له درێژه‌ی دیداره‌که‌یاندا به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی پیرۆزبایی گه‌رمی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد، به‌وه‌ی که جارێکی دیکه وه‌ک سه‌رۆکی به‌ره‌که‌یان هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه،
دیداری سکرتێری گشتی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی بۆ ئازادی ئه‌حواز، له‌گه‌ڵ سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ی سه‌رماوه‌زی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 23.11.1008 ی زاینی، به‌ڕێز مه‌حمود حسین به‌شاری سکرتێری گشتی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی بۆ ئازادی ئه‌حواز، به سه‌ردانێکی ڕه‌سمی گه‌یشته لای به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له‌و کۆبوونه‌وه دۆستانه‌دا که نزیکه‌ی 2 کاتژمێری خایاند، زۆر باسی گرنگی پێوه‌ندیدار به ئێرانی ئه‌مڕۆ و پاشه‌ڕۆژ و پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نیوان هه‌ردوو حیزب هاته ئاراوه، و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای زیاتر بۆ پته‌و کردنی پێوه‌ندی نێوان گه‌لی کورد و گه‌لی عه‌ره‌بی بنده‌ستی ئیران.
له درێژه‌ی دیداره‌که‌یاندا به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی پیرۆزبایی گه‌رمی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد، به‌وه‌ی که جارێکی دیکه وه‌ک سه‌رۆکی به‌ره‌که‌یان هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه،
خاڵێکی دیکه که له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه به گرنگی باسی له‌سه‌رکرا، به هێزکردنی پێوه‌ندی نێوان پارت و لایه‌نی سه‌ربه‌خۆخوازی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کانی ئێران بوو، که وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی گرنگ له لایه‌ن چه‌ند پارتێکی کوردستانی، به‌لوچی، عه‌ره‌بی ئه‌حواز، ئازه‌ری بنده‌ستی ئێران و تورکمه‌ن سه‌حرایی هاتووه‌ته ئاراوه، زۆر به وردی له‌سه‌ری قسه‌کراو، باس له که‌م و کوڕی و هه‌ڵویستی توندی یه‌کێک له پارته ئازه‌رییه‌کان به دژی کورد کراو، بڕیار درا بۆ کاری داهاتوومان ڕێگا نه‌درێت به‌و جۆره پارتانه‌ی له به‌ره‌یه‌کی وادا بن، واته ئه‌وانه‌ی که ناتوانن ڕیز له خه‌بات و بۆچوونی گه‌لانی دیکه بگرن.
پاش 2 کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتووی و دیاری کردنی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان گشت لایه‌نه‌کان کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
3ی سه‌رماوه‌زی 2708 ی کوردی.
www.psk2006.org