هاوڵاتیانی به‌رێز: با هه‌مومان له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا بوغز وکینه‌و ناکۆکی له خۆمان دوورخه‌ینه‌وه‌و ته‌بایی وهاوکاری زیاتر له نێوانماندا به هێز بکه‌ین، وهه‌موو جۆره پلانێکی نه‌یارانمان پوچه‌ڵکه‌ینه‌وه،
په‌یامی پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربان.


هاوڵاتیانی نیشتمان داگیرکراوی کوردستان:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه, پیرو٠ێزبایی پارتیمان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاراسته‌ی گشت موسلمانانی جیهان وموسلمانانی کوردستان به تایبه‌ت ده‌که‌ین، هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیی و سه‌رفرازی بۆگشت لایه‌ک.
هاوکات هیواخوازین که جه‌ژنی قوربان وگشت جه‌ژنه ئایینیه‌کان، ببنه جه‌ژنی شادی وئاشتی له نێوان خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستاندا.
هاوڵاتیانی به‌رێز: با هه‌مومان له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا بوغز وکینه‌و ناکۆکی له خۆمان دوورخه‌ینه‌وه‌و ته‌بایی وهاوکاری زیاتر له نێوانماندا به هێز بکه‌ین، وهه‌موو جۆره پلانێکی نه‌یارانمان پوچه‌ڵکه‌ینه‌وه،
با هه‌موومان له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌وه به هوشیاری زیاتره‌وه ڕێگربین له پلانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان، که به بیانووی جیاوازی نێوان شیعه‌و سونی و ئیسلام و یارسانی و ئاینه‌کانی دیکه‌وه ناکۆکی نه‌خه‌نه نێو خه‌ڵکه‌که‌مانه‌وه.
جارێکی دیکه ئه‌م جه‌ژنه ئاینییه له موسڵمانانی کوردستان وجیهان پیرۆز بێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
جه‌ژنی قوربانی 2708 ی کوردی.