نه‌ته‌وه گه‌رایی یا ئایین، کامییان ده‌توانن سیلاحی به که‌ڵکی یه‌کگرتنی گه‌لی کوردستان بن?!

ئه‌یوب ڕه‌حمانی.
بێ‌شک له جیهانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ر دو چه‌مکی ناسیونالیزم و ئایین، چ پێمان باش بن یا خۆ خراپ، دو باسی زیندو و گرنگی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ێکن، چ له خۆر هه‌لاتی ناوه‌راست و چ له وڵاتانی پێشکه‌وتو. بۆ لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م دو چه‌مکه له رابردودا به جیا جیا و پێکه‌وه باسی زۆریان لێکراوه و هه‌مومان که‌م تا زۆر ده‌یان ناسین. هه‌ر دو چه‌مکه‌که‌ش لاین گران و ڕه‌خنه گران و دژ به‌رانی خۆیانیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش له کۆمه‌ڵگاێکی زیندوی ئه‌مڕۆییدا شتێکی ئاساییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من پێم باشه له‌م نوسراوه‌دا جه‌ختیان بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئایا بۆ کۆمه‌ڵگاێکی وه‌ک کوردستان، بۆ کوردستانێکی که فه‌رهه‌نگی پێکه‌وه کار کردن و یه‌کتر قه‌بوڵ کردن و یه‌کتر ته‌حه‌مول کردن و گوی له یه‌ک گرتن و خۆ به زل نه‌زانین له ناو ڕێکخراوه سیاسیه‌کانیدا هێشتا له سه‌ره‌تاکانی ئه‌زمون کردن دان و ئێستاش کرده‌وه‌کان له گه‌ڵ تێئۆریاکان له ڕێکخراوه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا که‌متر وێک ده‌چن و جیاوازیه‌کانی گوفتار و نوێشتار و کردار له لێکۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر حیزبێکدا، به چه‌پ و راست و ئایینیه‌وه خێرا به‌ر چاو ده‌که‌ون و ئه‌زمونی دێمۆکڕاسی له تێئۆریدا زۆر به خه‌ستی باسی لێده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا له کرده‌وه‌دا ساوایه و هه‌ر ڕێکخراوه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه یا خۆ ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیه‌وه ده‌ڕوانێته دێمۆکڕاسی و هێندێکیش دێمۆکڕاسیان ته‌نیا له کۆنگره‌دا بینیوه و ئیتر ئاسه‌واری تا کۆنگره‌ی داهاتو نامێنێت، له وه‌ها کۆمه‌ڵگاێکدا و به وه‌ها ڕێکخراوه‌گه‌ڵێک که هه‌یه‌تی، ئه‌م باسه زه‌روری ده‌نوێنێت و پێویسته که زۆر زیاتر له سه‌ری بنوسرێت..
نه‌ته‌وه‌گه‌رایی (ناسیونالیزم)
ڕه‌خنه‌گران و دژبه‌رانی ئه‌م چه‌مکه که به تایبه‌ت چه‌په توندڕه‌وه‌کان له خۆ ده‌گرێت، زۆر جار وه‌ها باسی لێوه ده‌که‌ن که ئه‌نه‌هو ناسیونالیزم ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت له دژی دراوسێکانی ئه‌و وڵاته یا خۆ له دژی خه‌ڵکانی ده‌ور و به‌ری، وه‌ک ئه‌ژدیهاێکی حه‌وت سه‌ره که به گه‌وره‌یی و قه‌واره‌ی وڵاته‌که ده‌بێت و هه‌ر چی له ده‌ور و به‌ری بێت هه‌ڵی ده‌لوشێت یا خۆ کاول و وێرانی ده‌کات و گۆیا بۆ خه‌ڵکانی ناوخۆییش نه‌خۆشیێکی هه‌مه‌گیره وه‌ک تاعونی ڕه‌ش که هه‌مویان به‌ره به‌ره، به‌ره‌و له ناو چون و هه‌ژاری و چاره‌ڕه‌شی ده‌بات.
له ڕاستیدا ئه‌م دژایه‌تیه غه‌یره زانستی و ڕمه‌کیه که زۆرتریش له نێو چه‌پی وڵاتانی دواکه‌وتوی وه‌ک ئێران و ئێڕاق به‌ر چاوه و ده‌بیندرێت، بۆ ئه‌وه‌یه که گه‌لانی بنده‌سته له‌م وڵاتانه بیر له خۆیان و وڵاته‌که‌یان نه‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو جیهانشمول بیر بکه‌نه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت خۆیان سه‌رتاسه‌ری بکه‌نه‌وه. له‌م ڕوانگه‌وه هه‌مو ئه‌م گه‌لانه‌ی که له چوار چێوه‌ی وڵاتی داییکدا ده‌ژین، کرێکارن و له گه‌ڵ کرێکارانی وڵاتانی دیکه جیاوازییان نیه و بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و گه‌له له چه‌وساندنه‌وه ڕزگاریان بیت، پێویسته که هه‌مو پێکه‌وه مه‌رزه‌کان نه‌هێڵین و ئه‌وجار ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌ک و یه‌کگرن و شوانی خواجامیر و جوتیاری حه‌سه‌ن ئاوا له گه‌ڵ کرێکاری جێنڕاڵ مۆتۆڕزی ئه‌مریکا و ڤۆڵڤۆی سۆئێد و بێنزی ئاڵمان و هتد... پڕۆلێتاریا پێک بێنن و حکومه‌تی کرێکاری دروست که‌ن!
دیاره ئه‌مه‌ی دوهه‌میان وه‌ک تێئۆری که کاڕڵ مارکس بیرمه‌ندیه‌تی ده‌کرێت باسی له سه‌ر بکرێت و خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت و ده‌شتوانێت موخالیف و مووافیقی خۆی هه‌بێت و بیرمه‌ندان و ئابوریزانانی سه‌رمایه‌داریش ئه‌م ته‌وه‌ره به شتێکی که‌م نازانن. به‌ڵام ئه‌وی یه‌که‌میان که به ته‌مایه و تێده‌کۆشێت ناسیونالیزم ناشیرین و ڕه‌زا قورس کات، تا ئێستا له هیچ شوێنێکی جیهان، ته‌نانه‌ت له ولاته سوسیالیستیه‌کانیش سه‌رکه‌وتو نه‌بوه و عه‌مه‌لی نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت مارکس و لینینیش هیچکات و له هیچ شوێنێک نه‌یان وتوه که خه‌ڵکی وڵاتی خۆیان نین و تازه لینین که توانی سه‌رکه‌وتوانه حکومه‌تی سوسیالیستی گه‌وره و به هێز له شۆڕه‌وی کۆن به دوای شۆڕشی ئۆکتۆبره‌وه پێک بێنێت، نه ته‌نیا مه‌رزه‌کانی هه‌ڵ نه‌وه‌شانده‌وه، به‌ڵکو وڵاتانێکی زۆریشی به وڵاته‌که‌ی خۆیه‌وه زیاد کرد و هه‌ر ده‌میش له بیری گه‌وره‌تر کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رزانه‌دا بو. ڕه‌نگه هێندێک که‌س بڵێن که لینین ده‌یه‌ویست به‌م کاره‌ی حکومه‌تی سوسیالیستی به هێز بکات! له وڵامدا ئه‌توانرێت بکوترێت که ئه‌ی بۆ به ناوی شۆڕه‌ویه‌وه ده‌یکرد و بۆ زمانی ڕوسی کرده زمانی ڕه‌سمی و بۆ نه‌هات زمانی ئوکراینی بکاته زمانی ڕه‌سمی? ئه‌مه له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت? وڵام ئه‌مه‌یه که له نه‌ته‌وه خوازیه‌وه، له خۆشویستنی زمانی خۆیه‌وه، له په‌ره‌دان به نه‌ته‌وه‌ی ڕوسه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت! چه‌په فارسه‌کانیش هه‌ر به‌م شێوه بیر ده‌که‌نه، هه‌مو شت بۆ زمانی فارسی و بۆ ئێران و بۆ گه‌وره‌تر بونه‌وه‌ی ئێران ده‌که‌ن و له سه‌ر دورگه‌کانی که‌نداویش که به‌حره‌ین داوایان ده‌کات وه‌جواب دێن و له‌م پێناوه‌شدا مافی منی کوردیش به ناوی یه‌کیه‌تی کرێکاری پێشێل ده‌که‌ن و به‌رچه‌سپی ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بیشم لێ ده‌ده‌ن! به‌م چه‌شنه ئه‌م باسه‌یان بۆ کورد کردۆته تاعونی ڕه‌ش و زیانبار و هه‌ڕه‌شه ئامێز و له‌و په‌ڕێ بێ ڕێزیدا سه‌دان و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی له دژ پڕ ده‌که‌نه‌وه!! ئه‌مه له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت? له به‌رته‌ری ته‌ڵه‌بیه‌وه و له خۆ به باڵاتر زانینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. که‌واته هیتلێڕیش به‌رته‌ری ته‌ڵه‌ب بو بۆیه نیوه‌ی دنیای کاول کرد و ده‌یه‌ویست شتێک بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات، ده‌یه‌ویست نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و خاکه‌که‌ی گه‌وره‌تر کاته‌وه، ده‌یه‌ویست نه‌ژادی ئارییایی و ئاڵمانی و زمانه‌که‌ی به سه‌ر هه‌مو جیهاندا زاڵ بکات، ئه‌ی جیاوازی ئه‌مانه له چیدایه? هیتلێر خراپ بو و هیچکه‌س نکۆڵی له‌مه ناکات، به‌ڵام جیاوازی به‌رته‌ری ته‌ڵه‌به‌کان و هیتلێڕ له چی دایه? به بڕوای من هیچ جیاوازییکیان نیه و له ئه‌ساسدا ئه‌وه به‌رته‌ری ته‌ڵه‌بیه که ئیرتیجاعی و دواکه‌وتنانه و هه‌ڕه‌شه ئامێزه و نه‌ک نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و خۆشویستنی نه‌ته‌وه و پێداگری له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی.
بێجگه له‌مانه ئه‌گه‌ر هه‌ر بێینه‌وه سه‌ر باسی ناسیونالیزم، وڵاتانی پێشکه‌وتوی جیهان، هیچکامیان مه‌رزه‌کانیان لانه‌بردوه و بگره زۆر چاکیش و به که‌ره‌سته‌ی مۆدێڕنیش ده‌یپارێزن. وڵاتانی ئیتیحادیه‌ی ئوروپا که له ناو خۆی خۆیاندا مه‌رزه‌کانیان ئاوه‌ڵه‌یه، به‌ڵام چاوه‌دێری وردی مه‌رزه‌کانیان گواستۆته‌وه پشت کامێڕا فه‌وقه مۆدێڕنه‌کانیان و ئه‌وان ته‌نیا بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی که له یه‌کێک له‌و وڵاتانه ده‌ژین ئاسانکارییان کردوه، ئه‌گه‌رنا مه‌رز هه‌ر ماوه و ئاڵمانی و فه‌ڕانسه‌یی و ئیتالیایی و هتد... هه‌ر ماون. بێجگه له‌مانه ئه‌م ولاته ناسیونالیستیانه‌ی وه‌ک ئیتیحادیه‌ی ئوروپا و ئه‌مریکا و بریتانیا و سویس و هتد.. نه ته‌نیا توشی تاعونی ڕه‌ش یا نه‌خۆشی پیس نه‌بونه، به‌ڵکو له‌و په‌ڕی ئاسایش و پێشکه‌وتن و دێمۆکڕاسی و مافی یه‌کسانی شارومه‌ندی و به غوروره‌وه ده‌ژین و هیچ ولاتێکیشیان نه‌خستۆته مه‌ترسیه‌وه، کارم به به‌رژه‌وه‌ندی خوازیه‌وه نه‌داوه، که ئه‌میش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڕاتۆنی ژیان و پێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی و دوانه‌که‌وتن له‌وانی تر و هتد... و پێشتر له نوسراوه‌ی تردا باسم لێوه کردوه.
ئایین
ئایینه‌کانیش ئه‌مڕۆکه به بێ دودڵی، خراپ بن یا چاک، ڕاست بن یا خه‌یاڵ، تان و پۆی کۆمه‌ڵگاکانیان ته‌نیوه و هیچ کۆمه‌ڵگاێک ناتوانین شک به‌رین که ئه‌مڕۆکه خه‌ڵکانی ئایینیان تێدا نه‌بێت. ئه‌مڕۆکه گه‌وره‌ترین ئایینی سه‌ر عه‌رز له ڕوی راده‌ی خه‌ڵکه‌کانیه‌وه ئایینی ئیسلامه. دواتر ئایینی مه‌سیح و یه‌هود و ئیتر هه‌روا دێته خواره‌وه بۆ بودیسم و ده‌یان و سه‌دان ئایینی دیکه‌ی سه‌ر عه‌رز. که‌واته ده‌تونین به قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌مه بڵێین که زۆربه‌ی مرۆڤی ئه‌مڕۆکه ناتوانێت بێ ئایین بژی. هه‌ر ئایینێک که له کۆمه‌ڵگاێکدا جێ که‌وت و له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ئه‌و ئایینه په‌یڕه‌وی کرا، خۆ به خۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینه‌ی که که‌س و کاریان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن گه‌وره ده‌بن، دواتر هه‌ر ئه‌و ئایینه که له گه‌ڵ سونه‌ته‌کانی ژیانیشیان و زۆرجار له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی کۆمه‌لگاکه و رۆحییات و ئه‌خلاقییاتی کۆمه‌ڵگاکه تێکه‌ڵ بون، ئیتر ئه‌و مرۆڤه ناتوانێت به ئاسانی ئه‌و شته‌ی که له‌گه‌ڵی گه‌وره بوه و شه‌خسیه‌ت و کاراکتێری ئه‌و پێک دێنێت، وه‌ک کراسێک له به‌ری خۆی دادڕێت، به‌ڵکو ئه‌م سونه‌ته جێ که‌وتوانه ده‌مێننه‌وه. که‌سمان دیوه که ده‌بێته بێ ئایین، یا لامه‌زهه‌ب، یا کومونیست، به‌لام له قسه کردنیدا، له هه‌ڵس و که‌وتی دا له شه‌خسیه‌تیدا کار تێکه‌ری ئایینی که‌س و کاره‌که‌ی هه‌ر ده‌بینرێت. بۆ نمونه خانمێکی کومونیستی ئێرانی له‌م وڵاته‌ی ئێمه به فارسی سوخه‌نڕانی ده‌کرد بۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک و له ناو قسه‌کانیدا زو زو ده‌یوت "به خدا قسم" یا "به شرف" یا جارێکیان وتی "فڵانه شتیان کرده پیراهه‌نی عوسمان لێمان و نه‌یان ده‌بڕانده‌وه" له‌م کاته‌دا کوردێکی قۆشمه هه‌ستا سه‌ر پێ و پێی وت "خانم تۆ کومونیستی یا شیعه? ئه‌ی بۆ هه‌ر کراسه خوێناویه‌که‌ی عوسمان ده‌که‌یته مه‌سال، بۆ ناڵێی خوێنی سیاوه‌ش?" ئه‌وه بو که ئه‌ویش خۆی که‌وته پێکه‌نین و وتی به ده‌ست خۆم نیه، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌مه به دوا وشه‌ی دیکه و نمونه‌ی تر به کار بێنم!
که‌واته به‌م نمونانه به‌م قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌ین که ئایینه جێ که‌وتوه‌کان له هه‌مو کۆمه‌ڵگاکاندا گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه، به‌لام له ناو ناچن. جۆزێف ستالین زۆری هه‌وڵدا ئایین له وڵاته‌که‌ی نه‌مێنێت و دیکتاتۆڕیێکی خه‌شنی ستالینیستی به سه‌ر خه‌ڵکدا زاڵ بکات، تا توانی ژن و پیاوه ئایینیه‌کانی کوشت و شوێنه ئایینیه‌کانی له ناو برد و ئایینی قه‌ده‌غه کرد و ئازادی له وڵاته سوسیالیستیه‌که‌ی بنبڕ کرد، به‌ڵام که زۆر و سه‌رنێزه نه‌ما، ئایینه‌کان سه‌ریان هه‌ڵداوه. نمونه‌ێکی تر ئه‌مه‌یه که خه‌ڵکی ته‌به‌ت ئیتر نابنه موسوڵمان، ده‌بنه بودیست، چونکو بودیسم له‌وێ جێ که‌وتوه و بۆته فه‌رهه‌نگ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن وڵاتێکی ئیسلامی یا مه‌سیحیه‌وه هێرشێکیان بکرێته سه‌ر و وڵاته‌که‌یان ئیسلامیزه یا مه‌سیحیزه بکرێت. هه‌ر وه‌ک کوردستان، که به هێڕشی ئیسلامیسته عه‌ڕه‌به‌کان ئیسلامیزه کرا و ئاینه سروشتیه‌کانی خۆیان له ناو برد و ئه‌مڕۆکه زۆربه‌ی کورده‌کان موسوڵمانن! کۆماری ئیسلامی زۆری هه‌وڵدا و ئێستاش ده‌یدات که کورده‌کان بکاته شیعه، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌م کاره بکات، ته‌نیا توانیویه‌تی به زۆری سه‌رکوت بۆنه ئایینیه‌کانی شیعه له شاره کوردیه‌کان به‌ر پا بکات، که ئه‌ویش کوردی له گه‌ل ناکه‌وێت، مه‌گه‌ر کوردێک خۆی شیعه بیت یا خۆ جیره‌خۆری ڕژیم بێت به‌شداری بکات!
ناسیونالیزم یا ئایین?
ئایا ناسیونالیزم ده‌توانێت له یه‌کگرتن و دروست کردنی به‌ره‌ی کوردستانی ڕۆڵی کاریگه‌ر بگێڕێت یا خۆ ئایینی ئیسلام? زۆر ڕون و به‌رچاوه که گه‌لی کوردستان ته‌نیا یه‌ک ئایینی نیه و ئایینی ئیسلام که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆکه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، به‌ڵام تاقه ئایین نیه. له کوردستان چه‌ند ئایینی دیکه‌ش بونیان هه‌یه وه‌ک مه‌سیحی، یه‌هودی که ئێستا زۆرتر ئاواره‌ن، ئیزه‌دی و زه‌رتوشتی که هه‌ردوکییان له ئایینه کۆنه‌کانی کورده‌کانن که به هۆی هێڕشی عه‌ڕه‌به‌کانه‌وه تا ڕاده‌ێکی به‌ر چاو توشی خه‌سار هاتون و بێجگه له‌مانه بێ ئیمان و کومونیست و ئه‌مانه‌ش له کوردستان بونیان هه‌یه. له لاێکی دیکه‌وه ئایین یا ئیدیۆلۆژی به ئه‌مری تایبه‌تی یا خسوسی که‌سه‌کان ده‌ناسرێت و ئه‌مڕۆکه که‌متر کۆمه‌ڵگاێک ده‌توانیت و یا ده‌ی هه‌ویت که ئایین و یا ئیدیۆلۆژی تێکه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات یا سیاسه‌ت ببێت و دروسته‌که‌یشی هه‌ر ئه‌مه‌یه و ده‌شبێت هه‌ر وا چاوی لێ بکردرێت. کۆمه‌ڵگاکانی که مرۆڤ ئه‌مرۆکه پێکیان دێنێت، به عام کۆمه‌ڵگاگه‌لی سیکولارین و خه‌ڵک به زۆری داواکاری ئه‌وه‌ن که دین و ئیدیۆلۆژی له سیاسه‌ت جیا بکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که زیان نه به کۆمه‌ڵگاکه بگات و نه به ئایینه‌که‌ش. هه‌مو جیهان شاهیدی نیزامی ئیدیۆلۆژیستی له شۆڕه‌وی کۆن هه‌ن که ستالین و خۆڕۆشچۆف و له ئیتالیاش بنیتۆ موسولینی و له کوباش فیدل کاسترۆ چیان به سه‌ر هات و چیان به سه‌ر خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان و ئابوری ولاته‌که‌یان هینا! هه‌مو جیهان شاهیدن که نیزامی ئایینی له ئێران و سعودی و سودان و ئیتیوپی و ئه‌فغانیستان و هتد... چیان به سه‌ر خۆیان و وڵاته‌که‌یان و ئاینه‌که‌شیان هێنا! ته‌نیا ولاتێک له جیهان که هه‌م ئایینیشه و هه‌میش پێشکه‌وتنی به خۆیه‌وه بینیوه، ئیسڕائیله، که ئه‌ویش دێمۆکڕاسی ڕۆژئاوایی به سه‌ر حکومه‌ته‌که‌یدا زاڵه و ئایینیه توندڕه‌وه‌کان ئه‌گه‌ر چی له حکومه‌تدان، به‌لام ده‌نگی زۆرینه‌یان نیه و له کۆنتڕۆڵی حکومه‌ت دان و ته‌نیا وه‌ک که‌ره‌سته به کار ده‌هینرێن، به‌ڵام له ئیران ویلایه‌تی فه‌قی حاکمه و خۆیان به نوێنه‌ری خودا له سه‌ر عه‌رز ده‌زانن و وڵاته‌که‌یان که 30 سال له مه پێش (به‌ده‌ر له چاکی و خراپی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وکات که جیگای باسی لێره نابێته‌وه) له جیهان حیسابی وڵاتێکی مۆدێڕن و ئه‌منی بۆ ده‌کرا و ده‌یه‌ویست پێشکه‌وتن به خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه به هۆی حاکمیه‌تی ئیسلامی شیعه، له هه‌مو جیهان ڕسوایه و له ناوخۆیش کاوله و ئابوریشی به‌م هه‌موه نه‌وت و گازه‌شه‌وه که ده‌ی فڕۆشێت، هێشتا نابوده و زۆرینه‌ی خه‌ڵکیش له هه‌ر چی ده‌سه‌لاتی ئایینیه بێزار بون! که‌واته ئه‌م نمونه ئایدیۆلۆژی و ئایینیانه پێمان ده‌سه‌لمێنن که ئایین هه‌رگیز ناتوانێت ڕۆڵی یه‌کگرتویی و یه‌کگرتن بۆ گه‌لی کوردستانیش بگێڕێت.
بێجگه له‌مانه ئایین به تایبه‌ت ئیسلام له کوردستان واریداتیه و هه‌ڵقولاوی کۆمه‌ڵگای کوردی نیه. که‌واته وه‌ک سعودی که ئیسلام له‌وی سه‌رچاوه‌ی گرتوه و له‌وێ سروشتیه، به‌لام له کوردستان سروشتی نیه و به زۆری شه‌ڕ و شمشێر و هێڕش پێشکه‌ش به کورده‌کان کراوه و دواتر له ئاکامی بێ ده‌سه‌ڵاتی و له ڕوی ناچاریه‌وه قه‌بوڵ کراوه. هه‌مو ئه‌م نمونانه و زیهنیه‌تی ڕو له گه‌شه‌ی سیکولاریزم و لیبڕالیزم و جیهانی ئازاد ئه‌وه‌مان پی ده‌سه‌لمێنێت که ئایین ناتوانێت له داهاتودا موفید یا خۆ به که‌ڵک بیت بۆ گه‌لی کوردستان، به‌لکو ته‌نیا ده‌بێت و ده‌کرێت هه‌ر که‌س بۆ خۆی ئایینی هه‌بێت یا نه‌یبێت و ئه‌سڵ و ئه‌ساس و بنه‌مای ئازادیش هه‌ر ئه‌مه‌یه و ئایین پێویسته که له داهاتوی کوردستاندا له حکومه‌ت و له ده‌سه‌لات جیا بکرێته‌وه و خوێندنی ئایینیش نابێت له خوێندنگاکان بونیان هه‌بێت، مه‌گه‌ر له حه‌دی ناسینی ئایینه‌کان، به‌ڵام نه‌ک ته‌بلیغاتی ئایینی!
باسه‌که دوباره ده‌گاته‌وه سه‌ر نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و ڕۆڵی ئه‌و له کۆمه‌ڵگای ئێمه. نه‌ته‌وه شتێکی سروشتیه و واریداتی نیه، به‌ڵکو له کۆی هه‌زاران ساڵ پێکه‌وه ژیان، پێکه‌وه شه‌ڕ، پێکه‌وه داد و سێتد، پێکه‌وه هه‌ڵس و که‌وت له کۆمه‌ڵگای کوردستان، گه‌لی کوردستان پێک هاتوه که به دوای دابه‌س کرانیش به شیکڵی ئه‌مڕۆی لێ هاتوه. که‌واته گه‌لی کوردستان ئه‌گه‌ر چی دابه‌ش کراوه، به‌لام نه‌بوه به چه‌ند گه‌ڵ، به‌ڵکو ئێستاش و له داهاتوشدا هه‌ر یه‌ک گه‌ل ده‌مینێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگه زه‌مانه وامان به سه‌ر بینێت که چوار حکومه‌تی کوردیمان هه‌بێت له داهاتودا، به‌لام ئه‌مه له نه‌ته‌وه که‌م نابێته‌وه و وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب که به بیست و چه‌ند ولاته‌وه خۆیان به گه‌لی عه‌ڕه‌ب ده‌زانن، کوردیش ده‌توانێت و ده‌شبێت که به چوار وڵاتیشه‌وه و چوار ده‌سه‌لاتیشه‌وه، به‌ڵام هه‌ر گه‌لی کوردستان بمێنێت. به‌ڵام بۆ باسی یه‌کگرتویی که ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م باسه‌شه، ته‌نیا نه‌ته‌وه‌گه‌رایی ده‌توانێت ڕۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی که پێشتریش باسم لێ کرد که گه‌لی کوردستان چه‌ندین ئایین و ئایدیۆلۆژی و بێ ئیمانیشی تێدایه، به‌ڵام هه‌ر هه‌مو ئه‌مانه گه‌لی کوردستانن و یه‌ک گه‌ل و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن، که‌وابو هه‌مو له ژێر چه‌تری نه‌ته‌وایه‌تیدا جییان ده‌بیته‌وه و به شه‌رتی دامه‌زراندنی دیمۆکڕاسی و حکومه‌تیکی سێکولار که له بنه‌ما سه‌ره‌تایه‌کانی لیبڕالیزم، واته ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا و ئازادی ئابوری و ئازادی ئایینی و بی ئایینی و هتد... په‌یره‌وی بکات، ئه‌مه ته‌نیا ئالتێرناتیڤه بۆ داهاتوی گه‌لی کوردستان و بێجگه له‌مه هه‌مو رێگا چاره‌ێکی تر به‌ره‌و ناکوجا ئاباده و ده‌یان سال به‌ره‌و دواوه ده‌مان بات و له ناو ئایین و نه‌ته‌وی دیکه‌دا وه‌ک ده‌ره‌جه دوو و ده‌ره‌جه سێ مان لێ ده‌کات و هه‌رگیز نه خۆمان و نه منداڵ و نه‌وه‌کانی داهاتومان ناحه‌سێنه‌وه و بگره له داهاتوشدا نه‌وه‌کانی داهاتومان هه‌مو ئه‌م له کیس دانانه و زه‌ره‌ر خستنانه‌مان به چا‌وا ده‌ده‌نه‌وه و ناحه‌قیشیان نابێت!
که واته گه‌لی کوردستان هه‌رگیز نا‌توانیت به ئایین یه‌کگرتویی به ده‌ست بێنێت.
هاوکات فاشیسم و به‌رته‌ری ته‌ڵه‌بی له قاموسی کورددا هه‌رگیز نه‌بوه و له داهاتوشدا نابێت و به‌رته‌ری ته‌ڵه‌بی فارس و تورک و عاڕه‌بیش له ژێر کارتێکه‌ری هیچ ئایین و ئایدیۆلۆژیێک به سه‌ر کورددا ده‌بێت به تێکڕای ده‌نگی کورده نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕه‌ت بکرێته‌وه و قه‌بێح بکرێت.
و قسه‌ی ئاخر ئه‌مه‌یه که ته‌نیا خۆشویستنی گه‌ل و نه‌ته‌وه و دڵسۆزی بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه بنده‌سته ده‌توانێت له داهاتودا ڕیزه‌کانمان پته‌و و پته‌وتر کاته‌وه و ئه‌مه تاقه ڕه‌مزی یه‌کگرتن و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییمانه!
4ی سه‌رماوه‌زی 2708