سه‌ره‌تایی دیداره‌که له لایه‌ن به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی پارچه گوڵێکی ئاماده‌کراوی به نۆێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێز باراک ئۆباماوه ئاراسته‌ی به‌ڕیز تۆرهماس نۆێنه‌ری پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا کرد.
پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆبووه‌وه.

له میانه‌ی کاره دیپلوماتییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به مه‌به‌ستی به جیهانی کردنی کێشه‌ی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، هاوکات به مه‌به‌ستی له نزیکه‌وه ئاراسته‌کردنی پیرۆزبایی له سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێز باراک ئۆباما، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ نۆێنه‌رانی پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا له ئوروپا، که ماوه‌ی چه‌ند مانگ پێش پێوه‌ندی ته‌له‌فونی له نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا هه‌بوو، ئه‌مڕۆ 27ی گڵاڕێزانی 2708 ی کوردی و زاینی 17.11.2008 له هۆتێل پاڵاسی ئۆسڵۆ که به ناوبانگترین هۆتێلی وڵاتی نۆرویژه‌و چه‌ندین ڕێکه‌تننامه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی تێدا واژۆکراوه کۆبوونه‌وه،
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بوون له به‌ڕیزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی و به‌رێز کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده (ڕێبوار) به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، نۆێنه‌ری پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکاش له سکانیناڤیا بریتی بوو له به‌ڕیز تۆرهماس،
به‌ڕێز تۆهرماس وێرای پێشوازی گه‌رم له شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ره‌تا داوای لیبوردنی له‌وه کرد که به هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی کارێکی به په‌له و له ناکاو، به‌رپرسی پارته‌که‌یان له سکاندیناڤیا واته خانمی باربارا که پێشتر قه‌رار بوو ئه‌و پێشوازی له نۆێنه‌رانی پسک بکات، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکات، سڵاوی خانمی باربارای گه‌یانده به‌ڕێز کاک عارف.
سه‌ره‌تایی دیداره‌که له لایه‌ن به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی پارچه گوڵێکی ئاماده‌کراوی به نۆێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێز باراک ئۆباماوه ئاراسته‌ی به‌ڕیز تۆرهماس نۆێنه‌ری پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا کرد.
پاشان نوسخه‌یه‌ک له‌و پیرۆزباینامه‌ی که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ به‌ڕیز باراک ئۆبامای ئاماده کردبوو ئاراسته‌ی ناوبراو کرد، به‌ریز تۆرهماس له پاش خۆێندنه‌وه‌ی نامه‌که، ناوبراو به نامه‌یه‌کی پڕماناو باشی هه‌ڵسه‌نگاند، و ڕایگه‌یاند له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌و نامه‌یه ده‌یگه‌یه‌نه ده‌ستی به‌ڕێز باراک ئۆباما، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند که له پاش 20.1.2009 که ئۆاباما پۆسته‌که‌ی به فه‌رمی وه‌رده‌گرێت وڵامی ئه‌م پیرۆزبایه‌ش ده‌نیردرێته‌وه بۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له درێژه‌ی دیداره‌که‌یان که نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێرونیو درێژه‌ی هه‌بوو، له لایه‌ن به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی به کورتی ئاماژه به هه‌ل و مه‌رجی کوردستان به گشتی، و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت ئاراسته‌ی ناوبرا کرا، هه‌روه‌ها به‌ڕێز عارف باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئیرانی به کورتی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد، باسی هه‌ڵکه‌وته‌ی جۆگرافیایی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران کرد‌و هه‌روه‌ها ناوبراو به هۆی هیندێک فاکتای تایبه‌تییه‌وه ئاماژه‌ی به دواڕۆژی ئێران کرد، هه‌روه‌ک ئاینده‌ی یۆگسلاڤیای ناوبرد.
به‌ڕێز تۆرهماس،چه‌ندین پرسیاری سیاسی پێوه‌ندیدار به پارتی سه‌ربه‌ستی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاراسته‌ی کاک عارف و کاک ڕێبوار کرد، که‌له لایه‌ن هه‌ردووکیانه‌وه وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی به به‌ڵگه‌وه درایه‌وه.
پاشان ناوبراو دڵخۆشی ئاشنای پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکای له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نیشاداو، به‌ڵێنی دا که له داهاتوودا ئاسانکاری زیاتر پێک بێنن بۆ گه‌شه سه‌ندنی ئه‌م دۆستایه‌تیه‌وه، هیواشی خواست دۆستایه‌ته‌یتی به‌رده‌وام بێت و دیداره‌کانیش بکه‌ونه واشنگتۆنی پایته‌خته‌وه،
هه‌روه‌ها ناوبراو هیوای خواست که به‌ڕیز ئۆباما ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بێت له پشتیوانی کردنی کورده‌کان، ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر خرابکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، و ئه‌و ڕێژیمه‌ی به ڕێژیمێکی دژی ئازادی و ئاسایشی جیهان زانی، ئاماژه‌ی به هیندێک هه‌ڵویستی تازه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد کرد، که زۆر بێشه‌رمانه باسی لابردنی وڵاتێکی وه‌ک ئیسرائیل ده‌کات، که له لایه‌ن جیهانه‌وه دانی پێدانراوه، ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕێژیمه به کرده‌وه‌کانی دیاره که له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی ئێران چۆن هه‌ڵس وکه‌وت ده‌کات، دیاره به‌رامبه‌ر به ناوخۆی ئێرانیش زۆر له‌و خرابتره که مرۆڤ به خه‌یاڵ بیری لێبکاته‌وه.
پاش یه‌ک کاتژمیر ونیو کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات،
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له ساڵی 2009 درا،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
27ی گڵاڕێزانی 2708 ی کوردی و 17.11.2008 زاینی.
[email protected] .www.psk2006.org