ئه‌و کرده‌وه شاراوه‌ی ڕێژیم بووه‌ته نگرانییه‌کی زۆری نێوان هاوڵاتیان وشۆفیرانی ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگر و گه‌شتیاره‌کان، که له‌وماوه‌دا به ملیارد تمه‌ن زه‌ره‌ر له هاوڵاتیانی بازرگان وکاسپکاری کوردستانی ده‌درێت
گه‌رده‌نه‌ی قڵاچه‌ی نێوان ئیلام و کرماشان ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه داده‌خرێت.
به گۆێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکراونه‌ته‌وه، که ڕۆژانی شه‌ممه ویه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌رده‌نه‌ی قڵاچه‌ی نێوان ئیلام و کرماشانی داده‌خرێن.
هاوبیرانی پارتیمان له ناوچه‌کانی سه‌ربه ئیلام، به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵه که بزانن هۆکاری ئه‌وه‌ی چییه ئه‌و ڕێگا ستراتیژییه‌ی نێوان ئه‌و 2 پارێزگا کوردستانییه داده‌خرێت، هاوبیرانمان له زۆر ڕێگاوه زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه که هیچ مه‌به‌ستێکی نۆژه‌ن کردنه‌وه یا کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه نییه، ته‌نیا مه‌به‌ستێکی سیاسی نهێنی له پشته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار نییه له‌و جۆره کارانه ڕووبدات، هه‌ر کات ڕێژیم بییه‌وێ گروپێکی تایبه‌ت ڕه‌د بکات بۆ شاره‌کانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف یا هه‌ر مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی نهێنی به ده‌سته‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌ست به کاره‌که‌یان نه‌که‌ن ئه‌و رێگایه داده‌خه‌ن.
ئه‌و کرده‌وه شاراوه‌ی ڕێژیم بووه‌ته نگرانییه‌کی زۆری نێوان هاوڵاتیان وشۆفیرانی ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگر و گه‌شتیاره‌کان، که له‌وماوه‌دا به ملیارد تمه‌ن زه‌ره‌ر له هاوڵاتیانی بازرگان وکاسپکاری کوردستانی ده‌درێت، ئه‌و ڕێگانه‌ی دیکه که‌له ناچاری بیاننه‌وێ به کاری بێن له‌م فه‌سڵه‌ی زستاندا ڕیگایه‌کی زۆر دژوارن و به‌ڕێگای مه‌رگ ناسراون، هه‌ربۆیه شۆفیره‌کان له سه‌فه‌رکردن به‌و ڕێگا دژوارانه‌دا له فه‌سڵی زستان خۆ ده‌بۆێرن. شایانی باسه که گه‌رده‌نی قڵاچه گه‌وره‌ترین ڕێگای ئۆتۆبانی نێوان کرماشان و ئیلامه که له نیوان ناوچه‌کانی ئه‌یوانی ئیلام و ئیسلام ئابادی کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به باشوری کوردستان و باشوری ئێراق و،له رێگه‌ی باشوری ئێراقیشه‌وه به وڵاتانی کوه‌یت و سه‌عودیه ده‌به‌سێته‌وه.
هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، ئه‌یوان ئیلام،
داوایه‌ک له گشت میدیا کوردییه‌کان، تکایه له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بکه‌ن.
www.psk2006.org