کۆوونه‌وه‌کانی 26 و 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری پارت ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران له شاری تۆره‌نتۆ و ئۆتاوا له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا.
کۆبوونه‌وه‌ی تۆرونتو
له ڕۆژی 26 ی سه‌بته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر به 4ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی له شاری تۆره‌نتۆ له که‌نه‌دا،له‌سه‌ر بانگهێشتنی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئه‌حوازی و که‌نه‌دی، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان پات ولایه‌نه‌کانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران پێک هات،که بریتی بوون له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان،به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ئه‌حواز، کۆنگره‌ی جیهانی دیمۆکراتی ئازه‌ربایجانی باشوور، جوڵانه‌وه‌ی هۆشیاری گه‌لی ئازه‌ربایجانی باشوور (کامۆح)،پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئازه‌ربایجانی باشوور.
پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان،کانوونی سیاسی وفه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی تورکمه‌ن، جوڵانه‌وه‌ی تورکمه‌نستان، به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ئازادی به‌خشی ئه‌حواز،ئه‌نیستۆی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانی.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له سه‌ر 2 خاڵی گرنگ باس کرا،که پێشتر پارت ولایه‌نه‌کانی لێ ئاگادار کرابووه.
1.مه‌سه‌له‌ی چالاک کردنی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران،که پێشتر له وڵاتانی بریتانیا‌و سوید و دانیمارک و ئه‌ڵمانیا چه‌ند جار کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر گیرابوو. پاش باسێکی زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ناوی به‌ره هاته گۆڕێ، پاشان به کۆی ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌شداربووان، ناوی به‌ره نرا به
( به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی( ئێران )
2. پێداچوونه‌وه‌ی پێناسه و بڕیارنامه‌ی به‌ره و زیاد کردنی چه‌ند خاڵێکی گرنگ له‌و بڕیار نامه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه له لایان نۆێنه‌رانی هه‌ردوو پارتی کوردییه‌وه پێشنیارکرابوون،له پاش پێداچوونه‌وه‌ی گشتی خاڵه‌کان وبه واژۆی هه‌موو لایه‌نه کانی به‌شدار،بڕیار درا که‌له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری لایه‌نه‌کان له نێۆ په‌رله‌مانی که‌نه‌دا بدرێت به په‌رله‌مانی که‌نه‌دا.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوو له یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدانی ڕێبازی ئاشتی وئازادی هه‌موو لایه‌نه‌کانی بن ده‌ستی ئێران، پاشان نۆره گه‌یشته خۆێندنه‌وه‌ی وتاری پارت ولایه‌نه‌کانی به‌شدار،به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا که به‌زمانی فارسی خۆێنرایه‌وه، وێرای باسێکی زۆر له‌سه‌ر کوردستان ڕۆڵی ئاشتی خوازانه‌ی کورد وکورته پێناسه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، تیشکی خسته سه‌ر خاڵه گرنگه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد وگه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست له ناوچه که‌دا،هه‌روه‌ها بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی کرد : که ئه‌م گه‌لانه پێویسته له چوارچێوه‌ی دیاری کراوی به‌ره‌دا هاوکاری وته‌بایی زیاتریان پێکه‌وه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له داهاتوودا پلات فۆرم و په‌یامی هۆشیاری وئاشتی وئازادی به گه‌لانمان ببه‌خشین و بتوانین پاش ڕوخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌له‌کانمان وه‌ک چه‌ند وڵاتی دراوسێ و سه‌ربه‌خۆ پێکه‌وه بژین.
دوای 7 کاتژمێر له هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆراجۆری خاڵ وبه‌نه‌ده‌کان وباسێکی زۆر له‌سه‌ر کار‌و ئه‌رکه‌کانی به‌ره کرا،له‌سه‌ر پێشنیاری وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، مه‌سه‌له‌ی کورده‌کانی دوورخراوی خۆراسان وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کوردی دوورخراوه له‌سه‌ر خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایایه‌ن به‌ره‌وه په‌سه‌ند کرا، کۆبوونه‌وه‌ی 26 ی سه‌بته‌مبه‌ر له کاتژمێری 18 ی پاشنیوه‌ڕۆ کۆتایی به کاره‌کانی یه‌که‌می هێناو پلات فۆرم وبڕیار نامه‌کان ئاماده کران بۆ کۆبوونه‌وه‌ی 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری نێۆ په‌رله‌مانی که‌نه‌دا .
کۆوونه‌وه‌ی 28 ی سه‌پته‌مبه‌ری پارت و لایه‌نه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا.
کۆبوونه‌وه‌ی ئۆتاوا له ناو په‌رله‌مانی که‌نه‌دا
له ڕۆژی 28 ی سه‌بته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر به 6ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی له شاری ئۆتاوله نێۆ بینایی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به‌به‌شداری چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک وکاناڵ ڕاگه‌یاندنێکی که‌نه‌دی، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان پات ولایه‌نه‌کانی سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران پێک هات،که بریتی بوون له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان،به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ئه‌حواز،کۆنگره‌ی جیهانی دیمۆکراتی ئازه‌ربایجانی باشوور،جوڵانه‌وه‌ی هۆشیاری گه‌لی ئازه‌ربایجانی باشوور (کامۆح)،پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئازه‌ربایجانی باشوور.پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان،کانوونی سیاسی وفه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی تورکمه‌ن،جوڵانه‌وه‌ی تورکمه‌نستان، به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ئازادی به‌خشی ئه‌حواز،ئه‌نیستۆی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجانی.
سه‌ره‌تایی کۆبوونه‌وه‌که به وتاریک له لایان ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئه‌حوازی که‌نه‌دی یه‌وه پێشکه‌ش کرا، پاشان بانگێشه‌ی لایه‌نه‌کان کرا که به نۆره وتاره‌کانیان بخۆێنه‌وه، کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له نۆره‌ی خۆی دا وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرد، له‌و وتاره‌دا تیشکی خستبووه سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی کوردستان ڕۆڵی ئاشتیواخوازی گه‌لی کورد له گشت به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی کرد، پاشان ئاماژه‌ی به جۆگرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد زه‌روره‌ته‌کانی سه‌ربه‌خۆی بۆ گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست هێنایه گۆڕێ، له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا به‌ڕێز باوه‌جانی ڕایگه‌یاند که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داوا ده‌کات له وڵاتی که‌نه‌دا که یه‌کێکه له وڵاته گرنگه‌کانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی، که له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه داوا بکه‌ن له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی که له‌پاش ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رپه‌ره‌ستی له ڕێفراندۆمێکی گشتی بکه‌ن له کوردستان وباقی گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بێته‌وه که گه‌لی کورد گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستیش سه‌ربه‌خۆیی به تاکه ڕێگای چاره‌سه‌ری ده‌زانن.
له پاش خۆێندنه‌وه‌ی وتاره‌که،هه‌واڵنێری کاناڵی ته‌له‌فزۆێنی که‌نه‌دا که له‌وێدا به‌شداربوو فیلمێان له کۆنفرانسه‌که هه‌ڵده‌گرد داوای له به‌ڕێز باوه‌جانی کرد، که نووسخه‌یه‌ک له‌و وتاره‌ی پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی له دۆکۆمێنتێکی تایبه‌تی ته‌له‌فزۆێنه‌که‌یان له سه‌ر کورد که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت.
دوای پێشکه‌ش کردنی سه‌رجه‌می وتاره‌کان ،نۆێنه‌ری په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به‌ڕێز( ئه‌لغابارا) به ناوی په‌رله‌مانی که‌نه‌داوه وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد، له قسه‌کانی دا به‌ڵێنی به به‌شدار بووان دا که سه‌رجه‌م داخوازییه‌کان وبڕێارنامه‌که‌ش بباته نێۆ په‌رله‌مانی که‌نه‌داوه‌و باسی له‌سه‌ر بکه‌ن.
له کاتی پشووی کۆبوونه‌وه‌که‌دا رێزدار باوه‌جانی بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ک له‌گه‌ڵ به‌ڕیز( ئه‌لغابارا) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێی پێک هێناو باسی هه‌ل ومه‌رجی کوردستان هه‌روه‌ها پێناسه‌یه‌کی کورتی له‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی ئاراسته ی ناوبراو کرد،ناو براو زۆر خۆشحاڵی به‌وه ئاشنایه‌تییه ده‌ربڕی، ناوبراو داوای کرد که هه‌میشه پێوه‌ندی به‌رده‌وام له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه به‌رده‌وام بێت، چ وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک و چ وه‌ک پارتی لیبرالی که‌نه‌دی.
له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌ماندا 5 که‌س وه‌ک نؤینه‌ری هه‌ر 5 نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ستی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رێز ئه‌لغابارا بڕیار نامه‌ی په‌سه‌ند کراوی ڕۆژی 26 ی سه‌پته‌مبه‌ر و سه‌رجه‌م وتاری پێشکه‌ش کراوی لایه‌نه‌کانیان گه‌یانده ده‌ستی که‌سانی به‌رپرس له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا. پاشان به ماڵ ئاوای کردن لایه‌نه کان له یه‌کتری ساڵۆنی په‌رله‌مانی که‌نه‌دایان به جێ هێشت.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
30 سه‌پته‌مبه‌ری 2006 به‌رامبه‌ر به 8 ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی.