له‌و کۆبوونه‌وه دۆستانه‌یه‌دا که نزیکه‌ی 2 کاتژمیری خایاند هه‌ردوولایه‌ن پێناسه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر کار وتێکۆشانی پارته‌که‌یان به یه‌ک گۆڕییه‌وه،
دیداری نیوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سه‌وزی نۆرویژی .

له میانه‌ی درێژه‌ی ئه‌رکه دیپلوماتییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 17 ی سه‌رماوه‌زی 2708 ی کوردی، له سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی پارتی سه‌وزی نۆرویژی شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی، وبه‌ڕێزان کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ و کاک فه‌رهاد ئه‌لیاسی و کاک هێمن پاژومان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی به‌رێز خاتو هانا مارکوسن ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌وزی نۆ‌رویژ و به‌رپرسی گشتی ئه‌و پارته له پایته‌ختی نۆ‌رویژ یان کرد،
له‌و کۆبوونه‌وه دۆستانه‌یه‌دا که نزیکه‌ی 2 کاتژمیری خایاند هه‌ردوولایه‌ن پێناسه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر کار وتێکۆشانی پارته‌که‌یان به یه‌ک گۆڕییه‌وه،
به‌ڕێز خاتوو هانا به‌ڵێنی پارته‌که‌یان له پشتیوانی به کێشه‌کانی گه‌لی کورد نۆێ کرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به هۆی هیندێک قه‌یرانی تایبه‌تی به پارته‌که‌یان نه‌یانتوانیوه وه‌ک پێویست به شداری له هیندێک کار‌و چالاکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن، به‌ڵام له پاش کۆنگره‌ی ساخکردنه‌وه‌و چالاککردنه‌وه‌ی حیزبه‌که‌یان که مانگێک پێش به‌سراوه، بڕیای درێژه‌دانی کاری نیۆنه‌ته‌وه‌یان داوه، له مه‌ڕ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بڕیاری دیداریان له‌گه‌ڵ پارتی دۆست ونزیکی خۆیان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیان داوه، به‌ریز کاک عارف به ناوی گشت ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستییه‌وه سوپاسی ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی پارتی سه‌وزی نۆریژی کرد له‌به‌رامبه‌ر به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کدا نۆینه‌ری پارتی سه‌وزی نۆرویژی ڕایگه‌یاند که پارته‌که‌یان تا کۆنگره‌ی ساڵی داهاتوویان بڕیاریان داوه سکرتێری گشتی دیارینه‌که‌ن، هه‌ر بویه له شۆرایه‌کی تایبه‌تیدا که بۆ خۆی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و شۆرایه‌یه ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حیزبه به رێوه ده‌به‌ن.
وێرای گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ندین ڕاوبۆچوونی جیاواز پێیکه‌وه، بڕیاری هاوکارییان له سه‌ر چه‌ند خاڵێکی په‌سه‌ند کراوی هه‌ردو لایه‌ن درا که به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
17 ی سه‌رماوه‌زی 2708 ی کوردی.
www.psk2006.org