شایانی باسه که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین ئه‌ندامی پارتیمان وه‌ک به‌رێزان ڕێبوار ئه‌حمه‌د زاده، هێمن پاژومان، کاروخ ئه‌حمه‌دی، فه‌رهاد ئه‌لیاسی ، عه‌دنان ئه‌لیاسی و چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی پارتی به‌شداریان هه‌بوو،
ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه .

کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به مه‌به‌ستیی هه‌ڵسه‌نگاندنی کار‌و باری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ماوه‌ی ساڵی پێشوودا و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی دارشتنی کاروباری پارتی بۆ یادکردنه‌وه‌ی یادی 3 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه، له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پێک هێنا، که له سه‌ر داوای کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی وه‌ک سکرتێری گشتی پارتی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداری کرد،
شایانی باسه که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین ئه‌ندامی پارتیمان وه‌ک به‌رێزان ڕێبوار ئه‌حمه‌د زاده، هێمن پاژومان، کاروخ ئه‌حمه‌دی، فه‌رهاد ئه‌لیاسی ، عه‌دنان ئه‌لیاسی و چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی پارتی به‌شداریان هه‌بوو،
کاک عارف له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌وه، سوپاسی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ و گشت ئه‌ندامانی پارتیمان له نۆ‌رویژ کرد، کۆمیته‌ی نۆرویژی به چالاکترین کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێناسه کرد، هیوای خواست که ئه‌ندامانی پارتیمان له وڵاتانی دیکه له توانا‌و چالاکیه‌کانی پارتیمان له وڵاتی نۆ‌رویژ ئه‌زموون وه‌رگرن.
کاک عارف له درێژه‌ی قسه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر پێشکه‌وتنه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی و ناخۆییه‌وه، مزگێنی گه‌شه سه‌ندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی له ئاست ڕێکخستنه‌کانه‌وه به به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که دا، که په‌یامێکی زۆر دڵخۆشکه‌رانه بو بۆ ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
به‌شی دووه‌می کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخانکرابوو بۆ باسکردنی تایبه‌تی له سه‌ر یادی 3 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که له لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی له وڵاتی نۆ‌رویژ و به ڕاوێژ کردن له‌گه‌ڵ کاک عارف بڕیاری یادکردنه‌وه‌یان ده‌رکرد، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ورده‌کارییه‌کانی ئاهه‌نگه‌که و دابه‌ش کردنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ساڵیاده دیاریکران، له پاش نزیکه‌ی 3 کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌که به فه‌زایه‌کی خۆشی و دۆستانه کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
17 ی سه‌رماوه‌زی 2708 ی کوردی، ئۆسڵۆ.
www.psk2006.org