ئه‌م کرده‌وانه‌ی دوژمنانمان له که‌رکوک هه‌میشه له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که به‌رنامه یا پرۆژه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌که له گۆڕدا بێت، واته هاوکات به رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێراق،
که‌رکوک له کرده‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی تروریستیدا خڵتانی خۆێن بوو 55 شه‌هید و 99 برینداری لێکه‌وته‌وه.

به داخ و که‌سه‌ره‌وه که ئه‌مڕۆ 21ی سه‌رماوه‌زی 2708 ی کوردی، 11.12.2008 ی زاینی جارێکی دیکه شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان، که‌وته به‌ر پلانێکی دیکه‌ی شه‌مشه‌مه‌کۆێره‌کانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و کوردستان، له کرده‌وه‌یه‌کی تروریستیدا له چێشتخانه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی ناو که‌رکوک ، 55 شه‌هید و99 برینداری لێکه‌وته‌وه.
ئه‌م کرده‌وانه‌ی دوژمنانمان له که‌رکوک هه‌میشه له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که به‌رنامه یا پرۆژه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌که له گۆڕدا بێت، واته هاوکات به رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێراق، و به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی ناوکه‌رکوک سه‌ردانی شاری که‌رکوکی کرد، به‌ڵام دۆژمنانی گه‌له‌که‌مان جارێکی دیکه و به‌مه‌به‌ستی تۆقاندنی خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌ستیان به‌م کرده‌وه‌یه کرد، به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌میشه خۆڕاگری که‌رکوکی قاره‌مان به دوژمنانیان سه‌لماندووه، که که‌رکوک به‌م کرده‌وه تروریستیه قیزه‌ونانه‌ی دوژمنان هه‌رگیز به چۆکدا نایه‌ت و واز له مافه‌ڕواکانیان و کوردستانی بوونی که‌رکوکیش ناهێنێت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌س و کاری شه‌هیده‌کان و گشت خه‌ڵکی که‌رکوک و کوردستان ده‌که‌ین، و هیوای چاک بوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
هه‌ڵۆ کرماشانی/ نۆێنه‌ری تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستی له باشوری کوردستان.
2008-12-11 18:31:40
17 ساڵ و 2 مانگ و 9 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان