به‌ڕێز جه‌نابی ئۆباما : ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، باوه‌ڕمان به خه‌بات له پێناو مافی مرۆڤ له جیهاندا هه‌یه و ئاواته خوازین هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست به مافه ڕه‌واکانی خۆیی بگات، و پێشمان وایه که کورده‌کانیش ئه‌م مافه‌یان هه‌یه که وه‌ک هه‌مو مرۆڤێکی
نامه‌ی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان, بۆ جه‌نابی باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌مریکا.

به‌ڕێز سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌مریکا, جه‌نابی باراک ئۆباما.
بەناوی خۆم وسه‌رکردایه‌تی و گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، واته کورده‌کانی ولاتداگیرکراوی بنده‌ستی ئێران، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌م بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی نۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هیوای سەرکەوتنتان له‌م ئه‌رکه مه‌زنه‌دا بۆ به ئاوات ده‌خوازم.
جه‌نابی باراک ئۆباما : له‌و کاته‌وه واته له ساڵی 1968 به‌ڕێز مارتین لۆتر کینگ، شۆڕشگێڕی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له ئه‌مریکا وتی "من خه‌ونێکم هه‌یه" تا ئه‌مڕۆ 40 ساڵ تێده‌په‌ڕێت. ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی به‌ڕێز لۆترکینگ و میلیاردها مرۆڤی سه‌ر ئه‌م عه‌رزه به سه‌رکه‌وتنی جه‌نابت هاته دی وئه‌م سه‌رکه‌وتنه له جه‌نابت وگه‌لانی ئه‌مریکا وجیهان له قوڵایی دڵمانه‌وه پیرۆزبایی ده‌که‌ین.
ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که‌پارتێکی سیاسین وخه‌بات بۆ ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی کوردستانی بنده‌ستی ئێران ده‌که‌ین، واته بۆ گه‌لێک تێده‌کۆشین که خاکه‌که‌ی به درێژایی مێژو مه‌یدانی ڕمبازێنی ئیمپێڕاتۆڕیه جۆر به‌جۆره‌کان بوه‌وبه دوای کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیه‌وه خاکه‌که‌ی به سه‌رچه‌ند ولاتدا دابه‌شکراوه، و ئه‌و گه‌له له لایه‌ن حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌که‌نیه‌وه به دڕندانه ترین شێوه سه‌رکوت و جێنۆساید کراوه و ده‌کرێت!
پێمان وانیه که کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سه‌دام دیکتاتۆڕی پێشوی عێڕاق و کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌وانی تریش له دژی کورده‌کان له‌جه‌نابتان شاراوه بێت، بۆیه له‌م باسه کورته‌شدا له دووباره کردنه‌وه‌یان ده‌گوزه‌رێین.
هه‌ر وه‌ک به‌ڕێزتان وگشت گه‌لی ئه‌مریکا ئاگادارن، کۆماری ئیسلامی ئێران که ئه‌مڕۆکه هه‌مو جیهانی به پڕۆگرامه ناوه‌کیه‌که‌ی خۆی خستۆته مه‌ترسیه‌وه وهه‌ڕه‌شه له تواندنه‌وه‌ی گه‌لانی دیکه‌ی سه‌ر عه‌رز ده‌کات، وبه بێ هه‌ست به لێپرسینه‌وه کردن په‌ره به‌تیرۆریزمی جیهانی ده‌دات، هه‌ر به‌و شێوه نامه‌سئولانه‌ش گه‌لانی ناوخۆی ئێران و به تایبه‌ت ئێمه‌ی کورد به دڕندانه ترین شێوه سه‌رکوت ده‌کات، و به‌و سانسۆڕ و خه‌فه‌قانێکیش که دروستی کردوه ناهێڵێت که هه‌واڵه‌کانی ئه‌م کرده‌وه دژه مرۆڤیانه‌ی درز بکاته ده‌ره‌وه و هه‌ر بۆیه‌شه که خه‌لکی جیهان له هه‌مو کرده‌وه دزێوه‌کانی ئه‌و ڕژیمه له دژی کورده‌کان ئاگادار نابێته‌وه!
به‌ڕێز جه‌نابی ئۆباما : ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، باوه‌ڕمان به خه‌بات له پێناو مافی مرۆڤ له جیهاندا هه‌یه و ئاواته خوازین هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست به مافه ڕه‌واکانی خۆیی بگات، و پێشمان وایه که کورده‌کانیش ئه‌م مافه‌یان هه‌یه که وه‌ک هه‌مو مرۆڤێکی ئه‌م سه‌ر عه‌رزه له ئازادی و ئاسایش و سه‌ربه‌خۆییدا بژین، و ئامانجی سه‌ره‌کی تێکۆشانی ئێمه‌ش هه‌ر له پێناو ئه‌م مه‌به‌سته‌یه، ئێمه هه‌وڵه‌کانمان له باری دیپلۆماسیه‌وه وله ڕێگه په‌سه‌ندکراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌وه ده‌گرینه به‌ر، و له‌م ڕێگایه‌شدا و بۆ چه‌سپاندنی ڕێگای وتووێژ وناتوند و تیژی پێویستمان به‌یارمه‌تی دۆستانمان له هه‌مو جیهان هه‌یه، وله ئێوه‌ش چاوه‌ڕوانی تایبه‌تمان هه‌یه و هیوادارین که کێشه‌ی کورده‌کان بۆ ئازادی بخه‌نه نێو پڕۆگرامی داهاتوی خۆتانه‌وه، با گه‌وره‌ترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌تی جیهانیش ڕۆژێک به ئاواته‌کانی خۆی که سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردستانه بگات، 'ئێمه‌ش ئه‌م ئاره‌زوه‌مان هه‌یه".
هاوکات هیواخوازین که ئه‌و ئازادی ودیمۆکراسییه له وڵایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا هه‌یه ببێته ئه‌زموونێک له گشت جیهان وکوردستاندا.
جارێکی تر پیرۆز بایی چل وچواره‌مین پۆستی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌مریکا له‌جه‌نابتان و له هه‌مو گه‌لی ئه‌مریکا ده‌که‌ین و ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ماوه‌ی دور ودرێژی ده‌سه‌ڵاتداریتان بۆ به ئاوات ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ دووپات کردنه‌وه‌ی ڕیزی دووباره‌مان.
عارف باوه‌جانی / سکرتێری پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
06ی نۆڤامبری 2008