کاک ئارام له ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کانی نۆرویژی به یاری زانێکی به توانا ونموونه ولێهاتوو ناوی ده‌برێت، بووه‌ته وێردی سه‌رزاری لاوان و ئه‌ویندارانی فوتباڵ له وڵاتی نۆ‌رویژ و ڵاتانی سکاندیناڤیا، له زۆربه‌ی یارییه‌کاندا چاوه‌ڕوانی تایبه‌تی لێده‌کرێت بۆ گۆڵ کردن،
لاوێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ڵبژارده‌ی تیمی میللی فوتباڵی نۆ‌رویژ دیاری کرا.

ئارامی خه‌لیلی خه‌ڵکی بۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه وته‌مه‌ن 19 ساڵه، وه‌ک یاریزانێکی به توانا بۆ یانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تیمی گشتی وڵاتی نۆ‌رویژ یاری ده‌کات،
ناوبراو ئیستا شانبه‌شانی یانه‌ی نۆ‌رویژ بۆ به‌شداری له چه‌ند یارییه‌کی دۆستانه‌ی وڵاتی نۆ‌رویژ له گه‌ڵ وڵاتانی ئێراق و سوریا وئۆردون له عه‌مانی پایته‌ختی ئۆردونه، له‌و یارییانه‌دا کاک ئارام خاوه‌نی 2 گؤله، کاک ئارام له ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌کانی نۆرویژی به یاری زانێکی به توانا ونموونه ولێهاتوو ناوی ده‌برێت، بووه‌ته وێردی سه‌رزاری لاوان و ئه‌ویندارانی فوتباڵ له وڵاتی نۆ‌رویژ و ڵاتانی سکاندیناڤیا، له زۆربه‌ی یارییه‌کاندا چاوه‌ڕوانی تایبه‌تی لێده‌کرێت بۆ گۆڵ کردن، له ڕۆژنامه‌کانی نۆرویژدا نووسراوه که جه‌ماوه‌ر هه‌موو بانگ ده‌که‌ن خه‌لیکی گؤڵمان ده‌وێت.
شایانی باسه که کاک ئارام خه‌لیلی کوڕی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کاک تاهیری خه‌لیلی یه. ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر له کاک ئارام به دی ده‌کرێت، به پێی بۆچوونی زۆر له چاودێرانی وه‌رزش له وڵاتی نۆریژ، وا پێشبینی ده‌کرێت که کاک ئارام وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی ناسراوی وه‌رزشی جیهان ده‌نگ بداته‌وه.
به خۆێنه‌رانی به‌ڕیز ڕاده‌گه‌یه‌نین که هاوکارمان سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتره له سه‌ر کاک ئارام، له داهاتوویه‌کی نزیکدا ڕاپۆرتیکی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌و بواره‌دا بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
به ناوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، هیوای سه‌ربه‌رزی زیاتر بۆ کاک ئارام ده‌خوازین، پیرۆزبایی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی کاک ئارام له خۆمان و گشت گه‌لی کورد و بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی به تایبه‌ت هوونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کاک تاهیر خه‌لیلی ده‌که‌ین.


2708 ی کوردی . 7ی سه‌رماوه‌زی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org
تکایه له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که بکه‌ن.
بۆ دیتنی گۆڵێکی سه‌رنج ڕاکێشی کاک ئارام، کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن،
http://www.youtube.com/watch?v=WxkZszA0_IQ&feature=related