زۆر جار له‌م لاو له‌و لا ده‌بیستین که کورده‌کان له هه‌مو ئێرانیه‌کان ئێرانی ترن و ڕه‌نگه بۆ که‌سانێک که ته‌عه‌سوبی کوردایه‌تیێکی قوڵییان هه‌یه ئه‌مه به هیچ جۆریک قه‌بوڵ نه‌کرێت و له دوپات کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌سته‌یه بێزار بێت.
ئایا کورده‌کان له ئێرانی، ئێرانی ترن?!

ئه‌مڕۆ به پێشکه‌وتنه‌کانی تێکنۆلۆژیای زۆر مۆدێڕن جیهان هێنده چکۆله بۆته‌وه که وه‌ک ڕابردو له حیساب نایات و ته‌نانه‌ت باس کردن له مێژوی قه‌وم و نه‌ژاده‌کانی دانیشتوانی نه‌ک هه‌ر ئێرانی ئه‌مڕۆ و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵکو دانیشتوانی هه‌مو جیهانیش، وه‌ک ڕابردو باسێکی ئه‌وتۆ و گرنگ نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر چی بۆ بونی زانیاری و خۆ ناسین ئه‌م ته‌وه‌ره ئێستاش پێویسته به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ک 20 سال و 10 ساڵیش له مه‌و به‌ر مه‌شغه‌ڵه‌ی مرۆڤه پێشکه‌وتوه‌کان به شێوه‌ی جیدی نه‌ماوه و زۆر له خه‌ڵکانی جیهان ئه‌مڕۆکه بیر له باسێکی هه‌ره گرنگتر و مه‌زنتر ده‌که‌نه‌وه و که ئایا له‌م که‌هکه‌شانه‌ی که‌ون و یه‌کوندا که گه‌وره‌یی و قه‌باره‌که‌ی هه‌رگیز تا ئێستاش به مێشکی مرۆڤی سه‌ر عه‌ڕز پێوانه نه‌کراوه، ته‌نیا ئێمه‌ی زینده‌وه‌ری سه‌ر عه‌ڕز بونمان هه‌یه یا خۆ نه‌خه‌یر ئێمه به ته‌نیا نین و له سه‌دان و هه‌زاران و بگره میلیونه‌ها ساڵی نوری دورتر له ئێمه زیندوه‌ری دیکه‌ش ده‌ژین و ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕۆژانه باس و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که زینده‌وه‌ری له مرۆڤی سه‌ر عه‌رز زۆر پێشکه‌وتوتر بونیان هه‌یه و پێش ئاقڵ بونی مرۆڤی سه‌ر عه‌رز ئه‌وان سه‌ردانی عه‌رزیان کردوه و ده‌ستیان هه‌بوه له ئاقڵ کردنی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌ر عه‌رز و ڕابیته‌ی جینسی و سێکسی ئه‌وان له گه‌ل مرۆڤه نا ئاقڵه‌کانی ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌ر عه‌رز و منداڵه‌کانی ئه‌وانن که بون به مرۆڤه‌کانی ئه‌مڕۆکه و که گۆیا چوار ساڵی دیکه واته له 21.12.2012 دوباره سه‌ردانمان ده‌که‌نه‌وه!! هێندێک ده‌ڵێن که ئه‌وان ته‌نانه‌ت له دروست کردنی ئایینه‌کانی ئه‌مڕۆی مرۆڤیش‌دا ده‌خاله‌تیان هه‌بوه و بۆیه زۆربه‌ی ئاینه‌کان باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان ڕۆژێک له ڕۆژان بۆ ناو مرۆڤه‌کان ده‌که‌نه‌وه و گۆیا گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌هدی و عیسی و زۆر پێغه‌مبه‌ری دیکه‌ش له‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که له 21.12.2012 که چوار ساڵی دیکه‌یه ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یان هه‌وێت بزانن مرۆڤی سه‌ر عه‌رز، واته نه‌وه‌ی منداڵه‌کانی ئه‌وان، تا به کوێ پێشکه‌وتون!! گۆیا له کاتی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیشدا جارێک سه‌ردانمان کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕ و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه، تا ئێستا زانیاریه‌کان هه‌رگیز نه‌دراونه‌ته ده‌ره‌وه و خولاسه ئه‌مه باسێکی تیر و ته‌سه‌لی ده‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌م زانیاریه‌کانم له‌م باره‌وه هێندێک پۆخته تر و فراوانتر که‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم وتارێکیی به نرخی له سه‌ر بنوسم، به‌لام ئه‌مڕۆ به‌س ویستم له پێشه‌کی ئه‌م نوسراوه‌دا کورته ئیشاره‌تێکی پێ بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی که هێندێک مێشکمان به‌ر فراوانتر که‌ینه‌وه و زۆر ته‌عسوب نیشان نه‌ده‌ین و چاوه‌ڕوانیش بین بزانین که ئایا له کۆتایی ساڵی 2012 چی ڕو ده‌دات و ئایا شتێک له گۆڕێ‌دا هه‌یه? به‌ڵام به بڕوای من ئه‌گه‌ر هیچیش له گۆڕێ‌دا نه‌بێت و هه‌موی دروست کراو و ساخته بێت، به‌لام پێویسته ئێمه ئه‌م راستیه بزانین که زه‌وی له چاو که‌هکه‌شاندا به قه‌ده‌ر مێڕوله‌ێک ده‌بێ و نابێت و جا حیسابی ئه‌مه بکه‌ین بۆ خۆمان که کاتێک که زه‌وی که 5 میلیارد مرۆڤی وه‌ک ئێمه‌ی بێجگه له‌م هه‌مو ئاژه‌ڵ و خان‌و به‌ره و شار و شارستانیه‌ته، به‌س به قه‌ده‌ر مێروله‌ێک ده‌بێت ئیتر ده‌بێت وه‌زن و قه‌واره‌ی ئێمه‌ی تاکی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م که‌هکه‌شانه‌دا چه‌نده بێت ? ئایا هه‌رگیز بیرتان له‌مه کردۆته‌وه? ڕه‌نگه له میکڕۆبیش و له ئامیبیش و له تاکه زه‌ڕه‌ی مولوکولی ئه‌تۆمیش که خۆی له سێ سلول دروست بوه زۆر چکۆله‌تر بین، یا خۆ هه‌ر بونمان نه‌بێت!!!!
ئێستاش باسه‌که‌م
زۆر جار له‌م لاو له‌و لا ده‌بیستین که کورده‌کان له هه‌مو ئێرانیه‌کان ئێرانی ترن و ڕه‌نگه بۆ که‌سانێک که ته‌عه‌سوبی کوردایه‌تیێکی قوڵییان هه‌یه ئه‌مه به هیچ جۆریک قه‌بوڵ نه‌کرێت و له دوپات کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌سته‌یه بێزار بێت. پێشتریش زۆر که‌س و ته‌نانه‌ت له ناو ڕێبه‌ڕانی بزوتنه‌وه ناسیونالیستیه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک د. قاسملو ئه‌مه‌یان وتوه و گۆیا ته‌ئکیدیان له سه‌ر ئه‌مه کردۆته‌وه که کورده‌کان ئێرانین و خزم و هاو نه‌ژادی فارسه‌کانن، ئه‌گه‌ر چی هێندێک ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه که د. قاسملو شتی وای وتبێت. به هه‌ر حاڵ بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م بۆچونانه پێویستمان به لێکدانه‌وه‌ێکی دورتری مێژوویی هه‌یه و بۆ ئه‌م بواره‌ش پسپۆڕی بێ لایه‌ن و شاره‌زا له بواری مێژوناسین پێویسته و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی 200 تا 300 ساڵ مێژوی پێش دامه‌زرانی حکومه‌تی پارسی هه‌خامه‌نه‌شی بگه‌ڕێته‌وه. من له‌م بواره‌دا شاره‌زا نیم، به‌س به خوێندنه‌وه‌ی مێژو بۆخۆم به هێندێک زانیاری و قه‌ناعه‌ت گه‌یشتوم و حه‌ز ده‌که‌م بۆ خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌شی باس که‌م، ڕه‌نگه هێندێک به سود بێت!
ئه‌وانه‌ی هێندێک له بواری مێژوویی‌دا خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌مه پشت ڕاست ده‌که‌نه‌وه که بنیاتنه‌ری یه‌که‌مین حکومه‌ت و دامه‌زرێنه‌ری ئیمپێڕاتوری ماد له ئاخره‌کانی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایینی مه‌سیح، واته له ساڵی 708ی پێش زایین تا ساڵی 655 ی پێش زایین که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2708 ساڵ له‌مه پێش و ڕێکه‌وتی کوردیش له‌مه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێت، که‌سێک بو به ناوی دیاکۆ که به یه‌که‌مین دامه‌زرینه‌ر و ئیمپێڕاتۆری ماد ناسراوه. له پێشه‌کیێکی ماڵپه‌ڕی دیاکۆ به‌م شێوه ده‌خوێنینه‌وه که ده‌ڵێت:
"له ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین هۆزێکی ئازای ئاریایی له ڕیزه چیاکانی زاگرۆس سه‌ری هه‌ڵدا و خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌مه‌ی دانیشتووی زاگرۆس که بریتی بوون له گۆتییه‌کان، لۆلۆییه‌کان، کاسییه‌کان، هۆرییه‌کان و هتد نه‌یانتوانیبوو به‌رگه‌یان بگرن و ئاخری له ناوی ئه‌واندا توابوونه‌وه. ئه‌م خه‌ڵکه نوێیه "ماده‌کان" بوون (باپیره‌ی کوردانی ئه‌وڕۆکه) که پاشتر توانییان ئیمپراتۆرییه‌کی مه‌زن پێک بێنن".
لێره‌دا ئه‌مه‌مان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه که له زنجیره کێوه‌کانی زاگرۆس که ئێرانی ئه‌مڕۆ له خۆی ده‌گرێت پێش مادیش قه‌ومێک به ناوی پارس له‌و ناوچانه بونیان نه‌بوه، به‌ڵکو گۆتی و لۆلۆیی و کاسیی و هۆریی و پاشانیش هه‌مو ده‌بن به ماد. که‌واته ئه‌م چه‌ند قه‌ومه بچکۆله جیا جیایه هه‌مو پێش له پارسه‌کان ئاریایی بون و ئه‌مانه له زنجیره کێوه‌کانی زاگرۆس و ده‌ور و به‌ری نێشته‌جێ بون و پاش سه‌رکه‌وتنی ماده‌کان به ڕێبه‌ری دیاکۆ به سه‌ریاندا یه‌که‌م ئیمپێڕاتۆری ماده‌کانیان دامه‌زراندبو و دواتر ئه‌و چه‌ند قه‌ومه‌ش هه‌ر له ناو ماده‌کاندا ده‌توێنه‌وه، ئه‌مه خۆ به خۆ ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که کورده‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کێک له یه‌که‌مین ئاریایه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن به‌ڵام تاقه ئاریایی نه‌بون، که‌واته قه‌ومی فارسیش که به دروست خۆیان به نه‌ژادی ئاریایی ده‌زانن، به‌ڵام هه‌رگیز یه‌که‌م ئارییایه‌کان و یه‌که‌م ئێرانیه‌کانیش نه‌بون، چونکو تا ئه‌وکاته‌ی مێژو هه‌رگیز ناوێک به ناوی پارس یا فارس له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا بونی نه‌بوه و ئه‌مه مێژوناسانی بێ لایه‌نیش به دڵنیایه‌وه پشت ڕاستی ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام پارسه‌کانیش که هه‌ر ئاریایین، دواتر ناویان په‌یدا ده‌بیت و ئه‌وانیش هه‌ر له نه‌ژادی هێند و ئوروپین. ئه‌مه له لاێک!
له لاێکی دیکه‌وه ده‌بێت باس له درێژ بونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئیمپێڕاتۆری ماده‌کان بکه‌ین که له 708ی پێش زایین تا 550ی پێش زایین و سه‌رجه‌م 158 ساڵ ده‌وامی بوه و ئه‌وجار به یاخی بونی کورشی کوری ماندانای کورد که کچی ئاستیاگ که ئاخرین پادشای ماد بو ئه‌وجار سلسله‌ی هه‌خامه‌نه‌شی پارس 2550 ساڵ له مه پێش دامه‌زرا. که‌واته کورشی هه‌خامه‌نه‌شی که دایکی ماد بوو و ئه‌مڕۆکه فارسه‌کان ڕێزی لێده‌گرن پێش ئه‌وه‌ی که ئێران به ده‌سته‌وه بگرێت، هه‌مو ئێران و ئێڕاق و تورکیه و ئه‌فغانیستان به ده‌ست ماده‌کانه‌وه بون و ئه‌وجار کورش هاته سه‌ر حازری و ئێمپڕاتۆریه‌که‌ی پاراست و گه‌لانی ماده‌یشی هاوکات و دواتر هێنایه ژێر سه‌یته‌ره‌ی خۆیه‌وه.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مه به‌م قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌ین که "ڕاسته و کورده‌کان له هه‌مو ئێرانیێک و له فارسه‌کانیش ئێرانی ترن و ئه‌ساسه‌ن و ئوسوله‌ن ئێران هی کورده و نه‌ک هی فارس و ئازه‌ری و هتد" فارسه‌کان زۆرتر ئه‌فغانین تا ئێرانی بن و مه‌رکه‌زی ته‌مه‌دونی فارس له‌و ده‌مه‌دا قه‌نده‌هار بوه له ئه‌فغانیستان و زۆربه‌ی شاعیرانی پارسی بێژی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هه‌ر له قه‌نده‌هار سه‌ریان هه‌ڵداوه و دواتر ڕاگوێزراون بۆ مه‌رکه‌زه‌کانی فه‌رمانده‌یی پارسه‌کان له شاره‌کانی ئێران وه‌ک له شیراز و ئیسفه‌هان و هه‌مه‌دان (هیگمه‌تانه، پێته‌ختی ماد) و ئه‌مانه له‌و شارانه گیرساونه‌وه. به‌لام ئه‌مه میژووه و ئێستا کۆتایی پێ هاتوه و پیویسته ئیحتیڕامی هه‌مو ئه‌و گه‌لانه بگرین، به شه‌رتێک ئه‌وانیش موته‌قابیله‌ن ئیحتیرامی ئێمه بگرن و به باوه‌ڕی من به پشت به‌ستن به‌م مێژوه‌وه، ئێمه بێین و واز له خۆمان و سه‌روه‌ری خۆمان بێنین و دریژه به بنده‌ستی و کۆیلایه‌تی خۆمان به‌ین و ئه‌مه چیه ئێران پێشتر هی ئێمه بوه، ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر به بنده‌ستیی بمێنینه‌وه، هیچ ڕه‌وا نیه و ده‌بیت ئه‌مڕۆکه بڵێین که ئه‌گه‌ر چی ئێران هی ئێمه بوه، به‌لام ئیمه‌ی کورد ئه‌مڕۆکه ئێرانمان لی داگیر کراوه، به‌ڵام خۆ کوردستان‌مان هه‌یه و خۆمانی تیا ده‌ژین، به‌س کێشه‌ێکمان هه‌یه که سه‌ربه‌خۆ نین. با خۆمان سه‌ربه‌خۆ که‌ین، با هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆ بونمان گرژتر که‌ینه‌وه، نه‌ک په‌ره به بنده‌ستیمان به ناوی خودموختاری و فیدڕاڵی بده‌ین. کورد مه‌حکومه به سه‌ربه‌خۆیی و به سه‌ربه‌ستیی و به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیعتیماد و خۆباوه‌ڕی به خۆی و به نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی. ئیمه نه‌ته‌وه‌ین، ئێمه گه‌لین، شایسته‌ی سه‌روه‌ری خۆمانین. راسته ئه‌مه شیعاره، به‌ڵام ده‌بێت و ده‌توانین که به کرده‌وه‌ی ده‌ر بێنین. به‌س هه‌وڵ و هیمه‌تێکی گشتی ده‌وێت و ئه‌م شیعاره جه‌ماوه‌ریتر که‌ینه‌وه، ئاکامه‌که‌ی له ڕێفڕاندۆمێکی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا له سه‌دا سه‌د سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت. به هیوای ئه‌و ڕۆژه، ئێمه مه‌حکومین به سه‌که‌وتن، به سه‌ربه‌ستی و به سه‌ربه‌خۆیی!!
به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
نا بۆ بنده‌ستی
26ی خه‌زه‌ڵوه‌ری (گڵاڕێزانی) 2708