له‌لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی، کاک رێبوار و فەرهاد ئەلیاسی وهێمن پاژومان وکاروخ ئەحمەدی به‌شدار بوون. هاوبیرانی کۆنگره‌ش بریتیبوون له سیروان کاوسی، سمکۆ عه‌لی، شوان به‌رزنجی، ئه‌مین وه‌یسی و سێڤر هه‌ولێری.
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ!

رۆژی 2008/12/7، ده‌مژمێر (5) تا (7)ی پاشنیوه‌ڕۆ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نووسینگه‌ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له‌نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی، کاک رێبوار و فەرهاد ئەلیاسی وهێمن پاژومان وکاروخ ئەحمەدی به‌شدار بوون. هاوبیرانی کۆنگره‌ش بریتیبوون له سیروان کاوسی، سمکۆ عه‌لی، شوان به‌رزنجی، ئه‌مین وه‌یسی و سێڤر هه‌ولێری.
سه‌ره‌تا، شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌لایه‌ن هاوبیرانی کۆنگره‌وه به‌خێرهاتن کران. پاش لێدوان و شیکردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا، سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تیی، جه‌خت له‌سه‌ر پێوه‌ندیی زیاتر و گه‌رموگوڕتری نێوان هه‌ردوولا و هه‌موو لایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کرا.
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هاوده‌نگ بوون له‌وه‌ی که هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان ئامانج و ستراتیژیاندا نییه و، پێویسته پێکه‌وه تێ‌بکۆشن بۆ په‌ره‌پێدانی ئامانج و بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێویسته خه‌بات بکه‌ن بۆ سازکردنی به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که به‌پێی باوه‌ڕ و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بچێت به‌ڕێوه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی ئازادی و دێمۆکراسی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان!


کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کۆمیته‌ی سکاندیناڤیا
2008/12/8