانێت له ڕه‌قابه‌تیکی جیدی و سالمدا توانایه‌کانی خۆی بنوێنێت، واته کرێیاتیڤیتێت یا خۆ ئیبتیکاری عه‌مه‌لی نیه و به کرده‌وه ئه‌م ئازادیه‌ی لی سه‌لب ده‌کرێت. هه‌ر وه‌ها ئه‌م مرۆڤه بۆی نیه و نا‌توانیت له گه‌ڵ مرۆڤێکی دیکه‌ی هاونه‌وعی خۆی به ئازادی بڕیارنامه‌ێکی کار بۆ پێکه‌وه کار کردن ببه‌ستێت و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئازاد نیه. له‌م جۆره نیزامه‌دا مرۆڤه‌کان مه‌یدانی گه‌شه سه‌ندنی بیریان لێ ده‌ستێندرێت و ده‌کرێنه کرێکاری فه‌رمانبه‌ری حکومه‌تی کرێکاری و هیج شتێکیان له خۆیان نیه بێجگه له هێزی کاریان. ئه‌گه‌ر یه‌کێک کار نه‌کات، ئێستا به هه‌ر ده‌لیلێک، ئه‌و جار ماڵیشی نیه تیای وه حه‌وێت و مادام کاری بۆ ناکرێت، هیچ ئه‌رزشێکیش له سه‌ر کۆنتۆکه‌ی نیه و بۆی نیه نانیش بخوات و به زوویی ته‌له‌ف ده‌بێت، مه‌گه‌ر حکومه‌ت به خێری خۆی شتێکی باتێ بۆ ئه‌وه‌ی له برسان نه‌مرێت!
له باری ئازادیه سیاسیه‌کان و ئازادی بیر و را و ئه‌مانه‌ش، دیاره به تێئۆری له سوسیالیزمدا ئه‌م ئازادیانه پارێزراون، به‌ڵام به کرده‌وه ناپاریزرێت، بۆ ئه‌وه‌ی که مارکس پێی وایه که سوسیالیزم گوزه‌ره بۆ گه‌یشتن به کمونیزم و پێویسته له‌م نیزامه‌دا هه‌مو که‌س بۆ کومونیزم هه‌وڵ بدات و وه‌ک له کۆماره یه‌کگرتوه‌کانی شۆڕه‌وه‌ی کۆنیش دیمان، هیچکه‌س بۆی نیه ئایینی هه‌بێت و که‌س بۆی نیه که بێجگه له گه‌یاندنی کۆمه‌ڵگا به کومونیزم، بیر له شتێکی تر بکاته‌وه و مادام ئه‌م سیسته‌مه ئاوێته‌ی ئایدۆلۆژیایه، که‌واته هه‌رگیز ناتوانێت سیسته‌میکی ئه‌مڕۆیی و مودێڕن و شایسته‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت! بێجگه له‌مانه له‌م سیسته‌مه‌دا هێزی سه‌ره‌کی و قودره‌تی موتڵه‌ق ده‌وڵه‌ته و ده‌وله‌تیش به ته‌نیا حیزبی کومونیست دای ده‌مه‌زرێنێت و مرۆڤه‌کان به‌س کرێکارن!
ئۆیگن ڕیشتر فیله‌سوف و سیاسه‌تمه‌داری کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌ڵێت: "ئازادی ئابوری به بێ ئازادی سیاسی هیچ ئه‌منیه‌تێکی نیه و ئازادی سیاسی ئه‌منیه‌تی خۆی به‌س ده‌توانێت له ئازادی ئابوری‌دا په‌یدا بکات."
نیزامی لیبراڵی به پێچه‌وانه‌ی نیزامی سوسیالیستی، هه‌وڵ ده‌دات که هێزی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک که‌م بکاته‌وه و به که‌مترین ئاستی ده‌گه‌ینێت و ده‌وله‌ت ته‌نیا له‌و شوێنه‌ی که داوا ده‌کرێت بونی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه خه‌ڵکن که به هه‌ڵبژاردنی راسته و خۆی خۆیان ده‌وڵه‌ت به ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌وڵه‌ت دروست ده‌که‌ن و ئه‌م ده‌وله‌ته به پیی خیسله‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت هه‌مه ڕه‌نگ بێت و نوێنه‌ری هه‌مو چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگای تیا بێت، نه‌ک تاقه حیزبێکی ئایدیولۆژیک دروستی بکات. بێجگه له‌مانه لیبڕالیزم نیزامێکی فه‌رد گه‌رایه، واته له لیبڕالیزمدا به‌رفراوانترین ئازادیه‌کانی تاک به هه‌مو شێوه‌ێک پاریزراوه. که‌واته فه‌رد وه‌ک مرۆڤ، وه‌ک ئینسان وه‌ک تاک، ئێستا ژن بێت یا پیاو له هه‌مو بوارێک‌دا ئازاده، چۆن بیر ده‌کاته‌وه، چۆن ده‌نوسێت و چی ده‌نوسێت، ته‌بلیغات بۆ بیر و بۆچونه‌که‌ی ده‌کات یا نای کات، هونه‌ره‌کانی چۆن ده‌نوینێت، چۆن جل و به‌رگ له به‌ر ده‌کات، چۆن کار ده‌کات، چۆن ژیانی هاوبه‌ش پێک دێنێت، ئایینی هه‌یه یا نیه‌تی، ژیانی ڕۆژانه‌ی به چیه‌وه خه‌ریک ده‌کات، له گه‌ل کێ دۆسته و له گه‌ڵ کێ کۆ ده‌بیته‌وه و چۆن بڕیاری کار ده‌به‌ستێت، هاوجنس بازه، له‌ش کڕ یا له‌ش فڕۆشه، شه‌یتان په‌ره‌سته و هتد... ئه‌مانه و زۆر شتی دیکه‌ش له ئازادی تاکدا جێیان ده‌بێته‌وه و له ولاتێکدا که سیسته‌مێکی لیبڕاڵی دێمۆکڕاتیکی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک حاکمه، یاسا هه‌مو ئه‌م ئازادیانه بۆ مرۆڤ قایله و ته‌نیا به شه‌رتێک که‌سێک له‌م ئازادیانه مه‌حروم ده‌کرێت که ئازار و ئه‌زیه‌تیان بۆ خه‌لکانی دیکه ببێت یا خۆ ئازادی تاکه‌کانی دیکه بخه‌نه ژێر پرسیار و ئه‌مه‌ش له دادگایکی عادیلدا به‌ر ئاورد ده‌کرێت که تاوانه‌که‌ی چه‌نده قورسه و چه‌نده ده‌بێت سزا بدرێت، ڕه‌نگه هه‌رگیز نه‌خرێته حه‌پس به‌ڵام سزای جه‌ریمه‌ی نه‌قدی بدرێت و دیاره تاوانی قورس وه‌ک قه‌تڵ یا ته‌به‌هکاری گه‌وره یا مه‌عامه‌لاتی گه‌وره‌ی مه‌وادی بێهۆشکه‌ر و یا ته‌عه‌دای ناموسی له ژن یا له پیاو سزاکه‌سیان قورسه و حه‌تمه‌ن زیندانیشیان به پێی ڕاده‌ی به‌رزی و نزمی تاوانه‌که‌یان به دواوه‌یه.
ئێمه و مانان ئه‌وه‌تای له بیرمان دێت هاواری ئازادی ده‌که‌ین، به‌ڵام زۆر جار بۆخۆشمان ڕه‌نگه نه‌زانین ئه‌م ئازادیه چۆن وه‌دی دێت? بۆیه ئه‌م هه‌موه ڕێکخراو و ڕێبازه‌ش له ژیاندا و له به‌رده‌م مرۆڤه‌کاندا هه‌ن. هه‌ر که‌س له زاویه‌ی دید و بۆچون و باوه‌ڕه‌کانی خۆیه‌وه ده‌ڕوانیته ئازادی. بۆ نمونه زۆر له فه‌یله‌سوفان و عارفان و پیاوه ئایینیه‌کان باوه‌ڕیان وایه که ئازادی ته‌نیا جه‌سته‌یی نیه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان وایه به چونه ناو زیندان به‌ند کراون زۆر له هه‌ڵه‌دان، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ش که پییان وایه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ئازادن، ئه‌مانیش له هه‌ڵه‌دان. ده‌ڵێن ئازادیی نه ته‌نیا جه‌سته‌یی، نه ته‌نیا شیوه‌ی جل و به‌رگ و شێوه‌ی ژیان، نه ته‌نیا ئازادی سێکس، ته‌نانه‌ت نه ته‌نیا ژیان له ژێر سایه‌ی حکومه‌تێکی ئازاد و دێمۆکڕاته، به‌ڵکو پێویسته که ئازادی واوه‌ی ئه‌مانه، به‌ده‌ر له‌مانه و له‌و په‌ڕی ئه‌مانه‌دا ده‌رک و فام بکرێت، هێندێک له فیله‌سوفه سۆفی مه‌سله‌که‌کانی وه‌ک مه‌ولانا ده‌ڵێن که ئازادی ئه‌شقه، ئه‌وه‌ی ئا‌شق بێت ئازاده، و مه‌به‌ستی ئه‌و له‌م عیشقه ته‌نیا ئا‌شق بونی نێر و مێ به یه‌ک نیه، به‌ڵکو ئا‌شق به دایک یا باوک یا منداڵ، ئا‌شق به خۆر، ئا‌شق به مبده‌ئێک یا خۆ ئایدیۆلۆژیێک، ئا‌شق به خوڵقێنه‌رێک، به جوانێک، ئا‌شق به خۆ و به تواناییه‌کانی خۆ و هتد...! ئه‌ڵبه‌ت هێندێک له کاره سه‌ر سوڕ هێنه‌ره‌کانی مرۆڤیش هه‌ر له‌م عه‌شقه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆ نمونه کاری خۆکوژی و خۆ ته‌قاندنه‌وه له دژی دوژمن، که ئێمه له شه‌ڕی ئێران و عێڕاقه‌وه شاهیدی بوین و تا به ئه‌مڕۆش له عێڕاق و فه‌له‌ستین و وڵاته ئایینیه‌کان ده‌یبینین.
له سیسته‌می لیبڕاڵیدا که به نیزامی ده‌سمایه‌داری ناسراوه، کێشه‌ی چینایه‌تی هه‌یه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌مو که‌س له ئاست یاسادا به‌رابه‌رن و ئه‌مه خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی لیبڕالیسمه، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیر هه‌یه و هه‌ر بۆیه نفره‌ت له فه‌قیری و تموحی ده‌وله‌مه‌ند بون و به ده‌ست هێنانی زۆرترین پووڵ و ئه‌رزش، ڕه‌قابه‌تێکی سه‌خت و تاقه‌ت پڕوکێن له به‌ینی ئینسانه‌کاندا دروست ده‌کات و ژیان ده‌کاته کێ به‌ر کێێکی زۆر جار خه‌شن و توندیش. مرۆڤه‌کان دایمه له‌م ڕه‌قابه‌ته‌دایه که پێشکه‌وتنیش به‌ده‌ست دێنن، شتی نوێ ده‌خوڵقێنن و هه‌ر ئه‌م ڕه‌قابه‌ته‌یه که ئاستی تێکنۆلۆژیای به‌م ڕاده به‌رزه‌ی ئه‌مڕۆکه گه‌یاندوه. ئه‌گه‌ر ڕه‌قابه‌ت نه‌بێت، مێشکی مرۆڤ بیر له شتی نوێ ناکاته‌وه، بیر له چون بۆ مانگ و مریخ ناکاته‌وه، بیر له دروست کردنی فرۆکه و ئوتوبان و تونێلی ژێر زه‌ریا و پردی سه‌ر زه‌ریا و ئاسمان خه‌راشی 400 تا 600 مه‌تری ناکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ڕه‌قابه‌ت نه‌بێت و که‌ره‌سته‌ی نوێ نه‌خوڵقێت، ئه‌وجار په‌یوه‌ندی دڵ و گورچیله و سیپه‌لاک و ده‌ست و قاچ و گوێچکه و چاو و هتد.. سه‌ر ناگرێت. ئه‌گه‌ر ته‌کنۆلۆژیای مۆدێڕنیش نه‌بێت حه‌دی ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نی مرۆڤیش ناچێته سه‌ره‌وه. ده‌بێت ئه‌م راستیه‌ش بزنین که هه‌ر له‌م ڕه‌قابه‌تانه‌دایه که هیندێک که‌س یا خۆ وڵات وه‌دوا ده‌که‌ون و ئه‌مه‌ش ده‌بێته دروست بونی هه‌ژاری له جیهان. هه‌ر وه‌ک ده‌زانین له هه‌مو کێبه‌رکێێکدا به‌س یه‌ک که‌س یا یه‌ک وڵات ده‌بێته یه‌که‌م و یه‌کیش ده‌بێته ئاخر و هه‌مو ئه‌وانیتریش له به‌ینی یه‌ک تا ئاخردان و ئه‌وانه‌ش که له کێبه‌رکێکه‌دا به‌شداری ناکه‌ن وه‌لا ده‌نرێن و حیساب ناکرێن. له‌م ناوه‌شدا بۆ بردنه‌وه، هیندێک که‌س پاشقول ده‌گرن و هه‌مو هه‌وڵه‌کان بۆ شوێنی یه‌که‌مه. ئه‌م پاشقول گرتنه ئه‌گه‌ر چی له باری ئه‌خلاقیه‌وه زۆر نا ڕه‌وایه، به‌ڵام ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ژیانه و هێندێک که‌س به پاشقول گرتن سه‌رده‌که‌ون و ده‌بنه قاره‌مانی ئابوری و هێندێکیش به ڕاستی و به بێ فێڵ و که‌ڵه‌ک ده‌چنه سه‌ره‌وه و زۆر که‌سیش وه‌دوا ده‌که‌وێت و پێویسته هه‌وڵ بدات جارێکی‌تر وه‌دوا نه‌که‌وێت. ئه‌مه ماڕاتۆنی ژیانه!
لائۆ تزۆ یه‌کێک له گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفانی چینی و دامه‌زرێنه‌ری بیرۆکه‌ی تائۆ بوو. لائۆ به دوا کۆنفسیوس سه‌ری هه‌ڵدا و مێژوی دروست بونی بیرۆکه‌ی تائۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2500 ساڵ له‌مه‌و به‌ر. زۆر له چینیه‌کان ئه‌مڕۆ تائۆئیستن و بۆ ژیانی خۆیان له وانه‌کانی تائۆ که‌ڵک وه‌رده‌گرن و تائۆ وه‌ک چرای ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی ژیان له تاریکیدا به کار دێنن. بۆیه سیمبۆلی یه‌ن و یانگ که له که‌سایه‌تی لائۆوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له ئایینی تائۆدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به مانای ته‌زاد و دژایه‌تی، به مانای ڕه‌قابه‌ت بۆ بون به یه‌کتر، داگیرکردنی یه‌کتر و له ناو بردنی یه‌کترمان پێ نیشان ده‌دات. سپی ده‌یهه‌وێت به سه‌ر ڕه‌شدا زاڵ بێت و ڕه‌ش ده‌یهه‌وێت به سه‌ر سپی‌دا زاڵ بێت. تاریکی به سه‌ر ڕۆشناییا، ڕۆژ به سه‌ر شه‌وا، زاڵم به سه‌ر مه‌زڵوما، سه‌رما به سه‌ر گه‌رمایا، چه‌پ به سه‌ر راستدا، نێر به سه‌ر مێدا و هه‌مو ئه‌مانه به پێچه‌وانه‌وه و هتد...!
که‌واته به پێی ئایینی تائۆیستیش ژیان هه‌ر کێبه‌ر کێیه و زاڵم و مه‌زڵوم چ له ژێر حکومه‌تێکی سوسیالیستیدا، چ له حکومه‌تی عه‌دڵی عه‌لیدا و چ له لیبڕاڵیدا و چ له هه‌ر مه‌بده‌ئێکی دیکه‌شدا هه‌ر له ڕه‌قابه‌تدان و ئوسوله‌ن ڕه‌قابه‌ت له زاتی مرۆڤه‌کاندایه و له زاتی سروشتیشدایه. شه‌و ده‌بێت به ڕۆژ، ڕۆژ ده‌بێت به شه‌و، زستان و سه‌رما و سۆڵ به سه‌ر هاوین و پائیزدا سه‌ر ده‌که‌وێت و دنیا سارد ده‌کات، به‌هار و هاوین به سه‌ر زستاندا سه‌رده‌که‌ون و جیهان زیندو ده‌بێته‌وه.
کۆیله داره‌کانی ڕۆم کۆیله‌کانیان له گیانی یه‌کتر به‌ر ده‌دا و کرین و فڕۆشتنیان پێ ده‌کردن تا ئه‌وه‌ی که کۆیله‌کان راپه‌ڕین و له کۆیله‌داره‌کان و له حکومه‌تی به هێزی ڕۆمیش یاخی بون.
ڕه‌نگه ڕۆژێکیش هه‌ژارانی جیهان ڕاپه‌ڕن و ده‌سمایه‌داره‌کان بگرنه ژێر چه‌پۆکی خۆیان! هیچ دور نیه و ئاسایی و سروشتیه و ئه‌و ڕۆژه ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، ببێت، هه‌ر بۆخۆی ده‌گات و پێویست به کار بۆ کردن ناکات. ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ژاران خۆ به خۆ ڕیز ده‌بن و یه‌ک ده‌گرن و یاخی ده‌بن، ئیتر ئه‌وه له ده‌ست تاکه که‌س و تاکه حیزب‌دا نیه و به‌لکو په‌یدا بونی زه‌ینیه‌تی یاخی بونه و مرۆڤه‌کان که یه‌کیان گرت و یاخی بون ده‌بنه سێڵاو و هه‌مو شتێک له سه‌ر ڕێگای خۆیان لا ده‌به‌ن.
به‌لام ئه‌مڕۆکه پێویسته که به هه‌مو توانامانه‌وه ته‌نیا بیر له سه‌ربه‌خۆییمان بکه‌ینه‌وه.
17ی خه‌زه‌لوه‌ری (گه‌ڵاڕێزانی) 2708
2008-11-07 08:24:14
17 ساڵ و 3 مانگ و 19 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان